چێژ لە پەروەردەدا
یاسین حەمەسەعید (گەڕانەوە بۆ بناغەکانی فێربوون لە هەرێمی کوردستان) پەروەردە پڕۆسەیەکی زیندووی کۆمەڵایەتی و گشتگیرە کە دەبێت نەک هەر زانست بگوازێتەوە، بگرە هەستی خولیا و شادی فێربوون لە قوتابیدا ببزوێنێت. لە هەرێمی کوردستاندا، سیستمی پەروەدە ڕووبەڕووی گەلێک بەربەست و ئارێشەی قووڵ بووەتەوە کە پێویستی بە پێداچوونەوەیەکی بنەڕەتی هەیە. فەیلەسووفە پەروەدەییەکانی وەک جان جاک رۆسۆ، ماریا مۆنتیسۆری و جۆن دیوی بەردی بناغەی ئەو ڕوانگە نوێیانەیان داناوە کە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سیستمی پەروەدەی ئێمە. ڕەوشی ئێستای قوتابخانەکانی هەرێم زۆر جیاوازە لەو تیۆرانەی باسیان لێوەدەکەن. قەرەبالغی پۆلەکان، کە زۆرجار ژمارەی قوتابیان لە بەشێک لە پۆلەکاندا دەگاتە زیاتر 40 خوێندکار، بەربەستێکی
کتێبی ئاشتی
ناوى کتێب: ئاشتى نووسەر: تەحسین حەمەغەریب بەهاوکاری رێکخراوى ئاى ئۆ ئێمى هۆڵەندى بڵاوکراوەتەوە کتێبەکە دەتوانرێت بەم خاڵانەی خوارەوە بناسێنرێت: ١. ئامانج و ناوەڕۆک: کتێبەکە ڕێبەرێکی پەروەردەیی و فەلسەفییە کە جەخت لەسەر چەمکەکانی "میانڕەوی" و "ناتوندوتیژی" دەکاتەوە. ئامانجی سەرەکی ئەوەیە کە نەەوەی نوێ و خوێندکاران فێری ئاشتی، لێبوردەیی و دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی بکات. ٢. شێوازی نووسین (میتۆد): نووسەر شێوازی "گفتوگۆی تێڕامانانە" (شێوازی سۆکراتی) بەکارهێناوە. کتێبەکە لە کۆمەڵێک چیرۆکی کورت و گفتوگۆی نێوان مامۆستا و خوێندکاران یان کەسایەتییە جیاوازەکان پێکهاتووە، کە لە ڕێگەی پرسیار و وەڵامەوە خوێنەر هان دەدەن بیر بکاتەوە نەک تەنیا زانیاری وەربگرێت. ٣. لایەنی دەروونی و ژیری: لە سەرەتای
ئایین و کێشەکان
- ناوی کتێب: ئایین و کێشەکان. - نووسەر: تەحسین حەمە غەریب. - بڵاوکراوە: پڕۆژەی گەشە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە (ژمارە ٢٣). - ساڵی چاپ: چاپی یەکەم ٢٠١٨. - بابەت: کتێبێکی فیکری و مەعریفییە. ناوەڕۆک و تەوەری سەرەکی کتێبەکە: کتێبەکە هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی پێگەی ئایین لە ژیانی مرۆڤی هاوچەرخدا و گەڕان بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارە جەوهەرییانەی کە زانست و فەلسەفەی نوێ دروستیان کردووە. نووسەر تەنیا سەیری ئایین وەک دەقێکی مێژوویی ناکات، بەڵکو وەک «ژیانێکی مەعنەوی و ڕۆحی» لێی دەڕوانێت. فەرموو لێرە کتێبەکە دابەزێنە
ماڵى گڵین و ماڵى دڵین (بەشى دووەم)
(وتارێک لەبارەى حەج لە روانگەى عاریفانەوە)* ن: ئارەش نەراقى و: یاسین حەمەسەعید بۆ پێغەمبەر (د.خ) نوێژ، گفتگۆ لەگەڵ مەعشوقدا بوو. بۆیە ساتەکانى دەژمارد تا لەگەڵ مەحبوبیدا بچێتە خەڵوەتەوە و تاسەى دەروونى خۆى بە نوێژ بشکێنێت. ئەگەر کەسێک هاوبەشى چیژە رۆحیەکانى پێغەمبەر ببێت، لەگەڵ ئەو هاندارە سەرەتاییانەى کە رۆحى پێغەمبەرى وروژاندووە دەبێتە هاوبەش. و هەمان شادى و کرانەوە کە بەسەر رۆحى پێغەمبەردا (د.خ) دەباری، بەسەر رۆحى ئەویشدا دەبارێت. بەمجۆرە ئەو پەرستشانەى کە بە هەموو جەستە و ئەندامەکانى عاریفەوە بەجێ دەهێنرێن، وەکو زەردەخەنەیەک وایە کە لە سەر لێو و روخسارى کەسانى دڵخۆش خۆى دەنوێنێت. بە واتایەکى تر، پەرستش بۆ ئەمجۆرە
دوایینەکان
ناوى کتێب: دوایینەکان نووسینى: تەحسین حەمەغەریب کتێبى ژەمارە یەکى زنجیرەى کـێبى هەژانە ساڵى ٢٠٠٧ چاپ کراوە ناساندنى کـتێبەکە: کتێبی "دوایینەکان" بەرهەمێکی فیکری و فەلسەفی قووڵی نووسەر و لێکۆڵەر تەحسین حەمەغەریبە. ئەم کتێبە تەنها کۆمەڵە وتارێک یان ژیاننامەیەک نییە، بەڵکو هەوڵێکی جیدی و فرە ڕەهەندە بۆ تێگەیشتن لە پڕۆژەی فیکری سێ گەورە بیریارى ئیسلامی و چاکسازی لە کوردستان و ناوچەکەدا، کە ئەوانیش (سەعید نوورسی، ئەحمەدی موفتیزادە و ناسری سوبحانی)ـن. بۆچی "دوایینەکان"؟ نووسەر پێیوایە ئەم سێ زاتە "دوایین" نوێنەری ئەو جۆرە لە بیرکردنەوەی گشتگیرن کە توانیویانە ئایین وەک سیستەمێکی تەواوکاری (ڕۆح، عەقڵ، و دەق) ببینن. - سەعید نوورسی (دوایین عاریف): وەک لوتکەی
هەژان سێ شاکاری نوێ پێشکەشی کتێبخانەی کوردی دەکات
هەژان - تایبەت لە بەردەوامی پڕۆژە مەعریفی و فەلسەفییەکانی خۆیدا، ناوەندی هەژان بۆ فکر و مەعریفە، نوێترین بەرهەمەکانی نووسەر و بیرمەند "دکتۆر تەحسین حەمەغەریب" سەرۆکی ناوەندی هەژانی بڵاوکردەوە. ئەم بەرهەمە نوێیانە کە سێ ناونیشانی جیاواز و پڕ بایەخی فکرین، لە دوتوێی سێ کتێبی قەبارە جیاوازدا و بە بەرگێکی زۆر جوان و ڕازاوە، لە لایەن "ناوەندی سارا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە" چاپ و بڵاوکراونەتەوە. ئەم بڵاوکراوە نوێیانە لە کاتێکدایە کە ناوەندی هەژان هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ قووڵکردنەوەی تێڕوانینە فکرییەکان و ناساندنی قوتابخانە جیاوازەکانی فەلسەفە و نەتەوەناسی بە خوێنەری کورد. کتێبەکان بەم شێوەیەی خوارەوەن: ١. تیوۆریای نەتەوایەتیی نەوەڕۆکدار:ئەم کتێبە وەک هەنگاوێکی "پڕۆژەی نەتەوەناسی"
ماڵێکى گڵین، ماڵێکى دڵین
(وتارێک لەبارەى حەج لە روانگەى عاریفانەوە)* ن: ئارەشى نەراقى و: یاسین حەمەسەعید (بەشى یەکەم) لە نێو پەرستشەکاندا حەج زێتر لە هەموو پەرستشێکى تر (پێچەوانەى نەریت- دژەباو)ە. وەک ئەوەى حافیزی شیرازی لە بارەى (پێچەوانەى نەریت)ەوە فێرمان دەکات کە دەڵێت: نهێنیەکى تێدایە و تاکەکەس بە مورادى دڵ دەگەیەنێت. ئەگەر کەسێک دەیەوێت رۆحى تەڕ و ناسک ببێتەوە و لە جیهانى مانادا پەیوەندى دروست بکات، دەبێت بە ئاراستەى (پێچەوانەى نەریت)ەوە هەوڵ بدات یان دژەباو بێت، واتە لە چوارچێوەى دووبارە و باوە خەفەتهێنەرەکانى ژیانى رۆژانە بچێتە دەرەوە و تێیان پەڕێنێت. ئەم ئەزموونەش رۆحى کەسەکە پڕ لە ناسکى و نوێبوونەوە دەکات. لە حەجدا
رۆڵی هونەر و ئاستەنگەکانی لە سیستمی پەروەردەی هەرێم
نووسینى: یاسین حەمەسەعید (پەروەردەیەک لە کۆمەڵگەدا کاریگەری دەبێت، ئەگەر هونەری کردبێتە سەنتەر...ڤیلیام گلاسەر) هەرچەند پۆلێنکردنی هونەر (لە سەردەمی ڕێنێسانسەوە بەدواوە) هاتە ئاراوە. چەندین چەمک و توانای بنەڕەتی لە ژیاندا هەن کە لە ژێر چەمکی فراوانی هونەردا پێناسە دەکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا لە قۆناغی هاوچەرخدا ناتوانرێت بەو تێڕوانینە فراوانە بەردەوام بێت. بۆیە بەپێی پێداویستییەکانی ئەمڕۆی مرۆڤ، گونجاندنی تیۆری گشتی هونەری کار بە چەندین وردبینی، پرسێکی قورس و بەرپرسیارانەیە. بۆیە مامەڵەکردن لەگەڵ هونەر لە پەروەردەدا بابەتێکی گرنگ و پێویست و بەرچاوە، بەهۆی هاتنە ناوەوەی ئەم بابەتە لە هەموو بەشەکانی ژیاندا. نابێت چاوپۆشی لەو ڕۆڵە بکەین کە هونەر لە گەشەپێدانی کەسایەتی مرۆڤەکاندا دەیگێڕێت؛ چونکە
ئایندهناسی یان لێكۆلێنهوهى داهاتوو “Futurology”
نووسینى: یاسین حەمەسەعید پێشهكى: مرۆڤ به درێژایی مێژوو خوازیار و ئارهزوومهندى ئهوه بووه كه رووداوهكانى داهاتوو بزانێت، شێوازه جۆراجۆرهكانى وهك بهختگرتنهوه و فاڵگرتنهوه و دهستخوێندنهوه سهلمێنهرى ئهم راستیهن، بۆیه دهبینین پاشا و پیاوانى ئایینى به تایبهتى ئایینه زهمینیهكان ههمیشه سوودیان لهم لایهنهى مرۆڤهكان وهرگرتووه و بهناوى كاهین و پێشبینیكارانهوه گهلێك له خواستهكانى خۆیان بۆ چهسپاندنى دهسهڵاتیان بهسهریاندا بهكارهێناوه و ههمیشه ئهمانیان بهكارهێناوه بۆ ترساندنى گهل كه گوایه ئهگهر بێت و بهگوێیان نهكهن ئهوا پێشبینى كارهساتى خراپ و تووڕهبوونى خوداوهندهكانى لێدهكهوێتهوه. كهچى لهپاڵ ئهمانهشدا كهسانێك ههبوون كه به دانا و حهكیمهكان دهناسران و پێشبینى ههندێك حاڵهتیان دهكرد و تاڕادهیهكیش زانستی بوون
جهدهلى پهیوهندى خود و بابهت لاى مرۆڤى بیركهرهوه
دیدارێك لهگەڵ بهڕێز م.تحسین حەمهغەریب دیدارى: تارا ئیبراهیم ئەم دیدارە لە گۆڤاری هێشتا ژمارە هەشت بڵاوکراوەتەوە رهنگه لهم رۆى شهقامی كوردیدا زۆر سانا نهبێت بتوانیت شوناسى نوسهرێك یان روناكبیرێك باش دیارى بكهی :بهو حوكمهى زۆربهیان وهك یهك قسان دهكهن و بیر دهكهنهوه .بهڵام خوش بهختانه تحسین حمه غریب وهك خوى كه ههیه قسان دهكات و بیر دهكاتهوه ،خاكی بون لهرێزدا و كهیل بون له معریفه ....خاڵه جیاكاریه كانى تحسین حمه غریبه. لهم سونگهیهوه دهمانهوێت باس و خواسى گرنگى وهك جهدهلى خود و مروڤى بیركهرهوه ....بخهینه بهر باس و لێكوڵینهوه لهگهڵیان. پ/دهمانهوێ قسه لهسهر ژیانى سایكۆلۆژى مرۆڤى بیركهرهوه بكهین بهبۆچوونى جهنابت










