نووسینى: تەحسین حەمەغەریب
زۆركه‌م بابه‌تى (پوخت) فه‌لسه‌فیم له سۆشیاڵ میدیادا ورووژاندووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت ئایدیاى فه‌لسه‌فى له بابه‌ته رۆژانه‌كاندا( ئه‌وه‌ى ناسراوه به فه‌لسه‌فه بۆ ژیانى رۆژانه كه هه‌ندێك فه‌یله‌سوف كه دیدى ده‌رمانیان بۆ فه‌لسه‌فه هه‌یه پێی هه‌ڵده‌ستن) بۆ چاره‌سه‌رى بابه‌ته كرده‌یىه‌كان بخه‌یته روو كه به بۆچوونى من ئه‌و بابه‌ته كرده‌ییانه‌ى كه گرفتى مرۆڤه‌كانن( هه‌موو مرۆڤه‌كان نه‌ك ته‌نها ئه‌وانه‌ى خه‌ریكى فه‌لسه‌فاندنن) دوو جۆر بابه‌تى فه‌لسه‌فین: یه‌كه‌میان كه‌ڵكه‌ڵه قووله‌كانى مرۆڤ و پرسیاره هه‌میشه‌یى (به گوته‌ى نێگڵى فه‌یله‌سوف پرسیاره بكوژه‌كانى مرۆڤ!)ن ( وه‌ك پرسیاره‌كانى تایبه‌ت به خوا و ئه‌ركى مرۆڤ و مه‌رگ و ئامانج له بوون و تا دوایى) كه من زۆر كه‌م ئه‌م جۆره بابه‌تانه‌م له سۆشیاڵ میدیادا( بۆنمونه فه‌یس بوك) باس لێوه‌كردوه. جۆرى دووه‌میان ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه ده‌چنه ناو ئه‌و بابه‌تانه‌وه كه كێشه‌ى گشتین و له‌وانه‌ن كه پییان ده‌وترێت بابه‌تى گشتى وه‌ك بابه‌ته سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و كولتوورییه‌كان وه‌ك بابه‌تى رابه‌رایه‌تى و ره‌خنه‌ى بابه‌ته گشتییه‌كان وعه‌داله‌ت و سیاسه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى هتدن.. كه زۆرتر جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه كردۆته‌وه( بۆ نمونه زنجیره پۆسته‌كانى سیاسه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست).
له‌م پۆسته‌دا ده‌مه‌وێت لا به‌لاى بابه‌تى یه‌كه‌مدا بكه‌مه‌وه( پرسیاره هه‌میشه‌یى و كه‌ڵكه‌ڵه قووڵه‌كانى مرۆڤ) ئه‌ویش له‌سه‌ر داواى هه‌ندێ له هاورێكانم( وتیان بۆچى له شوێنى گشتیدا ڕا فه‌لسه‌فییه قووڵه‌كان باس ناكه‌یت؟) ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندى ( زانست و خوا) شتێك ده‌نووسم: ئایا ده‌كرێت زانست قسه‌ى له‌سه‌ر بوون و نه‌بوون و باوه‌رى ئێمه به خوا هه‌بێت؟: ئه‌مه دواى ئه‌وه‌ێ زۆرێك له حه‌كیمه‌كانى مرۆڤایه‌تى له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا له‌و باره‌یه‌وه قسه‌یان هه‌یه و ده‌شێت بووترێت یه‌كێك له پرسه جه‌وهه‌رى و زۆر گرنگه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه!.
(ئا‌یان باربۆر) زانا و فه‌یله‌سوفى به‌ناوبانگ له‌و بواره‌دا ده‌ڵێت له په‌یوه‌ندى زانست و ئایین( باسى خواش له‌وناوه‌دا) سێ ڕا هه‌یه : یه‌كه‌م: راى دژه‌كانه: راى ئه‌وانه‌ى باوه‌ریان وایه زانست و ئایین یه‌كتر به درۆ ده‌خه‌نه‌وه( له زۆربه‌ى حاڵه‌تدا دووه‌میان( زانست) یه‌كه‌میان( ئایین) پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه!. دووه‌م : جیاكه‌ره‌وه‌كان، ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن باوه‌ریان وایه كه ئامانج و ئه‌ركى ئایین و زانست له یه‌كتر جودایه و به یه‌ك ناگه‌ن و ئیتر نه دژى یه‌كن و نه‌قه‌تیش پێكده‌گه‌ن، بۆیه پێویسته هه‌وڵى په‌یوه‌ندیكردن له نیوانیاندا نه‌درێت. راى سێیه‌م: راى ئه‌وانه‌یه كه باوه‌ریان وایه په‌یوه‌ندى نێوان زانست و ئایین په‌یوه‌ندى (به‌ینابه‌ین)ه و تا راده‌یه‌ك گونجاوییه كه ده‌بێت گونجاوى له نێوانیاندا دروست بكرێت. هه‌ر چه‌ند رای كه‌سانێكى گه‌وره‌ى وه‌ك (عه‌بدولكه‌ریم سروش) راى دووه‌م و راى كه‌سانێكى وه‌ك (سه‌ید قوتب) و (وحیدالدین خان) (گه‌وره گه‌ردوونناسى پاكستانى و دامه‌زرێنه‌رى پرۆژه‌ى ناوكى ئه‌و وڵاته) راى سێیه‌مه. به‌ڵام من بۆ خۆم رای چواره‌مم هه‌یه كه ئه‌ویش راى پشتگیرییه، كه زۆر فه‌یله‌سوف و زاناش هه‌ن راى له‌و شێوه‌یان هه‌یه؛ بۆ نمونه فه‌یله‌سوف و زاناى به‌ناو بانگ (سوئێن بێرن) و( جان هات). ئیتر چه‌ندین ده‌لیلیان له په‌یوه‌ندى ئایین و زانست‌دا كه‌شف كردووه به‌ڵكو چه‌ندین به‌ڵگه‌ى تازه‌یان له سه‌ر بوونى خوا دۆزیوه‌ته‌وه( وه‌ك به‌ڵگه‌ى باشترین روونكه‌ره‌وه لاى سوئێن بێرن). من رام له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه چواره‌مه‌دایه كه زانست پشتگیرى بابه‌ته ئایینییه‌كان ده‌كات، به‌ڵام نه‌ك به‌و شێوه بازارییه‌ى له وڵاتى خۆماندا باوه!. ئه‌وه‌ش لاى من جیاوازه به‌ڵگه‌ى ئه‌و مه‌سله‌یه له‌وه‌ى ئه‌و فه‌یله‌سوف و زانایانه باسیان لێوه‌كردوه!.
ئه‌گه‌ر بمه‌وێت روونكارى ئه‌م بابه‌ته له‌رێی گفتوگۆى را و ئارگۆمێنتى (عه‌بدولكه‌ریم سروش) ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندى نێوان زانست و خوا بكه‌م؛ كه زۆر به كورتى ده‌ڵێت كه زانست ناتوانێت له هه‌ردوو سه‌رى بوون و نه‌بوونى خواوه گوته‌یه‌كى هه‌بێت( زانست نه‌ده‌توانێت بڵێت خوا هه‌یه و نه‌ده‌شتوانێت بلێت نییه!) ئه‌وه به ساگرى(مسامحه) ده‌توانین بڵێین له رووى دانپێدلنان وباوه‌ڕبوونه‌وه ده‌شێت زانست قسه‌یه‌كى نه‌بێت( له رووى (تصدیق) وه، به‌ڵام له رووى وێناكردنه‌وه( تصور)ه‌وه زانستى نوێ وێناى ئێمه به‌رامبه‌ر به خوا ده‌گۆرێت. روونیشه لۆجیك ته‌نها ئه‌و دوو لایه‌نه‌یه( تصور و تصدیق) واته ئه‌گه‌ر نه‌توانین زانست بكه‌ینه به‌ڵگه له‌سه‌ر بوون و نه‌بوون و باوه‌رمان له‌سه‌ر خوا، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه دواى هاتنه ناوه‌وه‌ى زانستى نوێ وێناى ئه‌و خوایه ى باوه‌رمان پێیه‌تى لامان گۆراوه:
تۆ سه‌یرى وێناى سه‌رده‌مى پیشووتر _ده‌رباره‌ى خوا_ له رێگه‌ى وێناى گه‌ردوونناسى (به‌تڵیمۆس)ى ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه بكه.. ده‌بینیت كه له‌سه‌رده‌مه‌كانى پێشوودا زه‌وى فه‌رشێكى راخراو بوو و خۆر و مانگ و ئه‌ستیره بچووك بوون و به ئاسمانه‌وه ده‌سورِان و ئاسمانى شینیش به‌و لاسه‌ره‌وه حه‌وت ته‌به‌قه و مرۆڤیش گه‌وره‌ى سه‌ر زه‌وى و هه‌موو ئه‌و گه‌ردوونه‌ش له‌به‌ر خاترى ئه‌و دروستكراوه.. خوا ش له‌سه‌رووى ئه‌و حه‌وت ئاسمانه‌وه. ئیستاش ئه‌گه‌ر زۆر به كورتى بڵێين: ئه‌وا نه‌وه‌ك هه‌ر زه‌وی چه‌قى گه‌ردوون نییه.. به‌ڵكو گه‌ردوون هێنده فراوانه كه نه‌ك هه‌ر مرۆڤ به‌ڵكو ئه‌ستێره‌ى زه‌ویش له چاویدا هیچ نییه. له رووى زه‌مه‌نیشه‌وه ئه‌وا گه‌ردوون تا ده‌گاته ئه‌وه‌ى مرۆڤ بخولقێت ملیۆنه‌ها ساڵى تیپه‌راندووه. بوون (ته‌نانه‌ت زه‌ویش) ته‌مه‌نێكى زۆرى كردووه بێ مرۆڤ، مرۆڤ له چاو بووندا هه‌م بچووك و هه‌میش زۆر ته‌مه‌نى كورته! . بێگومان ئه‌م كه‌شفه گه‌ورانه هه‌م وێناى ئێمه‌ى ده‌رباره‌ى خوا و هه‌م پێگه‌ى مرۆڤ و گه‌ردوون گۆریوه!
زۆر به كورتى، كه‌واته ئه‌گه‌ر زانست له رووى فه‌لسه‌فى و عه‌قڵییه‌وه نه‌توانێت به‌ڵگه له‌سه‌ر بوونى خوا یاخود نه‌بوونى بهێنێته‌وه( وه‌ك سروش و كۆمه‌ڵێكى فه‌یله‌سوفى تر بۆى ده‌رۆن) ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه وێنا و تێگه‌یشتنى ئێمه‌ى ده‌رباره‌ى خوا گۆریوه و ده‌گۆرێت. بابه‌ته‌كه هه‌ر هێنده نییه، بۆیه زێتر له‌سه‌ر رۆشتنى با بمینێت بۆ شوێنى دى . ئه‌م بابه‌ته له دونیاى مه‌جاز و ئه‌نته‌رنێتدا زۆر ورووژاوه بۆیه منیش به كورتى راى خۆم له‌و باره‌یه‌وه نووسى، ئومێد ده‌كه‌م له‌به‌ر سروشتى سۆشیاڵ میدیا و كورتكارى نه‌مشێواند بێت!. هه‌ر بمینن به خۆشى سه‌لامه‌تى!.
دكتۆر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب مامۆستایه له زانكۆی گه‌شه‌پێدان، كۆلێژی یاسا.
دكتۆر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب مامۆستایه له زانكۆی گه‌شه‌پێدان، كۆلێژی یاسا.
ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی








