کتێبی ئەخلاقناسی
ناوی کتێب: ئەخلاقناسینووسەر:تەحسین حەمەغەریب.ئەم کتێبە بە شێوەیەکی ورد و چڕ، و بە زمانێکی ئاسان باسی فەلسەفەی ئەخلاق دەکات، بە ڕوونی بنەماکانی فەلسەفەی ئەخلاق دەناسێنێت و پرسیارەکانی ئەخلاق چییە و کێ دەریدەکات و چۆنە و چ شتێک ئەخلاقییە، دەوروژێنێت.پرسیاری ئەوەی ئایا بابەتە ئەخلاقییەکان وجوودیان هەیە یان تەنها بەرهەمی هزری خۆمانن، ئایا ئێمەوە وەکو مرۆڤ توانای ئەوەمان هەیە کە لە بابەتە ئەخلاقییەکان تێبگەین، ئایا بۆ دەبێت من بە ئەخلاق بم، چ شتێک وا دەکات مرۆڤ بە ئەخلاق بێت، تیۆرییاکانی ئەخلاق چۆنن و کامە شت ئەخلاقییە و کامەیان نائەخلاقییە، کامەیان دەبێ ئەنجامبدرێت و کامەیان نابێت ئەنجام بدرێت.بە وردی و کورتی خاڵە بەهێز و
زنجیرە کتێبی (ئەدەب وەک ڕزگارکەر)
نووسەر: تەحسین حەمەغەریب بۆکسی زنجیرە کتێبی (ئەدەب وەک ڕزگارکەر) کە بریتییە لە (11) کتێب تیایدا نووسەر (تەحسین حەمەغەریب) کاری لەسەر دەقێک یا چەند دەقێکی شیعریی هەر یەک لە شاعیران (بێسارانی، مەولەوی، نالی، مەحوی، حاجی قادری کۆیی، صابری، وەفایی، بێخود، حەمدی، کەمالی، ئەکرەم عەنەبی) کردووە.
بۆچی قورئان کتێبێکی مەزنە؟
تەحسین حەمەغەریب نووسینه‌وه و ڕێكخستنی: مه‌ولان وه‌یسی پێشەکی: سەرسوڕهێنەرییەکانی قورئان قورئانی پیرۆز پەرتووکێکە پڕ لە سەرسوڕهێنەری، هەر وەک چۆن کاتێک پەرییەکان گوێبیستی بوون، سەرسامی دایگرتن و دەریانبڕی کرد: "إنا سمعنا قرآنا عجبا يهدي إلى الرشد فآمنا به"، واتە ئێمە قورئانێکی سەرسوڕهێنەرمان بیستووە کە ڕێنماییمان دەکات بۆ ڕێگای ڕاست، لەبەر ئەوە باوەڕمان پێی هێنا. سەبارەت بە مەزنیی ئەم پەرتووکە، فەرموودەیەکی بەناوبانگ هەیە کە لە عەلی کوڕی ئەبو تالیب و عەبدوڵای کوڕی مەسعودەوە گێڕدراوەتەوە، کە تێیدا پێغەمبەر (د.خ) ئاشکرای دەکات کە قورئان پەرتووکی خوایە، هەواڵی نەتەوەکانی پێش ئێوە و زانیارییەکانی دوای ئێوەی تێدایە، و حوکم و پێوەرە بۆ نێوانتان. قورئان یەکلاکەرەوەیە و
ڕێوڕەسمی ناساندنی و خوێندنەوەى کتێبی (سیرەی قورئانی) بەڕێوەچوو
سلێمانی، ٢٠٢٦/٣/٧ – لە نێو ئامێزی ناوەندە زانستی و ڕۆشنبیرییەکاندا و وەک هەنگاوێکی جەوهەری بۆ دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی، ڕێکخراوی هەژان بۆنەیەکی شایستەی بۆ ناساندن و خستنەڕووی پڕۆژەیەکی ستراتیژی و گەورە سازکرد. ئەم بەرهەمە تەنها کتێبێک نییە، بەڵکو وەرچەرخانێکی نوێیە لە تێگەیشتنی مێژووی ئیسلامی بە زمانی کوردی. بەرهەمە نوێیەکە لەژێر ناوی (سیرەی قورئانی؛ خوێندنەوەیەکی قورئانییە بۆ ڕووداوەکانی سیرەت) لە نووسینی لێکۆڵەر و بیرمەند (مامۆستا بەکر حەمەسدیق) ڕاگەیەندرا. ئەم شاکارە زانستییە کە لە سێ بەرگی قەبارە گەورە و زیاتر لە ١٥٠٠ لاپەڕە پێکهاتووە، زادەی حەوت ساڵ کارکردنی بەردەوام، شەونخونی و لێکۆڵینەوەی وردی نووسەرەکەیەتی، کە تێیدا بە دیدگایەکی قورئانییانەی قووڵ، دووبارە ڕووداوەکانی سیرەتی
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى (زانستى نوێ)
کامەران موحەمەد ئه‌گه‌ر به‌وردى له‌پرۆژه مه‌زنه‌كه‌ى ڤیكۆ ڕابمێنین كه‌له‌میانه‌یدا بانگه‌شه بۆزانستێكى نوێ ده‌كات‌و تێیدا مێژوو به‌لقێك له‌لقه‌كانى زانین داده‌نێت، ئه‌وا پێویسته له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بكۆڵیینه‌وه كه‌بوونه‌ته ئادگار‌و جیاووكى زانسته نوێیه‌كه‌ى ڤیكۆ، ده‌توانین له‌دوو توێى چه‌ند خاڵێكدا باسیان بكه‌ین: یه‌كه‌م- چاودێرى خوایى: ڤیكۆ له‌بیرۆكه‌ى كاردا ده‌ڵێت: "یه‌كه‌م دیارده‌ى بنه‌ڕه‌تى ئه‌م زانسته ئه‌وه‌یه كه‌زانستى چاودێرى خواییه (divine providence)"( ). به‌لاى ڤیكۆوه چاودێرى خوایى ئه‌و ناوه‌یه كه‌خواستویه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كرۆكى بوونى هه‌موو مرۆڤه‌كاندا گونجاوبێت، زانستى ڤیكۆ شوێنى ئه‌م (گشت)ه‌ى دیارینه‌كردووه كه‌به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌ها له‌ده‌ره‌وه‌ى ڕاستیه مێژووییه‌كاندا به‌گوماناوى بمێنێته‌وه، به‌ڵكو به‌ڕێوه‌بردنى چاودێرى خوایى ده‌پشكنێت وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى له‌ناوو له‌ڕێى ڕاستیه مێژووییه‌كانه‌وه پیشانبدات. ئه‌م یاسایه‌ى كه‌په‌یوه‌سته
ڕۆمانی چاوی ماسی
دایبەزێنە
ئایا ئه‌خلاق ڕه‌هایه یان ڕێژه‌یى؟
ن: موحه‌ممه‌د ته‌قى میصباح و:حسه‌ین سه‌ید ئه‌دهه‌م یه‌كێك له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى بابه‌تى فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاق كه ئه‌مانه‌وێ لێره‌دا تیشكى بخه‌ینه سه‌رى ئه‌مه‌یه: ئایا یاسا ئه‌خلاقییه‌كان یاساگه‌لێكى ڕه‌هان یاخود ڕێژه‌یى؟ ڕه‌هابوونى یاساكانى ئه‌خلاق به‌و مانایه دێت كه سه‌باره‌ت به‌كات یان كۆمه‌ڵگا وه‌یان تاك گۆڕانیان به‌سه‌ردا نایه‌ت و وه‌كو خۆیان ده‌مێننه‌وه، كاتێك ده‌ڵێین عه‌داله‌ت باشه ماناى ئه‌وه نیه باش بێت بۆ كۆمه‌ڵگایه‌ك و ئیجابى بوونى خۆى له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نمایش بكات. بۆتاك و كاتێكى دیارى كراویش به‌هه‌مان شێوه ناتوانین بڵێین كه‌سێك زۆر دادگه‌ره و تێیدا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه ئه‌وسا بڵێین عه‌داله‌ت چه‌ند سیفه‌تێكى باشه، وه یان كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌دادپه‌روه‌رى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كترى بكه‌ن و دادگه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌رپا
فۆرمى ژیــانى نــوێ
ن: سه‌ید حسێن نه‌صر و: سه‌لاح سه‌عید ئه‌مین لاوى موسوڵمان به‌ده‌ر له‌وه كه له‌جیهانى ئیسلامی‌دا بێت یان بۆ خوێندن سه‌فه‌رى ڕۆژئاوا بكات، زۆرترین كاریگه‌رى له دونیاى نوێ‌دا له‌و ڕاگوزه‌ره‌وه به‌رده‌كه‌وێت كه ده‌توانرێت ئه‌وه به ژیانى نوێ ناوببرێت. كه بێگومان له‌خۆیدا ڕونكه‌ره‌وه‌ى فه‌لسه‌فه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه به‌چه‌ند پله‌یه‌ك زیاتر له فه‌لسه‌فه‌و ئیلاهیات و ئایدۆلۆژیا نوێ یه‌كان كه ده‌توانرێت كاریگه‌رى ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ و بێ گرێ و گۆڵ له‌سه‌ر لاوانى موسوڵمانان له‌سه‌نته‌رى شاره گه‌وره‌كانى جیهانى ئیسلامى و به‌تایبه‌تتر له نێوان ئه‌و لاوه موسوڵمانانه‌ى كه له‌ڕۆژئاوا ده‌ژین یان ده‌خوێنن ببینرێت. ئه‌م عاشقیه‌ى توێژى لاوان سه‌باره‌ت به ژیانى نوێ تایبه‌ت نیه به جیهانى ئیسلامیه‌وه به‌ته‌نها به‌ڵكو
دوو وتار و خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ سەرۆکی ناوەندی هەژان
مامۆستا تەحسین حەمەغەریب لە دوو چالاکیی جیاوازی ڕۆشنبیریدا دوو وتار پێشکەش دەکات و ڕێزی لێ دەگیرێت مامۆستا تەحسین حەمەغەریب، سەرۆکی ناوەندی هەژان، لە چوارچێوەی چالاکییە فیکری و کولتوورییەکانیدا، لە دوو بۆنەی جیاوازی ڕۆشنبیریدا بەشداری کرد و دوو وتاری زانستی و ئەدەبیی پێشکەش کرد. لە چالاکیی یەکەمدا، کە لە لایەن "سەنتەری چالاکیی لاوان" لە هۆڵی عومەر ڕێشاوی ڕێکخرابوو، مامۆستا تەحسین خوێندنەوەیەکی وردی بۆ کتێبی (سیرەی قورئانی) کرد، کە بەرهەمی نووسینی مامۆستا بەکر حەمەسدیقە. لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر ناوەڕۆک و گرنگیی ئەو بەرهەمە لە کتێبخانەی توێژینەوەى ئایینی و مێژوویی‌دا. لە لایەکی ترەوە، لە هۆتێل تایتانیک، سەرۆکی ناوەندی هەژان وەک پانێڵیستێک لە











