ن: موحه‌ممه‌د ته‌قى میصباح
و:حسه‌ین سه‌ید ئه‌دهه‌م
یه‌كێك له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى بابه‌تى فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاق كه ئه‌مانه‌وێ لێره‌دا تیشكى بخه‌ینه سه‌رى ئه‌مه‌یه: ئایا یاسا ئه‌خلاقییه‌كان یاساگه‌لێكى ڕه‌هان یاخود ڕێژه‌یى؟ ڕه‌هابوونى یاساكانى ئه‌خلاق به‌و مانایه دێت كه سه‌باره‌ت به‌كات یان كۆمه‌ڵگا وه‌یان تاك گۆڕانیان به‌سه‌ردا نایه‌ت و وه‌كو خۆیان ده‌مێننه‌وه، كاتێك ده‌ڵێین عه‌داله‌ت باشه ماناى ئه‌وه نیه باش بێت بۆ كۆمه‌ڵگایه‌ك و ئیجابى بوونى خۆى له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نمایش بكات.
بۆتاك و كاتێكى دیارى كراویش به‌هه‌مان شێوه ناتوانین بڵێین كه‌سێك زۆر دادگه‌ره و تێیدا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه ئه‌وسا بڵێین عه‌داله‌ت چه‌ند سیفه‌تێكى باشه، وه یان كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌دادپه‌روه‌رى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كترى بكه‌ن و دادگه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌رپا كرابێت به‌وه‌نده دڵخۆش ده‌بین و به‌س بێت.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ناكرێت بڵێین مادام عه‌داله‌ت سودى بۆ تاك و كۆمه‌ڵ و كاتێكى دیارى كرا‌و نه‌بێت یان په‌یڕه‌و نه‌كرێت و به‌رجه‌سته نه‌بێت له‌گه‌ڵ واقیعدا ئه‌وسا بڵێین عه‌داله‌تمان ناوێت و به‌دڵمان نیه.
ڕێژه‌یى بوونیش به‌و مانایه دێت له‌وانه‌یه بۆ هه‌ندێك كه‌س یان كۆمه‌ڵگا یاسایه‌كى ئه‌خلاقى جێگیر بێت و بۆ كۆمه‌ڵێكى تر حوكمێكى تر‌ى هه‌بێت، ئه‌گونجێ له‌سه‌رده‌م و كاتێكدا شتێك بۆ هه‌موو خه‌ڵكى باش بێت بۆسه‌رده‌م و كاتێكى تریش خراپ و نه‌گونجاوبێت، ته‌نانه‌ت بۆ كه‌سێكیش شتێك له‌سه‌رده‌مێكدا بۆى باش بێت و به‌پێچه‌وانه‌وانه‌شه‌وه، بۆیه ڕه‌هایى هه‌م بۆتاك و له‌لایه‌كى تریشه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه به‌مه‌رجێ له‌یه‌ك كات و سه‌رده‌مدا بژین.
له‌نێو قوتابخانه ئه‌خلاقییه‌كاندا هه‌ندێك ڕایگه‌یاندووه و پێیان وایه كه ئه‌خلاق چه‌مكێكى ڕه‌هایه له هیچ هه‌لومه‌رج و به‌هیچ مه‌رجێك گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا نایه‌ت و ناگۆڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌رى جیابوونه‌وه‌ى نیه له‌ڕه‌هایبوونى، لێره‌دا (كانت) پێش هه‌مووان ده‌كه‌وێت و پشت ده‌به‌ستێ به‌م واتا‌و لێكدانه‌وه‌یه‌وه و پێى وایه یاساكانى ئه‌خلاق یاساگه‌لێكن كه عه‌قڵى ئاده‌میزاد ده‌ریان ئه‌كات و عه‌قڵى مرۆڤ سه‌رچاوه‌كه‌یه‌تى، له‌وباوه‌ڕه‌دایه ئه‌م بابه‌ته‌ش هیچ كه‌سێكى پێ جیا ناكاته‌وه‌و جیاوازى ناخاته نێوانیانه‌وه ته‌نانه‌ت خۆیشى ده‌خاته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئه‌م یاسایه‌ش نابه‌ستێت به‌كاته‌وه‌و له‌چوارچێوه‌ى كاتێكى دیارى كراودا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوى نایهێڵێته‌وه، به‌نموونه‌ش ئه‌توانین ڕاستگۆیى، عه‌داله‌ت بهێنینه‌وه كه هه‌موو مرۆڤێكى عاقڵ ده‌توانێت ئه‌نجامیان بدات و خاوه‌ن و هه‌ڵگرى ئه‌م سیفات و تایبه‌تمه‌ندییانه بێت، ئه‌توانێت له‌هه‌موو هه‌لو مه‌رج و كاتێكیشدا به‌چاكترین و جوانترین شێوه جێبه‌جێیان بكات.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا كۆمه‌ڵێكى تر واى ڕاده‌گه‌یه‌نن و له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌چه‌مكى ئه‌خلاق ڕێژه‌ییه، له‌نێو ئه‌و قوتابخانه ئه‌خلاقییانه‌ى كه‌ڕێژه‌گه‌رایى ده‌خه‌نه پاڵ ئه‌خلاق و ڕایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌خلاق چه‌مكێكى ڕێژه‌ییه، تیایاندا هه‌یه‌و پێى وایه پێكه‌وه‌بوونى به‌كۆمه‌ڵ پێداویستییه‌كه و ڕازین و حه‌زیان له‌به‌یه‌كگه‌یشتنى تاكه‌كانى نێو كۆمه‌ڵه، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه چه‌مكى ئه‌خلاق به‌دیارده‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌زانن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ڕێپێوانى خه‌یرو شه‌ڕى ئه‌خلاقى به‌دیوى په‌سه‌ندبوون و ناپه‌سه‌ندكردنیشى به‌ده‌ره‌نجامى كۆمه‌ڵگه‌ى ده‌زانێ، به‌جێ گه‌یاندنى خه‌یر و چاكه له‌لایه‌ن خێرخواز‌و چاكه‌خوازانه‌وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كردارى شه‌ڕ به‌رهه‌م هێنانى به‌دیارده‌یه‌كى ئه‌خلاقى كۆمه‌ڵایه‌تى نێو كۆمه‌ڵگاى ده‌زانن، چونكه دوو پێوه‌رى ڕێژه‌یین له‌پێوانه‌ى ڕێژه‌گه‌رى چه‌مكى ئه‌خلاقدا، ڕه‌وتى ڕێگاشیان له‌باس و لێكۆڵینه‌وه‌دا شێوازێكى جێگیر و تاقى كارییه، پێیان وایه زۆرێك مه‌به‌ست و بیروبۆچوون ده‌بینن كه له‌ڕوانگه‌ى هه‌ندێكى نێو تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ باش و په‌سه‌ندكراوه، هه‌ندێكیشیان به‌كارێكى نه‌گونجاو و ناپه‌سه‌ندى ده‌بینن.
بۆیه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌زمونگه‌رایى ئه‌بێت دان به‌و ڕاستییه‌دا بنێین و بڵێین كه چاكه‌و خراپه به‌پێوانه‌ى ئه‌خلاقى به‌گوێره‌ى كۆمه‌ڵ و كۆمه‌ڵگاكان ده‌گۆڕێت و جیاوازى هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌كاتێكى دیارى كراودا شتێك به‌باش بزانێت و شتێكى تریش به‌خراپ، ئه‌م هاوكێشه‌یه و ڕێسایانه ئه‌م كه‌سانه ده‌كاته ڕێژه‌گه‌راو پابه‌ندیان ئه‌كات به‌چه‌مكى ئه‌خلاقه‌وه.
بێیته سه‌ر باقى قوتابخانه ئه‌خلاقییه‌كانى تر و ئاوڕێك له‌ڕابوردوو بده‌ینه‌وه ڕووكه‌ش و ڕواڵه‌تى قوتابخانه ئه‌خلاقییه‌كانى سه‌رده‌مى پێشوو پێیان وایه كه چه‌مكى ئه‌خلاق ڕه‌هایه وبه‌ڕه‌ها له‌قه‌ڵه‌مى ئه‌ده‌ن، وه‌كو قوتابخانه‌ى ڕه‌واقییه‌كان و ئه‌ره‌ستۆ و ئه‌فلاتون و هاوشێوه‌كانیان ڕواڵه‌تى قسه‌شیان ئه‌مه‌یه جوان و ناشیرینى ئه‌خلاق جێگیر و نه‌گۆڕه و شوێنكه‌وته‌ى خواستى هیچ كه‌س و كۆمه‌ڵێك نیه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ قوتابخانه‌ى تر‌ى ئه‌خلاقى هه‌ن جه‌خت له‌سه‌ر ڕێژه‌یى بوونى ئه‌خلاق ده‌كه‌نه‌وه ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌ماو یاساكانى چه‌مكه‌كه.
بۆنموونه كه‌سانێك هه‌ن له‌م نێوه‌نده‌دا كه‌چێژى تاكه‌كه‌سى به‌پێوانه‌ى چاكه‌و خراپه‌ى ئه‌خلاقى ده‌زانن وه‌ك: “ئه‌ریسپیس” ئاسایى پێى وابوو كه ئه‌بێت ئه‌خلاق به‌ڕێژه‌یى سه‌یر بكرێت و بپێورێت.
چونكه (چێژ)ه‌كان له‌نێو هه‌موو تاكێكدا یان به‌واتایه‌كى تر چێژى هه‌مووكه‌سێك جیاوازه له‌ئه‌ویتر و هه‌ركه‌سه و تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه، ئه‌ویش له‌هه‌موو كات و سه‌رده‌م و له‌نێو هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كدا، بۆیه پێویستبوونى ئه‌خلاق ده‌بێته ڕێژه‌یى.
له‌بیرمان نه‌چێت قوتابخانه‌ى ماتریالیزمى دیالێكتیكى ئه‌خلاقى ماركسى ئه‌خلاقێكه شیاوى گۆڕان و ئه‌گه‌رى ناجێگیرى هه‌یه كه خۆشیان ئه‌مه‌یان ڕاگه‌یاندووه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تا وه‌ك وتمان و ده‌بینین جیاوازى نێوان قوتابخانه ئه‌خلاقییه‌كان به‌دى ده‌كرێت، هه‌ندێك پێداگرى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕه‌هابوونى ئه‌خلاقى وه‌كو: كانت، هه‌ندێكى تریش خواستى بنه‌ماى قوتابخانه‌ى ئه‌خلاقى یان به‌ڕواڵه‌ت و ڕووكه‌شى قسه و وتووێژه‌كانیاندا دیاره و ده‌رئه‌كه‌وێ.
له‌لایه‌كى تریشه‌وه كۆمه‌ڵێكى تر ئه‌خلاق به‌پێوه‌رێكى ڕێژه‌یى له‌به‌رچاو ده‌گرن، هه‌ندێكى تریش پێویست بوونى بنه‌ماكانى ئه‌خلاق و بناغه‌ى قوتابخانه‌كه‌یان ته‌نانه‌ت قسه‌ى سه‌ر زاریشیان ڕێژه‌ییه، ئایا ده‌بێت ئێمه لێره‌دا كامیان هه‌ڵبژێرین؟
ئێمه بنه‌ماكانى نه‌ژادى كۆمه‌ڵایه‌تیمان لاپه‌سه‌ند نییه و ئه‌خلاقیش به‌شوێنكه‌وته‌یه‌كى خواستى كۆمه‌ڵگاى نازانین، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا سیفه‌تى ڕێژه‌یشمان له‌فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاقدا پێ په‌سه‌ند نیه له‌گه‌ڵ قوتابخانه‌ى ئه‌خلاقى ماركسیه‌ت و ماتریالیسمى دیالێكتیك، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه ناتوانین وه‌ریان بگرین بۆیه ده‌یانده‌ینه دواوه.
پوخت تر و ڕوونتر ئه‌توانین بڵێین له‌به‌رئه‌وه‌ى یاساى ڕێژه‌یى بوونى چه‌مكى ئه‌خلاقمان ناوێت و په‌سه‌ندى ناكه‌ین ئه‌بێت له‌ئه‌نجامدا دان به‌ڕه‌هابوونى ئه‌خلاقدا بنێین و ڕ‌ازى بین پێى، به‌ڵام لێره‌دا مه‌سه‌له‌یه‌ك دێته پێشمان كه له‌ڕاستیدا شێوه گومانێك ده‌خوڵقێنى بۆئه‌وه‌ى باسه‌كه ورده ورده ڕوون بكه‌ینه‌وه و بیپه‌ڕێنینه‌وه بۆ ڕاستى و واقیع ئه‌بێت جوانتر و ورده ورده مه‌سه‌له‌كه شیبكه‌ینه‌وه.
لاى هه‌موان ڕوون و ئاشكرایه كه ڕاستى و ڕاست ووتن كارێكى ئێجگار باش و په‌سه‌ند كراوه له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌بێ ئه‌وه بڵێین كه‌له‌هه‌ندێ شوێن و حاڵه‌تدا ته‌نانه‌ت زۆرجار وا پێویست ده‌كات كه درۆ بكه‌ین و خۆمان له‌ڕاستى به‌دوربگرین و ڕاست نه‌ڵێین، ئه‌ویش وه‌كو سیفه‌تێكى ئه‌خلاقى بارودۆخ و كه‌شه‌كه واده‌خوازێت، چونكه له‌وانه‌یه ڕاست ووتن بۆ هه‌ندێ كه‌س و له‌هه‌ندێ حاڵه‌ت و كاتدا زیان مه‌ندبێت.
(ئه‌ڵبه‌ته بۆبه‌رژه‌وه‌ندییه)، ئایا ئه‌م هاوكێشه‌یه رێژه‌یی بوون نادات به‌چه‌مكى ئه‌خلاق؟
(كانت) له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: هه‌رگیز دان به‌وه‌دا نانێم و بڵێم كه هیچ كاتێك ناكرێت ڕاست ووتن خراپ بێت و به‌كارێكى دزێو له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، چونكه یاساى عه‌قڵ بۆ جوان و ڕاست ئاخافتن یاسایه‌كى ڕه‌هایه و له هیچ هه‌لومه‌رج و بارودۆخێكدا ناگۆڕێت و گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا نایه‌ت.
ئێمه‌ش لێره‌دا بۆچوونه‌كه‌ى (كانت) په‌سه‌ند ناكه‌ین و به‌هه‌ندى وه‌رناگرین. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ڕ‌ازى بین به‌ڕه‌ها بوونى چه‌مكى ئه‌خلاق ئه‌بێت له‌هه‌وڵى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و گومانه‌دا بین كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، هه‌ندێك جار ئه‌خلاق دۆخى ڕه‌هایى وه‌رده‌گرێت زۆرجاریش ڕاست گوتن كارێكى خراپه نه‌وه‌ك نا ئه‌خلاقى، به‌هه‌مان شێوه درۆكردنیش له‌هه‌ندێ كات و حاڵه‌تدا باشه، ئایا ئه‌م حاڵه‌ته هاوكێشه‌یه‌كى پێچه‌وانه و دژ نیه؟
لێره‌دا ئه‌توانین به‌دوو شێوه وه‌ڵامى خۆمان ده‌ست بخه‌ین، یه‌كێكیان ئه‌وه‌ى كه‌بڵێین: له‌و شوێنه‌ى كه‌ڕاست ووتن تێیدا ده‌بێته هۆى گه‌نده‌ڵى كۆمه‌ڵایه‌تى یان ده‌بێته مایه‌ى كوشتنى كه‌سێك به‌ناهه‌ق، ئه‌نجامدانى ئه‌م كارانه به‌ڕواڵه‌ت دوو ناونیشانى هه‌یه و دوو ناسنامه له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌ویش یه‌كێكیان ڕاست گوتن ئه‌وى تریشیان هۆكاره بۆ كوشتن، له‌لایه‌كه‌وه یه‌كه‌میان كارێكى باشه كه ڕاست گوتنه ئه‌ویتریشیان كارێكى دزێو و خراپه كه كوشتنه.
وه‌ڵامه‌كه‌ى تریش كه له‌هاوكێشه‌ى ڕه‌هاین و ڕێژه‌یى بوونى ئه‌خلاقدا ده‌ستمان ئه‌كه‌وێت ئه‌مه‌یه: كه ئه‌خلاق به‌ئه‌ندازه‌یه‌كى زۆر هاوڕا و گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مایانه‌ى پێشوو كه ده‌رمان گرتن ووتمان: له‌بابه‌تى ڕه‌وشتى جوان‌دا ڕاست گوتن ڕه‌ها نییه بۆ ڕوون كردنه‌وه‌ى ئه‌م وه‌ڵامه‌ش پێویسته سه‌رنج بده‌ینه دوو خاڵ:
یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌ى كه بابه‌تى یاساكانى ئه‌خلاق په‌یوه‌ندى نیه و نه‌به‌ستراوه به كرده‌وه ده‌ره‌كییه‌كانه‌وه.
دووه‌م: ئێمه هیچ كات په‌سه‌ندى ناكه‌ین كه‌ڕاستى ڕه‌ها باشه و ڕاستگۆیى به‌ڕه‌هایى به‌چاكه له‌قه‌ڵه‌م ناده‌ین، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نا كه ئه‌خلاق ڕێژه‌ییه و به‌م كاره‌مان ئه‌خلاق بخه‌ینه چوارچێوه‌ى ڕێژه‌گه‌راییه‌وه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌توانین سه‌رنج بده‌ینه ڕه‌هابوونى چه‌مكى ئه‌خلاق ئه‌ویش كه بنه‌ماو تێڕوانینى په‌سه‌ند كردنیمان به‌و شێوه‌یه‌یه، ڕوونتر به‌وجۆره‌ى كه ڕازین به‌ڕه‌هابوونى ئه‌خلاق.
هه‌ندێك جار به‌جۆرێكى تر سه‌یرى ڕێژه‌یى بوونى ئه‌خلاق ده‌كرێن و په‌سه‌ند ده‌كرێت كه له ووته‌ى هه‌ندێك له‌مه‌زنه‌كانیش به‌م شێوه‌یه ڕوون كراوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ى پێ كراوه:
یاسا ئه‌خلاقییه‌كان یاساگه‌لێكى ئیعتیبارین، چاكه و خراپه ڕاستییه‌ك نیه كه دیاربێت و له‌به‌رچاو دابێت، به‌ڵكو مه‌فهومێكى ئیعتیبارییه.
مه‌فهوومه باوه‌ڕ پێكراوه‌كان شوێنكه‌وته‌ى ویست و حه‌زى كه‌سى باوه‌ڕ پێكه‌ره، كاتێك خاوه‌ن عه‌قڵه‌كان (واته ئه‌وانه‌ى كه به‌هۆى عه‌قڵه‌وه شته‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنن) كه دێن به‌مانایه‌ك باوه‌ڕ ده‌كه‌ن و پشتى پێ ئه‌به‌ستن مه‌به‌ستێكیان هه‌یه، كاتێكیش مه‌به‌سته‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ى بیروباوه‌ڕێكدا ئه‌بێت ئه‌وسا باوه‌ڕ به‌و مانا و چه‌مكه ده‌كه‌ن و دڵنیا ده‌بن له‌مه‌به‌ست و خواسته‌كه‌شیان، وه‌كو كردارى چاكه و خراپه له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و كرداره باوه‌ڕ پێكراوانه‌یه كه عاقڵه‌كان پشتى پێ ئه‌به‌ستن.
ئیعتیبارى خاوه‌ن عه‌قڵه‌كان لایه‌نگرى كردارى جوان و ناشیرینن، پێیان وایه كردارى جوان و ناشیرینى تاك و كۆمه‌ڵ یان به‌واتایه‌كى تر دیوه جوان و ناشیرینه‌كانى كۆمه‌ڵگا به‌گشتى به‌هۆى ئه‌وپه‌یوه‌ندییه‌وه به‌ده‌ستدێت كه له‌نێوان خواسته‌كان و ئه‌و شتانه‌ى كه به‌ده‌ست دێن له‌كاتى به‌رزكردنه‌ه‌وى نیازه‌كاندا ، بۆیه له‌ڕاستیدا ئه‌و یاسایانه‌ى كه باوه‌ڕ پێكراون شوێنكه‌وته‌ى خواسته‌كانى مرۆڤن، ئه‌وه‌ش بڵێین كه نیازه‌كانى ئاده‌میزاد شێوه‌یه‌كى جێگیریان نییه به‌گوێره‌ى تاكه‌كان و كات و شوێن و كۆمه‌ڵگا گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت…
سه‌رچاوه/ دروس فلسفه اخلاق. وتارى 17 لا184 چاپ (8)ه‌م








