ن: تەحسین حەمەغەریب
ئاو چەندین خەسڵەتی تێدایە کە رەنگە لە شتی دیکەدا پێکەوە بوونیان نەبێت، بۆ نموونە ئاو شتەکان پاکدەکاتەوە، ئەوەی لە ئاوەوە نزیک بێت سروەی فێنکی بە قسمەت دەبێت، زەوی نزیکی ئاو تەنانەت ئەگەر نەنووسابێت بە دەریایەوە ئەگەر بڕێکی تێدا هەڵبکەنرێت زوو دەگاتە ئاو، تەنانەت شوێنەدوورەکانیش ئەو شوێنانەی لە بێئاویدا زەوییەکانیان شەقار شەقار بووە بەهۆی ئاوەوە تینوویەتییان دەشکێت.
کاتێک دەریا لەدوورەوە گەواڵە هەورەکانیان بۆ رەوانە دەکات. دەریا مردوو ناگرێتەخۆ، ماسی تا زیندووە لەناو ئاودایە کاتێک کە مرد ئاو فڕێی دەداتە دەرەوەی خۆی، هەروەک ئاو دەبێتە رۆح و دەچێتە بەری ئەو شتانەی دەچنە نێوئاو، تەختە بێ ئاو نابزوێت بەڵام هەر ئەو تەختەیە کە چووە ناو ئاو ئیدی ناو خۆی دەکات بە رۆح و دەچێت بە بەریدا و ئیدی دەیزوێنێت. واتە ئاو شتەکان ناگۆڕێت بۆ شتێکی دیکە، بەڵام بەهۆی ئاوەوە رۆحیان بۆ دروست دەبێت.
بۆیە (هەموو شتێکی زیندووش لە ئاوەوە دروست بووە)، ئاو ئەو کاتە زیدەتر نرخی دەزانرێت کە لە دەست دەدریت، ماسی کاتێک لەناو ئاودایە تەنانەت ئاویش نابینێت، مەولانا گوتەنی ماسیانی ناو ئاو کەسیان ئاو نابینێت، بۆیە لە یەکدی دەپرسن ئاو لە کوێیە؟ ئەرێ ئاوتان نەدیوە؟ بەڵام ماسی ئەو دەمە دەزانێت کە ئاو بوونی هەیە، کاتێک کە دەچێتە دەرەوەی ئاو خەریکە هەوا دەخنکێنێت ئەو دەمە نەبوونی ئاو هەست پێ دەکات. ئیدی چەندین خەسڵەتی دیکەی جوان لە ئاودا هەست پێدەکرێت.
هەر بۆیە عاریفی گەورەی موسوڵمان مارتین لینگز دەڵێت: عیرفانی ئیسلامی عیرفانی ئاوە، هەروەک چۆن عیرفانی مەسیحی عیرفانی شەرابە، دیارە مەبەست لە خەسڵەتەکانی ئاو و شەرابە، بۆیە زۆرێک لە شاعیران رەمزی ئاویان بەکارهێناوە بۆ پیشاندانی نەبینراوەکانی خۆیان لەوانەش شاعیری ناسراوی ئێرانی (سۆهرابی سپێهری)یە هەموومان شیعرە بەناوبانگەکەیمان بیستووە “دەنگی پێی ئاو”، بەڵام ئەو خەسڵەتەی ئاو منی وایکرد لە خزمەت ئاودا بم دێڕێکی سۆهراب بوو کە دەیووت: “ئاو تێدەپەڕێت” ئیمە دەبێت وەک ئاو تێپەڕین، ئاو ناوەستێت مەگەر شتی لەسەرڕووی توانای ئاوەوە ڕێی لێبگرێت، ئیمە دەبێت وەک ئاو تێپەڕین، نابێت بوەستین، بۆ روونکردنەوەی ئەوە ڕۆژنامەیەک بە کوردی بە نموونە دەهێنمەوە کە لە چاڵی سیاسەتدا گیری خواردووە، ئیدی پێویستە بەرهو لاکردنەوە بەلای تویژە وێڵانکراوەکان و ئەخلاق و مەعنەویەت تێپەڕین، چونکە هەمیشە سۆهراب گوتەنی دەبێت هەموومان وەک ئاو تێپەڕین!…
دكتۆر تهحسین حهمهغهریب مامۆستایه له زانكۆی گهشهپێدان، كۆلێژی یاسا.
دكتۆر تهحسین حهمهغهریب مامۆستایه له زانكۆی گهشهپێدان، كۆلێژی یاسا.
ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی








