تەحسین حەمەغەریب
له وه‌ڵامى پرسيارێكدا كه نيشانه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌خلاقى چين؟ له هه‌ندێك پۆست‌دا به تێرامانى خۆم و سوود بينين له فه‌يله‌سوف و زاناكانى ئه‌خلاق هه‌ندێك نيشانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌خلاقى دياري ده‌كه‌م!.
يه‌كه‌م:له كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌خلاقيدا سه‌ركرده‌كان ناتوانن له په‌يمانه‌كانيان په‌شيمان ببنه‌وه:
له‌وانه‌يه ئه‌م تايبه‌تمه‌ندييه ديارترين رووى پيشاندانى چاودێرى ئه‌خلاقى كۆمه‌ڵگه بێت به‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانييه‌وه كه له كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌خلاقيدا سه‌ركرده‌كان ئه‌گه‌ر بشيانه‌وێت ناتوانن له په‌يمان و بابه‌ته‌كانى وه‌ك عه‌داله‌ت و ديموكراسي و مافى و مرۆڤ و ئازادييه‌كان په‌شيمان ببنه‌وه و ره‌چاويان نه‌كه‌ن!. بۆ ئه‌وه‌ى له مه‌به‌سته‌كه‌م تێبگه‌يت نمونه‌يه‌ك ده‌هێنمه‌وه:
تۆ وادابنێ كه هه‌ستى ئه‌خلاقيت وات لێبكات بچيت له ناو نه‌ته‌وه‌يه‌ك ياخود خێلێكى برسيدا( خێڵى له‌و شێوه‌يه له ئه‌فريقا بوونيان هه‌يه) بژيت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به ئازارى برسێتى ئه‌وان بكه‌يت!. به‌ڵام هه‌رگيز تۆ وه‌ك ئه‌وان برسى نيت چونكه تۆ هه‌ر ساتێك ده‌توانى له‌و برسێتييه‌ى خۆت په‌شيمان بيته‌وه و وازى لێبهێنيت، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌وان قه‌ت ناتوانن له برسێتى خۆيان په‌شيمان ببنه‌وه (ئه‌وان هه‌ر له ناو برسێتى خۆياندان)!. ئه‌مه‌ش بۆ بابه‌تى سياسييه‌كان ته‌واوه. له كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌خلاقيدا ئه‌وان هه‌رگيز ناتوانن له بابه‌ته مرۆييه‌كان په‌شيمان ببنه‌وه. هه‌ر بۆيه بيريارى ئێرانى( ئه‌بولقاسمى فه‌نايى) پرسيارى لێ ده‌كه‌ن: ئه‌گه‌ر پياوانى ئايينى وڵاته‌كه‌ت فه‌توا بده‌ن كه ديموكراسييان قه‌بوڵه تۆ رازى ده‌بيت؟ ئه‌ويش له وه‌ڵامدا ده‌لێت: نه‌خێر چونكه ئه‌وان هه‌ر ساتێك ده‌توانن له‌و فه‌توايه‌يان په‌شيمان ببنه‌وه، من ديموكراسييه‌كم ده‌وێت كه كه‌س نه‌توانێت لێيي په‌شيمان بێته‌وه!. منيش بۆ خۆم له كوردستان مافێكم ده‌وێت.. عه‌داله‌تێكم ده‌وێت كه كه‌س نه‌يبه‌خشێت و نه‌توانێت لێى په‌شيمان بێته‌وه. ئه‌مه‌ش يه‌كێكه له نيشانه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌خلاقى.
دووه‌م: له كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌خلاقيدا هه‌موو بابه‌ته‌كان ئامراز نين:
يه‌كێك له نيشانه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌خلاقى بريتييه له‌وه‌ى له ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا شتانێك هه‌ن ئامانجن و ئامراز نين: وه‌ك ئه‌خلاق و هونه‌ر و ئيمان و مرۆڤ!. ئايين ئامانجه نه‌وه‌ك ئامراز وه‌ك پێغه‌مبه‌ران فێريان كردين، هه‌روه‌ها مرۆڤيش ئامانجه هه‌روه‌ك كانتى فه‌يله‌سوف واى وت.. هه‌روه‌ها ده‌بێت هونه‌ر و بۆ هونه‌ر بێت و نه‌وه‌ك شتێكى ديكه‌ش ، ئه‌م گوته‌يه‌ش بۆ ئه‌خلاق و ته‌نانه‌ت بابه‌تێكى وه‌ك وه‌رزشيش وايه، ئێمه ده‌بێت وه‌رزش له پێناو وه‌رزشدا ئه‌نجام بده‌ين نه‌وه‌ك هيچ شتێكى ديكه!. نابينى هه‌موو ئه‌وانه‌ى سه‌ره‌وه هه‌نوكه وه‌ك ئامراز بۆ نمونه له‌سه‌رده‌مى سه‌رمايه‌دارى جيهانيدا بۆ پاره په‌يداكردن بوكار دێن ( مرۆڤ و ئايين و هونه‌ر و وه‌رزش هتد..)!.
به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته روويه‌كى ديكه‌ى هه‌يه، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه نيشانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌خلاقى ئه‌وه‌يه كه ئامرازيش ئامراز بێت و نه‌بێت به ئامانج. بۆ نمونه تۆ سه‌يرى ئامرازێكى وه‌ك پاره بكه بزانه چۆن بووه‌ته ئامانج!.
سێيه‌م: له هه‌واڵپرسينه‌وه بۆ نزاكردن:
كۆتاييه‌كانى سه‌ده‌ى نۆزده‌و سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى بيست به سه‌رده‌مى داهێنانه‌كانى ناو (زمان) داده‌نرێت، هه‌رئه‌و كاته بوو ئه‌ركه زۆره‌كانى (زمان) له لايه‌ن فه‌يله‌سوفه‌كانه‌وه كه‌شف كران ، ئيتر ده‌ركه‌وت كه (زمان) ته‌نها رۆڵێكى ئامرازى وگه‌ياندنى هه‌واڵى نييه. به‌ڵكو (زمان) زۆر رۆڵى تريش ده‌بينێت. ده‌ركه‌وت رۆح و فيكرى ئێمه تا ئه‌و شوێنه ده‌ڕوات كه (وشه)ى لێيه!. يه‌كێك له‌و ئه‌ركانه‌ى (زمان) كه دۆزرايه‌وه بريتى بوو له جياوازى هه‌واڵپرسى و وه‌ڵامى پرسياردانه‌وه: جياوازى ئه‌وه‌ى پزيشكه‌كه‌ت پێت ده‌ڵێت: چۆنى؟
و كاتێكيش يه‌كێك سه‌لامت لێ ده‌كات و ده‌ڵێت: چۆنى؟
به دڵنياييه‌وه له‌وه‌ى يه‌كه‌مدا هه‌واڵى خۆت ده‌ده‌يته پزيشكه‌كه‌ت (وه‌سفى خۆت ده‌كه‌يت).
به‌ڵام له وه‌ڵامى سه‌لامه‌كه‌دا چۆنييه‌تى خۆت ناگه‌يه‌نى به‌ڵكو حاڵه‌تى قووڵى خۆت به وه‌ڵامى سه‌لامه‌كه ده‌كه‌يت!.
به سه‌رنجدان له نيشانه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌خلاقيش ده‌كرێت بووترێت، كه تاكه‌كانى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌يه ته‌نها هه‌واڵى رووكه‌شانه‌ى يه‌كتر ناپرسن!. به‌ڵكو به هه‌موو بوونيانه‌وه چاكبوونى يه‌كتر ده‌خوازن، به گوته‌ى ئێمه‌ى دينى (نزا بۆ يه‌كتر ده‌كه‌ن) ئه‌ويش نزا له قووڵايى دڵيانه‌وه (نزاش مۆخى په‌رستنه)، ئيتر سه‌لام له يه‌كتركردن نزايخێركردنه بۆيه‌كتر!. هه‌ربۆيه كۆمه‌ڵگه‌ى ئه‌خلاقى كۆمه‌ڵگه‌ى نزا بۆ يه‌كتركردنه (چاكه‌ى يه‌كترخواستن) نه‌وه‌ك هه‌واڵپرسين!.
دكتۆر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب مامۆستایه له زانكۆی گه‌شه‌پێدان، كۆلێژی یاسا.
دكتۆر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب مامۆستایه له زانكۆی گه‌شه‌پێدان، كۆلێژی یاسا.
ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی







