نووسینى: تەحسین حەمەغەریب
زۆرن ئه‌و نووسه‌رانه‌ى زۆربه‌ى كاره‌كانيانم خوێندوونه‌ته‌وه تا راده‌ى ئه‌وه‌ى ده‌توانرێت بووترێت به كۆي به‌رهه‌مه‌كانيان شاره‌زام (هێشتا ترسيشى ده‌وێت بڵێم ده‌يانناسم) له‌وانه هه‌ر له كۆنه‌كانه‌وه له ئه‌رستۆوه بيگره تا ده‌گاته فه‌يله‌سوفه موسلمانه‌كانى وه‌ك فارابى و ئيبن سينا و ئيبن روشد و غه‌زالى و ئيبن ولقه‌ييم و ئيمامى هه‌ره‌وى و مه‌ولانا و له نووسه‌ره عه‌ره‌به نوێكانيش سه‌يد قوتب و موحمه‌د عابيد الجابرى و موحمه‌د ئه‌ره‌گۆن و يوسف قه‌ره‌زاوى و نه‌جيب مه‌حفوز و نه‌زار قه‌بانى و نه‌جيب گه‌يلانى و له ئێرانييه‌كانيش عه‌لى شه‌ريعه‌تى و عه‌بدولكه‌ريمى سروش و موته‌هه‌رى و مه‌له‌كيان داريوشى شايگان و سه‌يد حوسه‌ين نه‌سر و له رۆژئاواييه‌كانيش فويله‌سوفانێكى وه‌ك جۆن راولز و مه‌ك ئه‌نتايير و زاگۆبسكى و تۆماس نيگل و سارته‌ر و فۆكۆ و هايدگه‌ر و كيركيگارد و ڤينگشتايين و نيتشه و له رۆماننووسه‌كانيش كازانتازاكى و گابريل گارسيا ماركيز و داستۆڤسكى و له نيمچه دوورگه‌ى هينديش شێخ وه‌ليوالله ده‌هله‌وي و جه‌مالودينى ئه‌فغانى و موحه‌مه‌د ئيقبال لاهوري و ئه‌بولحه‌سه‌نى نه‌ده‌وي و ئه‌بو‌ئه‌علاي مه‌ودوودى و له توركه‌كانيش بامۆك و عه‌زيز نه‌سين و يه‌شار كه‌مال و نازم حيكمه‌ت له كورده‌كانيش هه‌ر له كۆنه‌وه جزيرى و مه‌وله‌وى و نوورسي و عه‌بدولكه‌ريمى موده‌ريس و مه‌سعود موحمه‌د و ناصرى سوبحانى و ئه‌حمه‌دى موفتى زاده و به‌ختيار عه‌لي و رێبوار سيوه‌يلى و شيرزاد حه‌سه‌ن و به‌ختيار عه‌لي و هتد.
هه‌ر كاتێكيش ده‌گه‌رێمه‌وه سه‌ر يه‌كه‌م كتێبى هه‌ر كام له‌و نووسه‌رانه كه بۆ يه‌كه‌م جار خوێندوومه‌ته‌وه، بۆ نمونه المنقذ من الضلال غه‌زالى ياخود ياداشته‌كانى مه‌سعود موحمه‌د ياخود مه‌عاليمه‌كه‌ى سه‌يد قوتب يان (العبادة في الاسلام)ى قه‌ره‌زاوى يان (المصطلحات الاربعة)ى مه‌ودودى و ياخود (ئه‌مه هه‌مووى يانى چي؟) نيگڵ ياخود (عه‌داله‌ت وه‌ك ئينساف)ه‌كه‌ى جۆن راولز تێده‌گه‌م كه له پشتى ئه‌و دێره سادانه‌ى ئه‌و كتێبانه‌وه چه‌ندين بابه‌ت و كتێبى گه‌وره هه‌ن كه ئه‌مه واى كردوه هه‌ر ئه‌و كتێبه بچووكانه‌ى كه يه‌كه‌م جار خوێندنمه‌وه ئێستا قووڵايى زياتريان هه‌بێت بة لامه‌وه. ده‌ڵێن فيكر و فه‌لسه‌فه هه‌ر ئه‌و قووڵايى به‌خشينه‌يه!.
له‌بيرم دێت سه‌ره‌تاى چوونه مزگه‌وتم ئه‌ربه‌عينييه‌ى نه‌وه‌ويمان له‌به‌ر كرد ئێستاش كه گوێ له‌شه‌رحه‌كه‌ى ناسرى سوبحانى بۆ ئه‌و چل فه‌رمووده‌يه ده‌گرم تێده‌گه‌م، ئۆو .. چ مانايه‌كى قووڵيان له پشته ، ئه‌وسا ماناكانيانم ده‌زانى ئێستا لێييان تێده‌گه‌م . ئه‌مه‌يه جياوازى نێوان زانين(المعرفة) و تێگه‌يشتن(الفهم). ئيتر سه‌يرم لێدێت كه‌سێك دێت كتێبێكى كه‌سێك بۆ يه‌كه‌م جار ده‌گرێت به ده‌سته‌وه و بۆ خه‌ڵكى مانا ده‌كات( ده‌يزانێت) ئيتر نازانێت بۆ تێگه‌يشتنى ده‌بێت ئاگاى له كۆى كاره‌كانى ئه‌و نووسه‌ره بێت. جا ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ كتێبه زه‌مينييه‌كان وا بێت ئه‌ى بۆ كتێبه ئاسمانييه‌كانى وه‌ك قورئان و حه‌ديسى پێغه‌مبه‌ر چۆن بێت؟. ده‌شێت كه‌سێك كتێبێكى حه‌ديس بگرێت به ده‌ستييه‌وه و بۆ خه‌ڵكى باس بكات و ياخود دابنيشێت ته‌فسيرى قورئان بكات به‌وه‌ى ته‌نها ماناكانى ده‌زانێت بێ ئه‌وه‌ى تێگه‌يشتنى بۆ دروست بووبێت؟.
دكتۆر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب مامۆستایه له زانكۆی گه‌شه‌پێدان، كۆلێژی یاسا.
دكتۆر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب مامۆستایه له زانكۆی گه‌شه‌پێدان، كۆلێژی یاسا.
ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی








