دەربارەی ڕێکخراوی هەژان
پێناسەی رێکخراوی هەژان
رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه، بە دروشمەکانی؛ ئازادی، ئه‌قڵانییه‌ت، مه‌عنه‌وییه‌ت، به پێی پێوه‌ره زانستییه‌كان له بواره‌كانی فه‌لسه‌فه و هزر و مه‌عریفه و ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا كار ده‌كات.

ئامانجەکانی ڕێکخراوی هەژان

بایه‌خدان به ژانره‌كانی بواری فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر و تیۆریای ئه‌ده‌ب و ره‌وتی ره‌خنه‌كاری له‌و بوارانه‌دا، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له سازاندنی زه‌مینە‌ی داهێنان له فه‌رهه‌نگی كوردیدا.
ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له چه‌مكه نوێیه‌كانی سه‌رده‌می نوێ و بایه‌خدان به‌و بوارانه‌ی له رۆشنبیریی كوردیدا وه‌ک پێویست لایان به‌لادا نه‌كراوه‌ته‌وه، وه‌ک (وجود، ئه‌خلاق، دادپەروەری، مه‌رگ ….هتد)
كاركردن له‌سه‌ر رۆشنبیریی نوێی ئایینی و فه‌لسه‌فه‌ی ئایین و ئایینناسی، به‌و پێیه‌ی كه ئایین كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی پێكهێنانی کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگی كوردییه.
ئه‌نجامدانی تویژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر پرسه سیاسییه‌كان و رەنگدانەوەیان له پڕۆسه‌ی حوكمڕانی تەندروست.
كاركردن لە کایەکانی وه‌ک دیالۆگ و یه‌كترخوێندنه‌وه و لێكگه‌شتن و په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و خوێندنه‌وه‌یان له رووی هزری و فه‌لسه‌فییه‌وه.
كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئایدیۆلۆژیا به‌سه‌ر گوتاری رۆشنبیرییه‌وه.
ناساندنی كایه‌كانی فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه به لاوان و ژنان و په‌ره‌پێدانی به‌هره رۆشنبیرییه‌كانیان.
ئاشنابوون به كولتوور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و ناساندنیان به رۆشنبیریی كوردی.
كاركردن بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیی زمانی كوردی و چه‌سپاندنی زمانی ستانداردی كوردی.
به‌شداریكردن له زیندووڕاگرتنی كایه‌ی هزری و فه‌لسه‌فی له رۆشنبیریی كوردیدا.
شێواز و رێگاكانى ئیشكردن
رێكخراوى هه‌ژان به‌م شێوازانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات ئامانجه‌كانی بهێنێته دی
سیمینار و كۆنفرانس و سیمپۆزیه‌م

یه‌كێک له كاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی رێكخراوی هه‌ژان بریتییه‌له سازدانی سیمینار و كۆنفرانس و سیمپۆزیه‌م له‌سه‌ر كێشه هزری و فه‌لسه‌فییه‌كان، ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ره‌هه‌نده سیاسی و مه‌عنه‌وییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی.
كۆرسی فیكری و فه‌لسه‌فی و زانستی

رێكخراو هه‌ژان هه‌ڵده‌سێت به سازدانی كۆرسی فیكری و فه‌لسه‌فه‌ی و زانستی له بواره جیاوازه‌كاندا بۆ چینه جیاوازه‌كان به تایبه‌ت لاوان و ژنان.
بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب

بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی رێكخراو هه‌ژان سه‌رپه‌رشتی بڵاو كردنه‌وه‌ی زنجیره‌ی كتێب ده‌كات له بواره جیاوازه‌كانی مه‌عریفه‌دا
وه‌رگێڕان

رێكخراو خوازیاره به‌رمه‌بنای به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو و به پشت به‌ستن به كه‌سانی شاره‌زا تێكسته فیكری و فه‌لسه‌فی و مه‌عریفیه‌كان وه‌ربگێردرێنه سه‌ر زمانی كوردی.
بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤار

رێكخراو خوازیاره به‌رمه‌بنای به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو و به پشت به‌ستن به كه‌سانی شاره‌زا تێكسته فیكری و فه‌لسه‌فی و مه‌عریفیه‌كان وه‌ربگێردرێنه سه‌ر زمانی كوردی.
هاوكاری كردن

هاوكاری كردنی دام و ده‌زگا حكومی و حزبی و ناحزبیه‌كان به توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواره‌كانی فیكر و فه‌لسه‌فه‌و ئیداره و سیاسه‌تدا

