نووسینى: تەحسین حەمەغەریب
دەربارەی گەورەترین سزا لە قیامەتدا جیاوازی لە نێوان زانایاندا هەیە، سەیر لەوەدایە هیچ كامیان ناڵێن گەورەترین سزا بریتییە لە دۆزەخ، هەندێ لە زاناكان دەڵێن گەورەترین سزای قیامەت دووركەوتنەوە لە رەحمەتی خوایە(لعنە الله)، خوا هێندە لێیان زویرە كە تەنانەت بۆشیان ناڕوانێت( ولا ینظر الیهم). هەندێكی دیكە بۆ ئەوە دەڕۆن كە گەورەترین سزای پاش مردن بریتییە لە پەشیمانی و حەسرەت، حەسرەتی لە دەستدانی هەلەكان و نەگەرانەوە بۆ دونیا( رب ارجعون) بمگێڕنەوە (لعلي اعمل صالحا فیما تركت) بەڵكو هەندێ چاكە بكەم لەوەی بەجێم هێڵاوە. بەڵام ئەو گوتەیە نابیسترێت بە (نەخێر) وەڵام دەدرێتەوە(كلا) تەنها هاوارێكە لەوەوە و هیچ كەس نایبیستێت(انها كلمة هو قائلها) ،وەك حەزرەتی عەلی دەفەرموێت: ئێرە شوێنی كارەو شوێنی حساب نیەو ئەوێ شوێنی حسابەو شوێنی كار نیە. هەربۆیەش قورئان باسی (حەسرەت) دەكات و دەفەرموێت: هەموو شت بۆ یان دەبێت بە حەسرەت ( ستكون علیهم حسرة). بە هەر جۆرێك بێت دەبینرێت كە ئەو سزا سەختە سزایەكی مەعنەوییە نەوەك جەستەیی هەروەها بەچێژترین شتی بەهەشتیش مەعنەوییە نەوەك مادی( ورضوان من الله اكبر) رەزامەندی و ئارامی و مەعنەوییەت لە هەموو چێژ و نیعمەتەكان گەورەترە.
حزور دوو قۆناغە:
یەکەمیان: ئەو کاتەى هەست دەکەیت هەر هەموو شت لەوێیە، تەنها (ئەو) نەبێت ، ئەمە کاتى رۆشتنە بۆ لاى (ئەو)
دووەمیان: ئەو کاتەیە کە هەست دەکەیت هەر هیچ لەوێ نیە، تەنها ئەو نەبێت، ئەمەش کاتی گەیشتنە بە (ئەو)!.
قد نری تقلب وجھک فی السماء عاریفان خامۆش و بێدەنگن:
وتی: ئەوە چۆنە ھیچ ناڵێت؟
وتی: ئەوە چۆنە گوێی لە ھیچ نییە؟
لەم رۆژانەدا برایەک برگەیەکی لە کتێبی پێغەمبەرناسی من لە فەیس بووک بڵاوکردبوویەوە باسی ئەوەی تێداکردبوو کە کاتێ مرۆڤ عاشیق دەبێ (کەم خەو و کەم خۆراک و کەم وتە) دەبێت.
ھەندی برای بەرێزیش لەسەریان نووسی بوو کە وانیە و بەڵگەشیان ئەوە بوو: (بە کورتی) ئەگەر وایە بۆچی ئەو ھموو حیکمەت و گەوھەرە شیعرە لەسەر زاری عاریفان ھاتووەتە دەرەوە.
من بەو بەریزانە دەڵێم:
یەکەم: سەر زەوی عیرفان سەر زەوی سکوتە و خامۆشی ، ھەر بۆیە ئەوان ھەمیشە ھاواریان لە دەست کەمھێنانەکانی زمان ھەڵساوەو و ھاواریان لە دەست ئەوانە بووە کە لەو شتانە تێناگەن کە ئەمان دەیانڵێن بۆیە دەبوو بێدەنگی ھەڵبژێرن
دووەم: قسەکردن و بێدەنگی لە عیرفاندا مانای جیاوازی ھەیە لەوەی کە لە زمانی ئاساییدا بەکاردەبرێت، بۆ نمونە مەولانا تا شەمسی نەبینی بوو بێدەنگ نەبوو زۆر شتی دەووت ھەموو رۆژێکی جومعە وتاری دەدا بەردەوام وانەی دەووتەوە تەنانەت شیعری دەووت و دیوانە شیعری وەک شیعرەکانی موتەنەبی راڤە دەکرد، بەڵام کاتێک عاشیق بوو نازناوی (خەمۆش)ی بۆ خۆی ھەڵبژارد( بێدەنگ بە! نەوەک بێدەنگی)، ئیتر لەو دونیایەی پیشتری بێدەنگ بوو، تەنانەت کەسانی وەک مەولەوی تاوگۆزی نەوەک ھەر خۆیان بیدەنگ کرد بەڵکو زیاتر لەوەش خۆیان بە نەبوو (مەعدومی) ناساند.
سێیەم: ئەو کەسەی کەمترین بۆنی لە بابەتە عیرفانییەکان کردبێت دەزانێت کەئەێڵ لە عیرفاندا بێدەنگییە، مەگەر ناچار بە وتن بکرێت، چونکە دەزانێت ھەرچی بلێت ناتوانێت حەقی ئەوە بدا کە لایەتی و ئەوانی دی خراپ لێی تێدەگەن، بۆیە ئەوان ھەموو ئەوە بۆ مەحرەمی رازەکانی خۆیان ھەڵدەگرن و رازەکانیان تەنھا بۆ ئەو دەدرکێنن، خۆ ئەگەر بێت و رازیک بدرکێنن ئەوا دەبێت وەک حەلاج سەریانی لە پێناودا دابنێن(وەک جونەیدی بەغدادی دەڵێت).
چوارەم: وتن تەنھا بە زار ناووترێت بەڵکو دەشێت رێگەی دیکە بۆ دەربڕینی نیاز بگیرێتە بەر وەک ئەوەی خوا (جل جلالە) وەسفی ئەو حاڵەتەی پێغەمبەر(د.خ) دەکات(…نری تقلب وجھک فی السماء) وەک ئەوەی سەروەر تەنھا بە روانین و گواستنەوەی نیگاکانی لە ئاسماندا داواکەی خۆی دەربری بێت بێ ئەوەی بە زمان ھیچ بڵێت.
چوارەم: زمان زمانی لاوازی ئێمەی مرۆڤە ناتوانێت حەقیقەتی ھەموو بوون بداتەوە، وەک مەولانا دەڵێت( کاشکی ئەم بوونە زمانێکی ھەبوایە تا حەقیقەتی پیشان بدایە)
پێنجەم: ئەو ھەمووەی عاریفان وتوویانە وتن نەبووە بەڵکو حاڵ و سوتان بووە، کە وتووشیانە ھەزار جار ئاویان پێداکردوە تا بتوانرێت کەمێکی دەرکەوێت
شەشەم: ئەوان دوای سلوک ئیدی ئەو مرۆڤەی پێشوو نەمان ھەبوویەکی دیکەیان لێ دروست بوو، مەولانا گوتەنی منێک لەو نێوانەدا نەما، ئیتر ئەوە ئەوان نەبوون کە دەیان وت، تا شانازی پێوە بکەن، بەڵکو بە زمانی ئەوانەوە دەوترا، مەحوی گوتەنی: ئەو شەوچراغە لەوشەوەدا کەسی پێدەدان، نەوەک ئەوان خۆیان کەس بن، ئەوانی عاشیق نەیان دەووت بەڵکو مەعشوق بەوانی دەووت.جوانیش تاوی شاردنەوە نابات، واتە بە خۆیان نەبوو کە دەیانووت، ئەگینا ئەگەر بە دەست خۆیان بوایە بێدەنگ دەبوون و نەیاندەووت.
حەوتەم: لانی کەم سکوت مەقامێ لە مەقامەکان عیرفانە و بە تایبەت لە قۆناغەکانی سەرەتادا بەڵکو ھەندێ لە عیرفان ناسان بە لوتکە و قۆناغە دواترینەکانی دادەنێن و ھەندێکیش بەیەک لەسەر سێی عیرفانی دەزانن و ئیتر ئەسڵ بێدەنگییە نەوەک وتن.
دكتۆر تهحسین حهمهغهریب مامۆستایه له زانكۆی گهشهپێدان، كۆلێژی یاسا.
دكتۆر تهحسین حهمهغهریب مامۆستایه له زانكۆی گهشهپێدان، كۆلێژی یاسا.
ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی








