کامەران موحەمەد
ئه‌گه‌ر به‌وردى له‌پرۆژه مه‌زنه‌كه‌ى ڤیكۆ ڕابمێنین كه‌له‌میانه‌یدا بانگه‌شه بۆزانستێكى نوێ ده‌كات‌و تێیدا مێژوو به‌لقێك له‌لقه‌كانى زانین داده‌نێت، ئه‌وا پێویسته له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بكۆڵیینه‌وه كه‌بوونه‌ته ئادگار‌و جیاووكى زانسته نوێیه‌كه‌ى ڤیكۆ، ده‌توانین له‌دوو توێى چه‌ند خاڵێكدا باسیان بكه‌ین:
یه‌كه‌م- چاودێرى خوایى:
ڤیكۆ له‌بیرۆكه‌ى كاردا ده‌ڵێت: “یه‌كه‌م دیارده‌ى بنه‌ڕه‌تى ئه‌م زانسته ئه‌وه‌یه كه‌زانستى چاودێرى خواییه (divine providence)”( ).
به‌لاى ڤیكۆوه چاودێرى خوایى ئه‌و ناوه‌یه كه‌خواستویه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كرۆكى بوونى هه‌موو مرۆڤه‌كاندا گونجاوبێت، زانستى ڤیكۆ شوێنى ئه‌م (گشت)ه‌ى دیارینه‌كردووه كه‌به‌شێوه‌یه‌كى ڕه‌ها له‌ده‌ره‌وه‌ى ڕاستیه مێژووییه‌كاندا به‌گوماناوى بمێنێته‌وه، به‌ڵكو به‌ڕێوه‌بردنى چاودێرى خوایى ده‌پشكنێت وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى له‌ناوو له‌ڕێى ڕاستیه مێژووییه‌كانه‌وه پیشانبدات. ئه‌م یاسایه‌ى كه‌په‌یوه‌سته به‌چاودێرى خواییه‌وه نه‌ئه‌نجامى ڕێكه‌وتى (ئه‌بیكۆرییه)و نه‌ئه‌ندازه‌گیرى (القدر)ى (ڕواقیه‌كان)، نه‌كارى ڕه‌هاى مرۆڤه‌كانیشه، هه‌رچه‌نده له‌نه‌ریتى مرۆڤه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت( )، چاودێرى شتێكه له‌ده‌ره‌وه‌ى مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌مێنێته‌وه‌و كاركه‌ره بۆبه‌شێكى زۆر به‌پێچه‌وانه له‌گه‌لأ هێزه مرۆییه‌كاندا له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندى بنه‌ڕه‌تى یه‌كه‌مى زانستى نوێى ڤیكۆ-كه‌زانستێكى لاهوتى ژیرى شارستانى چاودێرى خواییه ئه‌وه ڕوون‌و ئاشكرایه زانستى ڤیكۆ ئه‌وه‌نده ساده نیه كه‌زانستى ئه‌و شتانه بێت كه‌مرۆڤ به‌ته‌نها دروستیانكردوون، وه‌ك ڤیكۆ خۆى ده‌ڵێت: “گه‌ر وابێت‌و به‌هۆى به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تیه‌كانه‌وه بێت، ئه‌وا مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌ی ئاژه‌لأ‌و دڕنده كێوییه‌كان ده‌ژین”( ).
زانستى ڤیكۆ پێش هه‌موو شتێك زانستى وشه‌یه، وشه‌ش له‌ئه‌نجامى ئه‌و پێداویستیانه‌ى خۆیان به‌سه‌ر مرۆڤدا سه‌پاندووه له‌دایكبووه. وشه هۆنراوه‌ییه‌كان له‌ئه‌نجامى كارى ڕه‌هاى مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌رناكه‌ون، به‌ڵكو له‌ئه‌نجامى وه‌ڵامى مرۆڤه‌وه بۆشته دیاریكراوه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه‌چاودێرى خوایى بۆ مرۆڤ و له‌كاتێكه‌وه بۆكاتێكى دیكه له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا بانگه‌شه‌ى بۆكردووه( ). بۆیه مێژوو له‌ئه‌نجامى كاردانه‌وه كۆن‌و ئه‌ندێشه‌ییه‌كانى مرۆڤه‌وه بۆ ئه‌و شتانه‌ى له‌سه‌ر‌و ویسته‌وه‌ن دروستبووه، بۆئه‌و شتانه‌ى سه‌ر ده‌كه‌ون‌و پاشان حه‌زه‌كانى مرۆڤ بۆئه‌ندازه‌گرتنى خوله‌كان‌و دووباره بوونه‌وه‌ى خوله‌كان له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا به‌كارده‌هێنن( ).
دووه‌م-فه‌لسه‌فه‌ى ده‌سه‌ڵات:
كه‌مال پۆلادى ده‌ڵێت:” ڤیكۆ دیارترین بیرمه‌ندى سه‌رده‌مى نوێیه كه‌بۆشیكردنه‌وه‌ى دۆزه سیاسى‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕووى كردووه‌ته فه‌لسه‌فه‌ى مێژوو”( ).
كاتێك ڤیكۆ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات كه‌زانسته‌كه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى ده‌سه‌ڵاته، واتاى ئه‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌كان له‌ژێر سایه‌ى ئه‌و دڵنیاییه‌ى كه‌ده‌سه‌ڵات پێیان ده‌به‌خشێت به‌ڕێوه‌ده‌برێن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌و هۆنه‌ره لاهوتیانه ناگرێته‌وه كه‌سه‌ر له‌نوێ ئه‌فسانه‌ى خودا‌و پاڵه‌وانه‌كانیان به‌رهه‌مهێناوه‌ته‌وه(1). به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتى باڵا كۆهه‌ستى ڕه‌گه‌زى مرۆڤایه‌تیه، بڕیارێكى دروستبوونى بێكاردانه‌وه‌یه‌و له‌دایكبووى ئه‌و نه‌ریتانه‌یه كه‌ته‌واوى مرۆڤه‌كان تێیدا هاوبه‌شن، ئه‌وه‌یه كه‌بناغه‌ى بونیادى جیهانى مرۆڤ داده‌ڕێژێت. بونیادێك هۆنه‌ره‌كان له‌هۆنراوه خودایى‌و پاڵه‌وانێتییه‌كانیاندا به‌شێوازى جیاواز گوزارشتیان لێكردووه. گۆڕه‌پانى كۆهه‌ستیش بریتییه له‌نه‌ریته مرۆییه دیاریكرا‌و‌و واقیعیه‌كان(2). ئه‌م نه‌ریته بنه‌ڕه‌تیانه‌ش له‌هۆنراوه‌كاندا وه‌ك پاكردنه‌وه‌ى جه‌نگه‌ڵه چڕه سه‌ره‌تاییه‌كان گوزارشتیان لێكراوه، ئێمه نابێت به‌شێوه‌یه‌كى ڕووكه‌شیانه له‌پاككردنه‌وه‌ى جه‌نگه‌ڵه چڕه سه‌ره‌تاییه‌كان تێبگه‌ین، به‌ڵكو پاككردنه‌وه لاى ڤیكۆ زیاد له‌وه ده‌ربڕینى سه‌ره‌كى كۆهه‌ستى ڕه‌گه‌زى مرۆڤایه‌تییه، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆهه‌سته له‌خودى خۆیدا نه‌خشه‌سازكراوه به‌شتێك كه‌به‌شێوه‌یه‌كى نادیار حه‌زه كۆكراوه‌كانى مرۆڤ به‌كار ده‌هێنێت بۆدروستكردنى مێژووى نموونه‌یى هه‌میشه‌یى(3). هه‌ربۆیه ڤیكۆ ڕه‌خنه له‌فه‌یله‌سوفه سیاسیه‌كانى سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌هه‌مى وه‌ك گریتیۆس‌و هۆبز ده‌گرێت له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تى:
• ئه‌وان ڕابردوویان له‌پێناو ئامانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا ڕاڤه‌كردووه نه‌ك له‌به‌ر خودى ڕابردوو، به‌ڵكو له‌پێناو ئه‌و دیمانه‌ییه ڕامیاریانه‌ى كه‌په‌یوه‌ندى به‌واقیعیه‌كه‌یانه‌وه هه‌بووه(4).
• هه‌ستى مێژووییان نه‌بووه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵگه‌یان به‌ستاتیكى‌و نه‌گۆر ده‌بینى، وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌سه‌رده‌مێكه‌وه بۆسه‌رده‌مێكى دیكه نه‌گۆڕێت- سروشتى مرۆڤایه‌تیان له‌هه‌موو كات‌و شوێنێكدا به‌یه‌ك یه‌كه داده‌نا- له‌سه‌ر ئه‌وه‌شه‌وه وێنه‌یه‌كى ناڕاست‌و شێواویان به‌سه‌ر ڕووداوه مێژووییه‌كاندا ده‌سه‌پاند، بێگومان هزرگه‌لێكى فه‌لسه‌فى پێشینه‌یان به‌سه‌ر هه‌ست‌و بیركردنه‌وه‌ى سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌سه‌پاند‌و دواتر توێژینه‌وه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵگه‌و دروستبوونى ده‌وڵه‌ت توێژینه‌وه‌یه‌كى زۆردارانه‌و كوێرانه بووه نه‌ك به‌رئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى مێژوویى( ).
سێیه‌م- یاساى سروشتى بتپه‌رسته‌كان:
تایبه‌تمه‌ندییه‌كى دیكه‌ى بنه‌ڕه‌تى كه‌له‌ژێر سایه‌یدا ڤیكۆ بانگه‌شه بۆ زانسته‌كه‌ى ده‌كات یاساى سروشتى بتپه‌رسته‌كانه، واته ئه‌و یاسایانه‌ى كه زانسته نوێیه‌كه‌ى ڤیكۆ په‌یپێبردووه یاساى سروشتى نه‌ته‌وه بتپه‌رسته‌كانه به‌ده‌ر له‌جوله‌كه‌و مه‌سیحییه‌كان. یه‌كه‌م شت پێویسته باسى لێوه بكه‌ین پێناسه‌ى ڤیكۆیه بۆزانینى سه‌رچاوه‌ى ئه‌م یاسا سروشتیانه.
له‌دواى سه‌رده‌مى به‌ربه‌رێتییه‌وه كاتێك مرۆڤه‌كان ئاستى خۆیان به‌شێوه‌یه‌ك دابه‌زاندبوو وه‌ك ئاژه‌ڵێك مامه‌ڵه‌یانده‌كرد، هه‌ندێ له‌م مرۆڤه سه‌ره‌تاییانه به‌ترسى تۆقێنه‌رى ئاسمان‌و دیارده‌كانى هه‌ژێنران‌و بێداربوونه‌وه. كاردانه‌وه ئه‌ندێشه‌ییه‌كانیان بۆئه‌م دیاردانه‌و ئه‌زموونه‌كانیان له‌هێزه ترسناك‌و ئاساییه‌كانى سروشتدا له‌شێوه‌ى ئه‌و ترسه بوو كه‌له ئۆرانۆس‌و مشته‌رى هه‌یانبوو، كه‌تێیدا جیاوازبوون‌و باوه‌ڕیان پێیهه‌بوو( ).
ده‌بێت تێبینى ئه‌وه بكه‌ین لاى ڤیكۆ بنه‌ڕه‌ت‌و هێزى جیاجیاى یاساى سروشتى بتپه‌رسته‌كان بریتییه له‌ترسى لاهوتى، ئه‌م ترسه‌ش بریتییه له‌پارێزكارى یه‌كه‌مى، له‌ئه‌نجامى ئه‌م پارێزكاریه‌شه‌وه بوو مرۆڤه‌كان ئاینیان داهێناوه، چوونه نێو یه‌كێتییه جه‌سته‌ییه‌كان‌و خێزانیان پێكهێناو دواتر وه‌چه‌یان خسته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌دایكبوونى خێزانه‌كان ده‌خاته‌ڕوو له‌ڕێگه‌ى به‌رده‌وامى مانه‌وه‌یان له‌شوێنه دیاریكراوه‌كان، له‌ڕێگه‌ى ناشتنى مردووه‌كانیانه‌وه ئه‌م مرۆڤه سه‌ره‌تاییانه هاتن یه‌كه‌م سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى سه‌رزه‌وییان دۆزییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه به‌لاى ڤیكۆوه پارێزكارى سه‌رچاوه‌ى یاساى سروشتى بتپه‌رسته‌كانه، له‌مه‌شه‌وه نه‌ك ته‌نها سێ بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانى مرۆڤایه‌تى سه‌ریانهه‌ڵدا كه (ئایین‌و هاوسه‌رگیرى‌و ناشتنى مردوو)ن(1)، به‌ڵكو پاككردنه‌وه‌ش.
مرۆڤ ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ى په‌رتكردن‌و ڕه‌واندنه‌وه‌ى ترسه‌وه‌و له‌ئه‌نجامى ئه‌زموونى لادانیه‌وه له‌سروشت له‌كۆته‌كانى سروشت خۆى ڕزگار بكات. كه‌واته پاككردنه‌وه لاى ڤیكۆ له‌ئه‌نجامى كاردانه‌وه‌ى پارێزكارى مرۆڤه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه بۆگوێ نه‌دانێتى‌و هێزى مه‌زنى سروشت، كه‌هۆنه‌ره لاهوتیه‌كان یه‌كه‌مجار وه‌كو لاهوتێتى گێڕابوویانه‌وه(2).
چواره‌م- مێژووى شارستانێتى:
بۆئه‌وه‌ى مێژوونوسان مێژووى شارستانیه‌ت بنوسنه‌وه نه‌ك تاكه‌كان، ده‌بێت لایان مێژوو شوێنكه‌وته‌ى ڕامیارى نه‌بێت. به‌و واتایه‌ى بنشى ئه‌وه نه‌كه‌ن كه‌ڕامیارى گرنگترین دیمه‌نى شارستانێتییه یا دیارترین چالاكى مرۆڤایه‌تییه یاخود كاریگه‌رترینیانه له‌ڕه‌وتى مێژوودا، به‌ڵكو دیمه‌نێكى دیكه له‌دیمه‌نه‌كانى شارستانێتى پێشه‌نگێتى ده‌نوێنێت‌و دواتر مێژوو ئاڕاسته‌ده‌كات‌و ڕه‌وته‌كه‌ى دیاریده‌كات. ڕه‌نگه ئایین یا هزر یا زانست یا ته‌كنه‌لۆژیا یا هه‌ر دیمه‌نێكى دیكه له‌دیمه‌نه‌كانى شارستانێتى یاخود تێكڕاى ئه‌مانه پێكه‌وه‌بێت، ئه‌و كاته مێژوونوسان بۆئه‌و دیمه‌نه فره ڕه‌نگانه ده‌نوسن.
خاڵى سه‌ربه‌نى توێژینه‌وه‌ى مێژوو لاى ڤیكۆ، توێژینه‌وه‌ى مێژووى (دروستبوون)ى كۆمه‌ڵه مرۆییه‌كان‌و په‌ره‌سه‌ندنى سیستمه‌كانیه‌تى( ). به‌واتایه‌كى دیكه، مێژوو مێژووى دروستبوونى شارستانێتى مرۆڤایه‌تى بوو، (ئه‌و) ده‌سپێكى مێژوویى شارستانێتى مرۆڤایه‌تى ده‌گێڕێته‌وه بۆئه‌و چركه‌ساتانه‌ى مرۆڤه‌كان ده‌سبه‌ردارى سروشته دڕنده‌ێتییه‌كانیان بوون‌و چوونه‌ته نێو ژیانى مرۆڤایه‌تیه‌وه‌و مرۆییانه بیریانكردوه‌ته‌وه( ). هه‌روه‌ها به‌درێژى باس له‌دیارده شارستانێتییه‌كان ده‌كات، (ئایین‌و خێزاندارى‌و ناشتنى مردوو) به‌سێ دیارده‌ى شارستانێتى هاوبه‌شى نێو تێكڕاى نه‌ته‌وه بتپه‌رسته‌كان داده‌نێت، دواتر به‌درێژى باس له‌زمان‌و داب‌ونه‌ریت‌و یاسا‌و داناێتى‌و ده‌سه‌ڵات‌و ئاكار‌و ئابوورى‌و… تاد ده‌كات.
لێره‌وه ڤیكۆ تێكڕاى مێژوونوسانى پێش خۆى جێهێشت‌و ئه‌و مێژوونووسانه‌ى كه‌مێژوویان ته‌نها له‌هه‌واڵه جه‌نگییه‌كان‌و ڕێككه‌وتنامه سیاسى‌و چیرۆكى نێوكۆشكه‌كان‌و ژیانى پاشاكاندا كورتكردبوه‌وه، بۆیه مێژووى بۆكایه‌یه‌كى نوێ‌و فراوانتر گواسته‌وه، ئه‌ویش كایه‌ى مێژووى شارستانێتى بوو. هه‌روه‌ها له‌مێژووى هزرى ئه‌وروپیدا تا سه‌رده‌مى ڤیكۆ ئه‌وه‌نده‌ى ئاگاداریمان هه‌بێت فه‌یله‌سوفێك، یا بیرمه‌ندێك یاخود نوسه‌رێك به‌دیناكه‌ین باس له‌ڕۆڵى جه‌ماوه‌ر بكات له‌مێژوودا. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌بیرمه‌ندانى سیاسه‌ت له (گه‌ل) دواون، به‌ڵام مه‌به‌ستیان له هه‌موو جۆره كه‌سێك نه‌بووه، به‌ڵكو له‌ئه‌سینادا ته‌نها پیاوى ئازاد‌و له‌هزرى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستدا ئه‌وانه بوون كه‌به‌زگماك سه‌ر به‌ده‌سته‌ى ده‌سه‌ڵاتداران بوون‌و دواتریش ئه‌وا نه‌بوون كه‌خاوه‌ن‌و داهێنه‌رى سامانى دنیایى بوون(1). جائه‌گه‌ر شۆڕشى فه‌ڕه‌نسى ته‌نگى به‌نوسراوه مێژووییه‌كان هه‌ڵچنیبێت‌و له‌بازنه‌ى ڕۆشنگه‌رى كردبێتنیه ده‌ره‌وه‌و واى له‌مێژوونوسان كردبێت كه‌دواى ئه‌و شۆڕشه ئه‌رزش بۆبزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان دابنێن‌و گومان له‌هه‌موو سیستمێكى كۆمه‌ڵایه‌تى جێگیر بكه‌ن(2). ئه‌وا ئه‌م گۆڕانكارییه مه‌زنه بوو كه(زانستى نوێ)ى ڤیكۆى له‌فه‌رامۆشكراوه‌ییه‌وه هێنایه‌وه نێو باسان. ڤیكۆ نه‌ك هه‌ر باسى له‌گه‌ل كردووه، به‌ڵكو هاتووه له‌ڕێگه‌ى دیارده‌و پاشماوه شارستانێتییه‌كانه‌وه باسى له‌دیارده هاوبه‌شه‌كانى نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان‌و پاشانیش شارستانێتى ئه‌و نه‌ته‌وانه كردووه، واته به‌لاى ئه‌وه‌وه مێژوو بریتییه له‌مێژووى كۆمه‌ڵه مرۆییه جیاوازه‌كان‌و به‌رهه‌مه شارستانێتییه‌كانیان.
پێنجه‌م- مێژووى جیهانى:
نوسینه مێژووییه‌كانى ڤیكۆ دابڕانێكى ته‌واو له‌گه‌لأ تێكڕاى نوسینه مێژوویه‌كانى پێش خۆیدا دروستده‌كات. مێژووى نه‌ته‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت یا هه‌رێمێكى دیاریكراو یاخود ئیمپراتۆرێتێك یا دیارده‌یه‌كى مێژوویى هه‌نده‌كى له‌دیارترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى نوسینى مێژوویى پێش ڤیكۆ بووه.
به‌پێچه‌وانه‌وه(ئه‌و) ئه‌وه‌ى ڕه‌تده‌كرده‌وه كه‌ڕوودانى ڕووداوه مێژووییه‌كان هه‌ڕه‌مه‌كى‌و لێكدابڕاوبن‌و باوه‌ڕى به‌ڕێكه‌وت نه‌بوو له‌جوڵاندنى مێژوودا. بۆیه بوونى یه‌كێتى ئه‌ندامێتى له‌نێوان ڕووداوه مێژووییه‌كاندا به‌مه‌رج داده‌نا كه‌پێشتر جیاجیا ده‌بینرا‌و به‌نه‌سازبوون ده‌خرانه‌ڕوو( ).
بێگومان دركپێكراوى بنه‌ڕه‌تیى له‌فه‌لسه‌فه‌ى مێژوودا بریتییه له‌ته‌واوكارى له‌نێوان هه‌نده‌كیه‌كانى مێژوودا، له‌هه‌موو ئه‌مانه‌وه (مێژووى جیهانى) پێكدێت كه‌ده‌بێته مادده‌یه‌كى فه‌یله‌سوف. جا فه‌لسه‌فه‌ى مێژوو له‌ئاست سه‌رده‌مێكى دیاریكراودا ناوه‌ستێت‌و به‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دیاریكراوه‌وه وازناهێنێت، به‌ڵكو هه‌موو جیهان له‌یه‌ك چوارچێوه‌دا له‌خۆده‌گرێت، هه‌ر له‌ڕابردووى دووره‌وه تائه‌و چركه‌ساته‌ى فه‌یله‌سوف دیمانه‌كه‌ى تێدا تۆمارده‌كات. به‌وه‌ش قایل نابێت، به‌ڵكو لێكدانه‌وه‌كه‌ى بۆداهاتوو درێژده‌بێته‌وه‌و بڕواى وایه یه‌كێتى نێوان شته جیاوازه‌كان‌و سیستمى له‌تاریكیدا‌و واتاى له‌وه‌دا كه تێگه‌یشت نییه دۆزیوه‌ته‌وه، به‌و شێوه‌یه مێژوونوس له‌فه‌لسه‌فه‌ى مێژوودا ڕووداوه هه‌نده‌كیه‌كان بۆ مێژووى جیهانى تێده‌په‌ڕێنێت( ).
به‌لاى ڤیكۆوه دیارده جیاوازه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌قۆناغێك له‌قۆناغه مێژووییه‌كاندا ده‌چنه نێو یه‌كه‌وه‌و تێكچڕژاوده‌بن‌و نموونه‌یه‌كى پێكه‌وه به‌ستراوى ناوه‌كى پێكده‌هێنن، دواتر پێویسته به‌دیدێكى فه‌لسه‌فى‌و وه‌ك (گشت)ێك لێى بكۆڵرێته‌وه. بێگومان هونه‌ر یاخود ئایین له‌گه‌لأ ڕێكخستنى ئابوورى‌و سیاسى‌و یاسا‌و ئاكار‌و شێوازه‌كانى بیركردنه‌وه‌دا كارلێك ده‌كه‌ن( ). ڤیكۆ (مێژووى هزره‌كان‌و داب‌و نه‌ریت‌و هه‌ڵس‌و كه‌وته‌كانى مرۆڤ)ى به‌بنه‌ماكانى مێژووى جیهانى داناوه‌و له‌سه‌ربه‌نى توێژینه‌وه‌ى ئه‌و سێ بنه‌مایه‌وه له‌نێو تێكڕاى نه‌ته‌وه جیاوازه بتپه‌رسته‌كاندا‌و به‌راوردكردنیان له‌گه‌لأ یه‌كتریدا گه‌یشتووه‌ته هه‌ڵێنجانى چه‌ند یاسایه‌كى گشتى كه‌بزوتنه‌وه‌ى مێژووى مرۆڤایه‌تى به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن‌و خۆى به (مێژووى نموونه‌یى هه‌میشه‌یى) یاخود به (مێژووى جیهانى) ناوى ده‌بات.
شه‌شه‌م-پێشكه‌وتن:
ڤیكۆ پێیوابوو پێشكه‌وتن یاساى مێژووه‌و(1)بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان به‌تێپه‌ڕبوونى كات به‌ره‌وپێشده‌چێت(2)، واته هزرى مرۆڤایه‌تى له‌میانه‌ى زنجیره كار‌وبارێكدا كه‌هه‌میشه له نوێ بوونه‌وه‌دان له‌گۆڕاندایه‌و په‌ره‌ده‌ستێنێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى دروستبوونى گۆرانكارى له‌كۆمه‌ڵگه‌كاندا. به‌م شێوه‌یه هزره‌كان جیهان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن‌و ڤیكۆ یاساى پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌چه‌سپێنێت، له‌زانستى هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌كۆڵێته‌وه: دۆخێكى سروشتى به‌ربه‌رێتى، پاشان دۆخێكى تیۆكراتى خێزانى، دواتر بارودۆخێكى ئه‌رستۆكراتى له‌شاره‌كاندا. سه‌ره‌تا ئه‌ندێشه به‌سه‌ریاندا زاڵه‌و به‌شێوه‌یه‌كى قۆناغبه‌ندى توندییه‌كه‌ى سوكتر ده‌بێت‌و دۆخى پاشایه‌تیش ژیرى به‌سه‌ریدا زاڵده‌بێت، پاشان شكست‌و لێكهه‌ڵوه‌شان‌و گه‌ڕانه‌وه بۆسه‌ره‌تا( ). به‌م شێوه‌یه پێشكه‌وتنى مرۆڤایه‌تى له‌دیدى ڤیكۆدا شێوه‌ى هێڵێكى ڕاستى نییه، به‌ڵكو له‌زنجیره بازنه‌یه‌كى لولپێچى (ئیسپرینگى) پێكدێت‌و ئه‌م جیهانبینییه نموونه‌یى‌و خولیه بۆپێشكه‌وتن زۆر جیاوازه له‌و پێشكه‌وتنه‌ى ئه‌نسیكلۆپیدییه‌كان بنشیانده‌كرد( ).
حه‌وته‌م- هاوسه‌نگێتى:
یه‌كێك له‌گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى (زانستى نوێ) هاوسه‌نگێتیه، ڤیكۆ هاوسه‌نگێتى كردبوو له‌نێوان تێڕوانینى مه‌سێحێتى بۆ مێژوو كه‌پێیوابوو مێژوو‌و ڕووداوه مێژووییه‌كان بۆداناێتى مرۆڤه‌كان ناگه‌ڕێنرێنه‌وه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆكارى ئه‌ندازه‌گیر كه‌له‌زانیندا ئه‌و ڕووداوانه هه‌بون‌و دواتر وێنه‌ى بۆكێشاون( ). له‌گه‌لأ ڕه‌وتى به‌هێزى سه‌ره‌تاكانى سه‌رده‌مى ڕۆشنگه‌رى كه‌ڤیكۆ خۆى ژیانى تێدا ده‌گوزه‌راند‌و تێكڕاى هۆكارى ڕووداوه‌كان‌و دروستبوونى مێژووى بۆخودى مرۆڤه‌كان ده‌گه‌ڕانده‌وه( ).ئه‌وه به‌زه‌قى له‌ده‌رخستنى ڕۆڵى هاوسه‌نگانه‌ى (چاودێرى گشتى)و (یاساى سروشتى نه‌ته‌وه‌كان)دا ڕه‌نگده‌داته‌وه كه‌ڤیكۆ به‌زه‌قى‌و ڕاشكاوى باسى لێكردووه. سه‌ره‌ڕاى مه‌سێحێتى بوونى ڤیكۆ به‌ڵام توانیویه‌تى تا ئه‌ندازه‌یه‌كى به‌رچاو بچێته ده‌ره‌وه‌ى مه‌سێحێتى بوونه‌كه‌یه‌وه‌و هاوكات سه‌ره‌ڕاى په‌ڕگێرێتى ڕه‌وتى هۆكارگه‌رێتى سه‌رده‌مه‌كه‌ى له‌لێكدانه‌وه‌ى ڕووداوه‌كاندا به‌ئه‌ندازه‌یه‌كى دیاریكراو چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ى كاریگه‌رێتییه‌كانى، ئه‌مه وایلێكردووه باشى‌و خاڵه به‌هێزییه‌كانى هه‌ردوو سه‌رده‌مه‌كه كۆ بكاته‌وه‌و هاوسه‌نگانه لێكدانه‌وه‌كانى پێ ئه‌نجامبدات. ئه‌م هاوسه‌نگێتییه هێنده به‌رچاو‌و كاریگه‌ر بووه كه‌نوسه‌رانێكى وه‌ك (دولان موسنیه‌و قاوس دووه‌م) ده‌رباره‌ى بڵێن:”له‌ڕێگه‌ى مۆنتسكێوه دوو بۆچوونى سه‌ره‌كى ڤیكۆ: (هاوسه‌نگێتى)و (پێشكه‌وتن)، بۆهه‌موو سه‌ده‌كه گوازرایه‌وه”( ).
سەرچاوە: ڤیکۆ و فەلسەفەى مێژوو، لێکۆڵێنەوەیەکى شیکاری و رەخنەییە، کامەران موحەمەد، لل١٢٨-١٣٧.








