نووسینى: یاسین حەمەسەعید
پێشه‌كى:
مرۆڤ به درێژایی مێژوو خوازیار و ئاره‌زوومه‌ندى ئه‌وه بووه كه رووداوه‌كانى داهاتوو بزانێت، شێوازه جۆراجۆره‌كانى وه‌ك به‌ختگرتنه‌وه و فاڵگرتنه‌وه و ده‌ستخوێندنه‌وه سه‌لمێنه‌رى ئه‌م راستیه‌ن، بۆیه ده‌بینین پاشا و پیاوانى ئایینى به تایبه‌تى ئایینه زه‌مینیه‌كان هه‌میشه سوودیان له‌م لایه‌نه‌ى مرۆڤه‌كان وه‌رگرتووه و به‌ناوى كاهین و پێشبینیكارانه‌وه گه‌لێك له خواسته‌كانى خۆیان بۆ چه‌سپاندنى ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ریاندا به‌كارهێناوه و هه‌میشه ئه‌مانیان به‌كارهێناوه بۆ ترساندنى گه‌ل كه گوایه ئه‌گه‌ر بێت و به‌گوێیان نه‌كه‌ن ئه‌وا پێشبینى كاره‌ساتى خراپ و تووڕه‌بوونى خوداوه‌نده‌كانى لێده‌كه‌وێته‌وه.
كه‌چى له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا كه‌سانێك هه‌بوون كه به دانا و حه‌كیمه‌كان ده‌ناسران و پێشبینى هه‌ندێك حاڵه‌تیان ده‌كرد و تاڕاده‌یه‌كیش زانستی بوون و پشتیان به ئه‌زموون ده‌به‌ست وه‌ك به‌كارهێنانى گژ و گیا بۆ چاره‌سه‌ركردن و هه‌روه‌ها چاودێرێكردنى فه‌له‌ك بۆ زانین رۆژ و مانگ واته به‌جۆرێك له جۆره‌كان وه‌ك رۆژ ژمێر و ته‌قویم سوودیان لێوه‌رده‌گرت كه رۆمانه‌كان له‌مه‌دا ده‌ستێكى باڵایان هه‌بوو.
له‌م سه‌رده‌مه‌شدا هه‌ستى ئاره‌زوومه‌ندى و خواستنى مرۆڤ بۆ زانینى ئاینده چۆته چووارچێوه‌ى زانستیه‌وه بۆته میتۆدێك و شێوازێك بۆ سوودوه‌رگرتن و ده‌ستكه‌وتنى قازانج و سوودى زیاتر له هه‌لومه‌رجه‌كان و خولقاندنى داهاتوویه‌ك كه به دڵخوازى مرۆڤ بێت.
پێناسه:
لێكۆلینه‌وه‌ى داهاتوو یان ئاینده‌ناسی بریتیه له كۆمه‌ڵێك كردار كه به سوودوه‌رگرتن له توێژینه‌وه و شیكارى سه‌رچاوه و نموونه و هۆكاره‌كانى گۆڕان و جێگیربوون، وێناى داهاتوویه‌كى به‌هێز و دانانى پلانیان بۆ ده‌كات. ئاینده‌ناسی پیشانده‌رى ئه‌وه‌یه كه چۆن له‌نێوجه‌رگه‌ى “گۆڕانكاریه‌كان”ى ئه‌مڕۆ، واقیعیه‌تى “سبه‌ینێ” له دایك ده‌بێت.
ناساندنى زاراوه:
له راستیدا “ئاینده‌ناسی” یان “لێكۆڵینه‌وه‌ى داهاتوو” له زمانى كوردیدا وه‌ك زاراوه ئێجگار نوێیه و هه‌تا هه‌نووكه‌ش زاراوه‌یه‌كى پڕ له پێستى خۆى بۆ دانه‌نراوه، له زمانى ئینگلیزی‌دا بۆ ئه‌م بابه‌ته وشه‌ى “Futurology” به‌كارده‌هێنن، هه‌رچه‌نده زاراوه‌ى “لێكۆڵینه‌ى داهاتوو”ش تاڕاده‌یه‌كى باش له “Futurology”ه‌وه نزیكه. فیۆچه‌لۆژى هاوتاى زاراوه‌ى لاتینى “Futures Study”ه. بۆیه وشه كۆى “Futures” به‌كارهاتووه چونكه به سوودوه‌رگرتن له بازنه‌یه‌كى به‌رفراوان له میتۆده‌كان له‌برى وێناكردنى “ته‌نها یه‌ك داهاتوو” به پێشبینى و گریمانه‌ى سیستماتیك و ژیربێژانه، له باره‌ى “چه‌ندین داهاتووى وێناكراو” وێناكارى ده‌كات. بۆ ئه‌م زاراوه‌یه فارسه‌كان وشه‌ى “ێینده پژوهى” به‌كار ده‌هێنن و ئه‌مه له كاتێكدا عه‌ره‌به‌كانیش وشه‌ى “علم المستقبل”یان هه‌یه.
بۆیه وتمان له رووى زاراوه چونكه ئاینده‌ناسی بابه‌تێكى ئه‌وروپایی نیه هه‌رچه‌نده له رۆژئاوادا گه‌شه‌ى باشی كردووه و گرنگى پێدراوه به‌ڵام به شێوازێكى خۆرسك و ناوچه‌یی له‌نێو هه‌موو میلله‌تاندا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سه‌ره‌تاكانى ده‌بینرێن و بۆ نموونه میسریه كۆنه‌كان له رووى ره‌نگى ئاوى نیله‌وه ده‌یانزانى ساڵى داهاتوو ساڵێكى باراناویه یان به پێچه‌وانه‌وه.
كورته مێژوویه‌كى “ئاینده‌زانى”:
ئاره‌زوو و خولیاى مرۆڤ بۆ زانینى نهێنى هه‌ر دێرین زه‌مانه‌وه بوونى هه‌بووه پێشبینیكار و كاهینه‌كان نموونه‌گه‌لێكن كه له رابردوودا به‌جۆرێك له جۆره‌كان وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م خولیایه بوون كه له لاى خه‌ڵكى بوونى هه‌بوو.
یه‌كه‌مین نیشانه و ده‌ركه‌وته‌كانى گرنگیدانى مرۆڤایه‌تى بۆ داهاتوو له چه‌رخى رۆشنگه‌ریدا ده‌بینرێت، چه‌رخێك كه مرۆڤ باوه‌ڕى وابوو كه زانست بۆ هه‌موو شتێك رێگه‌چاره و چاره‌سه‌ر دابنێت. یاساكانى نیوتن له باره‌ى جووڵه‌وه، ده‌رك و شیكارى زۆرێك له دیارده‌كانى ئاسان كرد بوو. به‌هۆى خێرایی گه‌شه‌سه‌ندنى زانستیش له‌م قۆناغه‌دا، بیریارانى چه‌رخى رۆشنگه‌رى به راستى گه‌یشتبوونه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى ئه‌وه ته‌نیا به‌هۆى كات و زه‌مه‌نه‌وه ده‌بێت تا هه‌موو یاسا و رێساكانى كۆمه‌ڵگه و ژینگه‌ى ده‌وروبه‌رى مرۆڤ روون و ئاشكرا ببێت.
له‌و سه‌رده‌م و چه‌رخه‌دا به‌پێچه‌وانه‌ى رابردووه‌وه زۆربه‌ى بیریاران، گزنگى روون و دیاریان له داهاتوو “یۆتۆپیا” وێنا ده‌كرد، چه‌ندین وێناكردنێكى ناروون و نادیاریش له داهاتوو هاتنه‌كایه‌وه. به‌رهه‌مه‌كانى نووسه‌رانى وه‌ك “ئه‌یچ. جى. وێڵ – H.G.Well” و “جۆرج ئۆروێڵ -George Orwell” و “ئه‌لدۆس هۆكسلى –Aldous Huxley” له نموونه‌ى ئه‌م جۆره وێناكردنانه‌ن و به هه‌بوونى ئه‌م به‌رهه‌مانه و هاوشێوه‌كانیان ئیدى ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئاینده‌ناسى له‌نێو ئه‌ده‌ب و وێژه‌شدا كرایه‌وه. سه‌ركه‌وتنى به‌رچاوى رۆمانه‌كانى “جۆلز ڤێرنه –Jules Verne ” و هاتنه‌كایه‌ى جۆرێك له میتۆد و رێبازى زانستى خه‌یاڵى له وێژه‌دا، هه‌ر به درێژه‌پێده‌رى ئه‌م رێگه‌یه داده‌نرێت.
به‌رپاكردنى پێشانگه‌یه‌ك له ساڵى “1893” زایینی‌دا كه تێیدا چه‌ندین داهێنراوى سه‌رنجڕاكێشى وه‌ك ته‌له‌فون، گڵۆپ و كینتۆسكۆپ “یه‌كه‌مین كامێراى ته‌صویركردن” خرانه‌ڕوو، بووه هۆى جێگه‌ى سه‌رنجى هه‌مووان. هه‌روه‌ها له‌و سه‌روبه‌نده‌دا له بڵاوكراوه‌یه‌كدا داخوازنامه‌یه‌ك بۆ “74” كه‌سایه‌تى ناسراوى ئه‌و رۆژگاره بڵاو ده‌كاته‌وه و داوایان لێده‌كات كه له‌باره‌ى سه‌ده‌ى داهاتووتر پێشبینیه‌كانى خۆیان بخه‌نه‌ڕوو. دواتریش ده‌ركه‌وت كه پێشبینیه‌كانیان تاڕاده‌یه‌كى زۆر گه‌شبینانه بوون و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش به‌ده‌ركه‌وت هیچ یه‌ك له داهێنراو و رووداوه گرنگه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م وه‌ك داهێنانى ئۆتۆمبیل، رادیۆ و تیڤى، هه‌ڵایسانى هه‌ر دوو جه‌نگى جیهانى، دۆزینه‌وه‌ى وزه‌ى ئه‌تۆم، گه‌شت بۆ بۆشایی ئاسمان و له‌وانه‌ش گرنگتر ده‌ركه‌تنى كۆمپیۆته‌ر له پێڕستى پێشبینى و ئاینده‌ناسی ئه‌واندا نه‌ده‌بینران.
یه‌كه‌مین كرده‌ى ئاینده‌ناسیش له چووارچێوه‌ى شیكارێكى زانستیدا له‌نێوان ساڵه‌كانى “1930” تا “1933”دا له‌لایه‌ن گروپێك له توێژه‌ران و به‌سه‌رپه‌رشتى “ڤیلیام ئێف. ئۆگبێرن -William F.Ogburn” له بوارى زانستى كۆمه‌ڵناسیدا كه له‌و ساته‌وه‌خته‌دا به زانستێكى نوێ داده‌نرا، له ئه‌مریكادا ئه‌نجام درا. ئه‌م گروپه بۆ یه‌كه‌م جار میتۆدگه‌لى نوێ و توێژینه‌وه‌ى زانستى سه‌باره‌ت به پرۆسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ئه‌و رۆژگاره‌ى ئه‌مریكا ئه‌نجام دا و وێڕاى بڵاوكردنه‌وه‌ى یه‌كه‌مین كه‌ته‌لۆگه‌كانى ئه‌و پرۆسانه له ئه‌مریكادا، توانیان چه‌ندین بابه‌تى ئاینده‌بینى له‌باره‌ى رێژه‌ى زیادبوونى ژماره‌ى كۆچبه‌ران و رێژه‌ى جیابوونه‌وه “ته‌ڵاق” پێشبینى بكه‌ن. هه‌روه‌ها پاش ته‌واوبوونى جه‌نگى جیهانى دووه‌م و دوابه‌دواى شیكار و لێكدانه‌وه‌ى ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه‌ى به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن به‌كار هاتوون، چه‌ندین میتۆدى نۆى بۆ ئاینده‌بینى داهێنران و له ئاكامیشدا داهێنراوه گرنگه‌كانى ده‌یه‌كانى په‌نجا تا شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى بیست وه‌ك رادار، موشه‌كه بالیستیه كیشوه‌ربڕه‌كان و گوازتنه‌وه و هاتۆچۆى ئاسمانى، ده‌رگاى بۆ ئاینده‌بینى و پێشبینى كردن واڵا كرد.
له قۆناغى جه‌نگ سارد و پێشبركێى وڵاتانى زلهێز له خۆپڕچه‌ك كردنى ئه‌تۆمیدا، بابه‌تى جێگه‌ى بایه‌خى به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كان، تواناى پێشبینى كردنى ئه‌و زنجیره رووداوانه بوون كه ئه‌گه‌ر پێكدادانێكى ئه‌تۆمى له نێوان ئه‌و زلهێزانه‌دا روویان ده‌دا. له‌م سۆنگه‌وه، یه‌كه‌مین یاریه جه‌نگیه‌كان “War Games” هاتنه كایه‌وه. ئه‌مانه‌ش چه‌ندین نموونه و مۆدیلیك بوون بۆ جه‌نگه ئه‌تۆمیه‌كان كه ئه‌گه‌ره جیاوازه‌كانى ئه‌و جه‌نگانه‌یان لێك ده‌دایه‌وه. نموونه‌یه‌كى ته‌واوى ئه‌م مۆدیل و نموونانه‌ش بووه هۆى به‌دیهاتنى “سیناریۆ” كه له‌م رۆژگاره‌دا به ئامرازێكى گرنگى ئاینده‌ناسی داده‌نرێت. به هۆى ئه‌م سیناریۆیانه‌وه، ده‌كرێت زنجیره رووداوه‌كانى پاش رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌تۆمى پێشبینى بكرێن و هه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه‌ش كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و كێشه گرفتانه‌ى كه له ئاكامى ئه‌و جه‌نگه‌دا پێشبینى ده‌كرێن بگیرێنه‌به‌ر. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و رۆڵه‌یه كه سیناریۆ وه‌ك ئامرازێك بۆ ئاینده‌ناسی تێیدا رۆڵى خۆى ده‌بینێت.
هۆكارێكى دیكه كه بووه هۆى گه‌شه‌سه‌ندنى ئاینده‌بینى، گۆڕانكارى بوو له دیزاین و دروستكردنى چه‌ك و چۆڵدا، له ماوه‌ى جه‌نگى جیهانى دووه‌مدا، تانك و فرۆكه و كه‌شتیه‌كان له ماوه‌یه‌كى زه‌مه‌نى تاڕاده‌یه‌ك كورتدا دیزاین، ته‌واو و دروستده‌كران. به‌ڵام دواتر به ئاڵۆزبوونى چه‌ك و چۆڵ “موشكى كیشوه‌ربڕ، ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمى..وهتد،” ئیدى ئه‌ركى پلاندانه‌ر و به‌رنامه‌ڕێژان گه‌لێك دژوارتر بوو به‌و واتایه‌ى كه ماوه‌یه‌كى زۆر بۆ نموونه ده ساڵ له ده‌ستپێكى دیزاینه‌وه تا دروستكردنى ده ساڵى ده‌خایاند. له ئاكامدا ته‌كنۆلۆژیاى به‌كارهاتوو له سه‌ره‌تاى دیزاینه‌وه، له ماوه‌ى پێشكه‌وتنى پرۆژه‌كه‌دا گۆڕانكارى گه‌وره‌ى به‌سه‌ردا هاتووه و بۆیه له‌كاتى ده‌ركه‌وتن و دروستكردنى یه‌كه‌مین نموونه‌كانیدا به كۆن و له‌كاركه‌وتوو ده‌زانران. بۆیه له ساڵى “1946”دا پێداویستى به پێشبینى كردنى ته‌كنۆلۆژیا، بووه هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كێك له به‌ناوبانگترین هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ده‌ربكه‌وێت ئه‌ویش به سوودوه‌رگرتن به میتۆدى “Delphi”. له چووارچێوه‌ى پاڵپشتیه‌كانى دامه‌زراوه‌ى “ره‌ند –Rand”دا كه سه‌ر به دامه‌زراوه به‌رگرى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه پسپۆرانى بوارى ته‌كنۆلۆژیا له پرۆژه‌یه‌كى هاوبه‌شدا بڕیاریاندا ئه‌و ته‌كنۆلۆژیا تازه و نوێیانه‌ى كه له ماوه‌ى صه‌د ساڵى داهاتوودا دێنه ئاراوه، پێشبینى بكه‌ن. توێژینه‌وه‌كانیشیان خۆى له‌م بابه‌ت و بواردا ده‌بینیه‌وه كه بریتین بوون له:
-گۆڕانكاریه گرنگانى زانست.
-كۆنترۆڵكردنى زیادبوونى ژماره‌ى دانیشتوان.
-پێشكه‌وتن له بوارى زانسته‌كانى بوارى بۆشایی ئاسمان.
– به‌رگرتن له روودانى جه‌نگ.
-سیستمه‌كانى چه‌ك و چۆڵ.
ئه‌م ته‌كنیكه‌ش به شێوازێكى ئێجگار سه‌یر له پێشبینى كردنى ده‌ركه‌وتنى ته‌كنۆلۆیا له ده‌یه‌كانى دواتردا سه‌ركه‌وتوو و ورد بوو.
ئاینده‌ناسی وه‌ك چالاكیه‌كى گشتى له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى بیستدا ده‌ركه‌وت. “بێرتڕاند دى جۆنێل -Bertrand de Jouvenel” یه‌كه‌م كه‌س بوو توێژینه‌ى تیۆرى له باره‌ى داهاتووه‌وه به‌ناوى “هونه‌رى گومان” نووسى. له توێژینه‌كه‌یدا به ئاماژه‌كردن به “هیچ راستى و واقیعیه‌تێك له‌باره‌ى داهاتووه‌وه بوونى نیه” گه‌یشته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه دۆزینه‌وه‌ى به‌ڵگه و هه‌ڵێنجاندن بۆ داهاتوو، پێویستى به میتۆده نه ناسراو و ناباوه‌كانه.
هۆشیارى سه‌باره‌ت به زه‌مینه و بوارى “ئاینده‌ناسی” هه‌ر له‌م ساته‌وه‌خته‌وه ده‌ستى پێكرد. هاریسۆن براون “Harrison Brown” له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناونیشانى “ئاسته‌نگه‌كانى به‌رده‌م داهاتووى مرۆڤایه‌تى له ساڵى “1954” له بابه‌ته‌كانى سه‌باره‌ت به “ژینگه‌ناسی ecological” بابه‌ته‌كانى هاوپه‌یوه‌ست به “گه‌شه‌سه‌ندن” كه له ئێستادا مرۆڤ له‌گه‌ڵیدا رووبه‌ڕوویه، پێشبینى كرد. راشل كارسن ” Rachel Carson”یش به‌نووسینى كتێبی “به‌هارى بێده‌نگ – Silent Spring” كه له ساڵى “1963” دا بڵاو كرایه‌وه، به وێناكردنى دونیایه‌كى به‌بێ “زه‌رده وه‌لى” جۆرێكه له باڵنده –له راستیدا لاى ئه‌وان سینه سور بوو-، ئه‌مه‌ش بووه ده‌ستپێكى بزوتنه‌وه‌یه‌كى ژینگه‌پارێزى. شیكارى بابه‌ته‌كانى سه‌باره‌ت به ئاینده و داهاتوو له كتێبى “بۆمبى ژماره‌ى دانیشتوان” له نووسینى “پاوڵ ئه‌رلیش – Paul Ehrlich” و هه‌روه‌ها كتێبی “سنوورداربوونى گه‌شه‌كردن –Limits to Growth” گه‌یشته لوتكه. بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م كتێبانه و پێشبینى كردنى داڕمانى كۆمه‌ڵگه‌ى پیشه‌سازى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى دوچارى شۆك كرد. پاشان رووداوه‌كانى وه‌ك تیرۆركردنى “جۆن كه‌نه‌دى” و “مارتین لۆته‌ر كینگ” و جه‌نگى ڤێتنام، قه‌یرانه نه‌وتیه‌كان و رسوایی “واتێر گه‌یت” ئه‌وه‌ى ده‌رخست كه فیۆچه‌رلیستان “پێشبینیكاران” له پێشبینى كردنیاندا تاڕاده‌یه‌كى زۆر له راستى نزیك بوو بوونه‌وه.
پێشبینیكارانى پۆزه‌تیڤ واته ئه‌وانه‌ى پۆژه‌تیڤیانه و ئه‌رێنیانه پێشبینیان ده‌كرد له ده‌یه‌كانى “1960”دا به چڕى به‌م بابه‌ته‌وه مژۆڵ بوون. دانێل بێڵ “Daniel Bell”ى كۆمه‌ڵناس بۆ یه‌كه‌مجار “كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌روو پیشه‌سازى” له كتێبێكى به‌م ناوه‌وه به‌كارهێنا و به‌مه‌ش بوو به نموونه و قودوه‌ى پێشبینیكارانى وه‌ك: “مارشاڵ مكلوان” و “ئه‌لڤین تۆفلێر” و “جۆن نه‌یسبیت” كه هه‌رچه‌نده ئاینده‌بینى ئه‌وان تاڕاده‌یك زۆر دره‌نگ هاتنه‌دى به‌ڵام دونیا گۆڕانكارى بنه‌ڕه‌تى له بوارى گه‌یاندن و بزنس و كار له رێى ده‌ركه‌وتنى كۆمپیۆته‌رى كه‌سێتى له هه‌شتاكاندا و ده‌ركه‌وتنى ئه‌نته‌رنێت له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌دى بیستدا بوو.ئیدى ئاینده‌ش چووه نێو جیهانى دیجیتاڵیه‌وه.
هه‌مدیسان ئه‌وه له شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى بیستدا بوو كه ئاینده‌ناسى وه‌ك یه‌كێك له لقه نوێكانى زانسته‌كان هاته‌ئاراوه. یه‌كه‌مین كۆرسی فێربوونى ئاینده‌زانى له ساڵى “1963”دا له‌لایه‌ن جیم دێتۆر “Jim Dator” له ئه‌نستیتۆى پۆلى ته‌كنیكى ڤێرجینیا وترایه‌وه. دواى ماوه‌ى كورت پاش ئه‌مه‌ش وێندڵ بێڵ “Wendell Bell” چه‌ند كۆرسێكى فێربوونى له زانكۆى یه‌یڵ “Yale” ده‌ستپێكرد. پاش گواستنه‌وه‌ى دیتۆر بۆ به‌شى زانسته سیاسیه‌كان زانكۆى هاوایی، چه‌ند كۆرسێكى چڕوپڕى له‌و زانكۆیه بۆ خوێندكارانى ماسته‌ر و دكتۆرا كرده‌وه. له ساڵى “1974” یه‌كه‌مین كۆرسی تایبه‌تمه‌ند و پسپۆڕى ماسته‌ر بۆ ئاینده‌زانى له زانكۆى هۆستۆن له لایه‌ن جیب فۆولز “Jib Fowles ” و كریس دید “Chris Dede”. پاشتریش هاوشێوه‌یه‌كى ئه‌م كۆرسه له زانكۆكانى ماساچووست و ئه‌كرۆن و مینه سوتا، ی‌و ئێس سى.. و هتد، وترانه‌وه. به‌ڵام به داخه‌وه له ئێستا جگه له زانكۆكانى هاوایی و هۆستۆندا له‌وانى دیكه‌دا ئه‌م كۆرسانه ناوترێنه‌وه.
دوو رێكخراوى گه‌وره و ناسراوى ئاینده‌زانى جیهانى واته: ئه‌نجومه‌نى ئاینده‌ى دونیا “World Futures Society)WFS)” و هه‌روه‌ها رێكخراوى فیدراسیۆنى جیهانى ئاینده‌زانى “World Futures Studies Federation)WFSF)” له‌م قۆناغه‌دا یه‌كه‌میان له ساڵه‌كانى 1967 له ئه‌مریكا و دووه‌میشیان له ساڵى “1973” له‌پاریس دامه‌زران. رێكخراوى “WFS” ژماره‌ى ئه‌ندامه‌كانى له ئێستا چل هه‌زار ئه‌ندامه و له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانیشدا زیاتر له پێنج سه‌د ئه‌ندامى بۆ كۆنفرانسه جیاوازه‌كانى ئاینده‌زانى ئاماده كرد و هه‌روه‌ها گۆڤارێكى به ناو “Futurist” ده‌ركرد. له لایه‌كى دیكه‌وه “WFSF” له‌چاو “WFS” به رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى تر داده‌نرێت، پێشبینیكارانى هه‌موو دونیا و ئه‌وانه‌ى له ئاینده ده‌كۆڵنه‌وه له رێكخراوێكى پسپۆر و چالاكدا كۆكردۆته‌وه. دواتر له ده‌یه‌كانى نه‌وه‌ددا بڵاوكراوه‌یه‌كى تێر و ته‌سه‌ل له لایه‌ن رێكخراوى “WFS” به‌ناوى “ئاینده‌سازى”ه‌وه بڵاو كرده‌وه.
له ئێستاشدا ئاینده‌زانى له بوارێكى به‌رفراوانتر و جیاوازتر له قۆناغى ئاڵتونى شه‌صت و حه‌فتاكاندا كار ده‌كات. دونیاى ئه‌مڕۆ له‌چاو ئه‌و ساڵانه‌دا گه‌لێك ئاماده‌یی و صه‌راحه‌تى زیاترى هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه‌ى داهاتوو. به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و قۆناغه‌وه ئاینده‌زانى ته‌نها تایبه‌تمه‌ند نیه به كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و مامۆستاوه به‌ڵكو دونیاى بزنس و سیاسه‌ت و كایه‌كانى دیكه هه‌موویان ده‌ركیان به‌و راستیه كردووه كه بۆ ئه‌وه‌ى ئاینده‌یه‌كى خوازراو سه‌ركه‌وتوویان هه‌بێت ده‌بێت گرنگى تایبه‌ت به‌م لایه‌نه بده‌ن. به‌مجۆره پلان و به‌رنامه‌ڕێژى ستراتیژى له‌سه‌ر بنه‌ماى پێدراوه‌كانى زمه‌ن و به پشتبه‌ستن به سیناریۆ مومكین ده‌بێت.
پێش گریمانه‌كانى ئاینده‌ناسی:
یه‌كێك له پێش گریمانه‌كانى ئاینده‌ناسی هه‌بوونى چه‌ندین “بژارده”ى جیاوازى ئاینده‌یه:
• ئاینده‌ى مومكین یان یه‌قین: هه‌ر شتێك چ باش چ خراپ، دوور یان نزیك، كه ده‌توانێت له ئاینده‌دا روو بدات. “وه‌ك مردنى مرۆڤ”
• ئاینده‌ى گریمانه‌كراو: ئه‌و شته‌ى كه ئه‌گه‌رى روودانى زۆره له ئاینده‌دا روو بدات “به‌گوێره‌ى دووباره بوونه‌وه‌ى ئه‌و پرۆسانه‌ى ئێستا هه‌ن” وه‌ك تۆپبارانه‌كانى رژێمى توركیا و ئێران.
• ئاینده‌ى ویستراو “دڵخواز”: ئه‌وه‌ى به خوازراوترین و دڵخوازترین رووداوى ئاینده دێته هه‌ژماردن. وه‌ك دروستبوونى ده‌وڵه‌تى كوردى.
• ئامانج: دانان یان كاركردنه بۆ دروستكردنى ئاینده‌ى خوازراو. به‌و واتایه‌ى ده‌بێت ئه‌وه‌ى كه ده‌مانه‌وێت بیخولقێنین وێنه‌یه‌كى روون و شه‌فافمان له زه‌ینماندا هه‌بێت “به تایبه‌تى ئه‌و به‌هایانه‌ى كه ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا له ئاینده‌دا باڵاده‌ست بن”.ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت ئامانج به سه‌رنجدان به ئاینده مومكینه‌كان وێڕاى هه‌بوو گومان له روودانیاندا، به‌ڵام به هاتنه‌دیان كاریگه‌ریه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه و مرۆڤ به‌جێده‌هێڵێت.
به‌پێوه‌ره‌كانى عه‌قڵ كه‌واته ده‌بێت مرۆڤ هه‌ر له ئێستاوه بزانێت كه ئاینده هه‌ڵگرى چ پێشهاتانێكه، كام پێشهات ئه‌گه‌رى روودانى زیاتره و كامیه‌ك له‌و پێشهاتانه باشتره رووبده‌ن و دڵخوازترن،
رووگه‌كانى ئاینده‌ناسی:
به‌م پێیه سێ رووگه بۆ ئاینده بوونى هه‌یه:
• ئاینده‌ناسى شیكارى: كه ئاینده‌ناسی ئیكتیشافیشى پێده‌وترێت.
• ئاینده‌ناسی وێناكار:
• ئاینده‌ناسی نۆرماتیڤ یان ئاینده‌ناسى هاوبه‌شكاریشى پێده‌وترێت. كه ره‌فتار ى تێهه‌ڵكیش له‌گه‌ڵ به‌ها تێیدا به‌شداره، بۆ نموونه داواكارى میلله‌تى كورد به جینۆسایدناساندى ئه‌و تاوانانه‌ى كه ناسیۆنالیزمى عه‌ره‌بی و حكومه‌تى به‌عس ده‌رهه‌قى ئه‌نجامى داون.
هه‌ندێك له‌و میتۆدانه‌ى كه له ئاینده‌ناسیدا به‌كار دێن:
بۆ ئاینده‌ناسی چه‌ندین میتۆد هه‌ن و ئێمه لێره‌دا ئاماژه‌یان پێده‌كه‌ین و هه‌ندێكیشیان روون ده‌كه‌ینه‌وه
*چاودێریكردنى ئاینده: چاودێرى كردنى ئێستا و پێشبینى كردنى ئاینده: بۆ نموونه رێگه‌وبانه‌كان زۆر خراپن، بۆیه ئه‌م جۆره ئاینده‌ناسیه وا له پۆلیسى هاتۆچوو ده‌كات كه لێره‌دا ئه‌گه‌رى روودانى سه‌رپێچى هه‌یه خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن و مه‌فره‌زه‌كانى خۆیان جێگیر ده‌كه‌ن.
* دلفى “Delphi”: جۆرێكه له راپرسی بۆ زانینى داهاتوو، دیاره باشیه‌كى هه‌یه كه بێگومان بیروڕاى چه‌ند كه‌سێك به‌هێزتر ده‌رده‌چێت تا له تاكه‌س ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت ئه‌مه‌ش رێژه‌ییه. هه‌روه‌ها كات و تێچوونى ده‌وێت. نموونه هه‌موو ئه‌و راپرسینه‌ى به‌ر له هه‌ڵبژاردن ده‌كرێن به مه‌رجێك هه‌لومه‌رجه‌كانى گونجاو بێت.
* شیكار و شیته‌ڵكردنى ره‌وته‌كان “Trend Analysis”: ئه‌م بابه‌ته پشت به ئاراسته و ره‌وتى بابه‌ته‌كان ده‌به‌ستێت له روانگه‌ى ئه‌زموون و مێژووه‌وه، بۆ نموونه زۆربوونى ژماره‌ى دانیشتوان، پێشبینى ده‌كرێت ئه‌وه‌نده ساڵى تر ژماره‌ى دانیشتوان زیاد ده‌كات ئه‌ویش به سوودوه‌رگرتن به‌و ره‌وت و ئاراسته‌یه‌ى كه زیادبوونه‌كه له رابردوو و ته‌نانه‌ت له ئێستاشدا گرتوویانه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام ئه‌میش له كه‌موكورتى به‌ده‌ر نیه چونكه حساب بۆ روودانى رووداوى تر ناكرێت كه ئه‌م ره‌وتانه و ئاراسته‌كه‌یان بگۆرێت، بۆ نموونه بارودۆخه‌كه له‌بار بێت زیاد له‌وه‌ش ژماره‌كه زیاد بكات یان به‌پێچه‌وانه‌وه ناله‌بار پێشبینیه‌كه به‌و چه‌شنه ده‌رنه‌چێت.
*سیناریۆسازى “Scenario”: به یه‌كێك له هه‌ره گرنگترین میتۆده‌كانى ئاینده‌ناسی داده‌نرێت، سیناریۆ چه‌ند وێنه‌یه‌كه له ئه‌گه‌ره‌كانى داهاتوو، به‌شێوه‌یه‌كى زاتیش ئه‌م وێنانه پێكه‌وه به‌ستراون، سیناریۆ له راستیدا وه‌صف و وێناكردنى ئاینده و چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌بردنیه‌تى، له‌بیرمان نه‌چێت سیناریۆ ته‌نیا گومانه‌كانى ئێمه له‌باره‌ى ئاینده‌وه نیه، سیناریۆ هاوكاریمان ده‌كات تا به‌باشی بیربكه‌ینه‌وه و له بارودۆخه جیاوازه‌كانى ئاینده، به‌شێوازێكى سه‌ركه‌وتووانه رێچكه‌ى كاروبارى رووداوه‌كان بگرینه‌به‌ر. خاڵێكى گرنگ ئه‌وه‌یه له ئاینده‌زانیدا ئه‌وه‌یه ده‌بێت له پرۆسه‌یه‌كى ئاینده‌ناسیدا نابێت ته‌نیا یه‌ك سیناریۆمان هه‌بێت، هه‌تا ژماره‌ى سیناریۆكان –به‌مه‌رجێك هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كانى بۆ كرا بێت- زیاتر له سه‌ركه‌وتنمان نزیك ده‌كاته‌وه. جۆره‌كانى سیناریۆش بریتین له: سیناریۆى فیلم، سیناریۆ بۆ خولقاندنى رووداوێكى ناڕاست دوور له واقیع و پیشاندانى به جه‌ماوه‌ر وه‌ك راسته‌قینه‌یه‌ك، سیناریۆى پێشبینیكراو بۆ ئه‌گه‌رى روودانى رووداوێك و خۆ ئاماده‌كردن بۆى كه ئه‌مه‌یان ده‌چێته چووارچێوه‌ى ئاینده‌ناسیه‌وه. به‌گشتیش هه‌موو سیناریۆیه‌ك له دوو به‌شى سه‌ره‌كى پێكدێت ئه‌وانیش بریتین له دروستكردنى ئه‌زمه‌یه‌ك و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌زمه‌یه.
* دیمه‌ن سازى “Visioning”: دیمه‌ن سازى وێناكردن و دروستكردنى وێنه‌گه‌لێكى چڕوپڕه له داهاتوو زۆربه‌ى جاریش ورد و راست نین، باشترین نموونه‌ش فیلم كارتۆنه‌كانى سه‌ده‌كانى هه‌شتاكانن كه زۆرێك پێشبینى دۆزینه‌وه‌ى ژیانیان له هه‌ساره‌كانى تردا ده‌كرد بۆ ئه‌م چه‌ند فیلم كارتۆنێك دروستكران له‌وانه گریندایزه‌ر باشترین نموونه‌یه، له دیمه‌ن سازیدا به‌پێچه‌وانه‌ى سیناریۆ كه شوێن پێ له ئێستا بۆ داهاتوو هه‌ستى پێده‌كرێت، به‌ڵام له دیمه‌ن سازیدا جۆرێك له بازدان بۆ ئاینده ده‌بینرێت. له دیمه‌ن سازیدا ده‌بێت تا هه‌وڵ بدرێت له راستیه‌كان نزیك ببینه‌وه چونكه خه‌یاڵ له‌م میتۆده‌دا ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه، دواجاریش ئه‌م میتۆده و به سوودوه‌رگرتن له ته‌كنۆلۆژیا و “ئاى تى” رێگاى له‌به‌رده‌م یاریه ئه‌له‌كترۆنیه‌كاندا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌مانه‌ش چه‌ند میتۆدیكى دیكه‌ن:
*نه‌خشه‌ى رێگا.
*مۆدیلسازى
*هاوشێوه‌سازى.
*تێكه‌ڵه‌یه‌ك له هه‌موو میتۆده‌كانى سه‌روو.
جیاوازى ئاینده‌ناسی له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌مكێكى هاوپه‌یوه‌ند و نزیك لێى:
جیاوازى ئاینده‌ناسی له‌گه‌ل به‌رنامه‌رێژیدا:
له‌به‌ر نزیكى ئه‌م دوو چه‌مكه له‌یه‌كتر گه‌لێك جار زۆر به گرانى له‌یه‌كتر جیا ده‌كرێنه‌وه، خاڵى گرنگ بۆ جیاكردنه‌وه و جیاوازیان بریتیه له‌وه‌ى به‌رنامه‌ڕێژى بۆ ماوه‌ى ساڵێك تا پێنج ساڵه و ئه‌مه له كاتێكدایه ئاینده‌زانى ماوه‌ى له پێنج ساڵیه‌وه تا په‌نجا ساڵى و بگره زیاتریش ده‌بێت. ئاینده‌ناسی پرسیارگه‌لێكى بنه‌ڕه‌تى تر دێنێته‌ئاراوه و ته‌نانه‌ت پێش گریمانه‌كانیش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌رنامه‌رێژى پێش گریمانه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى دامه‌زراوه‌یه‌ك كه له پێشتردا له‌سه‌رى رێكه‌وتوون جێبه‌جێ ده‌كات.
جیاوازى نێوان ئاینده‌ناسی و پێشگویی و پێشبینى كردن:
پێشبینى له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه ئاینده له هه‌مان یاسا و رێساكانى رابردوو په‌یڕه‌وى ده‌كات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌ڵگه‌ى پێویستمان له‌به‌ر ده‌ستماندا نیه كه ئاینده‌ش وه‌كو رابردوو بێت. ئه‌مه له كاتێكدایه ئاینده‌زانى گرنگى به ئه‌گه‌ره‌كانى دروستكردنى ئاینده ده‌دات.
شێوازه‌كانى پێشبینى پشت به زانسته ئه‌زموونیه‌كان ده‌به‌ستێت كه‌واته كه‌موكورتیه‌كانى هه‌موو ئه‌و زانستانه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت. له‌كاتێكدا ئاینده‌ناسی كاریگه‌رى فاكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگى به‌ته‌واوه‌تى به هه‌ند وه‌رده‌گرێت.
شێوازه‌كانى پێشبینى له راده‌ى هاتنه‌دى رووداوه‌كان له چاو ئاینده‌ناسیدا كه‌متره و هه‌رچى سیسته‌مه ئاڵۆزتر و ماوه‌كه‌ش زیاتر بێت ئه‌وا متمانه به ده‌ره‌نجامه‌كانى پێشبینى كه‌متر ده‌بێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا ئاینده‌ناسی زۆرتر بایه‌خ به لایه‌نى چۆنیه‌تى ئاینده ده‌دات.
جیاوازى نێوان گه‌شه‌پێدانى مرۆیی و ئاینده‌ناسی:
گه‌شه‌پێدانى مرۆیی له راستى بابه‌تێكى هه‌نووكه‌ییه واتا كار له‌سه‌ر ئێستا ده‌كات، وه‌ك چۆن كه‌سایه‌تیمان به‌هێز بكه‌ین و چۆن ئیراده و ویستمان به‌هێز بكه‌ین…هتد، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئاینده‌ناسی كار له‌سه‌ر ئاینده ده‌كات، گه‌شه‌پێدان زێتر زاتى و تاكه‌كه‌سیه به‌ڵام ئاینده‌ناسی گشتگیر و مه‌ودا درێژه هه‌رچه‌نده بۆخۆى ده‌كرێت ماكه‌كانى تاكه‌سیشی تێدا بێت. گه‌شه‌پێدانى مرۆیی خۆ ته‌لقین كردنه واته مرۆڤه‌كه خۆى تواناییه‌كه‌ى تێدایه به‌ڵام ئه‌و ته‌نها ده‌بووژێنێته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا ئاینده‌ناسی خولقاندنى ئه‌و تواناییانه له داهاتوودا، واته هێنانه‌دى شتێكه له ده‌ره‌وه‌ى خود.
جۆره‌كانى ئاینده‌ناسی:
ئاینده‌ناسی بۆ سێ جۆر دابه‌ش ده‌كرێت:
1. جۆرێك له ئاینده‌ناسی به‌بێ ده‌ست نیشانكردنى لایه‌نى باشه یان خرابه زۆرێك له پێشبینیكاران پێشبینیان ده‌كه‌ن و له قورئانى پیرۆز و كتێبه ئاسمانیه‌كانى تردا ئاماژه‌یان پێدراوه وه‌ك ئه‌و موژده و مزگێنى و به‌ڵێنانه‌ى له قورئاندا هاتوون وه‌ك خوداى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [غُلبت الروم فى ادن الارچ]، به‌شێوازێكى ته‌واو و به‌بێ هیچ دوودڵى و گومانێك باسى لێوه ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌وه بدات چ له دواى ئه‌وه روو ده‌دات.
2. جۆرێكى تر له ئاینده‌ناسی بریتیه له‌وه‌ى كه دێدێكى تێفكرانه‌ى بۆ ئاینده هه‌یه، وه‌ك ئامۆژگاریه‌كى باوكانه‌یه كه پێت ده‌ڵێت ئاگات له خۆت بێت. رابردوو رابردووه و ئیتر گۆڕانكارى تێدا ناكرێت، زه‌مه‌نى ئێسته‌ش له رووى هێڵێكى گریمانه‌كراوه هه‌ر له‌و ساته وه‌خته‌وه كه قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین ئیدى په‌یوه‌ندى به رابردووه‌وه ده‌كات و تاكه هه‌لێك كه ئێمه هه‌مان بێت كه سوودى لێوه‌ربگرین ئه‌و داهاتوو و ئاینده‌یه.كه‌واته لێره‌دا ئاینده‌ناسی واته سه‌رنجدانى تاك و كۆمه‌ڵگه و وڵات به ئاینده و لێره‌شدا هیچ نۆرمێك روو نادات.
تێبینى ئه‌م دووجۆره كه ئاماژه‌مان پێدا نه‌ده‌توانین فێرى ببین و نه‌ده‌توانین فێرى كه‌سیشى بكه‌ین، به‌ڵكو وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه و هۆشداریدانه.
3. جۆری سێیه‌م له راستیدا به واتاى زانست و مه‌عریفه‌یه‌كه كه هه‌وڵ ده‌دات ئاینده له چووارچێوه‌ى هه‌ندێك پێشگریمانه‌دا پێشبینى بكات و پاشان به گوێره‌ى چه‌ند نیشانه و میتۆدێك بیان ناسێت. له‌مجۆره‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌دات تا راده‌یه‌كى ئێجگار زۆر له‌و ئاینده‌یه‌ى كه بڕیاره روو بدات نزیكمان ده‌كاته‌وه.
گرنگى و سووده‌كانى ئاینده‌ناسی:
له‌م رۆژگاره‌دا گۆڕانكاریه‌كان زۆر له جاران خێراتر روو ده‌ده‌ن، گۆڕانكارى و پێشكه‌وتن له ته‌كنۆلۆژیا و دوابه‌دواى ئه‌ویش گۆڕانكارى له لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى ژیاندا، پێداویستى رۆژبه‌رۆژ به ئاراسته‌ى گه‌شه‌سه‌ندى وڵاتان و گه‌له‌كانیان به یه‌كتر، دووركه‌وتنه‌ى كۆمه‌ڵگه و دامه‌زراوه‌كان له سێنترالیزم كه به هۆى پێشكه‌وتنى ته‌كنۆلۆژیا و زانیاریه‌وه خێرایه‌كى له راده‌به‌ده‌رى له‌خۆگرتووه. مه‌یلی گه‌وره و مه‌زنیش به ئاراسته‌ى جیهانى بوون و هاوكات له‌گه‌ڵ پاراستنى تایبه‌تمه‌ندیه‌كانى نه‌ته‌وه‌یى و كلتوورى..و هتد، وایكردووه كه تێگه‌یشتنێكى باشتر له “گۆڕانكاریه‌كان” و “داهاتوو” بۆ ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه و خه‌ڵكى ده‌خوازێت.
هه‌روه‌ك ده‌زانین داهاتوو به شێوازێكى ته‌واو بۆ هه‌مووان روون و دیار نیه. وێڕاى ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى ئه‌و زانیاری و راستیانه‌ى كه ره‌گیان له رابردوو و ئێستادا داكوتاوه، ده‌توانن بۆ ئاینده‌مان رێ پیشانده‌رمان بن.
ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت روون نه‌بوونى داهاتوو بۆ گروپێك ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى خۆیان بۆ ئه‌و ئاینده‌یه ئاماده نه‌كه‌ن و بۆ كۆمه‌ڵێكیش سه‌رچاوه‌یه‌كى گرانبه‌هایه بۆ ده‌ستكه‌وتنى هه‌له گونجاوه‌كان.
بیركردنه‌وه و تێراِمان له‌باره‌ى ئاینده‌وه بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانى مرۆڤ و ئه‌و رێوشوێنانانه‌ى كه ئێستا ده‌یانگرێته‌به‌ر، كارێكى ئێجگار پێویست و گرنگه. كاردانه‌وه و په‌رچه‌كردارى به‌بێ بیركردنه‌وه له ئاینده ده‌كرێت بكرێت، به‌ڵام كردار به‌بێ بیركردنه‌وه نابێت، چونكه كردار پێویستى به پێشبینى هه‌یه. به‌مجۆره وێناكانى ئاینده و داهاتوو “ئامانج، مه‌به‌ست، هیوا، ئاره‌زوو، دڵنیگه‌رانى” ده‌بنه رێپیشانده‌ر و بزوێنه‌ری بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كارانه‌ى كه ئێستا ده‌یانكه‌ین. كه‌واته ئاینده بابه‌تێكه كه خه‌ڵكى ده‌توانن به كرداره‌كانیان ئامانجدارى بكه‌ن به‌و واتایه‌ى پلان بۆ دابنێن و ته‌نانه‌ت شێوه‌كه‌شى فۆرمه‌له بكه‌ن. مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ى عاقڵانه كرداره‌كانى ئه‌نجام بدات، ده‌بێت له ئاكامى ئه‌و كارانه‌ى كه ئێستا ئه‌نجامى ده‌دات له‌باره‌ى خۆى و ئه‌وانى دیكه‌وه به‌ته‌واوه‌تى ئاگادار بێت. هه‌روه‌ها له په‌رچه‌كردارى ئه‌وانى دیكه و ئه‌و هێزانه‌ى كه به‌ده‌ر له كۆنترۆڵى ئه‌و به‌ده‌رن بكۆڵنه‌وه. ئه‌م پێشهاتنانه‌ش ته‌نیا له ئاینده‌دا خۆیان پیشان ده‌ده‌ن. به‌مجۆره تاكه‌كان نه‌ته‌نیا ده‌كۆشن كه له‌كاروبارى ئه‌و كارانه تێبگه‌ن كه ئان و ساتى روودان دان، به‌ڵكو تێشده‌كۆشن له‌و كاروبارانه‌ش تێبگه‌ن كه پێده‌چێت روو بده‌ن و یان هێزى روودانیان تێدایه یانیش ئه‌گه‌ر چه‌ند بارودۆخێك بێته پێشه‌وه روو بده‌ن. تاكه‌كان به‌ناسین و زانینى ئه‌مانه پێشبینى مه‌وقیعیه‌تى ئێستایان ده‌كه‌ن و رێڕه‌وى كاره‌كانیان ده‌گرنه‌به‌ر و به ژینگه‌ى زه‌مه‌نى و كۆمه‌ڵایه‌تى و مادیدا تێپه‌ڕ ده‌بن.
خێرایی گۆڕانكاریه‌كان هێنده جێى سه‌رسامیه كه چیدى ناتوانرێت به شێوازه كۆن و سه‌ره‌تاییه‌كان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان هه‌نگاو نه‌نێت ئه‌وا له‌ژێر پێی گۆڕانكاریه‌كاندا ورد و خاش ده‌بێت. به‌ڵام ئایا هیچ ئه‌گه‌ر و ئیمكان له‌به‌رده‌م مرۆڤدا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئاگادارى ئاینده بێت؟ به‌دڵنیاییه‌وه له‌باره‌ى ئاینده‌وه هیچ شتێكى یه‌قین و دڵنیا بوونى نیه و ئه‌مه‌ش به بنه‌ماى سه‌ره‌تایی ئاینده‌زانى داده‌نرێت. به‌ڵام بنه‌مایه‌كى دیكه‌ش هه‌یه كه بریتیه له‌وه‌ى: مرۆڤ ده‌توانێت له چاره‌نووسى داهاتوودا كاریگه‌رى و شوێن پێى هه‌بێت. له‌م نێوه‌نده‌شدا زانستێك له دایك ده‌بێت كه هه‌وڵ ده‌دات به پێشبینیكردنى هۆكاره كاریگه‌ره‌كان له گۆڕینى ئاینده‌دا به شێوازى دووانه‌یی هه‌م كۆنترۆڵى گۆڕانكاریه‌كان بكات و هه‌میش كۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌م گۆڕانكاریانه ئاماده بكات. ئاینده‌بینى یان ئاینده‌ناسى گه‌لێك پێشتره له پێشبینى و بانگه‌شه‌ى پێشگۆییش ناكات. ئاینده‌ناسى هونه‌رى شێوه‌دان و فۆرمه‌له‌كردنى ئاینده‌یه، به‌و شێوه‌ى كه ئاینده‌مان ده‌وێت. ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌م زانسته‌یان له‌به‌رده‌ستدایه هه‌نووكه خه‌ریكى شێوه‌دانن به ئاینده‌ى خوازراو دڵخوازى خۆیان. ده‌توانرێت چه‌ندین وڵات و كۆمه‌ڵگه ببینین كه نه‌یانتوانیوه كه خۆیان له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كاندا بگۆنجێنن بۆیه له‌ناوچوون و هه‌ڵوه‌شانه‌وته‌وه. چونكه ئه‌وان زات و ناوه‌ڕۆكى گۆڕانكاریه‌كانیان نه‌ناسیوه. ئاینده‌ناسی له‌م روانگه‌وه ناسینى گۆڕانكاریه‌كانه. ناسینى ئاینده‌ش شاڕه‌گ و پێداویسترین لایه‌نى ژیانى هه‌ر مرۆڤێكه.
ده‌ره‌نجام:
پێده‌چێت پرسیارێكمان لا دروست ببێت ئایا ئاینده‌ناسی ده‌چێته كام یه‌ك له‌م بوارانه‌وه، واته زانسته ئه‌زموونى و بوارى هونه‌رى و ته‌كنیكى، یان بوارى زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان؟
له‌م قۆناغه‌ى ژیانى مرۆڤایه‌تیدا قۆناغى زاڵبۆنى زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانه به‌سه‌ر لایه‌نه ته‌كنیكى و ئه‌زموونیه‌كاندا، له رۆژئاواشدا له راستى ئه‌و زانستانه‌ى كه ئێمه پێیان ده‌ڵێین زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان، یان هه‌مان زانسته سۆفت و نه‌رمه‌كان، گه‌لێك له بره‌ودان له چاو زانسته ئه‌زموونیه‌كاندا یان ئه‌و زانستانه‌ى كه به هارده‌كان ناسراون.
له راستیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ر شتێك له‌م كه‌ونه‌دا بوونى هه‌یه ئاینده‌یه‌كى هه‌یه، به هه‌مان شێوه‌ش هه‌موو زانسته‌كان بۆ كه‌وتنه سه‌ر رێڕه‌وى خۆیان ده‌بێت كارى دابه‌شكارى و دیاریكردنى چاره‌نووسیان بۆ بكرێت كه‌واته بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌موو زانسته‌كان به گشتى پێویستیان به ئاینده‌ناسیه و بۆیه كارێكى ئه‌سته‌مه بوترێت فڵانه زانست یان ئه‌و گرووپه زانسته له ئاینده‌ناسی بێ نیازه. كه‌سانى سه‌ركه‌وتووش له بوارى ئاینده‌ناسیدا له بواره جیاوازه‌كانه‌وه هاتوونه نێو ئه‌م كایه‌وه و له بواره‌كه‌ى خۆیاندا به‌كاریان هێناوه‌ته‌وه.
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى زێتر وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره روون بكه‌مه‌وه پێویست ده‌كات وردتر ئه‌م بابه‌ته شی بكه‌ینه‌وه، وه‌ك ده‌زانین سه‌ده‌ى بیست زایینى، سه‌ده‌ى ده‌ركه‌وتنى ئامێره وردكار و ئاڵۆز و دروستبوونى كارگه زه‌به‌لاح و یه‌كه پیشه‌سازیه‌كانه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر مرۆڤێك له سه‌ده‌ى نۆزده خه‌وێكى “ماكسیمیلیان و هاوڕێ” ئاساكانى بكردایه و پاشان له كۆتایی سه‌ده‌ى بیسته‌مدا له خه‌وه به‌خه‌به‌ر به‌هاتبایه‌ته‌وه، بێگومان تواناى ده‌رك و تێگه‌یشتنى له‌و هه‌موو گۆڕانكاریانه نه‌ده‌بوو.
ده‌ستكه‌وت و داهێنراوه‌كانى مرۆڤ، وه‌ك كاره‌با، ته‌له‌فون، تیڤى، سه‌ته‌لایت، و كۆمپیۆته‌ر…و هتد، هه‌موویان ده‌چنه خانه‌ى پێشكه‌وتنه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌مانه هاوشێوه‌كانى كۆتایی تینوویه‌تى مرۆڤ نه‌بوو بۆ كۆنترۆڵ و فه‌رمانڕه‌وایی به‌سه‌ر سروشتدا، به‌ڵام گیانى كێبركێكارى و پێشكه‌وتنى سه‌رسامهێنه‌رى زانست و ته‌كنۆلۆژیا، واى له مرۆڤ كردووه بۆ برینى ئه‌م رێگایه، به‌دووى ئامرازى تردا بگه‌ڕێت. ئامرازگه‌لێك كه به‌پێچه‌وانه‌ى ئامێره گران و قورسه‌كانى قۆناغى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى، هه‌ڵگرى چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كى نه‌رم و سۆفتن و هه‌مووشیان زانست سه‌نته‌رن. ئه‌م ئامرازگه‌له نوێیانه وایان له مرۆڤ كردووه كه قۆناغ و سه‌رده‌مى پیشه‌سازى تێپه‌ڕێنێت و ده‌ركه‌وتنى قۆناغى سه‌روو پیشه‌سازین، كه هه‌ڵگرى تایبه‌تمه‌ندى سۆفته و سه‌رتاپاى زانست سه‌نته‌ره و قۆناغى گواستنه‌وه‌ى شه‌پۆلى دووه‌مى شارستانیه‌ته به‌ره‌و قۆناغى سێیه‌م، كه هه‌ڵگرى چه‌ندین پارادایم و پێشهاته كه پشتگوێ خستنیان رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه و هه‌ڵه‌یه‌كى ستراتیژیمان ده‌كاته‌وه.
مه‌به‌ستمان له شه‌پۆلى سێیه‌مى شارستانیه‌ت، ئه‌وه‌یه كه پیشه‌سازى و به‌رهه‌مهێنان و ئامێره ئاڵۆزه‌كانى، جێگه‌ى خۆیان به زانیارى و مه‌علومه و ئینفۆرمه‌یشن ده‌گۆڕنه‌وه، له‌بریاندا زانیارى و ئامێرى زانیارى سه‌نته‌ر دێنه ئاراوه، “نموونه، ئه‌گه‌ر بوارى شه‌ر و جه‌نگه‌كان وه‌ربگرین، بۆمبى هایدرۆجینى، و ڤایرسى و میكرۆبى و…هتد” بۆ گه‌ل و میلله‌ت و ته‌نانه‌ت ئه‌و تاكه كه‌سانه‌ش كه ده‌یانه‌وێت تووشى شۆك و ده‌سته‌وسانى نه‌بنه‌وه بگره به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك هه‌لێكى ناوازه و دره‌خشان سوودى لێوه‌ربگرن، پێویسته هه‌ر له ئێسته‌وه خۆیان به پێداویستیه‌كانى ئه‌م چه‌رخه ته‌یار بكه‌ن و خۆیان بۆ پێشه‌نگبوونى ئاماده بكه‌ن، بێگومان یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ئه‌مه‌ش ئاینده‌ناسیه.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا به شێوازێكى ئه‌كادیمیانه جۆرێك له ئاینده‌ناسی هه‌نووكه له رۆژئاوادا خه‌ریكه دروست ده‌بێت و ئه‌و كه‌سانه‌ش سه‌ره‌داوى ئه‌م زانسته‌یان به‌ده‌سته و به ئاراسته‌ى زانیارى سه‌نته‌رى كارده‌كه‌ن و واته خاوه‌نى ئاینده‌ناسیه‌كى مۆدێرنن، به‌ڵام به گشتى ئاینده‌ناسی لاى گه‌لانى موسوڵمان و رۆژهه‌ڵاتى چۆنه؟ ئایا له‌م بواره‌دا به شێوازى دامه‌زراوه‌یی كار ده‌كرێت یان هه‌وڵه‌كان تاكه‌كه‌سین؟ ئایا شێوازى زانستیانه بۆ ئاینده‌ناسی گیراوه‌ته‌به‌ر یان نا؟ یه‌كێك له گه‌وره لێكۆڵه‌رانى ئاینده‌ناسی له كتێبێكیدا به‌ناوى “foundation of future study ” پێى وایه ئاینده‌ناسی دیارده‌یه‌كى به‌حتى رۆژئاوا نیه و له هه‌ر ناوچه‌یه‌كى جیهاندا به‌شێوازێكى خۆرسك له پرۆسه‌ى گۆڕین و گۆڕانكاریدایه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێمه چاوه‌ڕوانى ده‌نگه نوێ و تێزه نوێیه‌كانى ئه‌م بواره‌ین.
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ى به‌شێك له پرسیاره‌كانى سه‌رووش ده‌ڵێین: له وڵاتێكى وه‌ك ژاپۆندا شێوازێك له ئاینده‌ناسی یان له راستیدا روایه‌تێكى تر له ئاینده‌ناسی بوونى هه‌یه به نێوى “نیرا”وه. ئێمه‌ش ده‌بێت به پاشخانى زانستى و كلتورى وڵاتى كورده‌واریماندا وه‌ك كوردێك توێژینه‌وه له‌م بواره‌دا بكه‌ین و بتوانین به دواى نموونه خۆرسك و یانیش سه‌ره‌تاكانیدا بگه‌ڕێین، تاوه‌كو ئێمه‌ش نه‌ریت و تێزى ئاینده‌ناسیانه‌ى خۆمانمان هه‌بێت. له رۆژهه‌ڵاتیشدا و له‌نێو مسوڵماناندا به تایبه‌تى وڵاتانى نزیك كه‌سانى وه‌ك “سوهه‌یل عنایه‌توڵڵا” و “زیائه‌دین سه‌ردار” له وڵاتى پاكستان له‌م بواره‌دا جێده‌ستیان دیاره و له‌نێو وڵاتانى عه‌ره‌بیشدا كه‌سێكى وه‌ك “مه‌هدى ئه‌لمونجرى” نێوى له‌م بواره‌دا ده‌هێنرێت. له وڵاتێكى وه‌كو ئێرانیش چه‌ند قۆناغێكى بڕیوه و له هه‌ندێك له زانكۆكانى ئه‌و وڵاته‌دا ده‌خوێنرێت. ئێمه‌ش ده‌بێت په‌یوه‌ندى بكه‌ین به‌م هه‌وڵه‌وه و بتوانین ئاینده‌ناسیه‌كمان به میتۆدى خۆرسكانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌مان هه‌بێت ئه‌گه‌رچى له زانكۆكانى وڵاتى ئێمه و ته‌نانه‌ت له ناوه‌نده‌كانى حكومه‌تیشدا كار كردن به ئاراسته‌دا نیه یانیش گه‌لێك سسته یان مامۆستا و بیرمه‌ندى پسپۆڕ له‌م بواره‌دا نیه به‌ڵام بۆ نموونه له هه‌ندێك رێكخراوى مه‌ده‌نى به تایبه‌ت له بوارى مه‌عریفه‌دا جا چ له‌سه‌رخۆ و هیواشیش بێت هه‌نگاویان به‌م ئاراسته‌یه‌دا هه‌ڵگرتووه و نموونه‌شمان “ناوه‌ندى هه‌ژان بۆ فیكر و مه‌عنه‌ویه‌ته” كه له پسپۆڕیه‌كه‌ی خۆیدا هه‌نگاوى جیدى ناوه. هیواخوازیشین حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تیش له بواره جیاوازه‌كاندا هه‌نگاوى جیدى هه‌ڵبگرن، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى وڵاتانى دونیا له بواره‌دا كار ده‌كه‌ن، بۆ نموونه وڵاتێكى وه‌ك كوێت له “1993” به ئاینده‌بینى بۆ ئابووریه‌كه‌ى، كار بۆ ئابووریه‌كى بێ نه‌وت كارده‌كات و له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵه‌كانى خستۆته‌گه‌ڕ هه‌ر یه‌ك له ئێمه‌ش له هه‌موو ئاسته‌كانى نه‌ته‌وه و پارێزگا و ناوچه و ته‌نانه‌ت له ئاستى تاكه‌كه‌سیشدا ده‌بێت گرنگى به ئاینده‌ناسی بده‌ین. كه‌واته له ئاكامدا ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئاینده‌ناسی دیارده‌یه‌كى رۆژئاوایی نیه چ وه‌ك تێز چ وه‌ك میتۆدیش هه‌موو گه‌لان تا راده‌یه‌ك ئه‌م دیاردانه‌یان تێدا به‌دى ده‌كرێت..
له ده‌ره‌نجامى ئه‌وه‌ى كه باسمان كرد، به پشتبه‌ستن به تێگه و ته‌عالیمى ئایینیمان، كلتوورى و نه‌ته‌وه‌ییمان، ده‌كرێت و ده‌بێت ئێمه زێتر له گه‌لانى تر بایه‌خ به لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاینده بده‌ین، ئه‌گه‌ر سه‌یرى تێكسته دینیه‌كان بكه‌ین ده‌بینین ده‌بێت گرنگى به ئاینده بده‌ین و به كلتورى ئومێد سه‌رنجى ته‌واو بده‌ین. به هه‌مان چه‌شنه كه پێغه‌مبه‌رى ئیسلام “د.خ” ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر ئومێد نه‌بێت هیچ دایكێك شیر نادات به منداڵه‌كه‌ى، هیچ باخه‌وانێك چیدى دار و دره‌ختێك نانێژێت.
ئه‌وه ئومێده كه هانمان ده‌دات ته‌نانه‌ت بژین و كار بكه‌ین و عیباده‌ت بكه‌ین و هه‌نووكه‌ش پێویستیمان به دووباره زیندووكردنه‌وه‌ى هه‌مان ئومید و هه‌مان كلتوورى ئومێده له نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا و تا كۆمه‌ڵگه بتوانێت خێراتر هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌و پێشكه‌وتن بنێت. له كۆتاییدا ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت هه‌موو ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ى كه رێى پێشكه‌وتن گرتۆته به‌ر هه‌ندێكیان له لوتكه‌یدان، ته‌نانه‌ت له رووى توانا و هێزه‌وه هیچیان له گه‌لانى تر زیاتر نه‌بوو ته‌نیا ئومێد و ئه‌نگیزه و هاودڵیان هه‌بوو، كه ئه‌مانه‌ش ده‌توانێت له ئاینده‌ناسیدا كاریگه‌رى گه‌وره‌یان هه‌بێت و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ى به‌رن.
كه‌واته ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى عه‌داله‌ت سه‌نته‌ر و ته‌ندروست و خوداویست هه‌بێت، یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ئه‌وه‌یه ئاینده‌ناسی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا په‌ره‌بسێنێت، سروشتیه كه ده‌بێت ئێمه ئاینده‌ناسی له هه‌وڵى تاكه‌كه‌سیه‌وه بۆ توانستێكى گشتى په‌ره پێبده‌ین، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر نه‌توانین ئاینده‌ناس نه‌بین و گرنگى به داهاتوو نه‌ده‌ین به دڵنیاییه‌وه سه‌ركه‌وتوو نابین. به واتایه‌كى تر به‌رنامه‌ڕێژى به بێ ره‌چاوكردنى داهاتوو ته‌نها خه‌یاڵ و به فیرۆدانى كات و سه‌رمایه‌یه، ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت ته‌رسیم كردنى ئاسۆكانى داهاتووش به‌بێ كاركردن بۆى بۆخۆى كارێكى بێهووده‌یه.
ئەم بابەتە لە گۆڤاری ئایندەناسی بڵاوکراوەتەوە








