دیدارێك له‌گەڵ به‌ڕێز م.تحسین حەمه‌غەریب
دیدارى: تارا ئیبراهیم
ئەم دیدارە لە گۆڤاری هێشتا ژمارە هەشت بڵاوکراوەتەوە
ره‌نگه له‌م رۆى شه‌قامی كوردیدا زۆر سانا نه‌بێت بتوانیت شوناسى نوسه‌رێك یان روناكبیرێك باش دیارى بكه‌ی :به‌و حوكمه‌ى زۆربه‌یان وه‌ك یه‌ك قسان ده‌كه‌ن و بیر ده‌كه‌نه‌وه .به‌ڵام خوش به‌ختانه تحسین حمه غریب وه‌ك خوى كه هه‌یه قسان ده‌كات و بیر ده‌كاته‌وه ،خاكی بون له‌رێزدا و كه‌یل بون له معریفه ….خاڵه جیاكاریه كانى تحسین حمه غریبه. له‌م سونگه‌یه‌وه ده‌مانه‌وێت باس و خواسى گرنگى وه‌ك جه‌ده‌لى خود و مروڤى بیركه‌ره‌وه ….بخه‌ینه به‌ر باس و لێكوڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان.
پ/ده‌مانه‌وێ قسه له‌سه‌ر ژیانى سایكۆلۆژى مرۆڤى بیركه‌ره‌وه بكه‌ین به‌بۆچوونى جه‌نابت چ په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه له‌نێوان ژیانى ئه‌وكه‌سه‌و بابه‌ته‌كانى، وه سروشتى ئه‌و په‌یوه‌ندیه چۆنه، كام له‌وان كاریگه‌رترن به‌سه‌ر ئه‌وى تره‌وه، نوسینه‌كان كاریگه‌رى به‌سه‌ر ژیانى نوسه‌ره‌وه هه‌یه یان به‌پێچه‌وانه‌وه..
م.تحسین/ سه‌ره‌تا پێویسته پۆلێنێ بكه‌ین مه‌به‌ستمان له نوسه‌ر كێیه؟ ئایا مه‌به‌ستمان پسپۆڕه له‌بوارى فیكردا وه‌ك بواره‌كانى تر، كه‌من قه‌ناعه‌تم وایه پسپۆڕى له‌فیكردا زۆر پێویست تره تا بواره‌كانى تر، چونكه زۆر ده‌ره‌نجام ده‌گرێ كه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌یه كه‌خه‌ڵكى ده‌یگرن، كۆمه‌ڵگه بیناى شتیان له‌سه‌ر ده‌كات..
به‌ڕاى من سایكۆلۆژیا ده‌ره‌نجامه، ده‌ره‌نجامى جوڵه‌ى خودى مرۆڤه.. باسى مه‌كاتبى سایكۆلۆژى لاى فرۆید و ئه‌وانى تر یان فه‌لسه‌فه‌ى ده‌روونناسى پێشوو ناكه‌م، به‌بۆچوونى من ئه‌وه‌ى له سایكۆلۆژیا به‌پێشه‌كى داده‌نرێ ده‌بێ ئه‌م مرۆڤه واى له‌كۆمه‌ڵ بكرێ ئاوا ده‌رده‌چێ واته ده‌ره‌نجامى ئه‌و سلوكه‌ى ئه‌گه‌ر بكرێته به‌ر، ئه‌و خاڵه‌ى كه‌لاى بونگه‌راكان هه‌یه، خود قابلیه‌تێ كۆمه‌ڵێ وزه‌ى هه‌یه قابیله‌تى زۆر شتى هه‌یه دوایى كه قۆرخ ده‌كرێ له‌كاتێكدا ئیتر ده‌بێت به سایكۆلۆژیا بۆى، هه‌روه‌ك ئه وزانایانه‌ى كه له‌بوارى (شناس)دا نوسیویانه، ئه‌ڵێن شناسى ده‌ره‌نجامه، ده‌ره‌نجامى حه‌ره‌كه‌تى مرۆڤه، ئیتر ئایا ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته حه‌ره‌كه‌تى حه‌قیقه‌ت ویستى بێت یان هه‌ر جوڵه‌یه‌كى تر، گرنگ ئه‌وه‌یه جوڵه‌یه‌كى ئیرادیانه‌بێت كه مرۆڤ ده‌جوڵێ، بۆنموونه كه‌سێكى حه‌قیقه‌ت ویست كه ده‌گه‌ڕێ بۆ حه‌قیقه‌ت له‌ئه‌نجامى ئه‌وه شناسى بۆ دروست ده‌بێ به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌خۆى بزانێ، نمونه‌یه‌ك بهێنمه‌وه وه‌ك ئه‌و گیانداره‌ى كه‌به‌مشكه كوێره‌ى ناو خاك ناوى ده‌به‌ن كاتێك هێلانه‌كه‌ى خۆى دروست ده‌كات خاك هه‌ڵده‌داته‌وه ئه‌و خه‌ریكى هێلانه دروست كردنى خۆیه‌تى، به‌ڵام به‌خۆى نازانێ له‌ده‌ره‌وه خاكه‌كه بووه به‌شناس بۆى به‌بۆچوونى من خودى مرۆڤیش خوده قوڵه‌كه‌ى ئه‌و خوده‌ى كه وجودى یه له‌مرۆڤدا ئه‌و خه‌ریكى حه‌ره‌كه‌تى خۆیه‌تى به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌خۆى بزانێ سیفاتى سایكۆلۆژى بۆ دروست ده‌بێت كه ئه‌وانه ده‌ره‌نجامن پێشه‌كى نین..
پ/ باشه.. سایكۆلۆژیاو زاناكانى چه‌ندێ قبوڵى ئه‌م بۆچونه‌ى تۆ ده‌كه‌ن؟
م.تحسین/ ئه‌وه كێشه‌ى سایكۆلۆجیسته‌كانه، من قسه‌ى خۆم ده‌كه‌م، ئه‌وان چۆن لێى تێده‌گه‌ن من نازانم ڕه‌نگه ئه‌زمون بێ یان خوێندنه‌وه‌یه‌ك، گه‌ر كه ئه‌وه‌نه‌ش بێ ئاگا نه‌بم له سایكۆلۆجیا، هه‌ندێ له‌مه‌كاتبى سایكۆلۆژى تبنى ئه‌م رایه ده‌كه‌ن كه من ده‌یڵێم، دواجار ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت سایكۆلۆجیا بڕێكى زۆرى فه‌لسه‌فه‌یه هه‌تا ئه‌وه‌تا له‌فیكرى دینیدا (تیۆلۆجیا) ئه‌وه هه‌یه بۆ نمونه ناصرى سوبحانى ده‌فه‌رموێ، رۆح پێش ئه‌وه‌ى كه دێته ناو جه‌سته‌وه مه‌خلوقێكه پاك و به‌ریئه‌و خاكى نى یه به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى كه ژیا‌و له‌گه‌ڵ مادده‌دابوون به‌یه‌ك ئیتر ده‌ره‌نجامه‌كه واى لێ دێ و ده‌بێته (نفس) ئه‌م رۆحه ئیتر ناتوانێ ببێته‌وه به رۆحه‌كه‌ى یه‌كه‌مجار سیفاتى مادده وه‌رده‌گرێ، سوبحانى باوه‌ڕى وایه ئیتر ئه‌وه نه‌فسه بۆیه قورئان و حه‌دیپ كاتێ باسى دواى له‌دایك بوونى تا مردنى ئینسان ده‌كه‌ن باس هه‌ر نه‌فسه نه‌ك رۆح چونكه خه‌سڵه‌تى ئه‌وه‌ى وه‌رگرتووه وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاسنێك ده‌خه‌یته ناو ته‌نورێكى ئاگره‌وه كه ده‌یهێنیته ده‌ره‌وه خه‌سڵه‌تى ئاگره‌كه‌ى وه‌رگرتووه سوتێنه‌ره، ئاسنه كه هه‌ر ئاسنه به‌ڵام خه‌سڵَه‌تى ئاگره‌كه‌ى وه‌رگرتووه، خودیش له ئانى حه‌ره‌كه‌تیا هه‌ندێك خه‌سڵه‌ت وه‌رده‌گرێ كه ئه‌وه خه‌سڵه‌ته سایكۆلۆجیه‌كانه واته كه رۆح خه‌سڵه‌ته خاكیه‌كه وه‌رده‌گرێ به‌زاراوه دینیه‌كه‌ى..
كه‌سى بیركه‌ره‌وه‌ش هه‌رجارێ ژیانى ته‌حقیقیانه‌ى ئه‌و هه‌ندێ حاڵه‌تى سایكۆلۆجى بۆ دروست ده‌كات جیا له‌خه‌ڵكانى تر دواجار زه‌مه‌نێك نیه له‌نێوان حاڵه‌ته سایكۆلۆجیه‌كه‌ى و نوسینه‌كه‌ى تا بڵێین كامیان كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌وى تره هه‌ر ئه‌وكاته‌ى تحقیقى كردووه، هه‌ر ئه‌وكاته كه جوڵاوه هه‌ر هه‌مان كاته كه شوناسه‌كه‌ى بۆ دروست بووه، وه‌ك ئه‌وه‌ى كونێك له ته‌خته‌یه‌كدا كرابێت كه قه‌ڵه‌مێكى پیا بكه‌ى هه‌ر له‌وكاته‌ى له م دیوه‌وه پیاى ده‌كه‌یت هه‌ر له‌هه‌مان كات له‌دیوه‌كه‌ى تریش هاتوه‌ته ده‌ره‌وه..
حه‌ره‌كه‌تى تحقیق و دروست بوونى حاڵه‌ته سایكۆلۆجیه‌كان له‌یه‌ك كاتدا ده‌بن و بێگومان لازم و ملزومى یه‌كن، ره‌نگه تراكمى ئه‌م حاڵه‌ته سایكۆلۆجیه كاتێك كه زه‌مه‌ن ده‌چێته ناویه‌وه دواجار له‌داهاتووى ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌ره‌نجامێكى بۆ دروست ده‌كات..
بۆنموونه كه‌سێك توێژه‌رێكى مه‌عریفى یه ده‌ره‌نجامێك ده‌كرێ ره‌نگه له‌روى زانستى و مه‌نتقیه‌وه هه‌ڵه‌بێت خۆ ئه‌و كارى خۆى كردووه به‌ته‌واوى به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى هه‌ڵه‌یه، ئه‌و ده‌ره‌نجامه له‌شوێنێكدا باس بكات دوایى خه‌ڵكانێك كه حزوریان هه‌یه من بۆخۆم حاڵه‌تى وام به‌سه‌ردا هاتووه به‌دراسه به‌حسابى خۆم ده‌ره‌نجامێكم گرتووه ئێستا ده‌زانم هه‌ڵه‌یه به‌ڵام ئه‌و ده‌م نه‌مده‌زانى هه‌ڵه‌یه پێیان ده‌وتم هه‌ڵه‌یه باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد ئه‌و كه‌سه‌ى كه ته‌نها له‌و هه‌ڵوێسته‌دا منى بینیوه ره‌نگه من به‌كه‌سێكى ئینكار له‌قه‌ڵه‌م با، ئائه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كى سایكۆلۆجى یه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه كه ته‌نها منى له‌و له‌حزه‌دا بینیوه، حاڵه‌تى تحقیقى من، حاڵه‌ته سایكۆلۆجیه‌كان بۆ داهاتووى من تراكمى ئه‌وانه ره‌نگه خه‌سڵه‌تى تر دروست بكات قسه‌م له‌چركه‌ساتى داهێنانه ئه‌گینا ره‌نگه كه‌سێك بێت، تۆ سه‌یرى ژیانى أقبال لاهورى بكه له‌سه‌رده‌مێكدا خه‌ریكى تحقیق بووه نه‌ك هه‌ر له‌فیكردا كه گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفى شه‌رق بووه به‌ڵكو له‌حاڵه‌تى رۆح و عه‌شق دا له نوسینى شیعره‌كانیدا ده‌ى ئه‌م پیاوه له‌كۆتایى ته‌مه‌نیدا شێت ده‌بێت له‌ماڵ نایه‌ته ده‌ره‌وه، بێگومان ئه‌مه حاڵه‌تێكى سایكۆلۆجى هه‌یه هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌زه‌مه‌نێكى تردا موحه‌قیق نیه تۆ نابێت ئه‌م حاڵه‌تانه‌ى بكه‌یته قیاس له‌سه‌ر ئه‌وانى پێشووتر به‌ڵام له‌زه‌مه‌نى ته‌حقیقدا له‌زه‌مه‌نى ابداعدا له‌و كاته‌ى كه زه‌مه‌ن سفر ده‌بێته‌وه به‌و مانایه‌ى كه‌تۆ له‌سه‌ر هیچ شتێكى تر ناژیت تغزیه‌ت خودى زه‌مه‌نه كه‌سى موبدع له‌كاتى داهێناندا خۆراكى هه‌ر خودى زه‌مه‌نه ئه‌وه‌نده خێرایه، هیچ شتێك فریاى ناكه‌وێ له‌وكاتانه‌دا حاڵه‌تى سایكۆلۆژى هه‌ر بونى نى یه واته ناكه‌وێته زه‌مه‌نى دواتره‌وه كه ده‌ره‌نجامى ئه‌وه‌بێت به‌و مانایه، رونتر بڵێین بۆ نمونه ئه‌نیشتاین كه زانایه‌كى ته‌جریبى بووه له هه‌مان كاتدا كه‌سێكى رۆحانى بووه به‌بۆچوونى من كاتێك ئه‌م پیاوه دیراسه ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ى دراسه‌كانى پێویستى به‌كاتى زۆر هه‌یه انعزالى بۆ دروست ده‌كات له‌كۆمه‌ڵگه ئه‌مه‌ش ده‌بێته سیفه‌تێكى سایكۆلۆجى بۆى ره‌نگه خه‌ڵك پێى بڵێن گۆشه‌گیر له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر تۆ مه‌به‌ستت له‌حاڵه‌تى سایكۆلۆژى شازبوونه‌وه‌ى كه‌سى موفه‌كیره ره‌نگه ته‌حقیقه‌كه‌ى پێویستى به‌و شازبوونه‌وه‌یه بێت ره‌نگه پێویستى پێى نه‌بێ ره‌نگه بخوازێ بڕوا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك قسه بكات، فه‌یله‌سوفى واهه‌بووه چراى به‌ده‌سته‌وه بووه به‌كۆڵانه‌كاندا گه‌ڕاوه‌و وتویه‌تى رۆشنایى بوونى نیه به‌رۆژى رووناكدا ئه‌مه بردویه‌تیه ناو واقیع و دورى نه‌خستووه‌ته‌وه، كه‌سى واش هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه دورى خستوه‌ته‌وه له‌شوێنێكدا به‌ته‌نها ژیاوه كه‌واته جۆرى ته‌حقیقه‌كه‌ى دیارى ده‌كات حاڵه‌تى سایكۆلۆجیه‌كه دواجار موحه‌قیق ئه‌وكه‌سه‌یه كه‌بۆ ته‌حقیق ده‌ژى ئه‌و ته‌حقیقه چى لێ بخوازێ ده‌ڕوا به‌شوێنیدا..
پ/ ئه‌گه‌ر لێره‌دا قسه‌یه‌كیش له‌سه‌ر بلیمه‌ت (عه‌بقه‌رى) بكه‌ین.. بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێت عه‌بقه‌رى ئه‌و كه‌سه‌یه كه نزیك ده‌بێته‌وه له‌حاڵه‌ته‌كانى شێت بوون، له‌هه‌مان كاتدا بلیمه‌ت مرۆڤێكى داهێنه‌ره به‌و مانایه‌ى به‌رده‌وام بابه‌ته‌كانى داهێنانن حاڵه‌تى سایكۆلۆژى ئه‌م چۆنه كه‌نزیكیش ده‌بێته‌وه له‌شێتى به‌ڕه‌چاوكردنى ئه‌وه‌ى فۆكۆ ده‌ڵێت شێتى لاى شێت بریتیه له‌خوده‌كه خۆى (فاعله‌كه‌یه) به‌ڵام لاى عه‌بقه‌رى شێتى بابه‌تێكى بیركردنه‌وه‌یه له‌ناو سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانى تر..
م.تحسین/ ئه‌گوترێ گوایه بلیمه‌ته‌كان جۆرێك له‌شێتیان تیایه من ده‌ڵێم ده‌بێ له‌پێشدا پێناسه‌ى شێتى بكه‌ین، چونكه شێتى جارى واهه‌یه به‌ماناى پێچه‌وانه هاتنه‌وه بێت له‌گه‌ڵ عورفدا كه‌سێك سلوكێكى تایبه‌تى هه‌بێ كه نه‌گونجێ بیه‌وێ به‌قه‌ناعه‌تى خۆى بجوڵێته‌وه ره‌نگه لاى خه‌ڵكى تر به‌شێت دابنرێ، واته شێتى لاى ئه‌وان، واقیعه‌ن شتێك به‌و مانایه‌ى وه‌ك ئه‌و پێناسه‌یه‌ى لاى ئه‌وان هه‌یه بۆشێتى، به‌ڵام مه‌رج نیه لاى خۆى شێت بێ یان كه‌سێك سلوكێكى له‌شوێنێكدا ئاكارێك پیشان ده‌دات، جیاواز له‌و ئاكاره‌ى له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه ره‌نگه به‌شێتى دابنرێ به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ئاكاره له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى تردا وانه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه پێم بڵێ شێتى چى یه، پێم بڵێ نبوغ چى یه، یان ئه‌گه‌ر باسى ته‌حقیق بێت، نابغ بریتى بێ له‌وكه‌سه موحه‌قیقه‌ى كه حه‌قیقه‌تێكى بۆ كه‌شف ده‌بێ كه خه‌ڵكى تر نه‌یزانیوه یان ئاسان ئه‌ومه‌له‌كه‌یه‌ی هه‌یه، پزیشكێك كه‌مه‌هاره‌ت په‌یدا ده‌كات له‌مه‌جالى پزیشكى خۆیدا زوو ده‌ره‌نجام ده‌گرێ كه پزیشكه‌كانى تر نایزانن ئه‌گه‌ر به‌م مانایه بێت، نبوغ ئه‌بێ به‌جۆرێى تر پێناسه بكرێ، ئه‌گینا چ نبوغ و چ شتێى هیچیان حوكمێكى به‌سه‌ردا ته‌تبیق ناكرێ چونكه له‌كاتى ده‌ره‌نجامه‌كه‌یاندا ده‌رده‌كه‌وێ وه‌ك چۆن ده‌وترێ كه‌س حه‌قیقه‌تى هه‌موو بوون نازانێ ئه‌وه قسه‌یه‌كى فه‌لسه‌فیه بۆ؟ بۆئه‌وه‌ى تۆ حه‌قیقه‌تى هه‌موو بوون بزانى ده‌بێ بچیته ده‌ره‌وه‌ى هه‌موو بونه‌وه، كه‌سیش نه‌چوه‌ته ده‌ه‌ره‌وه‌ى بونه‌وه، به‌بۆچوونى من كه‌سیش حه‌قیقه‌تى نبوغ نازانێ له‌به‌رئه‌وه حاڵه‌تێكه نابێ هیچ شتێكى نۆرماتیكى بۆ به‌كاربهێنى، چونكه هه‌ر موقته‌زى ته‌حقیقه ئه‌وه، كه‌سێك كه ته‌حقیق ده‌كات، ئاخر ته‌حقیق ته‌نها تأریخى نیه كه‌شف كردنى حه‌قیقه‌تێك كه هه‌یه یان نیه، به‌ڵكو ره‌نگه پێشتر هه‌ر نه‌بووبێ تا تۆ بڕۆى بیدۆزیته‌وه، ئه‌مه ئه‌حكامى نیه چونكه یه‌كه‌مجاره، تۆ به‌چى پێوه‌رێك ده‌ڵێى نبوغه، تا رێسایه‌كى به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكه‌ى، ئاخر رێسا چى یه؟
ئایا رێسا نابێت وه‌ك یه‌ك بوون و دووباره بوونه‌وه‌ى تیابێت ده‌ى ئه‌وه له‌وه‌وپێش نه‌بوه ئیتر چۆن ده‌توانى حوكمى به‌سه‌ردا بده‌ى، نه‌وێنه‌ى هه‌یه تا تۆ بڵێى وه‌ك فڵان شت وایه نه دووباره بووه‌ته‌وه تا حوكمى به‌سه‌ردا بده‌ى.. له‌به‌رئه‌وه ماده‌م حوكمى نیه ئیتر نابێ نه‌باش نه خراپى به‌سه‌ردا بده‌ى، ئه‌گه‌ر حوكمه‌كه‌ش ئه‌خلاقى بێت چونكه ژیرى و شێتى لاى ئێمه حوكمێكى ئه‌خلاقین..
پ/ ئایا ده‌كرێت مرۆڤى بیركه‌ره‌وه به‌خته‌وه‌ر بێ یان هیچ نا له‌زاتى خۆیدا هه‌ست به به‌خته‌وه‌رى بكات؟ له‌بیریاراند هه‌یه نابه‌خته‌وه‌ربێ؟ ئه‌م حاڵه‌ته سایكۆلۆژیه چه‌ندێك په‌یوه‌ندى به‌بیركردنه‌وه‌ى ئه‌وكه‌سه‌وه هه‌یه؟
و/ ئه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به پێناسه‌ى به‌خته‌وه‌ریه‌وه، ئایا به‌خته‌وه‌رى ئه‌و كۆمه‌ڵه پێوه‌ره‌یه لاى خه‌ڵكى كۆمه‌ڵێ (ندره‌ته) ده‌گمه‌نى دروست كردن، كه‌سێك كه‌شتێكى نه‌بوو دوایى پێیگه‌یشت ئه‌وه به‌به‌خته‌وه‌رى پێناسه بكرێ، یاخود به‌خته‌وه‌رى شتێكى تره جیا له‌مانه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م بێت بۆنمونه من ئێستا سه‌یاره‌م نیه كه‌واته به‌خته‌وه‌ریه یا سه‌یاره‌یه‌ك بكڕم یان هه‌ر شتێكى تر ئه‌وه هه‌ر مه‌حروم بوونه‌كه‌ى پێشتره ئه‌مه‌ى به به‌خته‌وه‌رى داناوه، قسه‌كه‌ى پاشتر هه‌موو زانینێكم به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر نه‌زانینێكى تر، پێشتر ئه‌م به‌خته‌وه‌ریه شتێكى نوێ نیه بۆمن چاوه‌ڕوانیه‌كى پێشتره كه ئێسته دێته دى، ئه‌وچاوه‌ڕوانیه‌ش بێ به‌ش بوونه‌كه‌ى پێشتر دروستى كردووه ئیتر به‌خته‌وه‌رى چ تازه‌ییه‌كى تیایه بۆمن؟
پ/ من مه‌به‌ستم له‌به‌خته‌وه‌رى وه‌ك حاڵه‌تێكى ده‌روونى ته‌ندروست..
م.تحسین/ تۆ له‌وانه‌یه مه‌به‌ستت (مورتاح) بوون بێت.
پ/به‌ڵێ.. هه‌رئه‌وه واته پاراستنى هاوسه‌نگى ئه‌و كه‌سه چونكه ده‌بینین زۆر له‌بیریاره‌كان نه‌خۆش بوون وه سه‌ریان كێشاوه به‌دیواردا، به‌رده‌وام له‌ناو خه‌ڵكدا توڕه بووه..
م.تحسین/ ئه‌زانى چۆنه.. له‌م بابه‌ته‌دا وائه‌زانم تێكه‌ڵیه‌ك هه‌یه، ئایا مه‌رجه هه‌موو ده‌وڵه‌مه‌ندێك جوان و قۆزبێت، نا! دوو شتى جیان له‌یه‌ك ئه‌كرێ له‌یه كه‌سیشدا كۆببنه‌وه..
ئێستا وادانێ هه‌ریه‌ك له‌و خه‌سڵه‌تانه له‌جیاتیان خه‌سڵه‌تێكى سلبى بێ ، له‌باتێ زیره‌كى، ته‌مه‌لێ دابنێ ، له‌جیاتى جوانى ناشرینى، ئه‌م شتانه له‌په‌ناى یه‌كدان به ئاسۆیى واته ستونى نین له‌سه‌ر یه‌ك ، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان نه‌بوو ئه‌وانى تریش نه‌مێنن ، كه زیره‌كى نه‌ما ئیتر ده‌وڵه‌مه‌ندیش نه‌مێنێ، به‌بۆچوونى من زۆر پتر ته‌ركیز كردن له‌سه‌ر ژیانى نابغه‌كان وائه‌زانى ته‌نها كه ئه‌وان نه‌خۆش بوون یان هه‌رشتێكى تر یان هه‌بووه، به‌بۆچوونى من ژیانى ته‌حقیقى جیایه له‌و حاڵه‌ته نه‌خۆشیانه، ره‌نگه فسیۆلۆجى بووبێ ره‌نگه شێتیه‌كى میكانیكى بێت نه‌ك رۆحى یان هه‌ر مێشكى ته‌واو نه‌بووبێ به‌و مانایه..
خۆ ئه‌وه‌ش حاڵه‌تێكى سایكۆلۆجیه كه نه‌خۆش نه‌بێ موحه‌قیقه‌كه، به‌ڵام مرۆڤ هه‌میشه شته سه‌لبیه‌كان ده‌بینێت. بۆنموونه له‌فیكرى دینى دا كابرا تاڕووداوێكى ناخۆشى به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت ناڵێ قه‌ده‌ربوو ، هه‌زار رووداوى خۆش ده‌بێت به‌سه‌ریدا ناڵێ قه‌ده‌ربوو باسى قه‌ده‌ر هه‌ر بوونى نى یه..
ئه‌گه‌ر تأریخى نوابغ بخوێنیته‌وه زۆربه‌یان ژیربوون، ئه‌و حاڵه‌ته‌یان نه‌بووه، به‌ڵام ئێمه ته‌نها نه‌خۆشه‌كان ده‌بینین، چونكه حاڵه‌تێكى سه‌یره لاى خه‌ڵك ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نه داهێنانى هه‌بێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى ببێ، ئاخر ئه‌و نه‌خۆشى یه ده‌ره‌نجامێكى مه‌نتیقى ته‌حقیقه‌كه‌ى نیه، دوو شتى جیان له‌یه‌ك ئه‌وه‌نده ده‌ره‌نجامى كاره‌كه‌یه‌تى كه ئایا ئه‌وه رێگر نه‌بوه له‌ڕێگه‌ى ته‌حقیقه‌كه‌یدا ئایا رێگر نه‌بووه له‌رێى دروست كردنى حاڵه‌تى رۆحى و ئه‌خلاقى دا كه‌بتوانێ وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه وتم ئه‌م نبوغه هه‌ندێ مه‌عریفه‌ى ده‌وێ وه هه‌ندێ ئه‌خلاقیاتیشى ده‌وێ، هیچ موحه‌قیقێك ناتوانێ تحقیق بكات ئه‌گه‌ر باوه‌ڕى وابێ ئێسته خۆى بكوژێته‌وه، ئه‌گه‌ر خۆى كوشت ئیتر ته‌حقیقى چى، كه‌واته ئه‌خلاقیه‌تێكى ده‌وێ هه‌ندێك له‌وشتانه‌ى كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ى ته‌حقیق و نبوغه‌وه په‌یوه‌ندى یه‌كى وایان له‌گه‌ڵ ته‌حقیق دا هه‌یه واده‌زانن ده‌ره‌نجامى حه‌تمى ته‌حقیقه له‌كاتێكدا وانیه، تۆ بڕوانه زۆر فه‌یله‌سوف و عارف و حه‌كیمى گه‌وره‌مان هه‌بووه به‌ڵكو زاناى پراگماتى و زانستى ته‌جریبیشمان هه‌بووه كه ئه‌و حاڵه‌تانه‌شیان نه‌بووه به‌ڵام خه‌ڵكى هه‌ر ئه‌وانه ده‌بینێ كه ئاوابوون من بۆخۆم باوه‌ڕم وانیه، ده‌كرێ نابغێك هه‌بووبێ شێت بووبێ به‌و مانا گشتى یه‌ى خه‌ڵك، نابغێك بووبێ نه‌خۆشیه‌كى دیكه‌ى بووبێ مشلول بووبێ، به‌ڵام باوه‌ڕم وانیه، ئه‌وه ته‌نها ده‌ره‌نجامى لۆژیكى نبوغ و ته‌حقیقه‌كه‌یه‌تى، هێنده پێویستى به‌و شته هه‌یه كه رێگرنه‌بووبێ له‌به‌رده‌میدا، ره‌نگه ئه‌و كه‌سه‌ى كه مشلوله‌و نابغه‌یه ئه‌گه‌ر ساغ بوایه لوانه‌یه بڕۆشتایه خه‌ریكى كارێكى تر بوایه، توانا هزریه‌كه‌ى بكوشتایه كه‌واته ئێسته ئه‌م پێویستى به‌م حاڵه‌ته هه‌بووه، هێنده‌ى یارمه‌تى ده‌داو رێگه‌ى بۆخۆش ده‌كات بۆ ته‌حقیق كردن، بۆنمونه من ئه‌گه‌ر له‌حوجره نه‌م خوێندایه ره‌نگه هه‌ندێ ده‌ره‌نجام هه‌یه له فه‌رهه‌نگى كوردى دا نه‌مگرتایه، ئه‌سڵه‌ن من پێم ده‌وترێ ئایا تۆ ئه‌م رۆشنبیریه‌ت له‌دینه‌وه وه‌رگرتووه یان نا؟ هێنده‌ى حوجره گرنگه بۆ من كه موقته‌زى ته‌حقیقه بۆمن..
پ/ نیچه له‌كتێبى (وه‌هاى گوت زه‌رده‌شت) له‌زه‌رده‌شت ده‌پرسن ئایا به‌شوێن به‌خته‌وه‌ریه‌وه‌یت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: به‌خته‌وه‌رى چى یه من به‌شوێن كارى خۆمه‌وه‌ملێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كاتێ كه‌به‌شوێن كارى خۆته‌وه بیت ئیتر ئه‌وه بۆخۆى به‌خته‌وه‌ریه واته ئاسوده‌بوون یه‌كێكه له‌ده‌ره‌نجامه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێ دیاره ته‌واونیه، ئه‌و قسه‌یه چه‌ند لاى بیریاران جێى بایه‌خه كه مرۆڤ هه‌موو هه‌وڵێكى بۆ ئاسوده‌بوونه..
م.تحسین/ نیچه خۆى گرفتێكى هه‌یه ده‌یه‌وێ شۆڕش به‌سه‌ر هه‌موو شته‌كاندا بكات به‌تایبه‌ت (مێژوو، ئه‌خلاق)، ئه‌یه‌وێ بچێته ئه‌ودیوو مێژوو بچێته ئه‌و دیو ئه‌خلاقه‌وه به‌ڵام من زۆر موتابه‌عه‌ى نیچه‌م كردووه زۆریش سودم لێ بینیووه، به‌ڵام قه‌یرانى نیچه له‌وێدایه ئه‌وه‌ى كه‌لێى راده‌كات خۆشى تووشى بووه، بۆنمونه ئه‌و (دانه‌پاڵه‌ى) له‌كارى خۆما هه‌یه، كارى من، كارى خوا، كارى ئه‌وى تر، لێم قبوڵ بكه ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌وه حوكمێكى ئه‌خلاقیه كێ وتى ئه‌و كاره هیى ئه‌وه، ئاده‌ى به‌ڵگه‌ى چى یه كه‌هى ئه‌وه؟ كێ ئه‌ڵێ بۆنمونه خوا واى نه‌كردووه كه ئه‌وبه‌شوێن كارى خۆیه‌وه بێت، به‌بۆچوونى من كه‌س ناتوانێ حوكم به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا بدات ئایا كه‌سى موحه‌قیق به‌خته‌وه‌ره یان به‌خته‌وه‌ر نیه، ته‌نها خوانه‌بێ، نمونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه بۆ زیاتر روون كردنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته كه ئه‌ویش ئه‌فسانه‌ى (سیزیف)ه.. سیزیف كاتێ كه خواكان سزاى ده‌ده‌ن، سزاكه‌ى بریتى یه له‌وه‌ى كه به‌ردێك ده‌ده‌ن به كۆڵیا بیگه‌یه‌نێته سه‌ر لوتكه‌ى شاخێك و پاشان به‌رده‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه ده‌بێ سیزیف دیسانه‌وه بیباته‌وه سه‌ره‌وه كه‌ئه‌مه عقوبه‌ى خواكانیه‌تى له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌فه‌رمانیان ده‌رچووه..
لێره‌دا فه‌یله‌سوفه‌كان زۆر شتیان وتووه له‌باره‌ى ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌وه ره‌نگه یه‌كێ له‌و ئه‌فسانه جوانانه‌بێ كه‌زۆر زۆر شتى له‌سه‌ر وتراوه به‌نمونه لاى (گادامێر) خوێندومه‌ته‌وه له شوێنێكدا باسى هێرمۆنتیكا (تأویل) ده‌كات و ئه‌ڵێ: ئه‌گه‌ر خواكان له‌باتى ئه‌وه‌ى سزاى سیزیف بده‌ن كه به‌لایه‌وه قۆرسه كه به‌ردێك به‌و شێوه‌یه بباته سه‌ر شاخێك نه‌ك جارێ چه‌ندین جار خۆ خوداكان ده‌سه‌ڵاتى ره‌هایان هه‌یه، ئه‌وه لاى سیزیف درست بكه‌ن له‌برى ئه‌وه‌ى ئه‌وه به‌شومى و به‌دبه‌ختى بزانێ واى لێ بكه‌ن چێژ له‌وه‌به‌رێت هه‌ر خودى عه‌مه‌لیه‌كه كه سزایه، به‌ڵام ئه‌وان واله سیزیف بكه‌ن كه‌له‌باتى مه‌شه‌قه‌ت و سزا چێژى لێ وه‌ربگرێ، ئایا ئه‌مه عه‌مه‌لیه‌كه له‌سزاوه ده‌گۆڕێ بۆكارێكى خۆش یان نا، چونكه خۆ ئه‌و ئێسته له‌زه‌تى لێ ده‌با وه‌ك جارى پێشوو نیه، ره‌نگه مه‌به‌سته‌كه‌م روون بووبێته‌وه تاڕادده‌یه‌ك، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه به‌خته‌وه‌ریى ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان لێى (چێژ)بێت..
ئه‌م لێكۆڵه‌ره‌وه هزرمه‌نده چى واى لێده‌كات چێژ له‌و ته‌حقیقه‌ى خۆى به‌رێت جیاوازى ئه‌و ته‌حقیقه چى یه ؟ له‌گرانیدا له‌گه‌ڵ كارى تر كه‌خه‌ڵكى تر پێى ناخۆشه؟ به‌بۆچوونى من موحه‌قیق خه‌ریكى ته‌حقیقى خۆیه‌تى و كاره‌كه‌یه‌تى وه رازى یه پێى، به‌ڵام حوكمى ئه‌خلاقى به‌سه‌ردا نادرێ، نازانى باشه یان خراپه، به‌خته‌وه‌ریه یان به‌دبه‌ختیه ئه‌وانه دواتر له‌ده‌ره‌نجامدا ده‌رده‌كه‌وێ، وه‌كو عیشق وایه ئایا حه‌ڵاڵه یان حه‌رامه بێ گومان هیچ كامیان! ئه‌ویش نه به‌خته‌وه‌ریه نه‌بێ به‌ختى گرنگ ئه‌وه‌یه كارێك ده‌كات و پێى رازیه چى واى لێ كردووه نازانم شتێكى تر نیه تا قیاسى له‌سه‌ر بكه‌ین..
پ/ واته به‌و قسانه‌ى به‌ڕێزتان ده‌رده‌كه‌وێ كه حاڵه‌تى سایكۆلۆجى واتایه‌كى نامێنێ لاى موفه‌كیر..
م.تحسین/ به‌ڵێ ئاخر ئه‌سڵه‌ن هه‌ر زه‌مه‌ن بوونى نیه، موحه‌قیق خۆى بریاری نه‌داوه كه موحه‌قیق بێ، مه‌به‌ست داهێنه‌ر، چونكه هه‌ر ئه‌وكاته‌ى بڕیارى دا داهێنان بكات ئیتر داهێنانى نه‌كردووه، چوزانێ ده‌یكات كێ ده‌ڵێ ده‌یكات، ئه‌كرێ كتێبێك بنوسێ، شت له‌به‌ر بكات، وتار بنوسێ به‌س هه‌ر له‌كاتى داهێناندایه هیچ له‌شێتى و به‌خته‌وه‌رى و بێ به‌ختى ئه‌وانه وجودیان نامێنێت.
پ/ هه‌رله‌سه‌ر په‌یوه‌ندى ژیانى نوسه‌ر به‌نوسینه‌كانیه‌وه یان سه‌رچاوه‌ى بیره‌كانى ئه‌و زیره‌كیه‌ى شتێكى شه‌خصیه یان بابه‌تیه له‌ڕێگه‌ى سه‌رچاوه‌و كتێبه‌وه ده‌بێت، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئێمه چۆن (زیره‌ك) ده‌بین؟ واته سروشتیه و له‌خۆمانه‌وه‌یه یان له‌كتێبه‌كانه‌وه‌یه، ته‌نها ئێمه كارمان نقڵ كردن ده‌بێت، یان هه‌موو مرۆڤێك زه‌كاوه‌تێكى هه‌یه كه‌واى لێ ده‌كات بیرێك به‌رهه‌م بهێنێ ،ده‌ڵێن زیره‌ك ئه‌و كه‌سه‌یه كه زۆرترین كتێب بخوێنێته‌وه، وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌م زۆر لا گرنگه..
م.تحسین/ راستیه‌كه‌ى ئه‌وه‌ى من قه‌ناعه‌تم پێیه‌تى، ئه‌وه‌یه چه‌ند به‌تاڵى پێویسته بۆ كه‌سى بیركه‌ره‌وه ئه‌وه‌نده‌ش مه‌عریفه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى بیر بكاته‌وه، ئه‌وه خودى ئه‌و نیه، پێشینه‌ى ئه‌وه. من له‌شوێنێكى دیكه‌دا باسى عه‌داله‌تم كردووه، وتومه ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ به‌عه‌داله‌ت داده‌نرێ ئه‌وانه پێشه‌كى عه‌داله‌تن عه‌داله‌ت خۆى ئه‌وه نیه، شته مادیه‌كان وه‌ك خۆراك دابه‌شكردن یان نا، ئه‌گه‌ر وڵات خواستى پێش بكه‌وێتى ئه‌وا ئه‌مانه سیسته‌مێكن په‌یوه‌ندیان به‌لایه‌نى ماددى بوونه‌وه هه‌یه، ئه‌مانه ده‌كرێ زه‌مینه‌یه‌ك بێت بۆ سیسته‌مى عه‌داله‌ت وه‌كو سیسته‌مێك كه له‌جیهانى ره‌مزیدا بوونى هه‌یه، به‌های ئه‌وشته مادیانه بۆخۆیان نه عه‌داله‌ته‌و نه عه‌داله‌ت نیه به‌ڵكو زه‌مینه‌و هۆكارى ئه‌ون، ئازادى عه‌داله‌ت نیه به‌ڵكو زه‌مینه‌یه‌كه موقته‌زى عه‌داله‌ته، هه‌روه‌كو چۆن تۆ بۆ ئه‌وه‌ى كتێبێك بنووسى پێویستت به‌كاته، به‌ڵام خۆ كات به‌شێك نیه له‌كتێبه‌كه، داهێنان په‌یوه‌ندى به مه‌عریفه‌وه نیه واته داهێنان مه‌عریفه نیه، به‌ڵام پێویستى به‌مه‌عریفه هه‌یه به‌و واتایه‌ى لانى كه‌م ئهتماماته‌كانت یه‌كلایى بێته‌وه بۆى، ره‌نگه نه‌شزانم مرۆڤایه‌تى هێشتا زۆرى ماوه به‌گوته‌ی كاك ئه‌حمه‌دى موفتى زاده، كه زۆر جوان ئه‌و بابه‌ته‌ى باس كردووه كه ئێمه تا دواى مێژوو نه‌بینین له‌م مه‌سه‌لانه تێناگه‌ین ئێسته شت هه‌یه لاى ئێمه ئحتمالاتى زۆره، ئه‌بێ زه‌مه‌ن كۆتایى بێت بۆنمونه ئایه‌تێك یه‌ك دنیا دلاله‌ى هه‌یه هه‌تا مێژوو كۆتایى نه‌یه‌ت ئێمه ناتوانین به‌سه‌ر موته‌شابیهه‌كاندا زاڵ بین، چونكه‌ئحتماله‌كانمان ته‌واو نه‌كردووه تابزانین ئایا داهێنان چى یه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و پرسیارانه‌ى له‌سه‌رى ده‌كرێ، ئایا تایبه‌ته به‌هه‌ندێك یان له‌هه‌موو كه‌سدا هه‌یه، هه‌تا هه‌موو ئحتماله‌كان بمێنن هه‌تا مێژوو بمێنێ، ده‌چنه بابه‌تى گومان و ته‌رجیح و هه‌ندێ ده‌بینین و هه‌ندێكى سبه‌ینێ ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و قسه‌یه‌ى كه من ده‌یكه‌م هه‌تا ئه‌مڕۆش كێناڵێ پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى منیش ده‌رناچێت، بۆیه ئه‌م شتانه له‌تواناى مه‌عریفه‌ى ئه‌مڕۆى مرۆڤدا نیه تا وه‌ڵامیان بداته‌وه.
پ/ كه‌سى موحه‌قیق عاده‌ته‌ن وه‌ك سه‌رچاوه په‌نا ده‌باته به‌ر كتێب، بۆ نمونه له‌بابه‌تێكى فیكریدا دوو شه‌خص هه‌مان سه‌رچاوه یان ده‌كه‌وێته به‌ر ده‌ست به‌ڵام دوو ده‌ره‌نجامى جیاواز ده‌گرن هۆى چى یه؟
م. تحسین/ هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه بڵێم كتێب نیه، ئه‌گه‌ر كتێب بوایه ده‌بوو یه‌ك ده‌ره‌نجامیان هه‌بوایه پێویسته كه ببێ، خۆى ئه‌و داهێنانه‌ى كه هه‌ن له‌مێژوودا جۆرێك له خلود (مانه‌وه) یان به‌رۆحى مرۆڤه‌كان به‌خشیوه كتێبى باشیش ئه‌وانه‌یه كه‌بیرێك له‌خلود ببه‌خشێ كه ئه‌مه قسه‌ى من نیه قسه‌ى (ئیلاهى قومشه)یه كه ده‌ڵێ باشترین كتێب ئه‌وانه‌یه كه بڕێك زیاتر مانه‌وه ده‌به‌خشن به‌رۆحمان، جا ئه‌وكه‌سانه‌ى كه ته‌حقیقه‌كانیان له‌كتێبدا هه‌یه، ده‌ى هه‌ر ده‌بێ شتێك هه‌بێ كه‌داهێنانه‌كه‌ى پێ گوزارشت بكه‌ى چونكه له‌هیچ شت دروست نابێت له‌دیوارێك دره‌خت ناڕوێ، كه تۆ ده‌چى داهێنانه‌كه له‌كتێب ده‌بینى واده‌زانى ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه ، بۆنموونه: ئه‌وسا واده‌زانرا ئه‌وه چاوه تیشكى لێ ده‌رده‌چێت و شتى پێ ده‌بینێ، ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، ئه‌وه شته‌كانه تیشكى لێ به‌رز ده‌بێته‌وه چاو ده‌یبینێ واته ده‌كرێ ده‌ره‌نجامى جیاواز له‌م بابه‌ته بیگرێت كه ئه‌ویش هه‌موو خه‌ڵه‌تاندنه كارى كتێب بۆ ئێمه، كتێب هه‌ڵمان ئه‌خه‌ڵه‌تێنێ، ئه‌گینا بۆ رێكده‌كه‌وێ كه‌سێك كتێب بخوێنێته‌وه ده‌ره‌نجامێك بگرێ جیاواز له كه‌سێكى تر كه هه‌مان كتێب ده‌خوێنێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و جه‌ده‌له هێشتا ماوه ئایا ئه‌وه ده‌قه خوێنه‌ر دروست ده‌كات یان به‌پێچه‌وانه‌وه . ئه‌و ره‌خنه‌ى لاى رۆلان بارت و لاى ستراكچه رالیز بابه‌تێكى دورودرێژه ، ئێستا ئه‌گه‌ر من ده‌ق بكه‌مه ئه‌ساس و ئه‌و بمجوڵێنێ هه‌ندێك ده‌ره‌نجام ده‌گرم، به‌ڵام هه‌وو ده‌ره‌نجامه‌كان نیه ئه‌گه‌ر بڵێم خوێنه‌ریش كه دووباره ده‌ق به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامى خۆى هه‌یه ئه‌مه‌ش هێشتا ماویه‌تى شایه‌نى ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌وه بكرێت.








