زانين و تێگهيشتن
نووسینى: تەحسین حەمەغەریب زۆرن ئهو نووسهرانهى زۆربهى كارهكانيانم خوێندوونهتهوه تا رادهى ئهوهى دهتوانرێت بووترێت به كۆي بهرههمهكانيان شارهزام (هێشتا ترسيشى دهوێت بڵێم دهيانناسم) لهوانه ههر له كۆنهكانهوه له ئهرستۆوه بيگره تا دهگاته فهيلهسوفه موسلمانهكانى وهك فارابى و ئيبن سينا و ئيبن روشد و غهزالى و ئيبن ولقهييم و ئيمامى ههرهوى و مهولانا و له نووسهره عهرهبه نوێكانيش سهيد قوتب و موحمهد عابيد الجابرى و موحمهد ئهرهگۆن و يوسف قهرهزاوى و نهجيب مهحفوز و نهزار قهبانى و نهجيب گهيلانى و له ئێرانييهكانيش عهلى شهريعهتى و عهبدولكهريمى سروش و موتهههرى و مهلهكيان داريوشى شايگان و سهيد حوسهين نهسر و له رۆژئاواييهكانيش
تێپەڕبوونى ئاو
ن: تەحسین حەمەغەریب ئاو چەندین خەسڵەتی تێدایە کە رەنگە لە شتی دیکەدا پێکەوە بوونیان نەبێت، بۆ نموونە ئاو شتەکان پاکدەکاتەوە، ئەوەی لە ئاوەوە نزیک بێت سروەی فێنکی بە قسمەت دەبێت، زەوی نزیکی ئاو تەنانەت ئەگەر نەنووسابێت بە دەریایەوە ئەگەر بڕێکی تێدا هەڵبکەنرێت زوو دەگاتە ئاو، تەنانەت شوێنەدوورەکانیش ئەو شوێنانەی لە بێئاویدا زەوییەکانیان شەقار شەقار بووە بەهۆی ئاوەوە تینوویەتییان دەشکێت. کاتێک دەریا لەدوورەوە گەواڵە هەورەکانیان بۆ رەوانە دەکات. دەریا مردوو ناگرێتەخۆ، ماسی تا زیندووە لەناو ئاودایە کاتێک کە مرد ئاو فڕێی دەداتە دەرەوەی خۆی، هەروەک ئاو دەبێتە رۆح و دەچێتە بەری ئەو شتانەی دەچنە نێوئاو، تەختە بێ ئاو نابزوێت بەڵام هەر
كۆچ و نیشتمان( نیشتمان دەریایە)
تەحسین حەمەغەریب لە خراپترین دابەشكردنەكان كە بەم دواییە لە زەینی هەندێكدا دروست بووە بریتییە لە دابەشكردنی هاوڵاتیان بۆ نیشتمان پەروەر و دژە نیشتمان ئەویش لەسەر بنەمای (كۆچكردن)، بەو مانایەی ئەوەی كۆچ بكات نا نیشتمانپەروەر و ئەوەش لێرە بمێنێتەوە بەرگری دەكات و نیشتمان پەروەرە، ئیتر كۆچ دەبێتە كۆچ لە نیشتمان!. سەرەرای ئەوەی دەبینم گەنجەكانی نیشتانەكەم لە پێناوكۆچكردندا چەند نارەحەتی دەچەژن، تەنانەت گیانیشیان لەو پێناوەدا دەبەخشن، بەڵام بە بۆچوونی بەندە ئەوە ناراستترین ئەنجامگیرییە كە وادابنرێت ئەوەی دەڕوات ئیتر پشتی لە نیشتمان كردوە. لە روونكردنەوەی ئەوەشدا نامەوێت هەموو ئەوە دووبارە بكەمەوە كە ئێستا باوەو و دەیلێین: بەهۆی بێكاری و بێمووچەیی و نائومێدییەوە یاخود
بۆچى عهدالهت نایهته دى؟
تەحسین حەمەغەریب پهیوهندى كرد و دهیووت: تاسهى بابهته عیرفانییهكانمانه دهربارهى ئهوان بنووسه ئهم ههموو پۆستهت دهربارهى عهدالهت هیچ سوودێكى نییه، چونكه عهدالهت قهت جێبهجێ نابێت، ئیتر بۆ خۆت ماندوو دهكهیت؟. وتم: یهكێك لهسهرهكیترین هۆكارهكانى نههاتنه دى عهدالهت له مێژووى ئێمهدا ههر ئهوه بووه كه جهنابت دهفهرموویت.. یانى ههركاتێك ستهم پهرهى سهند بێت، ئیتر چاكان و زانایان به بیانووى عیرفان و (تهزكییه)ى نهفسهوه كهناریان گرتووه و له ناو چێژى مهعنهوى خۆیاندا نغرۆ بوون و دونیایان بۆ ستهمكاران بهجێهێڵاوه تا به ئارهزووى خۆیان ناعهدالهتى ئهنجام بدهن!. ئهمه گوفتۆگۆى نێوان من و هاورێیهك بوو. راستییهكهى دواى تهلهفونهكهى زۆر بیرم لهوه كردهوه له رووى
قانونی پلە دوو و موچە و دەسەڵات
تەحسین حەمەغەریب لە جیهانی مەعریفە و فیكردا هەموو زانستەكان دەبنە دوو ئاست و پلە، كە پێیان دەوترێت زانست یاخود مەعریفەی پلە یەك و زانست یاخود مەعریفەی پلە دوو، مەعریفەی پلە یەكی هەر زانستێك دەربارەی بابەتی ئەو زانستەیە، بۆ نمونە مەعریفەی پلە یەكی زانستی كیمیا دەربارەی توخمەكانەو مەعریفەی پلە یەكی فیزیا دەربارەی مادەیە و زانستی پلە یەكی پزیشكی دەربارەی تەندروستی مرۆڤە و زانستی پلە یەكی كۆمەڵناسی دەربارەی كۆمەڵگەیەو زانستی پلە یەكی دەروونناسی دەربارەی دەروونی مرۆڤە و زانستی پلە یەكی قانونیش دەربارەی ئەو رێسایانە دەكۆڵێتەوە كە پەیوەندی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگە رێك دەخەن. ئەمە لە كاتێكدا مەعریفەی پلە دووی هەر زانستێك دەربارەی خودی
رۆماننوسەکان وەک شاخ وان
تەحسین حەمەغەریب ررۆماننوسەکان وەک شاخ وان گەورەییان لە بەرزیاندا نییە بەڵکو لە شکۆیاندایە. ئەو شاخانە شکۆیان ھەیە کە خۆیانن ئەگەرچی زۆر بەرزیش نین. زۆرن لەو خوێنەرانەی تەنھا بۆ گەورەیی حەجمی رۆمانەکان و ژمارەی لاپەرەو دەنگ و زوویی دەست پێکردن دەروانن بێ ئەوەی ئەو شکۆ ستاتیکییە ببینن کە لە رۆمانەکاندا ھەن.. منیش وەک کەسێک ئەگەرچی لە تەمەنی شانزەساڵیمەوە خەریکی خوێندنەوەی رۆمانم و باشترین رۆمانەکانی دونیام بە سێ زمان خوێندۆتەوە و لەگەلچ کارەکتەرەکانیان گریاو م و پێکەنیوم و کوشتن و قات و قریم بینیوە، بەڵکو ھەر لەوێ لە ناو رۆمانەکاندا ئەو دیوە نەبینراوەی مرۆڤیشم بینیوە کە ھیچ فەلسەفەو دەروونناسییەک ناتوانێت کەشفی بکات.
گرنگیی مەعریفە و زانین لە جیهانی دیجیتاڵیدا
د.تەحسین حەمە غەریب :ئەوەی دەمەوێت لەم بابەتەدا شەرحی یەک دێڕی شیعری مەولانا جەلالەدینی ڕۆمییە، کە دەفەرموێت دۆزەخە ئەو ماڵەی کەپەنجەرەی لەبانەکەوە (کڵاوڕۆژنە)ی نیە، لەسەرەوە ڕوناکی نیە، ناتوانێ لەسەرەوە بڕوانی ئەسڵی دین ئەی بەندە ئەوەیە پەنجەرەیەک بکەینەوە. ئەو ژیانەی من و تۆ تیایدا دەژین دۆزەخە دەبێت پەنجەرەیەک بکەینەوە بچینە دەرەوە. مەسەلەی سۆشیاڵ میدیاو گیرۆدەبوون پێوەی یەکێکە لەبابەتە گرنگەکانی ئەم سەردەمە، هیچ بیریارو زانایەکی گەورە نییە بیری لەوە نەکردبێتەوە ئایا ئەمە ئافاتە دەستمان کەوتووە یان دەستکەوتە، چونکە هەردوو دیوەکەی دەبینین، پەیوەندی ئەمە لەگەڵ مەعریفەو تەمەنی ئێمە چەندە؟ مۆبایلەکەی دەستمان ئامڕازێکە، ئایا بەڕاست تەنها ئامڕازێکە، چونکە سەردەمەکانی پێشتر ئامڕازەکان تەنها ئامڕازبوون مرۆڤ بەئارەزووی
ماناداریی نەتەوە: خوێندنەوەیەکی فیکری بۆ شوناس و پێکەوەبوون
تەحسین حەمەغەریب ئەم بابەتە خوێندنەوەیەکی فیکرییە بۆ پرسی نەتەوایەتی، کە بەستراوەتەوە بەو ڕووداوانەی لە ناوچەکە و ڕۆژئاوای کوردستان دەگوزەرێن، و ئامانجم لێی گەیشتنە بە دەرەنجامێکی کردەیی بۆ کۆمەڵگەی کوردی. بۆ چوونە ناو ئەم باسە، پێویستە ئاماژە بە دوو چەمکی سەرەکی لە زانستە مرۆییەکان و یاسادا بکەین کە ئەوانیش نەتەوایەتیی سروشتی و نەتەوایەتیی گرێبەستی کۆمەڵایەتین. ئەم تێڕوانینانە درێژەی ئەو پڕۆژە فیکرییانەن کە پێشتر لە کتێبەکانی وەک نەتەوایەتیی ناوەڕۆکدار و ئیسلامی کوردیدا کارم لەسەر کردوون. لە ئێستادا لە ناوەندە ڕۆشنبیرییەکاندا پرسیارێک دەوروژێنرێت کە ئایا من کوردم یان موسڵمانم، بەڵام ئەمە کێشەیەکی دەستکرد و جۆرێکە لە سەفسەتە، چونکە بنەمایەکی قووڵی فیکری نییە و
کتێبی (لاوە)
دکتۆر تەحسین حەمەغەریب رۆمانێک وەک میتۆدێکی نوێی پێداگۆجی بۆ فێربوونی بنەماکانی یاسا دەنووسێت. تەحسین حەمەغەریب، مامۆستای کۆلێژی یاسا و رامیاریی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، میتۆدێکی نوێ بۆ فێربوونی بابەتە یاسایییەکان بەکاردەهێنێت و پاشان وەک کتێبێک بە ناوی «لاوە» لە چاپی دەدات. کتێبی «لاوە» بەرهەمێکی زانستی و ناوازەیە؛ لە فۆرمدا وەک چیرۆک و لە ناوەڕۆکدا زنجیرەوانەیەکە لە شێوەی چیرۆک و درامادا. وەک میتۆدێکی نوێی پێداگۆجی (Drama-based Pedagogy) (گفتوگۆی تێڕامانانە) دەربارەی «بنەماکانی یاسا» نووسراوە، کە تێیدا هونەر و زانست لە پێناوی فێربووندا پێکەوە ئاوێزان کراون. لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە شێوەی پراکتیکی لە ناو بەرنامەی خوێندن و لەگەڵ خوێندکارانی
ئەوەى ڕەشەبا بچێنێت تۆفان دەچنێتەوە
نووسینى: دکتۆر تەحسین حەمەغەریب ئێستا لێگەڕێن با هەندێ لە هەڵە بنەرەتییەکان هەڵبدەینەوە کە بەم ڕۆژەیان گەیاندین (بێگومان بە لەبەرچاوگرتنى ئەوەى لە کاتى قەیراندا کاتى هەڵدانەوەی هەڵە و دیاریکردنى هەڵەکار نییە، چونکەئێستا ئێمە دەبێت فریابکەوین خەریکە نەتەوەکە لە ناو دەچێت). بەڵام خۆ ئێمە ڕووی دەممان لە کەسێکى دیاریکراو نییە: یەکەم: دروستکردنى دەوڵەت و کۆمەڵگەى دیموکراسی: زۆرجار بیر دەکەمەوە ئەگەر ئەو هۆشیارییە نەتەوەیی و لە یەکتر ئاگاداربوونەی هەرچوار پارچەی کوردستان کە ئێستا هەمانە، لە سەرەتای سەدەی بیستدا بوونى هەبوایە لەوانەبوو ئێمە ببووینایە بە دەوڵەت، ئەو کاتەی دەوترا دەوڵەت سێ پایەی هەیە ئەوانیش (گەل و زەوی و دەسەڵات)ن !. بەڵام هەنوکە ڕەگەزی چوارەم











