تەحسین حەمەغەریب

ررۆماننوسەکان وەک شاخ وان گەورەییان لە بەرزیاندا نییە بەڵکو لە شکۆیاندایە. ئەو شاخانە شکۆیان ھەیە کە خۆیانن ئەگەرچی زۆر بەرزیش نین. زۆرن لەو خوێنەرانەی تەنھا بۆ گەورەیی حەجمی رۆمانەکان و ژمارەی لاپەرەو دەنگ و زوویی دەست پێکردن دەروانن بێ ئەوەی ئەو شکۆ ستاتیکییە ببینن کە لە رۆمانەکاندا ھەن..

منیش وەک کەسێک ئەگەرچی لە تەمەنی شانزەساڵیمەوە خەریکی خوێندنەوەی رۆمانم و باشترین رۆمانەکانی دونیام بە سێ زمان خوێندۆتەوە و لەگەلچ کارەکتەرەکانیان گریاو م و پێکەنیوم و کوشتن و قات و قریم بینیوە، بەڵکو ھەر لەوێ لە ناو رۆمانەکاندا ئەو دیوە نەبینراوەی مرۆڤیشم بینیوە کە ھیچ فەلسەفەو دەروونناسییەک ناتوانێت کەشفی بکات. ئیتر لەگەڵ رۆمان ھاتم لە بیرم دێت کە لەتەمەنی بیست ساڵیما ویستم رۆمان بنووسم، دەشمتوانی بینووسم ئیستاش کاغەزەکانی ئەو کاتەم ماوون، بەڵام دواتر زانیم باش بوو نەمنووسی چونکە تەنھا بەرزی بوو دڵنیام دەنگم دەبوو ، بەڵام شاخێکی بەرزی بێ شکۆ بوو ، دواتر کە چاوی ماسیم لە کۆتاییەکانی بیستەکانی تەمەنمدا نووسی زانیم خەریکە رێگەی خۆم بدۆزمەوە، گرنگ دەنگدانەوە نییە بەڵکو گرنگ ئەوە بوو من ریگەی خۆم گرتبوویە بەر دەشا لە داھاتوودا ستایلی کارکرنم ببێتە ستایلێک بەڵکو قوتابخانەیەکی سەربەخۆی رۆماننووسی

دوای ئەوەی شاباڵی نوورینی شارم نووسی ئیتر خۆم کەشف کرد ئەگەرچی ئەوە ھیشتا سەرەتای رێیەو لە داھاتوودا بە تایبەت ئەو رۆمانەی ئێستا لەبەر دەستمدایە( موحەممەد دەبێتەوە بە پێغەمبەر)زێتر دەگەم، چونکە رۆماننوسی لای من کاڵی و گەیشتنە ، لەم پێناوەدا زۆر ھەوڵم داوەو دەشدەم ، کە نەوەک ھەر رۆمانە باشەکان بخوێنمەوە ، بەڵکو زیاتر لە فەلسەفەو پێگەی رۆماننوسی لەسەردەمی نوێدا تێبگەم ، بەدواداچوونی نووسینەکانی کۆندرا و ئیکۆو پامۆک و بیخ و فەلسەفەو رەخنەکانی بارت و ھتد رینمونیم بوون بێجگە لەو باکگراوەندە خەیاڵییە قوڵەی فەلسەفەو عیرفانی ئیسلامی. ئیدی دەمەوێت سوود لە تێبینی و رای خوینەرەکانیشم ببینم بۆیە من سوپاسی ھەر تێبینییەک دەکەم کە پێم بووترێت، بەلام خوێنەرێکیش بیەوێت مامەڵەی ئایدیۆلۆجیانە لەتەک نووسینەکانمدا بکات ئەگەرچی گوێ لە مەعقولییەتی بۆچوونەکانیشی دەگرم بەڵام ھەرگیز ناھێڵم ھەندێ کەس ئەم گەوھەرەم لێ بسَێنێت وەک چۆن ئایدیۆلۆجیستە دژە دینییەکان زۆر شتی تریان لێ سەندین، وەک مافە ئابوورییەکان و بروانامەو تەنانەت مافە سیاسی و ھەولچەکانمان بۆ گۆرانکاری سیاسی و وھەندێکیان بێ ئەرک ھاتن سواری شەپۆلی نارەزایەتی بوون و نەوەک ئیمە مانانیشیان بە خۆفرۆش ناوزەد ەکرد.

نەئیدی لەمەیاندا وا نابێت ، چونکە جوانی تابی شاردنەوەی نییە و ھەر دەردەکەوێت،ھونەر و ستاتیکا بۆ ئەھلی خۆیان نەبن ناگیرێن ، بیستوومە لەملاو لەولا ھەندێ کەس کە نە ھونەر و رۆمان دەناسن و نە سەرمایەیەکی مەعنوییان لە خوێندنەوەی رۆماندا پێکەوە ناوە ( وا دەزانن ئێرەش سیاسەتە بە بانگەشەو و چەپڵە لێدان دەتوانن ھونەر بکەنە ناھونەر)دەیانەوێت لە بەھای کارە ھونەرییەکانمان کەم بکەنەوە. نا ئیدی ناتوانن .. قوتابخانەی رۆمانی ئایینی عیرفانی لە ئانی خۆ پیشانداندایە بە وتەی ئێوە لە کار ناکەوێت، ئەگەرچی کۆمەڵێ لاوی کەم ئەزمون بۆ ماوەیەکی کەم وەک تووتی گوتەکانتان بڵێنەوە دڵنیا بن ئەوە کەفی دەریان و لە بەرامبەر مەزنی دەریادا ھیچیان پێ ناکریت.

ئێمە ئیدی قوتابخانەیەکی نوێمان لە رۆماننووسی خولقاندوە: پێم خۆشە گوتەی ھەندێک خوێنەری جیدی لێرەدا بگوازمەوە دەربارەی رۆمانی دووشاباڵی نوورینی شار _ئەگەرچی لە رەخنەش بێبەش نەبووە_ گرنگ کەوتنە سەرپێ و بەردەوامی ستایل و قوتابخانەی سەربەخۆیە:

یەکێک دەیووت: ھەستی ستاتیکی ئێمەت گۆری.

ئەوی دی دەیووت: پشتێنەی فەلسەفی رۆمانت پیشان داین

ئەویتر بۆی نووسی بووم، لە شارسەنتەری ھەم لە زمان و ھەم لە جوانیبینیدا دەرچووین

یەکێکی تر پێیوتم : ئەو ھەموو شارەزاییەت ھەم لە رۆمان و ھەم لە مێژوودا لە کوێوە ھێناوە

ئەوێکی خوێنەری باش پێی وتم: قەد وێنام نەدەکرد ئێوەی ئایینی ئەوەندە لە تەکنیک و زمانی رۆمان شارەزا بن

ئەویتر پێی وتم : ئیتر لە مەرگ ناترسم

یەکێکی تر پێی وتم توخوا لە نیوەی رێ لە رۆمانی نوێ بێبەشمان مەکە

ھزری ئایینیتان لە رۆمانەکان نەجیب گەیلانی رزگار کرد

( چۆن توانیت ئەو ھەموو مێژووە لە کتێێکدا کورت بکەیتەوە)

یەکێکی تر دەیووت: من دلنیام لە داھاتوودا دەبیتە قوتابخانەیەکی سەربەخۆ و گەنجەکان بەو ستایلەت دەنووسن

(ئەوەندە لە مێژووی ھەڵەبجە شارەزای)

(من زۆر گریام)

(نەمزانی بوو تەسەووف ئەو باکگراوەندە فەلسەفی و ھونەرییەی ھەیە ئەگەر ئەم رۆمانە نەبوایە )

چەندینی تر زۆریان وت و زۆریان بۆ نووسیم بەڵام گرنگ چاکتر کردنی کارەو بە گوتەی ئەم و ئەو واز نەھێنان .

دكتۆر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب مامۆستایه‌ له‌ زانكۆی گه‌شه‌پێدان، كۆلێژی یاسا.

ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی

ژمارەی خوێندنەوە: 7ئەمڕۆ: 1

دكتۆر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب مامۆستایه‌ له‌ زانكۆی گه‌شه‌پێدان، كۆلێژی یاسا.

ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی