تەحسین حەمەغەریب
په‌یوه‌ندى كرد و ده‌یووت: تاسه‌ى بابه‌ته عیرفانییه‌كانمانه ده‌رباره‌ى ئه‌وان بنووسه ئه‌م هه‌موو پۆسته‌ت ده‌رباره‌ى عه‌داله‌ت هیچ سوودێكى نییه، چونكه عه‌داله‌ت قه‌ت جێبه‌جێ نابێت، ئیتر بۆ خۆت ماندوو ده‌كه‌یت؟.
وتم: یه‌كێك له‌سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانى نه‌هاتنه دى عه‌داله‌ت له مێژووى ئێمه‌دا هه‌ر ئه‌وه بووه كه جه‌نابت ده‌فه‌رموویت.. یانى هه‌ركاتێك سته‌م په‌ره‌ى سه‌ند بێت، ئیتر چاكان و زانایان به بیانووى عیرفان و (ته‌زكییه)ى نه‌فسه‌وه كه‌ناریان گرتووه و له ناو چێژى مه‌عنه‌وى خۆیاندا نغرۆ بوون و دونیایان بۆ سته‌مكاران به‌جێهێڵاوه تا به ئاره‌زووى خۆیان ناعه‌داله‌تى ئه‌نجام بده‌ن!. ئه‌مه گوفتۆگۆى نێوان من و هاورێیه‌ك بوو.
راستییه‌كه‌ى دواى ته‌له‌فونه‌كه‌ى زۆر بیرم له‌وه كرده‌وه له رووى فیكرییه‌وه هۆكاره‌كانى نه‌هاتنه دى عه‌داله‌ت چین؟ ، له‌م رووه‌وه له‌گه‌ڵ خۆم كه‌وتمه گفتوگۆ و ئه‌مه‌ى كه دێت ده‌ره‌نجامى ئه‌و گفتوگۆیه‌یه:
بێجگه له‌و هۆكاره‌ى سه‌ره‌وه هه‌ندێ هۆكارى دیكه هه‌ن كه كێشه‌ى نه‌هاتنه دى عه‌داله‌تن!.
نه‌هاتنه‌دی عه‌داله‌ت و ناروونى عه‌داله‌ت:زۆر زاناى عه‌داله‌تناس ده‌رباره‌ى هۆكارى نه‌هاتنه دى قسه‌یانكردووه، هه‌ندێ وتوویانه: عه‌داله‌ت له‌و بابه‌تانه‌یه كه نه‌ده‌توانى ڵیبگه‌رێیت و وازى لیبهێنیت چونكه ده‌ره‌نجامه‌كانى نه‌بوونى زۆر ترسناكن كه ده‌بنه هۆى تێداچوونى هه‌موو كۆمه‌ڵگه و نه‌هێنده‌ش روونه تا بتوانیت به ته‌واوه‌تى جێبه‌جێی بكه‌یت، ئیدى له نێوان ئه‌م پێویستى جیبه‌جێبوون ونه‌توانینى جیبه‌جێكردنه‌یدا عاقڵه‌كانى مرۆڤایه‌تى سه‌ریان سوورماوه ، به‌م مانایه گه‌وره‌یه‌شه كه حه‌زره‌تى عه‌لى ده‌فه‌رموێت عه‌داله‌ت به‌رته‌سكه به‌لام ناعه‌داله‌تى به‌رته‌سكتره. ئه‌ى كه‌واته چاره‌سه‌رى گرفته‌كه له كوێدایه؟
هۆكارى ناعه‌داله‌تى: هه‌ندێ له زانایان وتوویانه هه‌رخودى ئه‌م ناروونى و بةرته‌سكییه‌شه واى كردوه كه هێنانه‌دى ئه‌و به‌ها باڵایه زۆر قورسبێت و هه‌رگیز نه‌شێت به ته‌واوه‌تى بێته دى!. هه‌ندێكى دیكه ده‌ڵێن ده‌كرێت عه‌داله‌ت لێكبدرێته‌وه و شى بكریته‌وه به‌ڵام گرفته‌كه له‌وه‌دایه كه بابه‌ته‌كانى عه‌داله‌ت یه‌كسه‌ر و پێكه‌وه ده‌رناكه‌ون، به‌ڵكو به درێژایى مێژوو له پێشدا له قه‌ناعه‌ت و دواتر له ده‌ره‌وه جیبه‌جێ ده‌بن؛ بۆ نمونه بوونى كۆیله كه له سه‌ره‌تاوه به‌شتێكى ناعادیلانه نه‌ده‌زانرا، له سه‌ره‌تاوه مرۆڤه‌كان ئه‌و باوه‌ره‌یان بۆ دروست بوو كه شتێكى ناعادیلانه‌یه. واته له ناوه‌وه نه‌ما دوایش له‌ناو كۆمه‌ڵگه و له یاسادا قه‌ده‌غه‌كراو ئیتر نه‌ما. بۆیه له سه‌ره‌تاوه نا‌توانیت ناعه‌داله‌تى نه‌هێڵیت تا له ناوه‌وه‌ى مرۆڤه‌كاندا له بنه‌وه ده‌رینه‌هینیت!.
هه‌ندێكى دى (وه‌ك موسته‌فا مه‌له‌كیان) ده‌ڵێن یه‌كێك له هۆكاره‌كانى نه‌هاتنه دى عه‌داله‌ت بریتیه له‌وه‌ى كه ئێمه (سوڵح) و ئاشته‌واییمان له برى عه‌داله‌ت داناوه، به‌و مانایه‌ى سته‌مكار ده‌زانێت هه‌ر زوڵم و سته‌مێك بكات دواجار سوڵح ده‌كرێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندَێك ئایه‌تى( جعلناكم امه وسطا) میانره‌و بوونى ئومه‌تى ئیسلام ده‌كه‌نه به‌ڵگه‌ى ئه‌م بابه‌ته. یاخود وتووێژ به ماناى وازهێنان له حه‌ق و قبوڵى ناعه‌داله‌تى لێكده‌ده‌نه‌وه !. ئیتر بێ ئاگا له‌وه‌ى كه نه‌وتووێژ وازهێنانه له حه‌ق و نه له عه‌داله‌تیشدا میانه‌ره‌وى هه‌یه به‌ڵكو له جۆرى ره‌فتار و سه‌ندنى حه‌قدا ده‌بێت ئاشتیخواز و میانه‌ره‌و بین نه‌وه‌ك وازهێنان له حه‌ق و عه‌داله‌ت (له داهاتوودا له‌سه‌ر وتووێژ ده‌نووسم)
هه‌ندێك ده‌ڵێن كێشه‌ى عه‌داله‌ت دژوه‌ستانى كۆكردنه‌وه‌ى بابه‌ته كرده‌ییه‌كانییه‌تى!. بۆ نمونه ناتوانى هه‌ردوو بابه‌تى ئازادى و یه‌كسانى كۆبكه‌یته‌وه كه هه‌ردووكیان بابه‌تى عه‌داله‌تن. كه یه‌كه‌میان دوورى نێوان هه‌ژار و ده‌وله‌مه‌نده‌كان ناهێڵێت و دووه‌میشیان تواناكان ده‌ته‌قێنێت و بازاڕ و كار و ئابوورى پێش ده‌خات. ده‌وڵه‌ته‌كانیش له نێوان ئه‌م دووانه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه . هه‌ندێكیان جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كسانى كردۆته‌وه وئازادییان كوشتوه ، هه‌ندێك پشتیان به گه‌شه‌ندنى ئابوورى به‌ستووه و ئیتر هه‌ندێك زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوون زۆرینه‌یه‌كیش هه‌ژار و داماو ( بێجگه له زۆركردنى گه‌نده‌ڵى وخواردنى ماف) بێگومان له ژێر په‌رده‌ى ئازادى و دیموكراسیدا، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا ئه‌وه ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاته كه كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و هه‌ر كامیان رووگه پێده‌دات!.
به ساده‌كراوى ده‌توانین بلێین ئه‌وه‌ى له وڵاتى ئێمه ده‌گوزه‌رێت ئه‌وه‌ى دووه‌میانه. بۆیه‌ش ده‌لێم (به ساده‌كراوى) چونكه ده‌سه‌ڵاتداران نه‌یانتوانیوه ئابوورى گه‌شه پێبده‌ن، به‌ڵام كه‌مینه‌یه‌ك به ناوى ئازادى بازاڕه‌وه زۆر ده‌وڵه‌ند بوون و هه‌موو هه‌له‌كانیان بۆ خۆیان بردووه و زۆرینه‌ش بێبه‌شن!. ئه‌وه‌ش له جیهاندا ده‌گوزه‌رێت هیچ كام له‌و دوودیدگایه _وه‌ك سه‌ره‌تا_ ره‌ش و سپى بوونیان نییه، به‌ڵكو دواى (جۆن راوڵز)ى فه‌یله‌سوفى عه‌داله‌ت ده‌ركه‌وت هه‌ردووكیان قابیلى كۆكردنه‌وه‌ن!. هه‌رچه‌ند له ئاستى ده‌ره‌كیدا گه‌وره‌بوونى بازار و سه‌رمایه‌دارى كیشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ (ژینگه) و (مرۆڤ) دروستكردووه به‌وه‌ى یه‌كه‌میانى تێكداوه و پیسكردووه و دووه‌میانى هه‌ژار كردووه به‌لام ئێستا ره‌وته‌كه به‌ره‌و كۆكردنه‌وه و به‌لاى یه‌كسانى و خۆشگوزه‌رنى بۆ هه‌موان لای داوه‌ته‌وه، ده‌سه‌لاتى كوردی ئه‌گه‌ر له پاى مانه‌وه‌دایه ده‌بێت له‌و ره‌وته جیهانییه به‌جێنه‌مێنێت و لا به‌لاى یه‌كسانى و عه‌داله‌تدا بكاته‌وه ئه‌گینا ده‌وله‌مه‌ند بوونه بێ بناغه‌كه‌یان سه‌ریان ده‌خوات!.
ببوورن هاورێیان جارێكى دیش له درێژى پۆسته‌كه‌م، هێنانه‌دى عه‌داله‌ت زۆر زه‌حمه‌ت ى ده‌وێت زۆر زیاتر له ئه‌ركى خوێندنه‌وه‌ى پۆستێكى درێژ ده‌رباره‌ى عه‌داله‌ت
دكتۆر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب مامۆستایه له زانكۆی گه‌شه‌پێدان، كۆلێژی یاسا.
دكتۆر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب مامۆستایه له زانكۆی گه‌شه‌پێدان، كۆلێژی یاسا.
ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی








