قوتابخانەی خەونەکان
نووسینى: تۆتسۆكۆ كۆرۆياناگی وەرگێڕانى: یاسین حەمەسەعید پێشەکى و ڕۆنانى مامۆستا تەحسین حەمەغەریب بۆ کتێبەکە (منیش توتوچانى سەردەمى خۆم بووم) منیش هەر لە مناڵییەوە شێوازى مامەڵەم هەمان مامەڵەی تۆتۆچان بوو، بە جیاوازى ئەوەى لە قۆناغە جیاوازەکانى مناڵیم مامۆستایەکى دیاریکراو نەبوو (وەک مامۆستا سۆساکۆ کۆبایاشی)، بەڵکو گەلێ مامۆستا بوون کە تواناکانى منیان دەرخست. هەروەک قوتابخانەکانى کە من ئازادانە تێیاندا بیرمکردەوە و ئازادانە رەفتارم تێدا دەکردن تەنها یەک قوتابخانە وەک قوتابخانەی (تۆماۆو) نەبوو!. مامۆستاکانم زێتر لەیەک مامۆستا (مامۆستا کۆبایاشی) و قوتابخانەکانیشم زیاد لە قوتابخانەیەک (قوتابخانەی تومۆوا) بوون. بەڵکو هەندێکیان هەر قوتابخانە نەبوون بە مانای نەریتى قوتابخانە!. من لێرە نامەوێت مێژووی ژیانى مناڵی و
مورید و مورشد، یان ئیقباڵ و مه‌ولانا
نووسینى: محمد بقائی ماكان و: یاسین حه‌مه‌سه‌عید شاره‌زایان و بیریاران و ئه‌وانه‌ى كه له به‌رهه‌مه‌كانى "محه‌مه‌د ئیقباڵ لاهورى"یان كۆڵیوه‌ته‌وه، ئه‌وا ئه‌ویان به مه‌ولاناى سه‌رده‌مى نوێ ناوبردووه، ئیقبال یه‌كێكه له‌وانه‌ى كه زۆرێك له ئه‌زموونه‌كانى مه‌ولاناى لاى خۆى كۆكردۆته‌وه و وێڕاى ئه‌وه‌ش حه‌وت صه‌د ساڵ ئه‌زموونى پاش مهولاناشى لایه و له دواى مهولاناشهوه كه‌متر كه‌سێك هه‌یه هێنده‌ى ئیقبال توانیبێتى فه‌لسه‌فه‌ى نوێ و كۆن، له‌گه‌ڵ عیرفانى ئیسلامى و نا ئیسلامى و هه‌موو شێوازه‌كانى بیركردنه‌وى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، چه‌مكه‌كانى ئایینه‌كانى جیهان، تیۆره سیاسی و ئه‌خلاقى و سیاسیه‌كان، زۆرینه‌ى دیارده تیۆرى و كرداریه‌كان و هه‌روه‌هاش زۆرینه‌ى زانسته نوێیه‌كان ئاشنا بێت. ئیقباڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ى له ده‌فرى
پەروەردە و گۆڕانی کۆمەڵایەتی
پەروەردە و گۆڕانی کۆمەڵایەتی دوو چەمکی گرێدراون، کە پەیوەندییەکی ئاڵۆز و فرەڕەهەندییان پێکەوە هەیە. سەبارەت بەم پەیوەندییە، دوو ڕوانگەی سەرەکی بوونیان هەیە. ڕوانگەی یەکەم، پەروەردە وەک دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی تەماشا دەکات کە ئامانجی پاراستنی دۆخی ئێستا و گواستنەوەی میراتی ڕابردووە بۆ نەوەکانی داهاتوو. لەم ڕوانگەیەوە، پەروەردە ڕۆڵێکی پارێزگارانە دەگێڕێت و هەوڵدەدات داب و نەریت و بەها کۆمەڵایەتییەکان وەک خۆیان بهێڵێتەوە. بەڵام ڕوانگەی دووەم، پێی وایە پەروەردە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ گۆڕانکاری و نوێبوونەوەی کۆمەڵایەتی، هەروەها جووڵەی کۆمەڵگە بەرەو پێشکەوتن و گەشەسەندن. لەم دیدگایەوە، پەروەردە یارمەتیدەرێکی بەهێزە بۆ گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان لە کۆمەڵگەدا، و تاکەکان هان دەدات بۆ بەرهەمهێنانی فەرهەنگ، بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، و ئازادیخوازی.




