موسعه‌ب ئه‌دهه‌م
سه‌رده‌مى نوێ:
بۆ ئه‌وه‌ى له گرنگى ئه‌خلاق زێده‌تر تێ بگه‌ین له سه‌رده‌مى نوێ‌دا، پێویسته له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و شوناسى ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه بگه‌ین، گه‌لێ گرنگه به لایه‌نى كه‌مه‌وه له‌و لووتبه‌رزى و خۆسپاردنه
ۆڤبوونى مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه، ئێمه له ده‌ره‌وه‌ى مرۆڤ و مرۆڤبوونمان شتێكمان به ناوى ئه‌خلاقه‌وه نییه، بۆیه پرسیاره‌كه رووبه‌ڕووى ده‌روون و ناوه‌وه‌ى ئێمه بوونه‌وه‌ر وه‌ك مرۆڤ ده‌بێته‌وه.
چ شوێنێكى مرۆڤ له‌نگ بوو، كه وایكرد ئه‌خلاق دابهینێت؟ یاخود به ده‌سته‌واژه‌یه‌كى به‌دبینانه‌تر، بۆچى مرۆڤ شتێكى پڕ له تێچوونى وه‌كو ئه‌خلاقى ژیانكردنى داهێنا كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى دروستبوونى كه‌موكوڕى و ناته‌واوى له ناوبانگ و سامان و پێگه و خۆشه‌ویستبوون و پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى؟ له راستیدا ئه‌م تێچوونانه بوونیان هه‌یه و ته‌نانه‌ت به‌مجۆره‌ش نییه، ئه‌خلاقیانه ژیان ببێته هۆى خۆشه‌ویستبوون، ئه‌گه‌ر تێڕابمێنن، ده‌بینن هه‌ر چه‌نده ئه‌خلاقیانه‌تر بژین، ته‌نیاتر ده‌بینه‌وه و هه‌رچى ته‌نیاتریش ببنه‌وه، غه‌مگینتر ده‌بن و تووشى په‌ژاره ده‌بن. ده‌روونناسانى ئه‌خلاق مژۆڵى ئه‌وه بوون و گووتویانه، ئه‌مانه راستن، به‌ڵام ئه‌خلاقیانه ژیان، كۆمه‌ڵه نیاز و پێویستییه‌ك ده‌هێنێته دى كه به‌دیهێنان و هاتنه‌دییان به‌هاى ئه‌م تێچوونانه‌ى هه‌یه و ئه‌وه ده‌هێنێت كه تێچوونیشى هه‌بێت.
به‌ڵام ئێستا ئه‌م نیاز و پێویستسانه كامانه‌ن؟ له‌م رووه‌وه پێچ بووچوون بوونیان هه‌یه كه زۆرترین لایه‌نگریان هه‌یه، ئه‌وانیش:
1-هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك پێویستى به وابه‌سته‌بوون و په‌یوه‌ندى هه‌یه و زۆرێك ل كۆمه‌ڵناسان ده‌ڵێن، ئه‌خلاق ئه‌م وابه‌سته‌بوون و په‌یوه‌ستبوونه ده‌هینێته دى. “نیاز و پێویستى كۆیى و گشتى”.
2- پیویستى به ئارامى و ئاسایش بوه هۆى دروستبوون و هاتنه‌دى ئه‌خلاق، ئه‌گه‌ر ئه‌نج و ئازارى ئه‌وانیتر نه‌ده‌ین، تووشى ره‌نج و ئازار نابین. (پێویستى تاكه‌كسى).
3- دروستبوونى كۆمه‌ڵگه‌ى نموونه‌یى، پێویستى به ئه‌خلاقه. “پێنج تایبه‌تمه‌ندى كۆمه‌ڵگه‌ى نموونه‌یى بریتیین له: سیسته‌م و رێكخستن، ئاسایش، خۆشگوزه‌رانى، عه‌داله‌ت و ئازادى”. ئه‌خلاق مه‌رجى پێویستى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه و مه‌رجى ته‌واو “كافى” ئه‌و ئه‌خلاقه‌ش، ده‌بێت ماف و یاساى له‌گه‌ڵدا بێت.
4- ئامانجه ده‌روونییه‌كان “ئارامى، ره‌زامه‌ندى ناوه‌كى، ژیانى مانادر، ئومێد و شادى”، بوونه‌ته هۆى رووكردن و هاتن به‌ره‌و ئه‌خلاق.
5- ئه‌خلاق، به پێچه‌وانه‌ى گووته‌ى پێشینانه‌وه، هۆكار نییه، مرۆڤ له نێو خۆیدا خوازیارى ئه‌خلاقه “ده‌روونناسى ئه‌فلاتۆنى”. (1)
ئه‌خلاق له سه‌رده‌مى نوێ‌دا
ئه‌گه‌ر ئه‌خلاق و ئه‌خلاقیانه مامه‌ڵه كردن و به مانایه‌كى تر ئه‌خلاقیبوون له رسته‌یه‌كدا كورت بكه‌ینه‌وه ئه‌وا گوته‌ى فه‌یله‌سوفى به‌ناوبانگى ئێرانى (موسته‌فا مه‌له‌كیان) ده‌كه‌ینه ده‌ستكه‌لاى بابه‌ته‌كه‌مان، به‌وه‌ى ئه‌خلاق چییه و كامه‌یه؟ ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌خلاقیبوون به‌و مانایه‌یه كه بازنه‌ى ئه‌و شتانه‌ى رێگه‌مان پێدراوه و به ته‌نگتر و ته‌سكتر له بازنه‌ى تواناكانمان بزانین(2) واته، ئێمه‌ى مرۆڤ دوو بازنه‌مان له‌پێشدایه و له‌به‌رده‌م دوو بازنه‌دان:
یه‌كه‌میان بریتییه له بازنه‌ى رێگه پێدراوه‌كان.
دووه‌م، بریتییه له بازنه‌ى تواناكانمان.
ئه‌م نموونه‌یه هاوكاریمان ده‌كات كه ئه‌م بابه‌ته زیاتر روون بكه‌ینه‌وه، كه‌سێك تواناى ئازاردانى كه‌سى به‌رامبه‌رى هه‌یه و ده‌توانێت به هه‌موو جۆرێك و به بێ هیچ رێگرییه‌ك سوكایه‌تى یان ئازارى جه‌سته‌یى بدات، كه ئه‌مه ده‌چێته بازنه‌ى تواناى مرۆڤ و بازنه‌ى تواناكانییه‌وه، به‌ڵام ئه‌م كه‌سه كه ده‌توانێت ئه‌و ئازاره به به‌رامبه‌ره‌كه‌ى بگه‌ێنێت، ئه‌و كاره ئه‌نجام نادات، له‌به‌رئه‌وه رێگه‌ى پێنه‌دراوه، ئیدى ئه‌و رێگه پێنه‌دراوه هه‌رچی بێت و هه‌ر شتێك بێت، ویژدان، ئه‌خلاق، ئایین، ره‌وشت و ئاكار و …هتد. كه‌واته ئێمه‌ى مرۆڤ له دووجۆر بازنه‌ى تایبه‌ت به خۆمان هه‌یه و ئه‌خلاقیش ئه‌وه‌یه كه مه‌رج نییه هه‌رچى ئه‌وه‌ى ده‌توانین ئه‌نجامى بده‌ین، رێگه‌شمان پێدرابێت.
لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بۆچى له‌م سه‌رده‌مه‌دا پێویستى زیاترمان به ئه‌خلاق و ژیانى ئه‌خلاقیانه‌یه؟ بۆ ئه‌وه‌ى به كورتى وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه كه ده‌شێ چه‌نده‌ها نوسین و كتێبى مه‌زنى له‌مه‌ڕ بنوسرێت، هه‌روه‌ك چۆن چه‌ندین فه‌یله‌سوفى مه‌زن له‌م سه‌رده‌مه‌دا به دواى وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕێن و كتێبه مه‌زن و لێكۆڵینه‌وه گه‌وره‌كانیان ئه‌نجام داوه، ئه‌وا به كورتى ده‌شێ بڵێین، له رۆژگارێكدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین كه پێویستى مرۆڤ بۆ ژیانى ئه‌خلاقیانه و ئه‌خلاقیانه ژیان له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كه باسیان لێوه ده‌كه‌ین زۆر له سه‌رده‌مه‌كانى پێشوو پێویستتره، به درێژایى مێژوو مرۆڤ نیازمه‌ندى ژیانى ئه‌خلاقیانه بووه، هیچ كات پایه‌ى ئه‌خلاق و ئه‌خلاقیانه ژیان بۆ مرۆڤ شتێكى زیاده و جوانكارى نه‌بووه. به‌ڵام له رۆژگارى نوێ‌دا واته رۆژگارى پاش شه‌ڕى جیهانى دووه‌م، پێویستى مرۆڤ به ژیانى ئه‌خلاقیانه پله به پله به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوودا زیاتر بووه.
ئێستاكه له رۆژگارێكدا ژیان ده‌گوزه‌رێنین كه پێویستیمان به ئه‌خلاقیانه ژیان زۆر گرنگتر بووه و له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌خلاقیانه ژیان پله‌پله به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه‌كانى پێشوودا دژوارتر و پڕ كێشه‌دارتر بووه، هه‌م گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌خلاق و هه‌م قوڵبوونه‌وه له ئه‌خلاقدا هه‌ردووكیان ده‌بێت له‌م رۆژگاره‌دا زیاتر له لایه‌ن بیرمه‌ندان و چاكسازان و دڵسۆزانى بارودۆخى مرۆییه‌وه جه‌ختیان له‌سه‌ر بكرێته‌وه. لێره‌دا له‌و روه‌وه قسه ده‌كه‌ین كه به چ هۆكار و به‌ڵگه‌یه‌ك ئێمه‌ى مرۆڤ ئه‌مرۆ نیاز و پێویستمان به ئه‌خلاقه زیاتر له رۆژگارانى پێشوو و هه‌روه‌ها به چ به‌ڵگه و هۆكارێك ژیانى ئه‌خلاقیانه له رابردوو دژوارتره. بارودۆخى ئێمه سه‌باره‌ت به ئه‌خلاق كتومت وه‌كو نه‌خۆشێكه كه له نیوه‌ى شه‌ودا پێویستى به پزیشكه، له لایه‌كه‌وه زیاتر پێویستى پێیه‌تى له هه‌ر كاتێكى تر و له لایه‌كیتره‌وه ده‌ست گه‌یشتن به پزیشك له هه‌ركاتێكى تر كه‌متر.
له رۆژگارانیدا پێشوودا ئه‌خلاق بۆ چۆنیه‌تى ژیانمان پێویست بوو، به‌ڵام مانه‌وه‌ى چه‌ندیه‌تى كۆمه‌ڵگه به بێ ئه‌خلاق كه‌م تا زۆر شیمانه‌ى بوونى هه‌بوو، كۆمه‌ڵگه كۆنه‌كان له ڕووى دابینكردنى ئه‌و دۆخه‌ى كه پێویست بوو، پێویستى به ئه‌خلاق بوو، به‌ڵام ده‌یتوانى خاوه‌نى چه‌ند ڕێسا‌و یاسایه‌كى ئه‌خلاقى كه‌مترو كه‌متر بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بتوانن له ڕووى چه‌ندیه‌تی”نوعیه”ه‌وه درێژه به ژیانى خۆیان بده‌ن. له‌و رۆژگارانه‌دا ئه‌خلاق چۆنیه‌تى به ژیان ده‌به‌خشى و چه‌ندێتى ژیانمان كه‌متر په‌یوه‌ست بوو به ئه‌خلاقه‌وه، ناڵێن هیچ وابه‌سته‌ى ئه‌خلاق نه‌بوو، به‌ڵام كه‌متر پێوه‌ى په‌یوه‌ست بوو. به‌ڵام ئه‌مرۆ ئێمه ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان ئه‌خلاقیانه ژیان به‌سه‌ر نه‌به‌ین له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌ر به‌و جۆره‌ى له هه‌واڵ و راپۆرته‌كانى نه‌ته‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا هاتووه، ژیانمان نه‌ك ته‌نها له ڕووى چۆنیه‌تی”نوعیه”یه‌وه زیانى پێده‌گات به‌ڵكو له ڕووى چه‌ندێتی”كمیه”شه‌وه له شه‌ش رووه‌وه به سه‌ختى له مه‌ترسیدایه:
1- پیسبوونى هه‌وا.
2- پیسبوونى ئاو.
3- له ده‌ستچوونى دارستانه‌كان كه ژینگه‌كه‌مان پاك و خاوێن راده‌گرن.
4- هه‌ژارتر و هه‌ژارتربوونى رۆژبه‌رۆژى خاك.
5- سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خشى نوێ.
6- ده‌ركه‌وتنى شه‌ڕى ناوه‌كى.
ئه‌م زیانانه كه رووبه‌ڕووى چه‌ندێتـى “كمیه”ى ژیانمان، واته ژیانى بایۆلۆژیمانن، ده‌ره‌نجامى به‌كارهێنانێكه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ره‌زیله‌ته ئه‌خلاقیه‌كان. كه پیسبوون ڕوویدا نه‌خۆشى نوێ له دایك ده‌بن و ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ش ته‌نها چاره‌سه‌ریان دروستكردن و دۆزینه‌وه‌ى ده‌رمانى نوێیه، ئه‌مه خاڵێكه كه له هه‌واڵ جیهانیه‌كاندا ده‌وترێت: ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه له‌م بیست ساڵى دواییدا رووبه‌ڕوویان بوینه‌ته‌وه یه‌كه‌مین جاره مرۆڤایه‌تى له‌گه‌ڵیاندا ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه.
ئه‌و توانایه‌ى كه جه‌نگى ناوه‌كى پێى به‌خشیوین، له راستیدا توانایه‌كه كه مانه‌وه‌ى چه‌ندێتى “كمیه”ى مرۆڤایه‌تى خستۆته مه‌ترسیه‌وه. “جه‌نگیز” ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌مى خۆیدا ته‌واوى ته‌مه‌نى خۆى له‌سه‌ر پشتى ئه‌سپ بووه و كوشتن و بڕینى ده‌كرد، ده‌یتوانى هێنده‌ى چه‌ند خه‌ڵك بكوژێت و له‌ناوبه‌رێت؟ ئه‌و ژماره مرۆڤه‌ى كه “جه‌نگیز” له هه‌موو ته‌مه‌نیدا ده‌یتوانى بكوژێت، ئێستا له ده ده‌قیقه‌دا ده‌توانرێت بكوژرێن، به فشار خستنه سه‌ر دوگمه‌یه‌ك ته‌واوى ئه‌و كوشتنانه‌ى به درێژایى مێژوو ڕوویانداوه له نیوه‌ى رۆژێكدا ده‌توانرێت ئه‌نجام بدرێت. ئه‌مه واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌م توانا و لێهاتنه‌ى به‌ده‌ستهێناوه ئه‌گه‌ر ئه‌خلاقى نه‌بێت، تواناى وێرانكردنى زۆر زۆره، كاتێك “جه‌نگیز” له رۆژهه‌ڵاتى جیهانى ئیسلام خه‌ڵكى ده‌كوشت، خه‌ڵكى له (ئه‌نده‌لوس و ئیسپانیا)دا ژیانى خۆیان به‌سه‌ر ده‌برد. به‌ڵام ئێستا چ شوێنێكى جیهان هه‌یه كه ئه‌گه‌ر وێران ببێت خه‌ڵكى له شوێنه‌كانى دیكه‌ى جیهانه‌وه بتوانن به پێ ى ژیانى ئاسایی‌یان بژین و درێژه‌ىى پێ بده‌ن. كه‌واته له ڕابردوودا به نائه‌خلاقیانه ژیان ته‌نها چۆنیه‌تى ژیان ده‌كه‌وته مه‌ترسیه‌وه به‌ڵام ئێستا چه‌ندێیه‌تیشى “نوعیه”ى ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. (3) بۆیه ئه‌خلاق و ژیانى ئه‌خلاقى له رابردوو زێده‌تر گرنگ و پێویستره و بۆ ئێ/ه‌ى نیشته‌جێبوانى سه‌رده‌مى نوێ و مۆدێرنه.
كه‌واته ئه‌خلاق ئه‌و فریادره‌سه‌ى گه‌ر زوو پێمان نه‌گات و خۆمان نه‌گه‌ێنینه هه‌رێمه‌كه‌ى، ئیدى رووبه‌ڕووى له‌ناوچوونێكى حه‌تمى و ته‌واو ده‌بینه‌وه، به جۆرێك ئیدى هیچ مرۆڤێك و زانایه‌ك و عاقڵێكیش ناتوانێت رێگرى له‌م سنوور به‌زاندن و تێپه‌ڕبوونه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا، له لایه‌ن مرۆڤه‌كانى دییه‌وه بكات.
بابه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاق
له راستیدا گرنگترین بابه‌ته‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاق ئه‌مانه‌ن، په‌یوه‌ندى زانست و ئه‌خلاق، په‌یوه‌ندى ئایین و ئه‌خلاق، په‌یوه‌ندى ئه‌خلاق و ماف، پێناسه‌ى چه‌نكه ئه‌خلاقییه‌كان، توجیه حوكمه ئه‌خلاقییه‌كان، پێوه‌رى چاكه و خراپه و ده‌بێت و نابێت، سروشتى گوزاره ئه‌خلاقییه‌كان و جێكه‌وت و كاریگه‌رى گوزاره ئه‌خلاقییه‌كان، بێجگه له‌م بابه‌تانه كه لێره‌دا فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاق، بریتییه له لۆژیكى ئه‌خلاق، ئه‌وا فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاق مانایه‌كى تر‌ى هه‌یه و ئه‌ویش بریتییه له توێژینه‌وه‌ى فه‌لسه‌فى بابه‌ته ئه‌خلاقییه‌كان، وه‌كو توڕه‌یى، شه‌هوه‌ت و سیفه‌ته ئه‌خلاقییه‌كانى تر‌ى و تایبه‌تمه‌ندى له‌م شێوه‌یه.
به بۆچوونى جۆرج ئه‌دوارد مۆر كه به مانایه‌ك بونیادنه‌رى فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاقه و كتێبه گرنگه‌كه‌ى به‌ناوى (بنه‌ماكانى ئه‌خلاق) به سه‌رچاوه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاق له‌م سه‌ده‌یه‌دا داده‌نرێت.
(مۆر) له پێشه‌كى ئه‌م كتێبه‌دا ده‌ڵێت: من هه‌وڵمداوه دوو جۆر بابه‌ت به روونى له یه‌كدى جیابكه‌مه‌وه كه فه‌یله‌سوفانى ئه‌خلاق هه‌میشه بانگه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵام تاكو راده‌یه‌ك هه‌میشه ئه‌م دوو بابه‌ته له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كانى تردا تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌و دوو بابه‌ته‌ش بریتین له:
1- چ جۆره شتانێك ده‌بێت له‌به‌رخاترى خۆیان دروست ببن و بوونیان هه‌بێت.
2- ئێمه ده‌بێت چ جۆره كارگه‌لێك ئه‌نجام بده‌ین؟
بۆ وه‌ڵامى پرسیارى یه‌كه‌م ده‌ڵێت، ئه‌و شتانه‌ى ده‌بێت له‌به‌رخاترى خۆیان ئه‌نجام بدرێن، هه‌مان ئه‌و شتانه‌ن كه له خودى خۆیان به باشیان ده‌زانین، دیاره لێره‌دا پێناسه‌ى وشه‌ى “باش” نامومكینه له دیدى ئه‌م فه‌یله‌سوفه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و شهودگه‌رایه.
بۆ وه‌ڵامى پرسیارى دووه‌م، به‌مجۆره وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه ده‌بێت ئه‌و جۆره كارانه ئه‌نجام بده‌ین كه زۆرترین باشه و چاكه ده‌هێننه دى(4)
ئایا ئه‌خلاق ره‌ها “مطلق”ه یان رێژه‌ییه؟
له‌سه‌رده‌مى نوێ‌دا و به تایبه‌تیش له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دواییدا و راستر له‌م ساتانه‌دا، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى له ئه‌خلاق و فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌خلاقدا فه‌یله‌سوفان و بیرمه‌ندانى مژۆڵى خۆى كردووه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیاره كه ئایا ئه‌خلاق به‌و هێنده‌یه‌ى بۆته بابه‌تێكى فراوان و یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و گرنگترین پێوه‌ره‌كانى هه‌ڵسه‌نگاندنى كردار و ره‌فتار و گوته و بیر و ئاكاره‌كانى مرۆڤه‌كان به تایبه‌ت له سه‌رده‌مى نوێ‌دا، خۆى رێژه‌ییه یان ره‌هایه؟ به تایبه‌تى تریش گرنگى ئه‌م بابه‌ته و ئه‌م پرسه ئه‌و كاته نومایانتر ده‌بێت كه باس له ئه‌خلاقى گه‌ردوونى و جیهانى ده‌كرێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو چه‌ندین كۆنفراسى جیهانى به‌ستراوه و ده‌به‌سترێت له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ى نیشته‌جێبوانى سه‌ر ئه‌م زه‌مینه كه مرۆڤه‌كان بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه نه‌ك هه‌ر بۆ ده‌وروبه‌رییان، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بۆخودى خۆیان و قڕكردن و سڕینه‌ى یه‌كدى، پێویستمان به‌وه‌نییه كۆمه‌ڵێك رێساى ئه‌خلاقى جێگیر و جیهانیمان هه‌بێـ و هه‌مووان له‌سه‌ر چه‌ند رێسایه‌كى زێڕین و مه‌زن رێككه‌وین، تاكو هه‌م ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیمان و هه‌میش ژیانى تاكه‌كه‌سى و خودیمان ئارامتر و ئاسوده‌تر و دوور له به‌ڵاو و ناخۆشى بێت، ژیانێك له سایه‌ییدا هه‌ست به ئارامى ده‌روونى و دوور له مه‌ترسى و له‌نێوچوون بكه‌ین..
ئه‌وانه‌ى كه پێیان وایه ئه‌خلاق رێژه‌ییه ده‌بێـت وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه و بابه‌ته سه‌ره‌كیانه بده‌نه‌وه و ناشێ خۆیان لابده‌ن، ین به مانایه‌كى تر ئه‌و كه‌سه‌ى خۆى به رێژه‌گه‌را ده‌زانێت و پێى وایه ئه‌خلاق ره‌ها نییه، به‌ڵكو رێژه‌ییه، ئه‌وا ناوانن ئه‌م كارانه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وانیش:
رێساى یه‌كه‌م: رێژه‌گه‌راكان ناتوانن كه‌سانى تر به ئه‌نجامدانى نادروست و هه‌ڵه تاوانبار بكه‌ن.
رێژه‌گه‌رایى وا ده‌كات ره‌خنه له ره‌فتارى ئه‌وانیتر نامومكین بكات، چونكه رێژه‌گه‌رایى له كۆتاییدا بوونى “كارى نادروست” ره‌د دكاته‌وه، به ده‌سته‌واژه‌یه‌كى تر، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان وایه ئه‌خلاق شتێك نییه جگه له پێناسه‌ى كه‌سایه‌تى، ئیدى هیچكات ئێوه ناتوانن، بڕیار و داوه‌رى له‌سه‌ر ره‌فتا رو كرده‌وه‌كانى كه‌سانى تر بده‌ن. رێژه‌گه‌راكان ته‌نانه‌ت ناتوانن له‌مه‌ڕ بابه‌تێكى وه‌كو ره‌گه‌زپه‌رستى ره‌خنه‌یان هه‌بێت به‌رمه‌بناى ئه‌خلاق بێت، بۆ نموونه مافى مرۆڤ ناواتنن ئاراسته بكه‌ن و وه‌ك شتێى په‌سه‌ندى بزانن، چونكه شتێك به‌ناونیشانى ماف ناتوانێت بوونى هه‌بێت. رێژه‌گه‌رایى مه‌به‌ستى مافى هه‌ڵبژاردنه، چونكه هه‌مووان هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ند ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنى په‌رستنى نه‌ژاد.
رێساى دووه‌م: رێژه‌گه‌راكان ناتوانن له‌مه‌ڕ بابه‌تى شه‌ڕ شتێك بڵێن
بوونى شه‌ڕ له جیهاندا یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌یه‌ى هه‌یه و قسه‌ى له‌كه‌ڕ ده‌كرێت، ئیدى له مرۆڤه‌وه ده‌ست پێده‌كات و بوونى هه‌یه تاكو ده‌گاته بوونى و نه‌بوونى خوا و پرگه‌لى هه‌ستیار و گرنگ. به‌ڵام رێژه‌گه‌راكان ناتوانن باوه‌ڕیان به بوونى شه‌ڕ هه‌بێت، له راستیدا هیچ شتێك ناتوانێت ناوى شه‌ڕى لێ بنرێت، چونكه به په‌سه‌ندكردنى بوونى شه‌ڕ و قبوڵكردنى ده‌بێت جۆرێك له پێوه‌رى ئه‌خلاقى په‌سه‌ند بكات.
رێساى سێیه‌م: رێژه‌گه‌راكان ناتوانن سه‌رزه‌شنتى هیچ كه‌سێك بكه‌ن یان پیرۆزكردن و نه‌مركردنى كه‌سێك په‌سه‌ند بكه‌ن.
پیرۆزكردن و به شت زانین یان سه‌رزه‌نشتكردن له رێژه‌گه‌راییدا به ته‌واوى بێ‌مانا ده‌بێت، چونكه پێوه‌رێكى ئه‌خلاقى كه بتوانین له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و پێوه‌ره بڕیار بده‌ین و داوه‌رى بكه‌ین به‌وه‌ى چ شتێك ده‌بێت مه‌حكوم بكرێت و چ شتێك سوپاس و پیاهه‌ڵدانى بۆ بكرێت بوونى نییه. به بێ ره‌ها “مگلق”كان هیچ شتێك ناتوانێت به شێوه‌یه‌كى ره‌ها، به خراپ، تراژیدى یان هۆكارى سه‌رزه‌نشتكردن بێت. هیچ شتێكیش به شێوه‌ى ره‌ها، باش، شایه‌نى رێز و رێزگرتن یان شایه‌نى ئه‌وه نییه به پیرۆز و نه‌مر بزانرێت.
رێساى چواره‌م: رێژه‌گه‌راكان ناتوانن بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكه‌ن كه شتێك نادادپه‌روه‌رانه و بێویژدانانه‌یه.
له رێژه‌گه‌راییدا، عه‌داله‌ت، ویژدان دوو چه‌مكن كه به ره‌هایى هیچ مانایه‌كیان نییه، یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م وشانه خۆیان ما‌نایان نییه، ئه‌م دوو زاراوه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ماى یه‌كسانى له‌سه‌ر بنه‌ماى پێوه‌رى واقیعى و بینا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چ شتێك راست و دروسته، وه‌ستاو و دامه‌زراون، هه‌ر به‌و جۆره‌ى تاكو ئه‌و جۆره‌ى پێشتر گوتمان، رێژه‌گه‌راكان ناتوانن باوه‌ڕیان به هه‌ڵه و باوه‌ڕى راست و دروست هه‌بێت. دووه‌میش ئه‌وه‌یه شتێك به ناونیشانى هه‌ستكردن به گوناه بوونى نییه.
رێساى پێنجه‌م: رێژه‌گه‌راكان ناتوانن ئه‌خلاقى خۆیان ناته‌واو بكه‌ن
كه‌مكردنه‌وه و ناته‌واوى ئه‌خلاقى نامومكینه. به دڵنیاییه‌وه رێژه‌گه‌راكان ده‌توانن ئه‌خلاقى تاكه‌كه‌سى خۆیان بگۆڕن، به‌ڵام هیچكات ناتوانن كه‌سى ئه‌خلاقى بن. چاكسازى ئه‌خلاقى وابه‌سته‌یه به جۆرێك رێساى دیار و بینراوى ئه‌خلاقى بۆكردار و ئه‌نجامدانى كردار، به‌ڵام ئه‌م رێسایه كتومت شتێكه رێژه‌گه‌راكان ئینكارى ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ریگه‌یه‌كى باشتر بوونى هه‌بێت، ناته‌واویش ناتوانێت بوونى هه‌بێت. له‌سه‌رووى ئه‌وه‌شه‌وه ئه‌نگێزه‌یه‌كیش بۆ ناته‌واوبوونى بوونى نابێت.
رێساى شه‌شه‌م: رێژه‌گه‌راكان ناتوانن باسى مانادارى ئه‌خلاقیان هه‌بێت
رێژه‌گه‌راكان باسكردن له‌باره‌ى ئه‌خلاقه‌وه، بێ‌مانا ده‌كه‌ن. شتێك بۆ باسكردن ناهێڵێته‌وه. باسى ئه‌خلاقى واته، به‌راوردكردنى لایه‌نه چاكه‌كانى دیدگایه‌ك له‌گه‌ڵ دیدگایه‌كى تر تاكو ئه‌وه‌مان بۆدروست ببێت كام دیدگا و روانین باشتره. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌ته ئه‌خلاقییه‌كان به ته‌واوى رێژه‌یى بن و هه‌موو دیدگاكان به شێوه‌یه‌كى یه‌كسان به‌رامبه‌ر و یه‌كسانن، له‌م كاته‌دا هیچ یه‌كێك له شێواز و جۆره‌كانى بیركردنه‌وه به‌سه‌ر شێواز و جۆره‌كانى تر‌ى بیركردنه‌وه زاڵتر و له‌سه‌رووتره‌وه نییه. له‌مكاته‌دا هیچ یه‌ك له لایه‌نگیرییه ئه‌خلاقییه‌كان ناتوانین به ناته‌واو، ناعه‌قڵانى، یان بێسوود و بێ كه‌ڵك و ته‌نانه‌ت به دڕندانه‌ى بزانین.
رێساى حه‌وته‌م: رێژه‌گه‌راكان ناتوانن بره‌و به ره‌وابوون و هه‌ڵكردن بده‌ن.
دواجار رێژه‌گه‌راییدا ره‌وابوون و هه‌ڵكردن بوونى نییه. ئه‌گه‌ر رێساى ئه‌خلاقى بوونى نه‌بێت، ناتوانین رێسایه‌ك بوونى هه‌بێت كه هه‌ڵكردن و ژیانكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا به ناونیشانى بنه‌مایه‌كى ئه‌خلاقى داوا بكه‌ین.(5)
جیهانى ئه‌خلاق فراوان و مه‌زن، هێنده‌ى مه‌زنى و گه‌وره‌یى نه‌ك هه‌ر جیهانى بینراو، به‌ڵكو ده‌شێ بڵێین جیهانى نه‌بینراویش، بۆیه گه‌لێك له فه‌یله‌سوفه‌كان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه جۆرێك له جۆره‌كان ئایندار نه‌بوون، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه خۆیان له ئه‌زموونى ئایینى به‌دوور بگرن و حسابى بۆ نه‌كه‌ن و باسى نه‌كه‌ن، بۆنموونه فه‌یله‌سوفێكى به‌ناوبانگى وه‌كو “ڤیتگنشتاین”ى پێى وایه، ئه‌خلاق سه‌ر به‌م جیهانه نییه، به‌ڵكو سه‌ربه جیهانێكى تره، یان له‌سه‌رووى جیهانى ئێمه‌وه‌یه، بۆیه تواناى چاره‌سه‌ى گه‌لێك له گرفت و كێشه‌كانى ئێمه‌ى هه‌یه و فریادره‌سى هاواره‌كانمانه، ئه‌و هاوارانه‌ى كه له سه‌رده‌مى نوێ‌دا جیهانى ماددى و دیار نه‌ك به هانایانه‌وه نایه‌ت، به‌ڵكو هیچ وه‌ڵامێ:ى نییه بۆیان، بۆیه به‌ره‌و به‌ره‌و جیهانى نه‌بینراو به‌رز ده‌بنه‌وه و ئیدى چاره‌سه‌ریشان هه‌ر له‌وێوه‌یه. بۆیه‌ش ده‌شێ ئه‌م بابه‌ته كه له ده‌رگادانێكه زێده‌تر له‌سه‌رى بڕۆین و له بابه‌ت و نووسینه‌كانى تردا ئه‌و ده‌رگایه واڵا بكه‌ین و سه‌ر بكێشینه ناو جیهانه فراوان و بێسنووره‌كه‌یه‌وه.
په‌راوێزه‌كان:
1- موسته‌فا مه‌له‌كیان، ده‌روونناسى ئه‌خلاق، كۆرسى تایبه‌ت له‌مه‌ڕ ده‌روونناسى ئه‌خلاق، ئه‌نته‌رنێت.
2- جوگرافیاى پدیده اخلاق و دانش اخلاق، استاد مصگفى ملكیان، 1380.
3- ئه‌خلاق و مه‌عنه‌ویه‌ت، كۆمه‌ڵه نووسه‌ر، و. موسعه‌ب و فاتیمه ئه‌دهه‌م، لا 46.
4- فلسفه‌ى اخلاق در قرن بیستم، لا 35- 47-48)
5- سایت صدا نت، گرگ كوكل، وه‌رگیڕانى، زوهه‌یر باقرپه‌رست.
سه‌رچاوه‌كان:
1- جوگرافیاى پدیده اخلاق و دانش اخلاق، استاد مصطفى ملكیان، 1380، سایتى موسته‌فا مه‌له‌كیان.
2- ئه‌خلاق و مه‌عنه‌ویه‌ت، كۆمه‌ڵه نووسه‌ر، و. موسعه‌ب و فاتیمه ئه‌دهه‌م، چاپ یه‌كه‌م، چاپخانه‌ى سیما، 2013.
3- فلسفه‌ى اخلاق در قرن بیستم، ارى وارنوك، ترجمه، ابولقاسم فنایى، بوستان كتاب، 1387.
4- سایت فارسى صدا نت.
5- روانشناسى اخلاق، درسگفتارى استاد مصگفى ملكیان.
6- سایت دكتر عبدالكریم سروش، ده‌رسگوتاره‌كانى سلوك دیندارانه در جهان جدید.








