ئه‌خلاق وه‌ك فریادره‌س، ئه‌خلاق له‌سه‌رده‌مى نوێ‌دا
موسعه‌ب ئه‌دهه‌م سه‌رده‌مى نوێ: بۆ ئه‌وه‌ى له گرنگى ئه‌خلاق زێده‌تر تێ بگه‌ین له سه‌رده‌مى نوێ‌دا، پێویسته له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان و شوناسى ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه بگه‌ین، گه‌لێ گرنگه به لایه‌نى كه‌مه‌وه له‌و لووتبه‌رزى و خۆسپاردنه ۆڤبوونى مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه، ئێمه له ده‌ره‌وه‌ى مرۆڤ و مرۆڤبوونمان شتێكمان به ناوى ئه‌خلاقه‌وه نییه، بۆیه پرسیاره‌كه رووبه‌ڕووى ده‌روون و ناوه‌وه‌ى ئێمه بوونه‌وه‌ر وه‌ك مرۆڤ ده‌بێته‌وه. چ شوێنێكى مرۆڤ له‌نگ بوو، كه وایكرد ئه‌خلاق دابهینێت؟ یاخود به ده‌سته‌واژه‌یه‌كى به‌دبینانه‌تر، بۆچى مرۆڤ شتێكى پڕ له تێچوونى وه‌كو ئه‌خلاقى ژیانكردنى داهێنا كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى دروستبوونى كه‌موكوڕى و ناته‌واوى له ناوبانگ و سامان و پێگه و خۆشه‌ویستبوون و پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى؟
ژیان چییه؟ له‌باره‌ى ماناى ژیانه‌وه
موسعه‌ب ئه‌دهه‌م "مرۆڤ ته‌نها بوونه‌وه‌رێكه بوونى بابه‌تێكه بۆ خودى خۆى"(هایدگه‌ر) سه‌رده‌مى نوێ گه‌لێك گۆڕانكارى هێنایه كایه‌وه، به جۆرێك هه‌مووشته‌كانى خسته‌ژێر ركێفى خۆى و "فه‌یله‌سوفێك" گوته‌نى: " هه‌موو جیهانى خسته‌سه‌ر شێوه‌ى خۆى". ئیدى لێره‌وه چه‌نده‌ها گۆڕانكارى روویاندا و هه‌مووانى تووشى حیره‌ت و سه‌رسامى كرد. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى بۆ مرۆڤه‌كانى پێش ئێمه ئاساییى بوون و بوونیان ده‌ستكارى نه‌كراو بوو، له سه‌رده‌مى نوێ و مۆدێرنه‌دا كه‌وتنه ژێر پرسیاره‌وه و په‌رده‌ییان له‌سه‌ر لادرا و چه‌ندین راز و نهێنیان ئاشكرا بوو. بابه‌تى "مانا" و "ماناى ژیان" یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى له‌سه‌رده‌مى نوێ‌دا ده‌ركه‌وت، به‌ومانایه‌ى مرۆڤه‌كانى پێش ئێمه به هیچ جۆرێك پرسیار له‌باره‌ى چیه‌تى ژیان و ماناى
فه‌لسه‌فه‌ى هونه‌ر
د. بابك ئه‌حمه‌دى و. موسعەب ئەدهەم فه‌لسه‌فه‌ى هونه‌ر، واته بیركردنه‌وه له‌باره‌ى هونه‌ر یان باسكردن له‌باره‌ى بنه‌ماكانى هونه‌ر، پێشینه‌یه‌كى دوورودرێژى هه‌یه. به لایه‌نى كه‌مه‌وه له حه‌وزه‌ى ئه‌ندێشه‌ى یۆنانیدا به‌مجۆره‌یه. ده‌توانێ بوترێ له (نێوان دوو رووباره‌كه "بین النهرین"، میسر، چین و هیند)یش به‌مجۆره بووه. به‌ڵام به به شێوه‌یه‌كى گشتى و به‌و جۆرى كه هاتووه ئه‌م باسه له یۆنانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، واته له "ئه‌فلاتۆن"ه‌وه كه له زه‌مینه‌ى هونه‌ردا روانینى فه‌لسه‌فى هه‌بووه و هه‌ندێجاریش روانینه‌كه‌ى له بۆچوون و روانینى ئێمه‌دا به هیچ روویه‌ك جێگه‌ى سه‌رنج نیه، وه‌كو دژایه‌تى له‌گه‌ڵ شیعر و هونه‌ر له كتێبى "كۆمار"دا. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها شتێك نه‌بوو "ئه‌فلاتۆن" نووسى. ئه‌و له
بۆچى ده‌بێت كتێب بخوێنینه‌وه؟!
حه‌وت به‌ڵگه بۆ كتێب خوێندنه‌وه و. له فارسییه‌وه: موسعه‌ب ئه‌دهه‌م (ماریۆس بارگاس یوسا) براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بیات بۆ ساڵى (2010) و له به‌ناوبانگترین نووسه‌رانى ئه‌مریكاى لاتین، له كۆتا وتاریدا حه‌وت به‌ڵگه‌ى بۆ پێویستبوونى خوێندنه‌وه‌ى كتێب چیرۆك باسكردوه، (یوسا) نووسه‌رى كتێب گه‌لى وه‌ك (سور بز) و (گفتوگۆ له كاتدرال) ، كتێب خوێندنه‌وه به پرۆسه‌یه‌كى جادوویى ده‌زانێت كه مۆڵه‌تى ئه‌وه‌ى پێده‌دات چه‌ندین جار بژى. له‌م رووه‌وه گوتویه‌تى، هه‌سته‌كان و ده‌ركى من له ژیان و مه‌رگ، ئه‌م نیگا و روانینه‌ى بۆ دروست كردووم كه ژیان ته‌نها ئه‌م ژیانه سنوورداره نییه له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان، به‌ڵكو ژیانێكى دیكه هه‌یه كه له لایه‌ن نووسه‌ره مه‌زنه‌كانه‌وه دروستكراوه. له
ئه‌خلاق و سیاسه‌ت
موسعه‌ب ئه‌دهه‌م ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به گوته‌ى بیرمه‌ند و رۆشنبیرى دیار (عه‌بدولكه‌ریم سروش) ره‌نگه به دیارترین و مه‌زنترین و ترسناكترین و ترسناك دروستكه‌رترین ده‌سه‌ڵاتێك دابنرێت كه له كۆمه‌ڵگه‌دا بوونى هه‌یه، هه‌ڵبه‌ته ده‌سه‌ڵات گه‌لى دیكه له كۆمه‌ڵگه‌دا بوونیان هه‌یه له‌وانه: ده‌سه‌ڵاتى ئایینى، رۆحانى، ده‌سه‌ڵاتى زانستى، ده‌سه‌ڵاتى ته‌كنۆلۆژى و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كتردا له مامه‌مه‌ڵه و رووبه‌رووبوونه‌وه‌دان. ده‌شێ ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به هه‌ره گرنگترین و ده‌ركه‌وتووترینیان ناوزه‌د بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى له هه‌موویان زێده‌تر كاریگه‌رى هه‌یه و ته‌نانه‌ت سێبه‌رى به‌سه‌ر ئه‌وانى دیكه‌دا دروستكردووه. بێ هۆ نیه له سه‌رده‌مى نوێشدا لقێكى گرنگى فه‌لسه‌فه به‌ناوى "فه‌لسه‌فه‌ى سیاسه‌ت"ه یان "فه‌لسه‌فه‌ى سیاسى" ناو ده‌برێت. له ووردبوونه‌وه






