موسعه‌ب ئه‌دهه‌م
“مرۆڤ ته‌نها بوونه‌وه‌رێكه بوونى بابه‌تێكه بۆ خودى خۆى”(هایدگه‌ر)
سه‌رده‌مى نوێ گه‌لێك گۆڕانكارى هێنایه كایه‌وه، به جۆرێك هه‌مووشته‌كانى خسته‌ژێر ركێفى خۆى و “فه‌یله‌سوفێك” گوته‌نى: ” هه‌موو جیهانى خسته‌سه‌ر شێوه‌ى خۆى”. ئیدى لێره‌وه چه‌نده‌ها گۆڕانكارى روویاندا و هه‌مووانى تووشى حیره‌ت و سه‌رسامى كرد. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى بۆ مرۆڤه‌كانى پێش ئێمه ئاساییى بوون و بوونیان ده‌ستكارى نه‌كراو بوو، له سه‌رده‌مى نوێ و مۆدێرنه‌دا كه‌وتنه ژێر پرسیاره‌وه و په‌رده‌ییان له‌سه‌ر لادرا و چه‌ندین راز و نهێنیان ئاشكرا بوو.
بابه‌تى “مانا” و “ماناى ژیان” یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى له‌سه‌رده‌مى نوێ‌دا ده‌ركه‌وت، به‌ومانایه‌ى مرۆڤه‌كانى پێش ئێمه به هیچ جۆرێك پرسیار له‌باره‌ى چیه‌تى ژیان و ماناى ژیان نه‌ده‌هاته زه‌ینیانه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بوایه، ئه‌وا پێشینیه‌كى دوور و درێژ یان به لایه‌نى كه‌مه‌وه باسێك ته‌نانه‌ت گه‌ر له په‌راوێزیشدا بوایه، بوونى ده‌بوو. بۆ زێده‌تر به‌هێزبوونى ئه‌م گوته‌یه‌مان، وته‌یه‌كى فه‌یله‌سوفى به‌ناوبانگى هونه‌ر “كوماراسۆمى” ده‌كه‌ینه به‌ڵگه، ئه‌و پێى وایه: فه‌لسه‌فه‌ى هونه‌ر ئه‌و كاته ده‌ركه‌وت و دروستبوو كه مرۆڤه‌كان له هونه‌ر و بابه‌ته هونه‌رییه‌كان دوور كه‌وتنه‌وه، چونكه مرۆڤه‌كان له سه‌رده‌مى پێش مۆدێرنه‌دا له‌ناو هونه‌ردا و فه‌زاى هونه‌رییدا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد، فه‌زایه‌ك پڕ له هونه‌ر و جوانى و سروشت بوو، له هه‌موو لایه‌كه‌وه هونه‌ر به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ده‌ورى مرۆڤه‌كانیان دابوو، به‌ڵام به هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان له هونه‌ر و فه‌زاى هونه‌رى ئیدى ئه‌ركى جارێكى تر ناساندنه‌وه‌ى بابه‌ته هونه‌رییه‌كان كه‌وته‌وه سه‌ر شانى فه‌یله‌سوفه‌كانى هونه‌ر به‌تایبه‌تى و فه‌یله‌سوفان به‌گشتى.
به باوه‌ڕى “گابریل مارسیل”، ماناى ژیان یه‌كێك له گرنگترین راز و نهێنیه‌كان كه مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵیدا رووبه‌ڕوون. هه‌ڵبه‌ته ماناى و مه‌به‌ستى ئه‌و له مانا له‌گه‌ڵ مانا گشتیه‌كه‌ى راز جیاوازى هه‌یه. به باوه‌ڕى “مارسل”، له “راز و نهێنى” دا جیاوازى نێوان بكه‌رى ناسراو و بابه‌تى ناسین له ناو ده‌چێت. ئه‌و ده‌ڵێت: (راز شتێكه كه خودى من گرفتارى ئه‌و شته‌م و له‌م روه‌وه ته‌نها وێنایه‌ك ده‌توانم بۆ ئه‌و شته‌م هه‌بێت، وێناكردنى ئه‌و قه‌ڵه‌مڕه‌ویه‌یه كه تیایدا جیاكارى و جیاوازى نێوان ئه‌وه‌ى له مندایه ماناى خۆى و ئیعتیبارى یه‌كه‌مینى خۆى له ده‌ستده‌دات.) به روونكردنه‌وه‌یه‌كى تر “مارسل” باوه‌ڕى وایه، راز و نهێنیه‌كان راسته‌قینه و حه‌قیقه‌تگه‌لێك نین له سه‌رووى ئێمه‌وه بن، به‌ڵكو حه‌قیقه‌تى گشتگیرى ئێمه‌ن. ئه‌و باوه‌ڕى وایه بۆ ناسینى رازى هه‌ر كه‌سێك ده‌بێت له‌سه‌ره‌تاوه كار ئه‌نجام بدات و به به‌شدارى قوڵ راز و نهێنیه‌كانى بوون كه‌شف بكات، له‌به‌رئه‌وه له قه‌ڵه‌مڕه‌وى “راز”دا، رێگه چاره‌ى گشتى و گشتگیر و بوونیان نیه، به‌ڵكو ته‌نها به‌شداریكردن و ددانپێدانان و باوه‌ڕهێنانه.
باس و بابه‌تى ماناى ژیان له ماوه‌ى (120) ساڵى فه‌لسه‌فه‌ى شیكاری پێگه‌یشتووه و بوونى هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ش مرۆڤ له‌و روه‌وه‌ى كه بیر له ژیان ومردنى خۆى ده‌كرده‌وه و به ده‌سته‌واژه‌ى “ئونامۆنۆ” (فه‌یله‌سوفى ئیسپانى) ده‌ردى نه‌مرى و جاویدانى هه‌بووه، هه‌میشه بیرى له‌م بابه‌ته كردۆته‌وه مه‌به‌ست له هاتن و رۆیشتنى ده‌توانێت چ شتێك بێت و له‌ناوچوون و مانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به چیه‌وه هه‌یه. یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌ى بۆچى له فه‌لسه‌فه‌ى شیكاریدا باس له‌م بابه‌ته كراوه، ره‌نگه به سه‌رنجدان له پێشینه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى شیكارى به تایبه‌ت له قۆناغى یه‌كه‌مدا ره‌نگه بتوانرێت روون بكرێته‌وه. له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ى چه‌مكه‌كاندا رووبه‌ڕووین. سوننه‌تێك كه به مانایه‌ك له “مۆر”ه‌وه ده‌ست پێده‌كات و ئه‌و له (Principia Ethica) باسێك له‌باره‌ى شیكارى چه‌مكى كه باسى زمانى سروشتیه، خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها كه‌سانى وه‌كو “فرگه، راسڵ و ڤیتگنشتاین” باوه‌ڕیان وابوو كه ته‌نها به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر زمانى سروشتى كار ناگاته ئامانج و ده‌بێت له زمانى سروشتیه‌وه تێپه‌ڕین و به زمانێكى وێنه‌یى بگه‌ین له‌به‌رامبه‌ر زمانى سرشتیه‌وه تاكو بتوانرێت ماناى زاراوه‌كان و گوزاره‌كان چۆن دروست ده‌بێت و چ تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له خۆ ده‌گرن.
سه‌رده‌مى نوێ گه‌لێك گۆڕانكارى هێنایه كایه‌وه، به جۆرێك هه‌مووشته‌كانى خسته‌ژێر ركێفى خۆى و “فه‌یله‌سوفێك” گوته‌نى: ” هه‌موو جیهانى خسته‌سه‌ر شێوه‌ى خۆى”. ئیدى لێره‌وه چه‌نده‌ها گۆڕانكارى روویاندا و هه‌مووانى تووشى حیره‌ت و سه‌رسامى كرد. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى بۆ مرۆڤه‌كانى پێش ئێمه ئاساییى بوون و بوونیان ده‌ستكارى نه‌كراو بوو، له سه‌رده‌مى نوێ و مۆدێرنه‌دا كه‌وتنه ژێر پرسیاره‌وه و په‌رده‌ییان له‌سه‌ر لادرا و چه‌ندین راز و نهێنیان ئاشكرا بوو.
بابه‌تى “مانا” و “ماناى ژیان” یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى له‌سه‌رده‌مى نوێ‌دا ده‌ركه‌وت، به‌ومانایه‌ى مرۆڤه‌كانى پێش ئێمه به هیچ جۆرێك پرسیار له‌باره‌ى چیه‌تى ژیان و ماناى ژیان نه‌ده‌هاته زه‌ینیانه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بوایه، ئه‌وا پێشینیه‌كى دوور و درێژ یان به لایه‌نى كه‌مه‌وه باسێك ته‌نانه‌ت گه‌ر له په‌راوێزیشدا بوایه، بوونى ده‌بوو. بۆ زێده‌تر به‌هێزبوونى ئه‌م گوته‌یه‌مان، وته‌یه‌كى فه‌یله‌سوفى به‌ناوبانگى هونه‌ر “كوماراسۆمى” ده‌كه‌ینه به‌ڵگه، ئه‌و پێى وایه: فه‌لسه‌فه‌ى هونه‌ر ئه‌و كاته ده‌ركه‌وت و دروستبوو كه مرۆڤه‌كان له هونه‌ر و بابه‌ته هونه‌رییه‌كان دوور كه‌وتنه‌وه، چونكه مرۆڤه‌كان له سه‌رده‌مى پێش مۆدێرنه‌دا له‌ناو هونه‌ردا و فه‌زاى هونه‌رییدا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد، فه‌زایه‌ك پڕ له هونه‌ر و جوانى و سروشت بوو، له هه‌موو لایه‌كه‌وه هونه‌ر به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه ده‌ورى مرۆڤه‌كانیان دابوو، به‌ڵام به هۆى دووركه‌وتنه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان له هونه‌ر و فه‌زاى هونه‌رى ئیدى ئه‌ركى جارێكى تر ناساندنه‌وه‌ى بابه‌ته هونه‌رییه‌كان كه‌وته‌وه سه‌ر شانى فه‌یله‌سوفه‌كانى هونه‌ر به‌تایبه‌تى و فه‌یله‌سوفان به‌گشتى.
ئه‌م گوته‌یه بۆ بابه‌تى مانا و ماناى ژیانیش راسته، به‌و مانایه‌ى مرۆڤه‌كان له سه‌رده‌مه‌كانى پێشوو بیریان به لاى بابه‌ت
مانا به چه‌ند ماناى جیاواز و جۆراوجۆرى هه‌یه، له‌وانه:
1- “مانا” به ماناى په‌یوه‌ندى هۆ و ده‌ره‌نجام (على – معلول): بۆ نموونه بوونى هه‌ور ماناى بوونى بارانه. یان دووكه‌ڵ، هۆكارى سوتانه.
2- “مانا” به ماناى ده‌ركى ئه‌و كاروبارانه‌ى دانراون و بڕیارییان له‌سه‌ر دراوه و ئه‌مه‌ش بابه‌ته زمانى و ده‌ره زمانیه‌كان ده‌گرێته‌وه. له‌م به‌كارهێنانه‌دا كاتێك “مانا” به‌كاردێت تاك ئاگادارى دۆخێك بێت. بۆ نموونه داگیرسانى ره‌نگى سوورى ترافیك به ماناى وه‌ستان دێت.
3- “مانا” به ماناى “ئامانج”: هه‌ندێجار له به‌كارهێنانى ئه‌هلى زمان و زماندا زاراوه‌ى “مانا” بۆ ئاماژه‌دان به ئامانجێك یان ئامانجى كه‌سێك یان كۆمه‌ڵه كه‌سێك به‌كاردێت. بۆ نموونه ده‌وترێ به كه‌سێك : (ماناى ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه‌ى تۆ چیه؟) به‌و مانایه‌ى تۆ له‌م هه‌وڵ و كۆششه‌تدا چ ئامانجێكت هه‌یه.
4- “مانا” به ماناى “جێكه‌وت” یان “كارێگه‌رى” به‌كارێت. هه‌ندێجار له به‌كارهێنانه‌كانى ئه‌هلى زماندا مه‌به‌ستى له زاراوه‌ى “مانا” كاریگه‌رى و جێكه‌وتى شتێكه له كۆمه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌تر له جیهانى بووندا. بۆ نموونه: ده‌ڵێین: (ماناى مه‌رگ له بووندا چیه؟) یان ئه‌وه‌ى شه‌ڕ و خراپه له جیهانى چ مانایه‌كى هه‌یه.
5- “مانا” به ماناى “به‌ها”: له هه‌ندێك له به‌ركاهێنانه‌كانى ئه‌هلى زمان، زاراوه‌ى “مانا” له‌و جێگه‌یه به‌كاردێت كه ده‌یانه‌وێت قسه له‌وه بكه‌ن كه كارێكى ئیعتیبارى ئه‌و به‌هایه‌ى هه‌یه ژیانى كه‌سێك له پێناوى ئه‌و شته‌دا بێت. بۆ نموونه: ده‌وترێ عیشق به خودا ماناى ژیانى ئه‌و كه‌سه بوو. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش به‌ستراوه به‌وه‌ى لاى مرۆڤه‌كان چ شت گه‌لێك ئیعتیبارییان هه‌یه و چ شتێك به‌هادارن و ده‌بنه مانابه‌خشى ژیانیان.
له نێوان هه‌موو ماناكانى “مانا”دا سێ خاڵى كۆتایى و به تایبه‌ت “ئامانج” و “به‌ها” جێگه‌ى سه‌رنجى زانایان و بیرمه‌ندانن. به باوه‌ڕى ئه‌وان كاتێك قسه له‌باره‌ى ماناى ژیانه‌وه ده‌كرێت مه‌به‌ست له “ئامانج” یان “به‌ها” یان “جێكه‌وت و كارێگه‌ر”یه‌تى له بووندا.
ده‌شێ جۆرێكى تر بۆ “مانا”ى ژیان بڕوانین و له ده‌روازیه‌كى تر و پۆلبه‌ندییه‌كى گشتگیرتره‌وه سه‌یرى ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین ئه‌ویش له‌دوو خاڵدا كورت ده‌بێته‌وه:
یه‌كه‌م: ژیان ماناى نیه: ئه‌م روانینه‌ى ده‌شێ ى زۆربه‌ى مرۆڤه‌كان هه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش نه‌زان یان جۆرێك له جۆره‌كان خه‌ڵكى گشتین و هه‌رگیز رۆژێك له رۆژان پرسیارێكى له‌م جۆره به زه‌ینیاندا نه‌هاتوه و بیریان لێنه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام گه‌ر بێت‌و پرسیارێكى له‌م جۆره‌یان ڵى بكرێت، ره‌نگه به گاڵته‌و و جۆرێك له پێكه‌نین وه‌ڵام به‌نه‌وه به‌وه‌ى ژیان هه‌ر ئه‌وه كه هه‌یه یان ئه‌وه‌ى پرسیار ننیه تاكو وه‌ڵام بدرێته‌وه و وه‌ڵام گه‌لێكى له‌م جۆره. به‌ڵام ئه‌م خاڵه كه ژیان ماناى نیه و ده‌بێت ماناى بۆ دابنێین، ده‌توانین لاى یه‌كێك له دیارترین و له ئێستاشدا بڵاوترین قوتابخانه فیكریه‌كان بدۆزینه‌وه كه یه‌كێك له گرنگترین و دیارترین تایبه‌تمه‌ندى و بناغه‌ى هزرى قوتابخانه‌كه‌یان له لایه‌كه‌وه خه‌ریكبوونه به‌م پرسیاره و له لایه‌كى تره‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌تى، ئه‌ویش قوتابخانه‌ى “بوونگه‌رایى” (ئه‌گزیستانسیالیست)ه. ئه‌وانه پێیان وایه ژیان هیچ مانایه‌كى نیه، واته بێمانایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى دێژه به‌م ژیانه بێمانایه بده‌ین، ده‌بێت ماناى بۆ دابنێین، له دیاترین فه‌یله‌سوف و بناغه‌دانه‌رانى ئه‌م قوتابخانه‌یه ده‌توانین ئاماژه به ناوى “هایدیگه‌ر”، “سارته‌ر”، “ئه‌لبێر كامۆ” و …هتد بكه‌ین.
دووه‌م: ژیان ماناى هه‌یه: له‌م روانینه‌دا قسه له‌وه ده‌كرێت به دڵنیاییه‌وه ژیان ماناى هه‌یه و مرۆڤ و مرۆڤایه‌تى و بوون له پێناو ئامانج و مه‌به‌ست و شتێكى دیاریكراودا هه‌وڵده‌ده‌ن و ده‌بزوێن و جووڵه‌یان ره‌وه و ئامانج و بوونێكى گه‌وره‌تر و مه‌زنتره كه دواجار ئه‌م جووڵه و بزوتنه و گه‌یشتن به ئامانجه مانا به ژیان ده‌دات. واته ژیان نه‌ك هه‌ر بێ‌مانا نیه، به‌ڵكو ماناى هه‌یه و بوونى ئێمه‌ش په‌یوه‌سته به‌و مانایه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لاى هه‌ندێ له مرۆڤه‌كان ژیان بێ‌مانا بێت، ئه‌وه ماناى ئه‌وه نیه بوونى نه‌بێت، به‌ڵكو ماناى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، واته: ده‌بێت كه‌شفى ماناى ژیان بكه‌ین، ئه‌و كاتانانه‌ى نومیان نابێـ و لاى ئێمه بوونى نیه.
ئه‌م جۆره روانین و سه‌یركردنه بۆ ماناى ژیان لاى ئایینه‌كان به گشتى، ته‌نانه‌ت ئایینه زه‌مینى و مرۆڤ كرده‌كانیش بوونى هه‌یه له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كى فه‌لسه‌فیشدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كراوه‌ته‌وه.
دیاره ئه‌م بابه‌ته له‌مه‌ڕ دونیاى رۆشنبیرى كوردى گه‌لێك نوێیه، بۆیه به بابه‌تێكى كورتى له‌مجۆره نه‌ك هه‌ر ته‌واو نابێت، به‌ڵكو ته‌نها توانیومانه په‌نجه‌ره‌یه‌كى چكۆلانه به‌رووى دونیاى ئه‌م بابه‌ته گرنگه بكه‌ینه‌وه و بانگه‌شه‌یه‌كى ترمان له‌مه نیه، گه‌ر گوته‌یه‌كى وه‌ها جێگاى قبوڵكردن بێت، به‌و ئومێده‌ى ته‌قه له ده‌رگایه‌كى وه‌كو ئه‌م بابه‌ته و چه‌نده‌ها بابه‌تى دیكه بدرێنه‌وه كه جێگه‌ى ئه‌وه‌ن له‌م روه‌شه‌وه خزمه‌تێك به رۆحى تاكى كورد و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بكه‌ین، بابه‌ت گه‌لێگ چه‌ندین ئاسۆى جوان و هه‌رێمى قه‌شه‌نگمان بۆ واڵا ده‌كه‌ن.
تێبینى:
بۆ نووسینى ئه‌م بابه‌ته سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه:
1- مولانا و معناى زندگى، مهدى كمپانى زار‌ع، نگاه معاصر، تهران، چاپ اول 1392.
2- سایت فه‌رمى دكتۆر سروش ده‌باغ، به‌شى گفتوگۆكان، له‌باره‌ى ماناى ژیانه‌وه.








