د. بابك ئه‌حمه‌دى
و. موسعەب ئەدهەم
فه‌لسه‌فه‌ى هونه‌ر، واته بیركردنه‌وه له‌باره‌ى هونه‌ر یان باسكردن له‌باره‌ى بنه‌ماكانى هونه‌ر، پێشینه‌یه‌كى دوورودرێژى هه‌یه. به لایه‌نى كه‌مه‌وه له حه‌وزه‌ى ئه‌ندێشه‌ى یۆنانیدا به‌مجۆره‌یه. ده‌توانێ بوترێ له (نێوان دوو رووباره‌كه “بین النهرین”، میسر، چین و هیند)یش به‌مجۆره بووه. به‌ڵام به به شێوه‌یه‌كى گشتى و به‌و جۆرى كه هاتووه ئه‌م باسه له یۆنانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، واته له “ئه‌فلاتۆن”ه‌وه كه له زه‌مینه‌ى هونه‌ردا روانینى فه‌لسه‌فى هه‌بووه و هه‌ندێجاریش روانینه‌كه‌ى له بۆچوون و روانینى ئێمه‌دا به هیچ روویه‌ك جێگه‌ى سه‌رنج نیه، وه‌كو دژایه‌تى له‌گه‌ڵ شیعر و هونه‌ر له كتێبى “كۆمار”دا. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها شتێك نه‌بوو “ئه‌فلاتۆن” نووسى. ئه‌و له گفتوگۆكانى تری‌دا باسى پێناسه‌ى جوانى كردوه، یان له‌باره‌ى جۆره‌كانى هونه‌ركانه‌وه وه‌كو شیعر، باسى دره‌وشاوه‌ى ئه‌نجامداوه. پاش ئه‌و كتێبه كتێبى هونه‌رى شیعر “پوئیتیك”ى “ئه‌رستۆ”مان هه‌یه كه پاش چه‌ندین سه‌ده ئاشكرا بوو و هه‌روه‌ها یه‌كێك له گرنگترین كتێبه‌كانه له زه‌مینه‌ى تیۆریاى ئه‌ده‌بى. ئه‌م نزیكیه‌ى باسى فه‌لسه‌فى له‌گه‌ڵ كاره هونه‌رییه‌كاندا سه‌راپاى سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاستى گرته‌وه و ته‌نها تایبه‌ت به قۆناغى رێنیسانسه‌وه نه‌بوو. به‌ڵام له رێنیسانس به‌دواوه ئه‌م باسه وردتر خرایه‌ڕوو. له قۆناغه نوێكانى تردا “كانت”، له سێیه‌مین ره‌خنه‌یدا واته، (ره‌خنه‌ى هێزى بڕیار) “نقد قوه حكم” و پاشان “هیگڵ” باسى فه‌لسه‌فى نوێترى له‌باره‌ى هونه‌ره‌وه ئه‌نجامدا. ئه‌مه تا راده‌یه‌ك هاوكات بوو له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى زاراوه‌ى ئیستاتیكا (Aesthetics)یه كه له فارسی‌دا به هه‌ڵه به “جوانیناسى” وه‌رگێڕدراوه، (له كوردیشدا هه‌مان زاراوه، واته، جوانینیاسى و هه‌ندێجار هه‌ر ووشه‌ى ئیستاتیكا، به‌كاردێت)، به‌ڵام مه‌به‌ستى دانه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌و زاراوه‌یه “بومگارتن” دانایى بوو كه په‌یوه‌سته به هه‌ستى مرۆڤ و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌ندێجار ره‌نگه رێگه به هونه‌ر ده‌دات. به‌شێك له كتێبه‌كه‌ى “بومگارتن” له‌م باره‌وه‌یه و مه‌به‌ستى له هه‌ست، هه‌ستى غه‌ریزى نیه، به‌ڵكو باس له هه‌ست و سۆزه مرۆییه‌كان ده‌كات و نموونه گه‌لى هونه‌ریش ده‌هێنێته‌وه. به‌م شێوه‌یه ئێمه له‌گه‌ڵ “بومگارتن”، قوتابى قوتابى “لایب نیتس”، واته “وۆڵف”، له‌گه‌ڵ باسێكدا ئاشنا ده‌بین كه پێش ئه‌و لاى خودى (لایب نیتس، سپینۆزا و یكارت) نه‌بووه. واته ئه‌م باسه‌ى كه چۆنیه‌تى ده‌توانین بنه‌ماى زانستى به‌هێز له‌سه‌ر تێگه‌یشتنى هه‌سته‌كان، سۆزه‌كان و هه‌ڵچوونه‌كان و گرنگتر له هه‌موو خه‌یاڵى مرۆڤ دروست بكه‌ین. “كانت” یش له پێداچوونه‌وه‌ى یه‌كه‌میدا (هه‌ڵسه‌نگاندنى عه‌قڵى په‌تى) (سنجش خرد ناب) باسى خه‌یاڵى كردوه. له پێداچوونه‌وه‌ى دووه‌مدا هه‌ڵبه‌ته باسى خه‌یاڵى نه‌كردبوو و وه‌لاى نابوو، چونكه به ئیحتیمالى زۆر باوه‌ڕى وا بوو ده‌بێت له كتێبێكى دیكه‌دا (ره‌نگه ره‌خنه‌ى سێیه‌م) باسى بكات.
به‌م شێوه‌یه ئێمه به زانستێك گه‌یشتین به‌ناوى “ستاتیكا” كه هێشتاش له‌باره‌ى باس و خواس بوونى هه‌یه كه ئایا ئیستاتیكا هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ى هونه‌ره؟ فه‌یله‌سوفێكى گه‌وره‌ى وه‌كو “هیگڵ” باوه‌ڕى وایه كه به‌مجۆره نیه. ئه‌و له پێشه‌كى باسه‌كانى ئیستاتیكادا ده‌ڵێت، فه‌لسه‌فه‌ى هونه‌ر فراوانتره. تێگه‌یشتنى ئه‌و له فه‌لسه‌فه‌ى هونه‌ر هه‌مان باسى فه‌لسه‌فى له ره‌گ و ریشه‌كانى هونه‌ر و پرسیارگه‌لى بنه‌ڕه‌تى وه‌كو، چیه‌تى جوانى، به‌رهه‌مى هونه‌رى، مێژووییبوونى به‌رهه‌مى هونه‌رى و…هتد.
“هیگڵ” باوه‌ڕى وابوو ئیستاتیكا په‌یوه‌ندى به دوو شته‌وه هه‌یه: یه‌كه‌م هونه‌ر و هونه‌ره‌كانى هونه‌ر و و دووه‌م مێژووى هونه‌ر. ئه‌و باوه‌ڕى وابوو له رێگه‌ى تێگه‌یشتنى شێوازه‌كانه‌وه ده‌توانین دیدگاى مێژوویى بۆ تێگه‌یشتنى هونه‌ر قایل بین. “هیگڵ” ئه‌م جیاوازییه گرنگه‌ى دروستكرد، به‌ڵام زۆر له‌باره‌یه‌وه قسه و باسى نه‌كرد. ئه‌گه‌ر بۆ پیشه‌كى باسه‌كانى جوانیناسى بگه‌ڕێنه‌وه، ده‌بینن ئه‌م هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و جیاكارییه به‌و روونیه‌ى كه وتم باس نه‌كراوه و نه‌خراوه‌ته ڕوو، به‌ڵام جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م دوانه له یه‌كتر جیا بكاته‌وه. به‌ڵام به هه‌رحاڵ كاتێك سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م ده‌ست پێده‌كات، باسى فه‌لسه‌فى له‌باره‌ى هونه‌ره‌وه درێژه ده‌كێشێت و هه‌ندێك له په‌یڕه‌وانى “هیگڵ” و پاشان ئه‌و فه‌یله‌سوفانه‌ى له فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیادا هه‌ن، له‌باره‌ى هونه‌ره‌وه قسه ده‌كه‌ن. وه‌كو كتێبى “بندتو كروچه” له‌باره‌ى جوانیناسیه‌وه كه ده‌نووسرێت. به‌ڵام له لایه‌كى تره‌وه هونه‌رمه‌ندانیش بوونه فه‌یله‌سوف. واته به پێدابوونى رۆمانتیزمى ئه‌ڵمانى شایه‌دى ئه‌وه‌ین هونه‌رمه‌ندایش وه‌كو شاعیران و وێنه‌كێشان بۆچوونى فه‌لسه‌فى ده‌خه‌نه‌ڕوو. (شلگل، نوالیس، هۆڵدرین) ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى له‌م قۆناغه‌دان، به زۆرى فه‌یله‌سوف بوون. به ئاسانى ده‌توانرێ پارچه‌كانى “نوالیس” به ناونیشانى به‌رهه‌مى فه‌لسه‌فى ناوبه‌رین و به ته‌واوى ئه‌و سه‌رنجه‌ى بۆ دروستبوو تاكو چ راده‌یه‌ك ئه‌م به‌رهه‌مه به تایبه‌تى له فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌ڵمانیدا كاریگه‌رى دروستكردوه.








