حه‌وت به‌ڵگه بۆ كتێب خوێندنه‌وه
و. له فارسییه‌وه: موسعه‌ب ئه‌دهه‌م
(ماریۆس بارگاس یوسا) براوه‌ى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئه‌ده‌بیات بۆ ساڵى (2010) و له به‌ناوبانگترین نووسه‌رانى ئه‌مریكاى لاتین، له كۆتا وتاریدا حه‌وت به‌ڵگه‌ى بۆ پێویستبوونى خوێندنه‌وه‌ى كتێب چیرۆك باسكردوه، (یوسا) نووسه‌رى كتێب گه‌لى وه‌ك (سور بز) و (گفتوگۆ له كاتدرال) ، كتێب خوێندنه‌وه به پرۆسه‌یه‌كى جادوویى ده‌زانێت كه مۆڵه‌تى ئه‌وه‌ى پێده‌دات چه‌ندین جار بژى.
له‌م رووه‌وه گوتویه‌تى، هه‌سته‌كان و ده‌ركى من له ژیان و مه‌رگ، ئه‌م نیگا و روانینه‌ى بۆ دروست كردووم كه ژیان ته‌نها ئه‌م ژیانه سنوورداره نییه له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان، به‌ڵكو ژیانێكى دیكه هه‌یه كه له لایه‌ن نووسه‌ره مه‌زنه‌كانه‌وه دروستكراوه.
له كۆتا وتاریدا له زانكۆى (د لا سالى) فلیپین، كه خه‌ڵاتى دكتۆراى فه‌خرى پێبه‌خشى، حه‌وت به‌ڵگه‌ى بۆكتێب خوێندنه‌وه خسته‌ڕوو.
كتێبه باشه‌كان، به‌رزه فڕى مرۆڤ ده‌جوڵێنن. فێربوونى خوێندنه‌وه گرنگترین رووداوى ژیانم بوو و پیشه‌ى چیرۆك نووسینى من زاده‌ى هه‌ر ئه‌م به‌هره‌یه و مه‌هاره‌ته بوو. هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى بینراو بۆ سه‌ره‌نجام گه‌یاندنى رۆمانێكى باش بوونى نییه، به‌ڵام ئه‌ده‌بیات هه‌میشه كاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر خوێنه‌ر به جێ ده‌هێڵێت، ئه‌مه ره‌نگه به شێوه‌ى هه‌ستێكى ره‌زامه‌ندى بێت، یان گۆڕانكارى رووه‌و باشه و چاكه‌كان. هه‌ر هه‌ستێك بێت، ژیانى مرۆڤ به خوێندنه‌وه‌ى كتێب ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت.
2- ئێمه به خوێندنه‌وه‌ى كتێبه باشه‌كان، له په‌نهانترین و شاراوه‌ترین لایه‌نى كه‌سایه‌تى مرۆییمان به هۆى هه‌ستى نزیكییه‌وه، به فه‌رهه‌نگێك ده‌گه‌ین. خوێندنه‌وه هه‌ر به‌و جۆره‌ى كه ئاره‌زوو، شه‌وق و تاسه و هه‌سته‌كان، ره‌فتاره‌كانمان دیارى ده‌كه‌ن، خوێندنه‌وه ده‌روونناسیمان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات.
3- ئه‌ده‌بیات باشترین چه‌كه له به‌رامبه‌ر ده‌مارگیریدا. به بۆچوونى من كتێبه باشه‌كان، باشترین به‌رگرین له به‌رامبه‌ر بیروباوه‌ڕه لاده‌رانه‌كانى خه‌ڵكى، زمانه‌كان، باوه‌ڕه‌كان و داب‌و و نه‌ریته جیاوازه‌كان. له‌گه‌ڵ بوونى هه‌موو ئه‌م جیاوازیانه، ئه‌وه‌ى هاوبه‌شه له نێوان ژنان و پیاوان به پێشه‌ینه‌ى جیاوازه‌وه فه‌رمان ده‌كات، له هه‌موو شتێك گرنگتره. له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌موومان مرۆڤین و هه‌موومان له لایه‌ن كێشه‌كان و رێگرى لێكچوو به‌ره‌و رووى قه‌یران راده‌كێشرێین، كێشه‌گه‌لێك كه ده‌بێت بۆ مانه‌وه به زیندوویى و ژیانكردن، به‌سه‌ریاندا زاڵ بین.
4- ئه‌ده‌بیات، دوژمنى سروشتى هه‌موو دیكتاتۆره‌كانه. ئه‌ده‌بیات گه‌شه به ناڕازبوون ده‌دات له جیهاندا و خوێندنه‌وه‌ى هه‌ستى ئومێد و ئاره‌زووى بوونى كۆمه‌گه‌یه‌كى باشتر له ناخ و ده‌روونى هاووڵاتیان به‌دى ده‌هێنێت. جێگه‌یه‌ك كه خه‌ڵكى بتوانن ئازادانه به دواى خه‌ونه‌كانیانه‌وه بن. كاتێك كه‌سێك ده‌خوێنێته‌وه، رووگه‌ى ره‌خنه‌گرانه په‌یدا ده‌كات تاكو واقیعیه‌ت له دونیاى كتێبه‌كانه‌وه نزیك بكاته‌وه. ئه‌ده‌بیات حه‌ز و مه‌یلى ده‌روونییه‌ى كه بۆگۆڕانكارى و گۆرین و وه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات كه له لانكه‌وه تاكو گۆڕ هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى ئێمه‌ى هه‌یه، بێ‌دار ده‌كاته‌وه.
خوێندنه‌وه‌ى كتێبى باش، رێگه‌یه‌كه بۆ ئاماده‌كارى و ئاماده‌سازى بیروباوه‌ڕه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێكى نادروست له‌و جیهانه‌ى كه تێیدا ده‌ژین، رێگه‌یه‌ك كه لێیه‌وه بتوانین هه‌وڵ بۆ گۆڕینى جیهان بده‌ین و به دونیاى ئه‌و خه‌یاڵانه‌ى كه به بوونى كه‌موكوڕییه‌كان و سنووردارییه‌كانمان به‌دیمان هێناوه، نزیك بكه‌ینه‌وه.
5- خوێندنه‌وه باشترین جۆرى سه‌رگه‌رمى و مژۆڵییه. ته‌نانه‌ت كاتێك ووشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدا تیكه‌ڵ ده‌بن، ره‌نگ و بۆنێكى جادوویى له خۆ ده‌گرن و ده‌بنه ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ژیانكردنى ئه‌زموونه‌كانى دیكه…
6- خوێندنه‌وه دامه‌زراوه‌ى په‌روه‌رده‌كرنى مرۆڤه ئازاده‌كانه. له كۆمه‌ڵگه ئازاده‌كاندا، چه‌مكێك بوونى هه‌یه، بینا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خوێندنه‌وه سه‌رگه‌رمى و چێژێكه و ده‌كرێت له ئه‌زموونى گشتى تاكه‌كان لاببرێت و نه‌هێڵرێت، به بۆچوونى من ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه، نه‌بوونى ئازادى له لایه‌نه‌كانى، ماددى، رۆحى و فه‌رهه‌نگى، ژیانى تاكه‌كان و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ش دوا ده‌خات. من بیرده‌كه‌مه‌وه كتێبه باشه‌كان گه‌شه و پێشكه‌وتن به ئومێد به گۆڕینى ژیان و ئه‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵگه‌كان رۆژێك به‌سه‌ر ئه‌م سنوورداربوونه‌یان زاڵ ده‌بن و كۆمه‌ڵگه‌ى دادپه‌روه‌رانه‌تر دێنه بوون، كۆمه‌ڵگه‌گه‌لێك دێنه بوون و دروست ده‌بن كه له دونیاى خه‌یاڵى ئێمه نزیكترن. شته واقیعییه‌كان له ناوه‌وه‌ى كتێبه باشه‌كانه‌وه سه‌ر ده‌رده‌هێنن و ره‌نگ و بۆنى واقیع ده‌گرن.
7- خوێندنه‌وه كتێبه باشه‌كان، مرۆڤ گه‌لى باشترمان لێ دروست ده‌كات، ده‌بێت منداڵانمان رازى بكه‌ین كه خوێندنه‌وه به دڵنیاییه‌وه چێژێكى سه‌رو ئاساییه. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا باشترین رێگه بۆ باشتربوون. خوێندنه‌وه رێگه‌یه‌كه بۆ ئاماده‌بوونى زیاتر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانانه‌ى به درێژایى ته‌مه‌نمان ئاماده‌ییان هه‌یه.
(ماریۆ بارگاس یوسا) له دایكبووى (1936)ه، له دیارترین كه‌سه دیاره‌كانى ئه‌مریكاى لاتین داده‌نرێت، له پێنج ده‌یه‌ى رابردوودا به‌رهه‌م گه‌لى وه‌ك: “ماڵى سه‌وز” و “گفتوگۆ له كاتدرال” و “شارى سه‌گه‌كان” به‌رهه‌م هێناوه. له بواره‌كانى سیاسه‌ت، شانۆ و وتارنووسینیشدا تواناى باشى هه‌یه.
ئه‌م نووسه‌ره له ساڵى (2010)دا خه‌ڵاتى نۆبَلى ئه‌ده‌بیاتى به‌ده‌ست هێناوه. نزیكه‌ى (20) ساڵى ناوى له‌ناو كاندیده‌كانى ئه‌م خه‌ڵاته‌دا بوو، له ساڵى (1994)دا به ناونیشانى ئه‌ندامى ئه‌كادیمیاى ئیسپانیا هه‌ڵبژێردرا و له ساڵه‌كانى رابردوودا له زۆرێك له زانكۆكانى ئه‌مریكا، ئه‌مریكاى باشوورى و ئه‌وروپادا وانه‌ى گووته‌وه‌ته‌وه.
(یوسا) توانى له ساڵى (1995) خه‌ڵتى (سیرڤانتس)، كه گرنگترین خه‌ڵاتى ئه‌ده‌بى نووسه‌رانى ئیسپانى زمانه، به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌روه‌ها له ساڵى (1996) بوویه براوه‌ى خه‌ڵاتى ئاشتى ئه‌ڵمانیا.
سەرچاوە: سایتى صدا نت








