موسعه‌ب ئه‌دهه‌م
ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به گوته‌ى بیرمه‌ند و رۆشنبیرى دیار (عه‌بدولكه‌ریم سروش) ره‌نگه به دیارترین و مه‌زنترین و ترسناكترین و ترسناك دروستكه‌رترین ده‌سه‌ڵاتێك دابنرێت كه له كۆمه‌ڵگه‌دا بوونى هه‌یه، هه‌ڵبه‌ته ده‌سه‌ڵات گه‌لى دیكه له كۆمه‌ڵگه‌دا بوونیان هه‌یه له‌وانه: ده‌سه‌ڵاتى ئایینى، رۆحانى، ده‌سه‌ڵاتى زانستى، ده‌سه‌ڵاتى ته‌كنۆلۆژى و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كتردا له مامه‌مه‌ڵه و رووبه‌رووبوونه‌وه‌دان.
ده‌شێ ده‌سه‌ڵاتى سیاسى به هه‌ره گرنگترین و ده‌ركه‌وتووترینیان ناوزه‌د بكه‌ین، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى له هه‌موویان زێده‌تر كاریگه‌رى هه‌یه و ته‌نانه‌ت سێبه‌رى به‌سه‌ر ئه‌وانى دیكه‌دا دروستكردووه. بێ هۆ نیه له سه‌رده‌مى نوێشدا لقێكى گرنگى فه‌لسه‌فه به‌ناوى “فه‌لسه‌فه‌ى سیاسه‌ت”ه یان “فه‌لسه‌فه‌ى سیاسى” ناو ده‌برێت.
له ووردبوونه‌وه له ره‌وتى مێژووى مرۆڤایه‌تى ئه‌وه نومایان ده‌بێت كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته واته” ده‌سه‌ڵاتى سیاسى” زۆرترین قسه‌ى له‌باره‌وه كراوه و جێكه‌وتى له نێو سه‌راپاى كۆمه‌ڵگه‌كاندا هه‌بووه و هه‌ر له یۆنانى كۆنه‌وه تاكو ئه‌مرۆش مێژوونووسان و فه‌یله‌سوفان و بیرمه‌ندان له‌باره‌یه‌وه دواون و بۆچوون و تیۆریایان له‌م روه‌وه به‌رهه‌مهێناوه. ئیدى له به‌ره‌به‌یانى مێژووه‌وه تاكو ئه‌مڕۆش كه نه‌ك هه‌ر قسه‌ى له‌باره‌وه ده‌كرێت به‌ڵكو چه‌ندین فه‌یله‌سوف ژیانى خۆیان له‌م پێناوه‌دا داناوه و كتێبى قه‌باره گه‌وره گه‌وره‌یان نووسیوه، بۆیه‌ش چه‌نده‌ها فه‌یله‌سوف به درێژایى مێژوو نموونه‌ى ئه‌فلاتۆن و ئیبن سینا و …هتد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له بواره‌كانى دیكه‌ى وه‌كو فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بیات و پزیشكیدا شاره‌زا و خاوه‌ن بۆچوون و دانراوى تایبه‌ت بوون به‌ڵام ئه‌م بواره گرنگه‌یان فه‌رامۆش نه‌كردووه و تیۆریاى تایبه‌تیان له‌م روه‌وه هه‌یه.
ئێمه له‌م ووتاره كورته‌دا ده‌مانه‌وێت به‌دوى ئه‌و پرسیاره‌وه بین كه ئایا ئه‌خلاق و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و سیاسه‌ت چ په‌یوه‌ندییه‌كیان پێكه‌وه هه‌یه؟ ئایا له بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندییه‌كى له‌م جۆره مومكینه؟ دیاره له تواناى ئه‌م بابه‌ته‌دا نیه به درێژایى وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه و هاوشێوه‌كانیان به ته‌واوى بداته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت ده‌روازه‌یه‌ك ئاوه‌ڵا بكه‌ین و تیایدا وێناى ئه‌و زه‌مینه‌یه بكه‌ین كه دوو ئه‌كته‌رى گه‌وره و چه‌مكى دیار رووبه‌ڕووى یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
دیاره هێنده‌ى ده‌مانه‌وێت له پاى روونكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كى له‌و جۆره و سه‌یرى ئه‌و وێنه‌یه بكه‌ین كه پێشتر خستمانه‌روو، هێنده نامانه‌وێت له رووى زاراوه و سه‌ره‌تاى دروستبوون و ره‌گ و ریشه‌ى و مێژووى هه‌ر یه‌كه‌یان بپشكنین و تیشكى بخه‌ینه سه‌ر و تانوپۆى هه‌ریه‌كه‌یان پیشان بده‌ین ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆى بچوك ئه‌وانیش: یه‌كه‌م: خه‌ریكبوون به زاراوه‌كان و دروستبوونیان و ..هتد زۆر خزمه‌تمان ناكات له بابه‌تێكى له‌مجۆره‌دا، و دووه‌م: بۆ ئه‌وه‌ى به خێرایى وراسته‌وخۆ بگه‌ینه كرۆكى بابه‌ته‌كه و له رووكه‌شگه‌رایى دوور بكه‌وینه.
با له دێڕه شیعرێكى خۆش گوفتارى شاعیر و عاریفى ئێرانى” سعدى شیرازى” یه‌وه بچینه نێو بابه‌ته‌كه‌وه ئه‌ویش ئه‌م دێڕه شیعره‌یه كه ده‌فه‌رموێت:
تو بر تخت سلگانى خویش باش
به اخلاق پاكیزه درویش باش
واته:
تۆ له‌سه‌ر ته‌ختى فه‌رمانڕه‌وایى خۆت به
به ئه‌خلاقى جوان و پاك ده‌روێش به‌دیاره ئه‌و شیعره به‌رزه‌ى “سه‌عدى” گه‌لێك وانه‌ى تێدایه و كرنگترینیان مرۆڤ ده‌توانێت له هه‌ر پله و پایه و شوێن و پێگه‌یه‌كدا بێت ده‌توانێت ئه‌خلاقیانه مامه‌ڵه بكات و بیربكاته‌وه و بجوڵێته‌وه، ئیدى له بچوكترین شته‌كانه‌وه تاكو ده‌گاته هه‌ره باڵاترین و گرنگترینیان كه كورسى و ده‌سه‌ڵاته و مرۆڤ به‌رپرس و به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر چه‌نده‌ها مرۆڤى دیكه كه له ژێر ده‌ست و فه‌رمانڕوایى ئه‌ودان، چونكه مرۆڤ شه‌ریعه‌تى گوته‌نى خاوه‌نى ئیراده‌یه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وا له مرۆڤ ده‌كات كه وه‌كو مرۆڤ مامه‌ڵه بكات و ته‌نانه‌ت بوونى “ئیراده” وا له مرۆڤ ده‌كات به‌رپرسیار بێت و گه‌لێك له بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سوفان ئه‌م خاڵه به گرنگترین جوێكه‌ره‌وه‌ى مرۆڤ و هه‌موو دروستكراوه‌كانى دیكه ده‌زانن.
چه‌مكى به‌رپرسیاریه‌تى یه‌كێكه له‌و چه‌مكانه‌ى ئه‌وه له مرۆڤ ده‌خوازێت ئه‌خلاقیانه مامه‌ڵه بكات له هه‌موو شوێن و كاتێكدا ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانى دی‌دا به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ژینگه و ده‌وروبه‌ریدا، ئاخر له‌سه‌رده‌مى مۆدێرنه‌دا یه‌كێك له‌و مه‌ترسیانه‌ى كه رووى له مرۆڤایه‌تى كردووه مامه‌ڵه كردنى نائه‌خلاقیانه‌یه، ته‌نانه‌ت مرۆڤه‌كان نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ خودى خۆیان دوژمنن و دوژمنكارى زێده‌تر په‌ره‌ى سه‌ندووه و له نێوبردنى مرۆڤه هاوشێوه‌كانى تر‌ى وه‌ك خۆى له ناو ده‌بات و به هه‌موو شێوازێك ئازادى و ماف و رێزیان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ژینگه و ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ش كه ژیانى تێدا ده‌گوزه‌رێنێت كاولكارى تێدا ئه‌نجام ده‌دات و سروشت و ژینگه‌ش دژى ده‌وه‌ستێته‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌م بارودۆخه‌ى مرۆڤى مۆدێرنه ژیانى تێدا ده‌گوزه‌رێنێت جێگه‌ى ئومێد نیه و ئه‌مه‌ش وایكردووه نیگه‌رانیه‌كى قوڵ دروست ببێت بۆ بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سوفانى له هه‌موو گۆشه‌و كه‌ناره‌كانى سه‌رزه‌مینه‌وه.
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و وانه مه‌زنه‌یه‌ى له‌و شیعره‌وه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت ئه‌ویش وانه‌ى ئه‌خلاق و مامه‌ڵه‌ى ئه‌خلاقیانه‌یه، له راستیدا یه‌كه‌مین خاڵێك له باره‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه كه به هزر و مێشكدا گوزه‌ر ده‌كات بریتیه له‌وه‌ى كه چۆن ده‌توانرێت جڵه‌وى بگرین و چۆن سنوورى بۆ دابنێین؟ ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى له چ رێگه‌یه‌كه‌وه جێبه‌جێ ده‌بێت و دێته دى؟ ئه‌مه‌ش به گوته‌ى رۆشنبیر و بیرمه‌ندى دیار “د. سروش” هه‌مان روانین و نیگاى ئه‌خلاقیانه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى. ئه‌و پێى وایه له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات گه‌لێك وه‌سوه‌سه و دوودڵى دروست ده‌كات هه‌ربۆیه دادپه‌روه‌رترین مرۆڤ گه‌ر له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات دابنیشێت و سوارى ئه‌سپى ده‌سه‌ڵات بكرێت ئه‌وه دره‌نگ یاخود زوو عه‌داله‌تى به‌ره‌و هه‌ڵدێر دڕوات و هێواش هێواش له ده‌ست ده‌رده‌چێت و ده‌گۆڕدرێت به سته‌مكارى. هه‌ر بۆیه له‌به‌ر ئه‌و هه‌ستیارى و پێگه گرنگه‌ى ده‌سه‌ڵات، مامه‌ڵه‌ى ئه‌خلاقى و بوونى تیۆریاى ئه‌خلاقى زێده‌تر گرنگ و پێویسته، چونكه گه‌ر مرۆڤ له ئاستى خواره‌وه‌دا بێت بۆ نموونه مرۆڤێك ده‌سه‌ڵاتێكى بچوكى هه‌یه، یاخود له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌متر جێكه‌وت و كاریگه‌رى هه‌یه ئه‌وا كه‌متریش جێكه‌وتى له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر و كۆمه‌ڵگه ده‌بێت و لێره‌شه‌وه گه‌ر كه‌مترین ئه‌خلاقیات په‌یڕه‌و بكات ره‌نگه كه‌مترین زیانى لێنه‌كه‌وێته‌وه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه مرۆڤ تاكو توانى زۆر بێت و ده‌سه‌ڵاتى له ده‌ستدا بێت، ئه‌وا هه‌م ده‌توانێت زۆرترین جێكه‌وتى هه‌بێت چ به دیوى پۆزه‌تیڤ و چ به دیوه نێگه‌تیڤه‌كه‌یدا و هه‌م ده‌توانێت كۆنترۆڵى زۆرترینى مرۆڤه‌كانى خواره‌وه‌ى خۆى بكات. فه‌یله‌سوفێكى وه‌كو “هابرماس” له‌م روه‌وه بۆچوونى وایه مرۆڤه‌كان به‌و مه‌عریفه‌و زانینه‌ى هه‌یانه ده‌یانه‌وێت زۆرترین كۆنترۆڵى مرۆڤه‌كانى دى بكه‌ن و كه ئه‌مه‌ش به‌كارهێنانى زانین و مه‌عریفه‌یه به دیوه سلبى و نه‌خوازراوه‌كه‌یدا.
گرنگترین توخمێك كه فه‌یله‌سوفانى سیاسه‌ت له رابردووى دووره‌وه تاكو ئێستا بۆ جڵه‌گرتنى ده‌سه‌ڵات و دانانى سنوور ده‌سه‌ڵاتى سیاسى بیریان لێكردۆته‌وه چه‌مكێكى گه‌وره‌ى پیرۆزه ئه‌خلاقى – سیاسى بووه و ئه‌ویش بریتیه له “عه‌داله‌ت”، عه‌داله‌ت چه‌مكێكى گه‌وره‌ى سه‌راپاگیره كه دوولقى “تیۆرى” و “كردارى” مرۆیى له ژێر ده‌ست و له ژێر فه‌رمانیدان ئه‌وانیش هه‌ردوو لقى “ئه‌خلاق” و “سیاسه‌ت” ده‌گرێته‌وه. ئه‌و به‌ها و فه‌زیله‌ته‌ى كه هه‌م حوكم له‌سه‌ر سیاسه‌ت ده‌كات و هه‌میش له‌سه‌ر ئه‌خلاق بریتیه له فه‌زیله‌تى “عه‌داله‌ت”. لێره‌دا بوارى ئه‌وه‌مان نیه به درێژى چه‌مكى ” عه‌داله‌ت” بناسێنین و باسى بكه‌ین، چونكه له راستیدا چه‌مكێكى زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت كه به چه‌ند پێناسه و ناساندنێك بیخه‌ینه روو ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و مێژووه دوور و درێژه‌ى مرۆڤایه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكه و مامه‌ڵه‌كردن و به‌كارهێنانى وه‌كو به‌ها و فه‌زیله‌تێكى مه‌زن. له سه‌رده‌مى نوێشدا چه‌ندین فه‌یله‌سوف كاریان له چه‌مكه‌دا كردووه و ته‌نانه‌ت ژیانى خۆیان له‌م پێناوه‌دا داناوه له‌وانه‌ش پیره فه‌یله‌سوفى ئه‌مریكى “جۆن راولز” كه نزیكه‌ى “60” ساڵى ته‌مه‌نى خۆى له پێناو عه‌داله‌ت و تیۆریاى عه‌داله‌ت ته‌رخانكرد و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى زۆرترین كتێب و لێكۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ تیۆریاكه‌ى نووسراوه به ناوى تیۆریاى عه‌داله‌ت”The theory of justice”. (د.عبدالكریم سروش) له دوایین كتێبیدا به ناوى “ئه‌ده‌بى ده‌سه‌ڵات، ئه‌ده‌بى عه‌داله‌ت” دووتوخمى گرنگى عه‌داله‌ت باس ده‌كات كه هه‌موو فه‌یله‌سوفه‌كان هاوڕان له‌سه‌ریان و بۆچوون وه‌ك یه‌كه ئه‌وانیش :
1- راستگۆیى ” صدق” یان “دروست زانى: واته هه‌بوونى زانیارى راست و دروست له‌باره‌ى رووداوه‌وه.
2- دروستكارى: بۆ نموونه ره‌نگه كه‌سێك له پله‌ى دادوه‌ریدا حه‌قیقه‌ت بزانێت به‌ڵام به پێى ئه‌و حه‌قیقه‌ته حوكم و فه‌رمان نه‌كات.
ئه‌م دوو مه‌رجه‌ى “عه‌داله‌ت” كه له هه‌مانكاتدا ئه‌خلاقین ده‌شێ به گرنگترین ئه‌و میكانیزم و گه‌وهه‌رانه‌یان بزانین كه نه‌ك هه‌ر ده‌سه‌ڵات له ئاستى گه‌وره‌دا، به‌ڵكو له ئاسته‌كانى خواره‌وه‌دا ته‌نانه‌ت له مامه‌ڵه‌ى رۆژانه‌ى مرۆڤه‌كانیشدا نه‌ك هه‌ر بوونیان به‌ڵكو كاركردن و ره‌نگدانه‌وه‌یان گه‌وره‌ترین جێكه‌وت و رۆڵى ده‌بێت و ئیدى ژیانێكى ئه‌خلاقیانه‌ش دێته دى و چونكه دواجاریش عه‌داله‌ت فه‌یله‌سوفێك گوته‌نى: ( كۆى رێسا ئه‌خلاقیه‌كانه). بۆیه‌ش ئه‌م دوو مه‌رجه بۆ جڵوراگرتن و سنوورداركردن و ئاراسته‌كردنى ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتى سیاسیش روه‌وه ئاراسته خوازراو ویستراوه‌كه‌ى خزمه‌تكردن و عه‌داله‌تخوازى به‌رهه‌م ده‌هێنێت و هه‌مووانیش به‌رهه‌مى شیرینى عه‌داله‌ت ده‌چه‌ژین و سته‌م و سته‌مكاریش جێگایه‌كیان نابێت. له كۆتاییدا ئه‌وه‌ى گرنگه‌ى جه‌ختى لێ بكه‌ینه‌ینه‌وه بوونى په‌یوه‌ندى ئه‌خلاقى نێوان “سیاسه‌ت” و “ده‌سه‌ڵات”ه و له دونیاى نوێشدا چه‌نده‌ها فه‌یله‌سوف ره‌خنه‌ى ئه‌خلاقیانه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن و پێیان وایه نابێت به هیچ جۆرێك و هیچ بیانوویه‌ك ئه‌م په‌یوه‌ندیه بپچڕێنرێت و دواجار له‌گه‌ڵ شاعیردا ده‌ڵێم:
ساقى جامێك ئاوى عه‌داله‌تم بده‌رێ – تاكو به شێتى سته‌م هه‌موو گه‌ردوون تێك نه‌ده‌م.
تێبینـــى:
بۆ نووسینى ئه‌م بابه‌ته سوود له كتێبى “ادب قدرت، ادب عدالت” له نوووسینى “د.عبدالكریم سروش” وه‌رگیراوه.








