ئیقباڵ پیاوێك له‌نێوان رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوادا
فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم وه‌لى
منداڵێك بوو هه‌میشه دره‌نگ ده‌گه‌شته قوتابخانه‌و ناوپۆل، كاتێك مامۆستاكه‌ى له‌هۆكاره‌كه‌ى ده‌پرسى، ئه‌و ده‌یگوت: (ئیقباڵ، هه‌میشه دره‌نگ ده‌گات). “شمس العلما” كه مامۆستا‌و هاوڕێى باوكى ئیقبال بوو، زۆر پێى سه‌رسام بوو، ئه‌گه‌رچى پێى خۆش نه‌بوو لاوان له‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نیانه‌وه شیعر بنووسن، به‌ڵام به بینینى یه‌كه‌م شیعرى ئیقباڵ دۆش داما‌و ئاره‌زوى بوو به‌زمانى ئوردو شیعرى ببینێت، ئه‌م منداڵه به‌بیرێكى قوڵ‌و هه‌ستێكى ناسك‌و غه‌مێكى گه‌وره‌وه گه‌وره‌بوو، ئه‌و بویه “موحه‌ممه‌د ئیقبالى لاهورى”و به‌جۆرێك ژیانى گوزه‌راند دواى خۆى ناوه‌كه‌ى خه‌فه نه‌بوو و بوویه دانیشتووى گه‌ڕٍه‌كه‌كانى زه‌ینى چه‌نده‌ها مرۆڤى ره‌سه‌ن‌و ژیر.
ئیقباڵ خودئاگاهێك بوو، به‌خودئاگایى خۆى ئاگابوو، ئه‌گه‌رچى زۆر هۆكار هه‌ن بۆ ئه‌م راده‌یه له خودئاگاییه‌كه‌ى، به‌ڵام خۆى پێى وابوو هۆكارى سه‌ره‌كى دروست بوونى ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ى، په‌روه‌رده‌ى تایبه‌تى خانه‌واده‌كه‌یى‌و كه‌سیه‌تى باوكى بوو، باوكى به‌رده‌وام رێنومایى ده‌كرد بۆ خوێندن‌و وردبوونه‌وه له قورئان، خۆى ده‌گێڕێته‌وه: (كاتێك به‌یانیه‌ك له‌ژوره‌كه‌ى خۆم قورئانم ده‌خوێند، باوكم لێى پرسیم، ئه‌وه چى ده‌كه‌یت كوڕم؟ منیش گوتم: قورئان ده‌خوێنم ، باوكیشم گوتى: ئافه‌رین كوڕم، به‌ڵام كاتێك قورئان ده‌خوێنیت به‌و نه‌فه‌سه‌وه بیخوێنه كه بۆ تۆ دابه‌زیوه). ئه‌م چیرۆكه ئه‌و زه‌نگه بوو كه وه‌رچه‌رخانى له دونیابینى ئیقباڵدا دروست كرد‌و ئیتر ئه‌و جۆرێكى تر قورئانى وێنا ده‌كرد‌و قورئان بویه سه‌نته‌رى ژیانى، له یه‌كێك له به‌یته‌كانیدا ده‌فه‌رموێت:
نقش قرێ‌ن چون كه برعالم نشست نقشهای پاپ‌و كاهن برشكست
پاك، دڵسۆزى ئایینى خۆى بوو، هه‌میشه له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بوو ئه‌وه‌ى دینى نیه‌و پێستى زێڕ‌ینى دینى له‌به‌ركردووه جوداى بكاته‌وه، به‌رده‌وام دژى خورافه بوو، ئه‌گه‌رچى جه‌سته‌ى حیكمه‌ت له‌رۆژئاوا فێر بوو بوو، به‌ڵام رۆحى حیكمه‌ت له رۆژهه‌ڵاته‌وه و له‌ناو ئایینه‌كه‌ى خۆیه‌وه فێر بووبوو. به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌یشتبوو كه تا ئه‌ندێشه‌ى ئیسلامى تیۆرى گه‌شه‌ى پێ نه‌درێت‌و به‌هێز نه‌كرێت‌و به‌رمه‌بناى ئه‌و شوناسێكى به‌هێزو گشتى بینانه‌كرێت، ئوممه‌تى ئیسلامى له‌ژێر چنگى مرۆڤخۆره‌كان رزگارى نابێت، پێى وابوو هیچ چاكسازێكى موسڵمان ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندێشه‌ى ئایینى ئوممه‌تى خۆى بێ‌باك بێت.
هه‌موو ئه‌م بیركردنه‌وه تازانه‌ى وایكرد، ئه‌گه‌رچى گه‌شه‌ى فیكرى ئیسلامى له هیندستان (500)ساڵ بوو وه‌ستابوو، تا هاتنى “شاولى الله دهلوى” به‌ڵام ئه‌ویش نه‌یتوانى ئه‌م كاره گرانه ئه‌نجام بدات، چونكه زانستى نوێ‌و ده‌ستكه‌وته‌كانى زانسته سروشتیه‌كانى نه‌ده‌زانى، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ئه‌و كاریگه‌ریه زۆره‌ى نه‌بوو، تا ئیقباڵ هات‌و به‌هۆى به‌هێزى له‌وخاڵانه‌دا كه دهلوى تێیاندا لاواز بوو ده‌ستى كرد به نوێكردنه‌وه‌ى بیرى ئایینى.
یه‌كێك له ته‌رحه‌كانى ئه‌وه‌بوو، له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى زانسته سروشتیه‌كاندا فه‌هم‌و ده‌ركمان دوچارى گۆڕان بووه، پاشتر تیۆریاى “ئه‌نیشتاین” رۆڵێكى تر‌ى به جیهاندا‌و رێگایه‌كى نوێى بۆ گه‌یشتن به بابه‌ته هاوبه‌شه‌كانى نێوان ئایین‌و فه‌لسه‌فه خسته‌ڕوو، ئیدى جێگه‌ى سه‌رسوڕمان نیه ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ى نوێى موسڵمانانى ئاسیا‌و ئه‌فریقا داواكارى نوێكردنه‌وه‌ى بیرى ئایینى بن، بۆیه پێویسته پێشكه‌وتنى ئه‌وروپا بكه‌ینه ئه‌زموون‌و سوود له چاكه‌كانى وه‌رگرین‌و خراپیه‌كان وه‌لاخه‌ین.
پاشتر ئه‌م پرسیاره‌ى ته‌رحكرد كه: ئایا ئایین ئامرازى پێكه‌وه كۆكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكیه؟ یان سیستمێكى فیكرى‌و مه‌عنه‌وى جاویدانى یه؟ زۆرى مه‌به‌ست بوو بزانێت بۆچى موسڵمانان له‌م سه‌رده‌مه‌دا بێ په‌نان، رووت‌و بێ به‌رگن، موسڵمانانى به كچه‌كه‌ى حاته‌مى ته‌ى وه‌سف ده‌كرد، كاتێك به‌دیلى ده‌گیرێت‌و ده‌یهێننه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (ص) جل‌و به‌رگه‌كه‌ى دڕابوو، پێغه‌مبه‌ریش (ص) عه‌باكه‌ى سه‌رشانى خۆى پێ ده‌دات، تاخۆى پێ داپۆشێت، ئیقباڵ پێى وایه ئێمه له‌م خاتوونه‌ى ته‌ى ڕووت‌و بێ به‌رگترین، بۆیه دوباره پێویستمان به پێغه‌مبه‌رى خوایه تا دامان بپۆشێته‌وه، ده‌فه‌رموێت:
ما از ێن خاتون تى عریان تریم پیش اقوام بى چادوریم
به‌هه‌رحاڵ ناتوانین گه‌وهه‌رى ئه‌ندێشه‌ى ئیقباڵ بناسین، به‌بێ ناسینى مامۆستاكه‌ى، ئیقباڵ دێوانه‌ى مامۆستاكه‌ى بوو (مه‌ولانا) وه سه‌رچاوه‌ى ئیلهامى مه‌عریفى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى بوو، مه‌ولانا باوكى مه‌عریفى ئیقباڵ بوو، بۆیه له‌م رووه‌وه ئه‌گه‌رچى جیاوازى ساڵى ژیانیان زۆره، به‌ڵام براى “عه‌بدولكه‌ریم سروش” بوو، سروش خۆى ده‌فه‌رموێت: ئه‌و كاتانه‌ى له قۆنیه (ئه‌و شاره‌ى كه مه‌ولاناى تێدا ژیاوه‌و گۆڕه‌كه‌شى ئێسته له‌وێیه) بووم، هه‌میشه ئه‌م به‌یته‌ى ئیقباڵم بیر ده‌هاته‌وه كه به‌مه‌ولاناى ده‌فه‌رموو: (به‌ئومێدى ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر به‌شێكى ئه‌م شوێنه‌دا تێپه‌ڕبوبیت، هه‌موو خاكى ئه‌م شوێنه به‌پێ ده‌گه‌ڕێم).
مامه‌ڵه‌ى عارف‌و فه‌یله‌سوف‌و ئه‌دیبه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كاندا جیاوازه، زۆرجار عارفێك له‌یاریگاى زه‌ینیدا یارى به‌كۆمه‌ڵێك ووشه ده‌كات، به‌ڵام بیه‌وێت یان نه‌یه‌وێت ئه‌م چه‌مكانه له نوسین‌و به‌رهه‌مه‌كانیدا ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌حوى رۆح‌و مه‌وله‌وى تاوه‌گۆزى دڵ‌و مه‌ولانا رۆمى شیر‌و شه‌كر‌و حافز زوڵف‌و…هتد، كلیلى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاكانى خه‌یاڵدانیان بن، ئه‌وا ئیقباڵ یش به‌هه‌مان شێوه كۆمه‌ڵێك وشه‌ى كلیلى هه‌ن كاتێك خوێنه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌وه ده‌كات، بۆئه‌وه‌ى ئه‌م وشانه ده‌رك بكات پێویست ناكات زۆر زه‌حمه‌تى زه‌ینى خۆى بدات، ئێمه لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین چه‌ندێك له‌و وشانه بخه‌ینه خزمه‌تى خوێنه‌رانى به‌ڕێز كه بریتن له‌مانه:
یه‌كه‌م: زیكر‌و فیكر: ئه‌م دوالیزمه‌یه لاى ئیقباڵ هه‌ریه‌كه ته‌عبیر له شتێك ده‌كه‌ن‌و وه‌زیفه‌ى خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، زیكر ده‌ریاى ئارامى‌و ژوانگه‌ى گه‌یشتنه به مه‌عشوق، (فیكر)یش ئامرازى كه‌شف‌و ده‌سكه‌لاى مرۆڤى عه‌قڵانیه بۆ ده‌لیلهێناوه بۆ كاره‌كانیان، ئیقباڵ پێى وایه هه‌رشارستانیه‌تێكى دونیا بۆ ئه‌وه‌ى شارستانیه‌تێكى كامڵ‌و ته‌ندروست بێت، پێویسته هه‌دوو ئه‌م چه‌مكانه به‌گرنگ وه‌ربگرێت‌و له‌ده‌رونى خۆیدا وه‌ك دوكۆرپه به‌خێویان بكات، هه‌رشارستانیه‌تێك (فیكر)و عه‌قڵى پشت گوێ بخات، ئه‌وا ئه‌ندازه‌یه‌كى باش له‌زانست‌و شارستانیه‌تى ماددى دواى ده‌خات، خۆ ئه‌گه‌ر له (زیكر) بێ‌ئاگا بین، ئه‌وا شارستانیه‌تێك پێك دێت به كۆڵێك بۆشایى رۆحى‌و ته‌نگژه‌ى دونیاى ناوه‌وه‌و روخانى دیوى ئه‌خلاقیه‌وه، كێشه‌ى جیهانى رۆژئاوا كه‌نارخستنى (زیكر)و جیهانى رۆژهه‌ڵاتیش به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنى (فیكر)ه، له جاویدنامه دا ده‌فه‌رموێت:
جز بقرێن چیغمى روباهى است فقر قرێ‌ن اصل شاهنشاهى است
فقر قرێ‌ن، اختلاگ ژكر و فكر فكر را كامل ندیدم جز به ژكر
ژكر، ژوق و شوق را دادن ادب كار جان است این نه كار كام و لب
(به‌بێ قورئان شێر رێوى یه، گه‌دایى قورئان بنه‌ماى هاهه‌نشاهى یه، هه‌ژارى قورئان ئامێته كردنى زیكر و فیكره، فیكرم به كامڵى نه‌دیوه مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ زیكردا، زیكر به‌خشینى شه‌وق‌و زه‌وق‌و په‌رداخ كردنیانه، ئه‌مه‌ش كارى گیانه نه‌ك زمان‌و لێو)
دووه‌م: رۆح‌و جه‌سته: رۆح‌و جه‌سته‌ش دوو گوته‌زان به‌رده‌وام له زه‌ینیدا له هاتوچۆدا بوون، له‌راستیدا ئیقباڵ مه‌ولانا زه‌ده‌و رۆح زه‌ده‌یه، رۆح ده‌كاته بنه‌ڕه‌تى ته‌واوى شته‌كان، دونیاى رۆح لاى ئه‌م دونیاى هه‌ست‌و سۆز‌و ئه‌وین‌و به‌رامبه‌رخوێندنه‌وه‌یه‌و دواجاریش ئیلهام به‌خشى ئه‌خلاقه، بۆیه پێى وایه رۆح یه‌كه‌ى خوێندنه‌وه فیكریه‌كانى رۆژهه‌ڵاته، جه‌سته‌ش دونیاى سود‌و قازانج‌و فێڵ‌و ته‌ڵه‌كه‌و به‌رژه‌وه‌ندیخوازیه، ئیقباڵ واى ده‌بینێت جه‌سته یه‌كه‌ى مامه‌ڵه‌ى رۆژئاواییه‌كانه، سه‌رمایه رۆحیه‌كان هه‌میشه‌یین‌و بوارى فریودانیان تێدا نییه، سه‌رمایه‌ى جه‌سته‌ش سه‌رمایه‌گه‌لى كاتین‌و بوارى ئاڵوگۆڕو فریودانیان تێدایه، ره‌خنه‌ى ئیقباڵ له رۆژئاواییه‌كان لێره‌وه بوو كه پێى وابوو شارستانیه‌تێكه له‌سه‌ر بنه‌ماى جه‌سته بونیاد نراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و جه‌سته‌یه به‌هه‌ست‌و ئه‌وین‌و عشق‌و رۆح تێرئاو بكرێت‌و پڕبكرێته‌وه، ئیقباڵ به كوڕه‌كه‌ى ده‌ڵێت:
ترسم این عصر كه تو زادى در ێن در بدن غرق است و كم دادند زجان
چون بدن از قحگ جان ارزان شود مرد حق در خویشتن پنهان شود
(ده‌ترسم وه‌ك ئه‌و سه‌ده‌یه‌ى كه تۆ تێیدا چاوت هه‌ڵهێناو نوقمى جه‌سته‌یه و بێ ئاگایه له گیان، ده‌ترسم وه‌ك جه‌سته له وشكه‌ساڵى گیاندا هه‌رزان بێت و مه‌ردى حه‌ق له‌خودى خۆیدا خۆى حه‌شار دابێت)
سێ یه‌م: هه‌واڵ‌و بینین: یه‌كێكى تر له‌و بابه‌تانه‌ى لاى ئیقباڵ گه‌رم‌و گوڕ راگیراوه بریتییه له دوالیزمه‌ى (هه‌واڵ) و (بینین)، هه‌واڵ باسكردنه له هه‌بوو، هه‌میشه له هه‌واڵدا شتێك هه‌یه‌و كه‌سێك دێت ده‌یگێڕێته‌وه، بۆیه له چه‌مكه مه‌نتیقیه‌كاندا (تصدیق)ى بۆ به‌كاردێت، هه‌واڵ گێڕانه‌وه‌ى بینراوه‌كانى (چاوى سه‌ر)ه، شتێك كه ده‌كرێت وه‌ك یه‌ك هه‌موومان بیبینین، به‌ڵام (بینین) لاى ئیقباڵ شتێك نییه به‌چاوى سه‌ر ببینرێت بۆیه ده‌بێت مه‌حوى ئاسا په‌نا بۆ چاوێكى بیناتر به‌رین كه (چاوى دڵ)ه. (بینین) مه‌عریفه‌یه‌كه له ئه‌زموونى تاكه‌كه‌سیه‌وه په‌یدا ده‌بێت‌و باوه‌ڕ به شوێن خۆیدا ده‌هێنێت‌و زیاتر (تصور)ه، لاى ئیقباڵ كه‌سى عارف كه‌سێكه له (بینین) به‌هره‌وه‌رده‌گرێت، دواجار ئیقبال هه‌موومان بانگ ده‌كات بۆ (بینین)و تكامان لێ ده‌كات له‌ئاشوبى عه‌قڵ خۆمان وه‌دور بگرین، چونكه سه‌رئه‌نجام عه‌قڵ یه‌كسانه به (هه‌واڵَ).
خرد را جز خبر چیزى نباشد علاج درد تو در نڤر است.
(عه‌قڵ جگه له هه‌واڵ شتێكى دى نیه، چاره‌سه‌رى ده‌ردى تۆ له بینین دایه)
(3)
به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئیقباڵ كۆمه‌ڵێك سیفاتى هه‌بوو ئه‌كرێت به خاڵى به‌هێز بۆى هه‌ژمار بكه‌ین، كه گرنگترینیان بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه:
أ) فه‌رهه‌نگى رۆژئاواى ده‌ناسى‌و به فه‌لسه‌فه‌و فیكریان ئاشناییه‌كى باشى هه‌بوو، تا ئه‌و راده‌یه‌ى كه رۆژئاواییه‌كان وه‌ك بیریار‌و فه‌یله‌سوف ده‌یانناساند، له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاشنایى‌و ناسینه‌ى فه‌رهه‌نگى رۆژئاوایی‌دا پێى وابوو ئه‌ندێشه‌ى مامه‌ڵه‌ى مرۆیى لاى ئه‌وان ونه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌یگوت موسڵمانان ته‌نها كه‌سانێكن هه‌ڵگرى ئازارى مرۆڤ بن، ئیقباڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بانگهێشتمان ده‌كات بۆ فێر بوونى زانست‌و هونه‌رى رۆژئاوایى، له هه‌رجۆره رۆژئاواگه‌رایى‌و ئالوده‌بونێك به شته رۆژئاواییه‌كانه‌وه موسڵمانان ئاگادار ده‌كاته‌وه، چونكه پێى وایه ئێسته ئه‌وروپا گه‌وره‌ترین رێگرى به‌رده‌م پێشكه‌وتنى ئه‌خلاقه، به‌پێچه‌وانه‌وه موسڵمانان به‌هۆى بوونى وه‌حى(سروش)ه‌وه خاوه‌نى ئه‌ندێشه گه‌لێكن كه له‌قوڵایى سروشتى دروستى مرۆڤه‌وه هه‌ڵقوڵاون‌و ده‌توانن مرۆڤایه‌تى به‌ره‌و ئه‌خلاقێكى پاكى چاك رێنوێنى بكه‌ن.
ب) یه‌كێكى تر له خاڵه به‌هێزه‌كانى ئیقباڵ ئه‌وه بوو: ئه‌وه‌ى لاى “سه‌ید جه‌مالى ئه‌فغانى‌و موحه‌ممه‌د عه‌بده‌و ته‌نانه‌ت كه‌واكیبى” هه‌بوو لاى ئه‌میش ده‌بینرا، كاتێك ده‌یویست رێگه‌چاره‌یه‌كى دروست بدۆزێته‌وه تا موسڵمانان به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌حوكم یان بنه‌مایه‌ك له بنه‌ماكانى ئیسلام گه‌ڕێن، بگه‌نه رێگه چاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه سیاسی‌و ئابورى‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان، لێره‌وه له‌باره‌ى كۆمه‌ڵێك بابه‌تى گرنگه‌وه بۆچوونى خۆى ده‌خسته ڕوو، وه‌ك بابه‌تى ئیجتیهاد‌و چه‌ند بابه‌تێكى تر، ئه‌شێت ئه‌مه یه‌كێك له جیاوازیه گه‌وره‌كانى لاهورى‌و “سه‌ید قوتب” بێت، لاهورى پێى وابوو ئه‌مڕۆ مرۆڤایه‌تى پێى ناوه‌ته قۆناغێكى تر‌ى ژیانى خۆیه‌وه و له‌م قۆناغه‌شدا له‌هه‌ر قۆناغێك زیاتر زانست پێشكه‌وتووه و زانست ده‌ستى خستووه‌ته ناو ژیانى مرۆڤه‌وه، له‌ولاشه‌وه زۆرێك له فه‌قیهه‌كان بێ خه‌به‌رن له زانستى نوێ‌و لێى به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش نه‌یان توانیوه خوێندنه‌وه‌ى نوێ بۆ كێشه‌كانى جیهانى ئیسلامى بكه‌ن‌و ئیجتیهاد نه‌بووه‌ته به‌شێك له كارى زانستى زانا ئایینى یه‌كان، له‌كاتێكدا ئیجتیهاد داینه‌مۆى بزووتنى ئیسلام‌و موسڵمانانه.
ج) یه‌كێكى تر له‌خاڵه‌كانى هێزى ئیقباڵ ئه‌مه‌یه كه وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ى له ئه‌وروپا خوێندویانه‌و له‌وكاته‌شدا زانست ئایینى رۆژئاوا بووه، نه‌ك ته‌نها وه‌ك ئه‌وان به‌سیماى ئه‌فسوناوى شارستانیه‌تى رۆژئاوا فریوى نه‌خواردووه به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وكه‌سانه‌ى خوێندنیان له ئه‌وروپا بووه، كه‌سێكى مه‌عنه‌ویه‌تگه‌را بووه و رۆحییه‌ن عیرفانى‌و رۆژهه‌ڵاتى بوو، ئیقباڵ نوێكردنه‌وه‌ى مه‌عنه‌ویه‌تى ئیسلامى به یه‌كه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى بیرى ئایینى ده‌زانێت‌و واى ده‌بینێ دووه‌م به‌بێ یه‌كه‌میان هیچ ئه‌نجامێك ناگرێت.
د) چاكیه‌كى دى ئه‌مه بوو ته‌نها پیاوى ئه‌ندێشه‌و فیكر نه‌بوو، به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتدا پیاوى خه‌بات‌و تێكۆشان‌و روبه‌روبونه‌وه‌ى داگیركه‌رانیش بوو، به‌یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى ده‌وڵه‌تێك داده‌نرێت كه ناوى پاكستانه‌و گه‌وره‌ترین رێژه‌ى موسڵمانان له‌خۆ ده‌گرێت، له‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌و كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندى تری‌دا، لێكچونێكى زۆر له‌نێوان لاهورى‌و “ئه‌حمه‌دى موفتى زاده”دا هه‌یه، موفتى زاده‌ش به‌هه‌مان شێوه نه‌ك كارى ته‌نها كورت كردبێته‌وه له فه‌لسه‌فه‌كارى‌و نوسین‌و به‌دواداچوونى زانستیدا به‌ڵكو پایه‌یه‌ك بوو له پایه‌كانى شۆڕشى ئیسلامى ئێران.
ه) یه‌كێكى تر له چاكیه‌كانى ئیقباڵ تواناى قوڵ‌و هه‌ستى ناسكى نێو شیعره‌كانیه‌تى، ئه‌م هه‌سته‌ى وێنه‌یه‌كى بێ وێنه‌ى سه‌رده‌مى خۆى‌و چه‌ژه‌ى تایبه‌تى خوێنه‌ره‌كانى بوو، هه‌موو ئه‌م هێزه ئه‌ده‌بیه‌شى له‌خزمه‌ت ئامانجه ئیسلامیه‌كانیدا وه‌گه‌ڕ خستبوو، موته‌هه‌رى پێى وابوو ئیقباڵ له‌جۆرى ئه‌و شاعیرانه‌یه كه كه‌واكیبى په‌سنیان ده‌كات به “كمیت اسدى‌و حسان بن پابت‌و دعیل بن على”، هۆنراوه شۆڕشگێڕانه‌كانى لاهورى زیاتر به‌زمانى ئوردوو بوون، دواتر وه‌رگێڕدرانه سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى‌و فارسى‌و رۆڵێكى گرنگیان له وه‌گه‌ڕخستنى هه‌ستى موسڵماناندا هه‌بوو، ئه‌مه جگه له‌و شیعرانه‌ى كه زیاتر رۆڵه‌ى هه‌سته ناسك‌و دونیارۆحى‌و عیرفانیه‌كه‌ى خۆى بوون، كه سه‌رچاوه‌كه‌ى بریتى بوو له چه‌مه‌ى (مه‌ولانا)و ئه‌م فۆرمه‌ى له شیعره‌كانى كاریگه‌ریه‌كى گرنگیان هه‌یه له مانه‌وه‌ى لاهورى دا له‌نێو دڵ‌و سه‌رزمانى ئه‌ده‌ب دۆستان‌و لایه‌نگرانى ته‌رزى عیرفانى شارستانیه‌تى ئیسلامی‌دا.
و) خاڵێكى تر‌ى هێزى ئیقباڵ بریتى بوو له (فه‌لسه‌فه‌ى خود)ه‌كه‌ى، له‌ژێر رۆشنایى ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌دا پێى وابوو وڵاتانى ئیسلامى شوناسى راسته‌قینه‌ى خۆیانیان له‌ده‌ست داوه‌و پێویسته هه‌رچى زووتره به‌ده‌ستى بهێننه‌وه، ئیقباڵ پێى وابوو هه‌روه‌ك چۆن تاك توشى هه‌ندێك له‌ده‌ست دانى كه‌سایه‌تى خۆ و له‌خۆنامۆبوون ده‌بێت‌و له‌خۆى دورده‌كه‌وێته‌وه و به‌فه‌رهه‌نگى كه‌سێكى تر له‌جێى فه‌رهه‌نگى خۆى خزمه‌ت ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه كۆمه‌ڵگه‌ش وه‌ك تاك رۆح‌و كه‌سایه‌تى‌و سیماى تایبه‌تى خۆى هه‌یه و دووچارى له‌ده‌ستدانى كه‌سایه‌تى خۆى ده‌بێت‌و شوناسى خۆى ویڵ ده‌كات، باوه‌ڕبه‌خۆبوونى كۆمه‌ڵگه لاواز ده‌بێت‌و رێزى خۆى لانامێنێت تا توشى داڕوخان ده‌بێت، دواجار له‌نێو شوناسى كۆمه‌ڵگه‌و گه‌لانى تردا جێگه بۆخۆى په‌یدا ده‌كات‌و خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ‌و شوناسى كۆمه‌ڵگه‌كانى تر ده‌كات. ئیقباڵ پێى وایه شارستانیه‌تى ئیسلامى له روبه‌ڕوبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شارستانیه‌تى رۆژئاوا تووشى له‌ده‌ست دانى (خود)ى راسته‌قینه‌ى خۆیان بوون‌و ره‌سه‌نایه‌تى ئه‌م خوده‌یان خستۆته ژێر پرسیاره‌وه، بۆیه یه‌كه‌م كارێك كه چاكسازه‌كان پێویسته بیكه‌ن گێڕانه‌وه‌ى بڕوابوونه به (خود)ى راسته‌قینه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه، واته فه‌رهه‌نگ‌و مه‌عنه‌ویه‌تى ئیسلامى.
ئیقباڵ له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌م خاڵه به‌هێزانه‌ى له‌كه‌سایه‌تى ئه‌ودا هه‌بوون‌و باسمانكرد، ده‌كرێت كه‌موكورتیش له كه‌سایه‌تى ئه‌ودا هه‌بێت، گرنگترینى ئه‌و كه‌م‌و كورتیانه‌ش بریتین له‌مانه‌ى خواره‌وه:
أ) قوڵ شاره‌زاى فه‌رهه‌نگى ئیسلامى نه‌بوو، به‌ڵكو به‌مانا رۆژئاواییه‌كه‌ى زیاتر فه‌یله‌سوف‌و بیریار بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه ده‌بوو بیكردایه قوڵ فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى ده‌رك نه‌كردبوو، سه‌ربار “سه‌ید قوتب” پێى وابوو هه‌ندێك له بۆچونه‌كانى كاریگه‌رى “ئوگست كومت”یان به‌سه‌ره‌وه دیاره، ده‌رباره‌ى زانستى ئیسلامیه‌كانى وه‌ك ئیلاهیات‌و كه‌لام‌و مه‌نتیق‌و…هتد، شاره‌زاییه‌كى ئاسایى هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه چركه‌ساتى عیرفانى زۆر ناسك لاى لاهورى بوونى هه‌یه‌و خۆى به شه‌یداى عیرفانى هیندى‌و رۆژهه‌ڵات ده‌زانی‌و شیفته‌ى مه‌ولاناى رۆمى بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ عیرفانى ئیسلامى‌و پایه تیۆرى‌و فه‌لسه‌فیه‌كه‌ى باش رۆنه‌چوو بوو.
ب) لاهورى به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌ندێك له چاكسازان‌و به‌تایبه‌تى جه‌ماله‌ددینى ئه‌فغانى، زۆر سه‌فه‌رى بۆ وڵاته ئیسلامیه‌كان نه‌كردووه، له‌نزیكه‌وه وه‌ك لێكۆڵه‌رێك مه‌یدانیه‌ن نه‌یتوانیوه له‌ناو بارودۆخ‌و روداو و بزوتنه‌وه چاكسازی‌و ئیسلامیه‌كاندا بژى، به‌ڵكو زۆرتر سه‌فه‌رى بۆ ئه‌وروپا‌و رۆژئاوا كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ بوونى ئه‌و توانا دانسقه‌یه‌ى كه له ئیقباڵدا شه‌پۆلى داوه، ده‌كرێ له‌هه‌ندێك هه‌ڵسه‌نگاندن‌و بیروڕا تایبه‌ته‌كانیدا نه‌ى پێكابێت.