رازى عیشق و نیازى عه‌قڵ
ئیقباڵ پیاوێك له‌نێوان رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوادا فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم وه‌لى منداڵێك بوو هه‌میشه دره‌نگ ده‌گه‌شته قوتابخانه‌و ناوپۆل، كاتێك مامۆستاكه‌ى له‌هۆكاره‌كه‌ى ده‌پرسى، ئه‌و ده‌یگوت: (ئیقباڵ، هه‌میشه دره‌نگ ده‌گات). "شمس العلما" كه مامۆستا‌و هاوڕێى باوكى ئیقبال بوو، زۆر پێى سه‌رسام بوو، ئه‌گه‌رچى پێى خۆش نه‌بوو لاوان له‌سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نیانه‌وه شیعر بنووسن، به‌ڵام به بینینى یه‌كه‌م شیعرى ئیقباڵ دۆش داما‌و ئاره‌زوى بوو به‌زمانى ئوردو شیعرى ببینێت، ئه‌م منداڵه به‌بیرێكى قوڵ‌و هه‌ستێكى ناسك‌و غه‌مێكى گه‌وره‌وه گه‌وره‌بوو، ئه‌و بویه "موحه‌ممه‌د ئیقبالى لاهورى"و به‌جۆرێك ژیانى گوزه‌راند دواى خۆى ناوه‌كه‌ى خه‌فه نه‌بوو و بوویه دانیشتووى گه‌ڕٍه‌كه‌كانى زه‌ینى چه‌نده‌ها مرۆڤى ره‌سه‌ن‌و ژیر. ئیقباڵ خودئاگاهێك بوو، به‌خودئاگایى خۆى ئاگابوو، ئه‌گه‌رچى زۆر هۆكار


