من بۆچی مسوڵمانم؟
د.تەحسین حەمەغەریب پێشەکی لە خێزانێکی مسوڵمان لەدایکبووم و سەر بە نەتەوەیەکم کە زۆرینەی مسوڵمانە، ئیدی منیش وەک هەر تاکێکی مسوڵمانی کورد لەسەری راهێنراوم و مسوڵمانبوون بەشێک لە نەریتی من پێکدێنێت. من ناتوانم خۆم لەو کولتوورەی کە بەشێکی گەورەی لەو ئایینەوە هاتووە خۆم دابڕنم. بەڵکو ئایا ئەمەی کۆتایی وایە، واتە ناتوانم لە ئیسلامەتی خۆم خۆم دابڕنم؟ ئەگەر بزانم ئیسلامبوون شتێکی راست نییە و یاخود لانیکەم ژیرانە نییە کە من سەر بەو ئایینە بم! هەرچەند مسوڵمانبوون تەنها باوەڕ نییە، بەڵکو خۆ ئەوە ئەخلاقی نییە (ئەخلاقی باوەڕ ئەوە دەخوازێت) کە بۆ باوەڕەکانم بە ئایینی ئیسلام من بەڵگەی ژیرانەم نەبێت. یاخود باوەڕەکانی ئیسلام دژی
هەستی شوێن
تەحسین حەمەغەریب پێناسەی زۆر بۆ بابەتێكی وەك شار كراوە، ئەویش بەگوێرەی جیاوازی كایە مەعریفی و زانستیەكان، شار پێناسەی جوگرافی و ئابووری و كۆمەڵناسی و ئەندازیاری و هتدی...هەیە، لەگەڵ ئەمانەشدا پێناسەی هونەری و فەلسەفی و تەنانەت رۆحانیش بۆ شار هەیە، یەكێك لەو پێناسانەش پێناسەی فەیلەسوفانی فەلسەفەی دیاردەناسیە كە شار بە (فەزای ژیاو) پێناسە دەكەن، ئەو پێناسەیەی هەنوكە جێكەوتی گەورەی لەسەر شارناسانی دونیا داناوە و بووەتە ئیلهامبەخشیان لەشارسازیدا كە لە چوارچێوەی ئەو پیناسەیە و بە پشت بەستن بە بنەماكانی، پێكهاتە و بونیادی شار دیاری دەكەن، بەڵام من پێش ئەوەی ئەو پێناسەیە و بونیاد و پێكهێنەرەكانی شار بەگوێرەی ئەو پێناسەیە شرۆڤە بكەم دەمەوێت



