نووسینى: دکتۆر تەحسین حەمەغەریب
ئێستا لێگەڕێن با هەندێ لە هەڵە بنەرەتییەکان هەڵبدەینەوە کە بەم ڕۆژەیان گەیاندین (بێگومان بە لەبەرچاوگرتنى ئەوەى لە کاتى قەیراندا کاتى هەڵدانەوەی هەڵە و دیاریکردنى هەڵەکار نییە، چونکەئێستا ئێمە دەبێت فریابکەوین خەریکە نەتەوەکە لە ناو دەچێت). بەڵام خۆ ئێمە ڕووی دەممان لە کەسێکى دیاریکراو نییە:
یەکەم: دروستکردنى دەوڵەت و کۆمەڵگەى دیموکراسی: زۆرجار بیر دەکەمەوە ئەگەر ئەو هۆشیارییە نەتەوەیی و لە یەکتر ئاگاداربوونەی هەرچوار پارچەی کوردستان کە ئێستا هەمانە، لە سەرەتای سەدەی بیستدا بوونى هەبوایە لەوانەبوو ئێمە ببووینایە بە دەوڵەت، ئەو کاتەی دەوترا دەوڵەت سێ پایەی هەیە ئەوانیش (گەل و زەوی و دەسەڵات)ن !. بەڵام هەنوکە ڕەگەزی چوارەم زۆر بە توندى پەیدا بووە کە ئەویش رەگەزە نێودەوڵەتییەکە و ڕازیبوونى دەوڵەتانى دیکەیە، کە ئەم رەگەزە لە هەر سێ رەگەزەکەى دیکە کاریگەرترە و بە ویستى ووڵاتە گەورەکانى وەک ئەمریکا دەوڵەتان دروستدەکرێن و دەسەڵاتى ووڵاتان دەگۆڕدرێن و هەر لە لایەن ئەو ووڵاتانەوە ڕێ لە دروستبوونى دەوڵەتى کوردى دەگیرێت، هەڵەکەش ئەمە بووە کە زۆر پشت بەم دەوڵەتانە بەستراوە و ئەوانیش دەستیان بڕین! .
دەرەنجامى ئەوەى سەرەوە بریتییە لەوەى کە ئەگەر دەسەڵاتدارانى کورد دەوڵەت نین و ناهێڵن دەوڵەت بن ، دەی بۆ مامەڵە لەگەڵ بارودۆخێکى وەک رۆژئاوادا با لێگەڕێن یەکەکانى خوار دەوڵەت و وەک یەکەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى هاوچەرخ و یەکە نەریتی و بنەڕەتییەکانى کۆمەڵگەى کوردى وەک خێڵ و مامۆستایانى ئایینى و شێخ و خەڵکە ئاساییەکە ڕۆڵی خۆیان ببینن لە گەیاندنى هاوکاری و بەرگریکردن ، هەر ئەو یەکە نەریتییانە دەولەتەکانى بەرامبەر پشتیان پێدەبەستن بۆ هێرشکرنە سەر کوردستان، کە وا دەردەکەوێ لە دیوە هاوکارییەکەیەوە هەندێک دەستان شل کردووە داواش وایە لە ڕووە (بەرگریکاری)یەکەوەش دەست بەردەن!.
دووەم: بەشێوەیەکى گشتى یەکێک لە هەڵەی سیاسی کە هەر لە سەردەمى دروستبوونى حیزبی کوردى تا ئەمڕۆ کە دەسەڵاتیان هەیە؛ ئەوەیە کە نایانەوێت حوکمڕانى کۆمەڵگە بکەن!، ئاخر حوکمرانى بەڕێوەبردنى کۆمەڵگەیە وەک خۆی، نەوەک بتەوێت کۆمەڵگە وا لێبکەیت کە خۆت دەتەوێت، ئەمە مانای ئایدیۆلۆجیایە کە دەبێت کۆمەڵگە بەو شێوەیە بێت کە من دەمەوێت نەوەک بۆ خۆی چۆنە!، ئەمە کێشەی حوکمڕانى حیزبە چەپەکان و بزوتنەوە ئیسلامییە توندرەوەکانە (ئەمیان بە سەپاندنى رەفتاری ئایینى بە زۆر و ئەویان بە ڕەدکردنەوەی ئایین بە زۆر). ئای کورد چەندى بە دەست هەر دوو ڕووگەکەوە چەشت!، دەرەنجام گەیشتن بە گوتەی بێمانای من لە پێشدا موسڵمانم یاخود کوردم؟، ئەو هەڵە ژیرییەی کە دواتر لەسەری دەنوسم، بە دڵنیاییەوە ئەمە هەر لەبنەڕەتەوە توندوتیژى دروست دەکات و دواجار دەرەنجام قەبوڵنەکردنى خەڵکییە بۆ ئەو دەسەڵاتە و دواتر بەکارهێنانى توندوتیژى زیاترە بۆ سەرکوتکردنى خەڵکەکە!.
هەر ئەمەیە مەبەست لە ناونیشانى ئەم پۆستە کە ئەوەى رەشەبا بچێنێت تۆفان دەچنێتەوە، واتە ئەوەى بە زۆر و توندوتیژى خۆی بچەسپێنێت خەڵک لێیی هەڵدەگەڕێتەوە!.
دەرەنجامى کردەیی ئەم خاڵەی دووەمیش کە شوکر بۆ خوا لە ناو کۆمەڵگەى کوردیدا بزوتنەوە دینییە توندڕەوەکان رۆڵیان نەماوە تا دینداری توندى خۆیان بەسەر خەڵکیدا بسەپێنن و دەبێت نەهێڵدرێت جارێکى دیش هیچ ناوچەیەکى ئەم نیشتمانە بگرنە دەست تا کاری لەو شێوەیە ئەنجام بدەن. هەروەک دەبێت هزرە دژە دینییەکەش کە هەنوکەش لە هەندێ ناوچەی کوردستان دەسەڵاتدارن کۆمەڵگەی کوردەوارییان وەک خۆی قەبوڵ بێت و بهێڵن کۆمەڵگە بەو کولتوورە قووڵەی خۆیەوە بژی و مانای کوردایەتى بچەژێت ، ئەو کولتوورەی بەشێکى هەرە گەورە و زیندووى ئایین و ئایینزا و موسڵمانێتییە کوردییەکەیەتى کە بانگوسەڵاتى موحمەدییانە بەلای کوردەوە ئەوەندە چووتە دڵییەوە وا دەزانێت کوردییە و عەرەبی نییە، ئیدى بە کاری دژایەتى ئایین توندوتیژى لە دژى ئەو کۆمەڵگە خێر لەخۆنەدیوە لە خۆی نامۆی نەکەن!.
دكتۆر تهحسین حمهغهریب مامۆستایه له زانكۆی گهشهپێدان، كۆلێژی یاسا.
دكتۆر تهحسین حمهغهریب مامۆستایه له زانكۆی گهشهپێدان، كۆلێژی یاسا.
ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی








