دکتۆر تەحسین حەمەغەریب رۆمانێک وەک میتۆدێکی نوێی پێداگۆجی بۆ فێربوونی بنەماکانی یاسا دەنووسێت. تەحسین حەمەغەریب، مامۆستای کۆلێژی یاسا و رامیاریی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی، میتۆدێکی نوێ بۆ فێربوونی بابەتە یاسایییەکان بەکاردەهێنێت و پاشان وەک کتێبێک بە ناوی «لاوە» لە چاپی دەدات.

کتێبی «لاوە» بەرهەمێکی زانستی و ناوازەیە؛ لە فۆرمدا وەک چیرۆک و لە ناوەڕۆکدا زنجیرەوانەیەکە لە شێوەی چیرۆک و درامادا. وەک میتۆدێکی نوێی پێداگۆجی (Drama-based Pedagogy) (گفتوگۆی تێڕامانانە) دەربارەی «بنەماکانی یاسا» نووسراوە، کە تێیدا هونەر و زانست لە پێناوی فێربووندا پێکەوە ئاوێزان کراون.

لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە شێوەی پراکتیکی لە ناو بەرنامەی خوێندن و لەگەڵ خوێندکارانی ئەو زانکۆیەدا جێبەجێ کرا. ئەوە یەکەم جار بوو لە کۆلێژێکی یاسا و رامیاریدا میتۆدێکی نوێی ئاوا جێبەجێ بکرێت.

«لاوە» کە ناوی کتێبەکەیە، وەک خوێندکارێکی قۆناغی یەکی بەشی یاسا وێنا کراوە. ئەو و هاوڕێکانی و مامۆستاکەی بە ناوی «دکتۆر شادومان»، لە وانەیەکی تایبەت بە «بنەماکانی یاسا»دا بابەتەکانی ناو کتێبەکە گفتوگۆ دەکەن و لێیان رادەمێنن. ئەوەی بابەتەکە بەچێژتر دەکات تەنیا ئەوە نییە کە بابەتە یاسایییەکان بە شێوازی چیرۆکن و خوێندکاران گفتوگۆیان لەسەر دەکەن، بەڵکوو، ترۆپکی بابەتەکە لەوەدایە کە هەر خۆیان لە ناو پۆل و لە دەرەوە و لە ناو بنەماڵەکانیاندا، بابەتی سەرەکیی چیرۆکەکان و کتێبەکە پێکدەهێنن.

دكتۆر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب مامۆستایه‌ له‌ زانكۆی گه‌شه‌پێدان، كۆلێژی یاسا.

ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی

ژمارەی خوێندنەوە: 35ئەمڕۆ: 1

دكتۆر ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریب مامۆستایه‌ له‌ زانكۆی گه‌شه‌پێدان، كۆلێژی یاسا.

ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی

ژمارەی خوێندنەوە: 35| ئەمڕۆ: 1

وتاری هاوشێوە