دەربارەی ئەم نوسەروە

نوسینەکانی ئەم نوسەرە لە وێبگەی هەژان:

1803, 2026

ناساندنی فەلسەفەی شیکاری Analytic Philosophy چەند هەنگاوێک بۆ ئاشنابوون بە فەلسەفەی زمان Philosophy of Language

By |ئازار 18th, 2026|

٢-٢ هەنگاوی سێیەم: پێگەی فرێگە و خستنەڕووی ئیشەکانی بە ئینگلیزی لەلایەن راسڵەوە زۆرجار بەها و گرنگێتی بابەت و رووداوەکان کاتێک هەستیان پێدەکرێت کە تێپەڕیون. لەم رووەوە ژمارەیەکی کەم لە خەڵک لەو کاتەدا درکی کارەکانی فرێگەیان کردبوو. راسڵ بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە گرنگیپێدان و ئاماژەکردن بە فرێگە یەکەم کەس بووە. بانگەشەکەی راسڵ لەم لایەنەوە هەڵە بوو، بەڵام لە لایەکی ترەوە راست دەکات کە ئەو یەکەم کەس بوو لە خستنەڕووی فەلسەفەی فرێگە بە زمانی ئینگلیزی، هەر لەم رێگەیەشەوە بوو کە ڤیتگنشتاین بە ئیشی فرێگە ئاشنا بوو. باندۆری فرێگە لەسەر راسڵ و(زۆرتریش لەسەر)ڤیتگنشتاین نادیدە گیرا، تا دوای دووەم جەنگی جیهانی، هەروەها کارەکانی

1503, 2026

ناساندنی فەلسەفەی شیکاری Analytic Philosophy چەند هەنگاوێک بۆ ئاشنابوون بە فەلسەفەی زمان Philosophy of Language

By |ئازار 15th, 2026|

١-٢ هەنگاوی یەکەم: بارگۆڕینی فەلسەفی فەلسەفەی شیکاری لەم سەردەمەدا وەک سامان و نەریتێکی زاڵی فەلسەفی لە جیهانی ئینگلیزی-زماندا تەماشادەکرێت، لانیکەم لە ناوەڕاستی سەدەی رابردووەوە ئەم ئاستەی گرتووە.* بە درێژایی دوو دەیەی رابردوو کاریگەرییەکی دانەبڕاوی لەسەر جیهانی نائینگلیزی-زمانیش داناوە. یەکێک لە نیشانەکانی پەلوپۆهاویشتنی لە جیهاندا، کۆمەڵەکانی فەلسەفەی شیکاری بوو. ئەو فراوانییەی نەریتی شیکاری نەک هەر رێگر نەبوو کە ببێتە فەلسەفەیەکی هەمەگیر لە ئامانج و میتۆد و دیدگادا، بەڵکو بە پێچەوانەوە، لەچاو رۆژگاری سەرەتایدا، ئێستا مەودایەکی بەرینتری لە رووی پێگە، گوتار و ئایدیاوە هەیە. ئیتر هەر لە بنەڕەتی گرنگیپێدان بە پرس و بابەتە مەعریفی و مێتافیزیکییەکانەوە بیگرە بۆ فەلسەفەی لۆجیک و ماتماتیک

1403, 2026

عەقیدە و ئیمان وەک وتن و پیشاندان لەبەر رۆشنایی (فەلسەفەی شیکاری)دا

By |ئازار 14th, 2026|

تێبینی؛ یەکەم: ئەم بابەتە ئامۆژگاری نییە، با هەر لە سەرەتاوە ئەو چاوەڕوانییەتان لێی نەبێت و وتەکانمان بەو ئاقارەدا نەڕوات. دووەم؛ کە دەڵێم (عەقیدە) و (ئیمان) مەبەستم عەقیدە و ئیمانی هیچ ئایینێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو مەبەستەکەم (عەقیدە) و (ئیمان)ـە بەگشتی. خوێندنەوەی دوو چەمک؛ لەژێر رۆشنایی یەک قوتابخانەی فەلسەفی، قوتابخانەی (فەلسەفەی شیکاری)، لەم قوتابخانەیەشدا دەچینە نێو (فەلسەفەی زمان)ـەوە، لەوێشدا دەچینە لای فەیلەسوفی بلیمەت و دیاردەی سەیری ناو ئەقڵی مرۆڤایەتی ڤیتگنشتاین، لای ئەمیش سوود لە دوو دەربڕین وەر دەگرین، کە بریتین لە (وتن) و (پیشاندان). لە فەلسەفەی زماندا و لای ڤیتگنشتاین دوو دەربڕینمان هەیە؛ وتن و پیشاندان. ڤیتگنشتاین دەڵێت: هەندێ بابەت دەوترێن، هەندێکیش

Go to Top