فۆرمى ژیــانى نــوێ
ن: سهید حسێن نهصر و: سهلاح سهعید ئهمین لاوى موسوڵمان بهدهر لهوه كه لهجیهانى ئیسلامیدا بێت یان بۆ خوێندن سهفهرى ڕۆژئاوا بكات، زۆرترین كاریگهرى له دونیاى نوێدا لهو ڕاگوزهرهوه بهردهكهوێت كه دهتوانرێت ئهوه به ژیانى نوێ ناوببرێت. كه بێگومان لهخۆیدا ڕونكهرهوهى فهلسهفهیهكى تایبهتى ههیه بهچهند پلهیهك زیاتر له فهلسهفهو ئیلاهیات و ئایدۆلۆژیا نوێ یهكان كه دهتوانرێت كاریگهرى ئهوه ڕاستهوخۆ و بێ گرێ و گۆڵ لهسهر لاوانى موسوڵمانان لهسهنتهرى شاره گهورهكانى جیهانى ئیسلامى و بهتایبهتتر له نێوان ئهو لاوه موسوڵمانانهى كه لهڕۆژئاوا دهژین یان دهخوێنن ببینرێت. ئهم عاشقیهى توێژى لاوان سهبارهت به ژیانى نوێ تایبهت نیه به جیهانى ئیسلامیهوه بهتهنها بهڵكو
دوو وتار و خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ سەرۆکی ناوەندی هەژان
مامۆستا تەحسین حەمەغەریب لە دوو چالاکیی جیاوازی ڕۆشنبیریدا دوو وتار پێشکەش دەکات و ڕێزی لێ دەگیرێت مامۆستا تەحسین حەمەغەریب، سەرۆکی ناوەندی هەژان، لە چوارچێوەی چالاکییە فیکری و کولتوورییەکانیدا، لە دوو بۆنەی جیاوازی ڕۆشنبیریدا بەشداری کرد و دوو وتاری زانستی و ئەدەبیی پێشکەش کرد. لە چالاکیی یەکەمدا، کە لە لایەن "سەنتەری چالاکیی لاوان" لە هۆڵی عومەر ڕێشاوی ڕێکخرابوو، مامۆستا تەحسین خوێندنەوەیەکی وردی بۆ کتێبی (سیرەی قورئانی) کرد، کە بەرهەمی نووسینی مامۆستا بەکر حەمەسدیقە. لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر ناوەڕۆک و گرنگیی ئەو بەرهەمە لە کتێبخانەی توێژینەوەى ئایینی و مێژووییدا. لە لایەکی ترەوە، لە هۆتێل تایتانیک، سەرۆکی ناوەندی هەژان وەک پانێڵیستێک لە
خوێندنەوەی كتێبی تیۆریای عەدالەت لای جۆن راوڵز
رانان: حسێن ئەدهەم عەدالەت چەمكێكی مەزن و بابەتێكی گرنگی مەعریفی و مرۆییە، هاوكات پێویستییەكی هەنووكەیی مێژووییشە، بەدرێژایی مێژوو جێی مشتومڕو قسەوباس بووە لەسەر ئاستە جیاوازەكاندا، خاڵی وەرچەرخان و یەكلاكەرەوەی ئاریشە جۆربەجۆرەكانی ئادەمیزادە، ئەگەر وەكو خۆی نومایان و جێبەجێ بكرێت ئەوا هەموان بەبێ جیاوازی رەگەزو رەنگ و شوێن و كاتی جیاوازەوە بەختەوەرن. یەكێك لەو كارو بەرهەمانەی كە جێی خۆیەتی ئاماژەی پێ بكەین، هەوڵەكانی نووسەرو رووناكبیر (تەحسین حەمە غەریب)ە. دوابەدوای ئەوە و وێڕای كارە بەردەوام و كەم وێنەكانی نووسەر لە بوارە جیاجیاكان و بەتایبەت لەسەر چەمكی عەدالەت لە شوێن و كاتە جیاوازەكاندا هەمان بابەتی بۆ خوێندنی باڵا ئامادە كرد. ئەوە بوو شاكارەكانی
جوانی لە دیدگای (ئەرستۆ)وە
وەرگێڕانى: لیان سەییدی ئەمە تێکستەکەیە دوای چاککردنەوەی ڕێنووس و خاڵبەندی بەبێ دەستکاریکردنی ژمارەکان و کەمکردنەوەی وشەکان: نازناوی "مامۆستای یەکەم" و "پیاوی گەورە"یان لە "ئەرستۆ" ناوە، "تۆماس ئەکویناس" لە بەرهەمەکانیدا ناوی "مامۆستا" یان "فەیلەسووف"ی لێ ناوە و "خواجە نەسیری تووسی"یش ناوی "حەکیم" و "حەکیمی یەکەم"ی لێ ناوە."ئەرستۆ" شاگرد و قوتابیی "ئەفلاتوون" لە ساڵی (367)ی پێش زایین، واتە (18) ساڵ پاش مەرگی مامۆستاکەی چووە ناو ئەکادیمیاوە، ئەو لەو کاتەدا (18) ساڵ بووە.وردە وردە بووە کۆنترین و بەرجەستەترین فێرخوازی ئەکادیمی، بە جۆرێک "ئەفلاتوون"ی مامۆستای ناوی "عەقڵی ئەکادیمیا"ی لێ نابوو. تاکو مامۆستاکەی زیندوو بوو وازی لە قوتابخانەکەی نەهێنا. چواردە ساڵ پاش مەرگی "ئەفلاتوون"، "ئەرستۆ"
خودایە قەبوڵ بکەیت تاعەتمان
موسعەب ئەدهەم خواگیان ئاگاداری كە بە گەدەی خالی و لێوی وشكەوە ، ڕۆژانە دەم به زیكر و دەست پڕ لە حەسەنات و چاو بەئەسرین، لە بەر قاپی كەرەمتدا گەردن كەچانە هەڵدەكوڕمم، شەوانەش لە گەڵ تریفەی مانگ و تیرۆژی ئەستێرەكاندا، دێشك دەگرم، لە حزورتا، تەراویح و شەونوێژ و خەتمەكەم ، ئیلاهی ئەی بەدی هێنەری سەرجەم مەخلوقەكانی زەوی و ئاسمان، خاوەنی كەونی بەرین و ئاسمانی شین، دەریای بێ بن، منی بەندەت ئاتاجی ڕەحمەت و سۆزی تۆم، چاوەڕێم لەب دەرگای دڵاوای و میهرتا بم لاوێنی، چاوەڕێم بەتەوابی خۆت قەڵەمی عەفو بەسەر تاوانەكانما بهێنیت و بە بارانی لێخۆشبوونیشت چرۆی سیس و ژاكاوی ڕۆحم ببوژێێنیتەوە،











