1. موسعەب ئەدهەم

خواگیان ئاگاداری كە  بە گەدەی خالی و لێوی وشكەوە ، ڕۆژانە دەم به زیكر و دەست پڕ لە حەسەنات و چاو بەئەسرین، لە بەر قاپی كەرەمتدا گەردن كەچانە هەڵدەكوڕمم، شەوانەش لە گەڵ تریفەی مانگ و تیرۆژی ئەستێرەكاندا، دێشك دەگرم، لە حزورتا، تەراویح و شەونوێژ و خەتمەكەم ، ئیلاهی ئەی بەدی هێنەری سەرجەم مەخلوقەكانی زەوی و ئاسمان، خاوەنی كەونی بەرین و ئاسمانی شین، دەریای بێ بن، منی بەندەت ئاتاجی ڕەحمەت و سۆزی تۆم، چاوەڕێم لەب دەرگای دڵاوای و میهرتا  بم لاوێنی، چاوەڕێم بەتەوابی خۆت قەڵەمی عەفو بەسەر تاوانەكانما بهێنیت و بە بارانی لێخۆشبوونیشت چرۆی سیس و ژاكاوی ڕۆحم ببوژێێنیتەوە، چاوەڕێم تا وەك شەوهێمنی باڵ بەسەر ماڵی دڵما بكێشێ و لە ژێر سایەی سۆزتدا، پشوو بدەم، خودایەگیان ئەزانم بە تەواوی شەو بێداری شەوانم چاكە و حەسەناتی ڕۆژانم، حەقی تەنها یەك هەناسەدانم نەداوە و ناتوانم بیدەم، بەس منی بەندە و بێ دەسەلات هەر ئەوەندەم لە دەست دەدەم توانا سنوردار و جەستە بێ هێز و روئیا و زانیارییە سنوردارەمەوە ، خالقەكەم له ناخی دڵە وە لێت دەپارێمەوە ئەڵێم (ربنا تقبل منا انك انت السمیع العلیم وتب علینا انك انت التواب الرحیم) البقرە ئایەتی 127، 128 واتە : (پەروەردگارا ئەم كارەمان لێوەربگرە ،بەراستی هەر تۆی بیسەر و زانا، لێمان خۆش ببە و پەشیمانیمان لێ قبوڵ بفەرموو ،چونكە بەڕاستی هەرتۆی لێبوردە و بە بەزەیی) دەسا خوایەگیان بەرەحمی خۆت لوتف بفەرموو قبولی بكە تاعەت و عیبادەتم، ڕووی دڵم لە دەرگای دڵاوای تۆناوە، چاوم تەنها له دەستی تۆیە و جگە لەڕازی بوونت هیچ مەبەستێكی ترم نییە، بەوپەڕی ئیخڵاس و ملكەچیەوە فەرمان و بڕیاڕت جێبەجێ دەكەم، ئیلاهی دڵم هەمیشە ئاوێزانی عەرشی تۆیە، پەروانەی دەوری چرای ئیمان و فەرمان بەرداری تۆم و دەڵێم

رەبی تۆ پشت و پەنامی مەرحەمەتكە ڕهحمەتێ

بەندە عەبدم تۆ خودامی مەرحەمەت كە ڕەحمەتێ

شەرمەزاری بارەگاتم ڕووم نییە سەرهەڵبڕم

خۆت كەبەخشندەی گوناهی مەرحەمەت كە ڕەحمەتێ وتنی ئەیاد گۆرانی/ پارانەوە

خودایەگیان داوات لێ ئەكەم بە لوتف و میهرەبانی بمان بەخشیت و هێز بدەیتە بازووی خوا پەرستیمان و دەرونمان بە نووری موحیبە تی خۆت روناك بكەیتەوە تۆ لەگوناهەكانی ئێمە گەورەتری و ئاسمانی لێبوردنی تۆ لە دەشتی گوناهەكانی ئێمە بەرینترە ….

ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی

ژمارەی خوێندنەوە: 6ئەمڕۆ: 6

ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی

وتاری هاوشێوە