ن: سه‌ید حسێن نه‌صر
و: سه‌لاح سه‌عید ئه‌مین
لاوى موسوڵمان به‌ده‌ر له‌وه كه له‌جیهانى ئیسلامی‌دا بێت یان بۆ خوێندن سه‌فه‌رى ڕۆژئاوا بكات، زۆرترین كاریگه‌رى له دونیاى نوێ‌دا له‌و ڕاگوزه‌ره‌وه به‌رده‌كه‌وێت كه ده‌توانرێت ئه‌وه به ژیانى نوێ ناوببرێت.
كه بێگومان له‌خۆیدا ڕونكه‌ره‌وه‌ى فه‌لسه‌فه‌یه‌كى تایبه‌تى هه‌یه به‌چه‌ند پله‌یه‌ك زیاتر له فه‌لسه‌فه‌و ئیلاهیات و ئایدۆلۆژیا نوێ یه‌كان كه ده‌توانرێت كاریگه‌رى ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ و بێ گرێ و گۆڵ له‌سه‌ر لاوانى موسوڵمانان له‌سه‌نته‌رى شاره گه‌وره‌كانى جیهانى ئیسلامى و به‌تایبه‌تتر له نێوان ئه‌و لاوه موسوڵمانانه‌ى كه له‌ڕۆژئاوا ده‌ژین یان ده‌خوێنن ببینرێت.
ئه‌م عاشقیه‌ى توێژى لاوان سه‌باره‌ت به ژیانى نوێ تایبه‌ت نیه به جیهانى ئیسلامیه‌وه به‌ته‌نها به‌ڵكو دیارده‌یه‌كى جیهانیه‌و خودى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى عه‌شقى زۆرێك له لاوانى گشت كیشوه‌ره‌كانى جیهانه ده‌رباره‌ى ئه‌و شته‌ىكه به‌پێى ڕواڵه‌ت ئازادى ته‌واوى تاكه له كۆت و به‌نده ته‌قلیدییه‌كان و بنچینه‌یه‌كه له دامێنى ئه‌ڵقه به‌ندییه‌كى درێژدا كه له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه به‌ده‌ست نه‌وه‌یه‌كى دواتر گه‌یشتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌یداییه‌كى زۆرى لاوانى ته‌واوى جیهان بۆ گوێگرتن له مۆسیقا‌و پۆشینى جل و به‌رگى نوێ، وه‌ك كاوبۆى شین كه به‌زمانى حاڵ خواستى ئازاد بوونه له كۆت و به‌نده‌كان و جوڵه‌و هه‌ڵسوڕانى و ئیعلانكردنى سه‌ربه‌خۆییانه‌ى یه‌ك لایه‌نه‌یه له دیسپلین و پێودانگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ته‌واو ڕوونه، كۆششى لاوان به ئاڕاسته‌ى ئۆتۆمبێله خێرا‌و دڵڕفێنه‌كان كه به‌وێنه‌ى هه‌مان ئه‌و دانان و گونجاندنانه‌یه كه له فیلمه‌كاندا یا له‌خۆشى و سه‌رگه‌رمیه‌كانى ڕۆژئاوادا ده‌بینرێت.
زۆرێك له‌لاوانى گورج‌و گۆڵ هه‌نگاوى یه‌كه‌مى سه‌فه‌ر ده‌نێن به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانن كه بۆكوێ ده‌ڕۆن له‌م جاوگه‌رى و مل كه‌چیه‌دا له‌به‌رامبه‌ر شێوه‌ى ژیانى نوێ كه له‌ڕۆژئاواوه سه‌رچاوه‌ى گرتووه و جیهانییه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌به‌ڵگه‌ى قۆڵى كۆمه‌ڵایه‌تى، ده‌رونناسى، فه‌لسه‌فى و ئایینى ده‌ركه‌وتنى وه‌ها دیارده‌گه‌لێك له جیهانى ئه‌مڕۆدا ئاماژه پێ بده‌ین، له‌م ده‌رفه‌ته كورته‌ى كه له‌به‌رده‌مماندایه بوارى ئه‌وه‌مان نیه.
به‌ڵام زانینى ئه‌و خاڵه بۆ لاوانى موسوڵمان پێویسته كه ئه‌م دیاردانه به‌هۆكارى قوڵتره‌وه په‌یوه‌ندییان هه‌یه كه له‌ڕوى واتاییه‌وه بێ لایه‌ن نین و هه‌ندێ له‌وانه له كتێبى ((لاوى موسوڵمان و دنیاى نوێ))دا ئاماژه‌ى پێ دراوه.
سه‌ربارى ئه‌م شێوه‌ى ژیانى نوێ یه له‌گه‌ڵ نمونه‌گه‌لێكى ژیانى كۆمه‌ڵگه‌ى ڕۆژئاوادا كه به‌درێژایى چه‌ندین سه‌ده‌ى ڕابردوو كارى پێكراوه گونجاوى نیه و ئاماژه پێده‌رى لێك هه‌ڵوه‌شانى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه.
له‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێراى كۆمه‌ڵگه‌ى ڕۆژئاوایى دووركه‌وتنه‌وه‌ى له‌بارودۆخێك كه تائێستابوونى هه‌یه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌توانرێت هه‌ست به‌وه بكرێت كه ته‌نها یه‌ك نه‌وه‌ى پێشوو كه‌مترین كاریگه‌رى له زۆرێك له نمونه تازه‌كانى ژیان یان ژیانى نوێى نه‌بینیوه، بۆ نمونه: تایه‌ك نه‌وه پێش ئێستا جگه له‌وه‌ى كه ئازادى زایه‌ندى زۆر ئازادانه تر بووه له كۆمه‌ڵگه ته‌قلیدییه‌كان، پێكهاته‌ى خێزان له ڕۆژئاوا تۆكمه بووه‌و هێشتا به‌ها گه‌لێكى مۆراڵى مه‌سیحى به‌چه‌ند هه‌نگاوێك زیاتر له ئه‌مڕۆ ڕه‌چاو ده‌كران و جێگاى بایه‌خ بوون، چه‌مكى بێ ماناى ژیان و هیچ گه‌رایى كه به‌بێ پشت به‌ستن به نه‌وه‌ى ڕابردوو ئه‌و جیاوازى یه‌ى ئه‌م لاوانه له‌نه‌وه‌ى دایك و باوكانى خۆیاندا ده‌بینن له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزانه‌وه، له‌له‌ده‌ست چوونى رۆڵى ته‌قلیدى ژن و پیاوو په‌یوه‌ندى ئه‌م دوانه به‌یه‌كتر دواجار له‌ده‌ست چوونى هه‌ر جۆره سه‌رچاوه‌و مه‌رجه‌عێك به‌تایبه‌ت له چه‌ند ده‌یه‌ى كۆتایى سه‌ده‌ى بیست دا‌و له‌نێوان ئه‌و نه‌وه‌ى له دواى جه‌نگى دووه‌مى جیهانه‌وه پێگه‌یشت، ئه‌م دیاردانه سه‌ره‌تا له جۆره ئاره‌زوویه‌كدا ده‌ركه‌وت كه دواتر به‌دژه كلتور ناویده‌ركرد كه لاى زۆرێك به پۆست مۆدێرنیزم ناسراوه.
هه‌رچۆن بێت ژیانى نوێ ڕونكه‌ره‌وه‌ى هه‌ڵهاتنى جدیی له میتۆد‌و پێودانگه‌كانى دنیاى نوێ كه تائێستا هه‌بوون له‌هه‌مان كاتدا ده‌رخه‌رى لۆژیكى هه‌مان ئه‌و میتۆدانه‌یه، له‌كاتێكدا مۆدێرنیزم یان نوێگه‌رى! جۆره وه‌ستانێك بوو له تێڕوانینى واتاییه‌وه ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ى لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه كه به‌دواى ئه‌ودا وه‌ستان هات.
بێگومان یه‌ك له‌گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئه‌م شێوه‌ى ژیانى نوێ یه شۆڕشه دژى هه‌ر شتێك كه له‌ڕوانگه‌ى لاوانه‌وه ته‌قلیدییه، ڕه‌نگه له‌نێوان ئه‌م “نه‌وه” یانه‌ى دواى سه‌ده‌ى بیسته‌مدا هیچ نه‌وه‌یه‌ك به ئه‌ندازه‌ى نه‌وه‌ى ئێستاى ڕۆژئاوا بۆ هه‌ڵهاتن له ته‌قلیدو كه‌له‌پورى باوباپیران هه‌وڵى نه‌دابێت.
ئه‌م هه‌ڵهاتنه هۆكارى ده‌ركه‌وتنى دیارده‌یه‌كه ناسراوه به‌كه‌لێنى نێوان نه‌وه‌كان كه تائێستا به‌و شێوه‌یه له جیهانى ئیسلامی‌دا ڕ‌وى نه‌داوه.
زۆرێك له لاوانى موسوڵمان كاتێك ده‌ڕۆن بۆ ڕۆژئاوا كه ده‌بینن قسه له‌باره‌ى كه‌لێنى نه‌وه‌كان، یاخیبوونى مێردمناڵان، قه‌یرانى دژیه‌كى نێوان لاوان و دایك و باوكیان و.. ده‌كرێت، گه‌رچى له‌چه‌ند به‌شێكى نوێگه‌رترى جیهانى ئیسلامی‌دا كه‌م و زۆر ده‌بیینرێت به‌ڵام له‌هیچ شوێنێكى تردا به ئه‌ندازه‌ى جیهانى ڕۆژئاوا فراوان نیه، سه‌ریان سوڕ ده‌مێنێت.
پێویسته ماناى ئه‌م سه‌ركێشیه‌ى دژ به نه‌وه‌ى پێشوو، كه‌لێنى نێوان نه‌وه‌كان، دوورى و جیاوازییه‌ك كه زۆرێك له‌لاوانى به‌تایبه‌ت له شاره گه‌وره‌كانى ڕۆژئاوادا له دایك و باوكیان دوور خستوه‌ته‌وه، به‌ته‌واوى ده‌رك بكرێت.
بۆ ئه‌م دیاردانه ده‌بێت ئه‌و واقیعه‌ى كه ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كى زیاترى مناڵان له ڕۆژ ئاوادا له‌خێزان یان له ماڵه گه‌وره‌كاندا كه باوك یان دایكیان تیایاندا ئاماده نین و ئه‌وه یه‌كێكیان كه ئاماده‌یه له‌به‌ر ئه‌وه ناتوانن وه‌فایان بۆ دایك و باوكیان پێكه‌وه هه‌بێت.
زۆر كات له‌ژێر بارى به‌رپرسیارێتیدا كه باوك و دایكان له خێزانى ته‌قلیدى دا بۆ گوێزانه‌وه‌ى به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان بۆ لاوان‌و ئاماده‌كردنى بنه‌ماى سه‌ره‌كى ژیانیان ده‌یگرنه ئه‌ستۆ ئه‌ركى سه‌رشانى نه‌وه‌كان سووك ده‌كه‌ن بۆیه زۆرێك له‌لاوان ناچارن وورده وورده خۆیان ژیانى خۆیان پێك بهێنن.
ئاكامى تر‌ى ئه‌م گۆڕانكارییانه، گۆڕ‌انى بنه‌ڕه‌تیه له په‌یوندییه زایه‌ندییه‌كاندا، هه‌ڵبه‌ته هێشتا چه‌ند كۆت و دیسپلینێكى مه‌سیحى له‌چه‌ند ناوه‌ندێكى دیاریكراودا ڕه‌چاو ده‌كرێت، هێشتا چه‌ند كه‌سێكى زۆر له ڕۆژئاوا شوێنكه‌وته‌ى مه‌سیحن، به‌ڵام ئاره‌زووى په‌یوه‌ندییه زایه‌ندییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوسه‌رگیرى و هه‌تا له پابه‌ندبونیش به به‌سنووره خێزانیه‌كانه‌وه و شێوازى جۆراوجۆرى هاو ره‌گه‌ز بازى و.. له‌م نه‌وه‌به‌ى دواییدا هه‌ر رۆژه‌ى زیاتر له رۆژى پێشوو بره‌و په‌یدا ده‌كات.
له‌ڕاستیدا ئێستا نه‌ته‌نها ئه‌وانه‌ى كه ده‌ڵێن نازانین به‌ڵكو كه‌سانێكیش كه بانگه‌شه‌ى دینداربوون ده‌كه‌ن هه‌ر ڕۆژه‌ى زیاتر له‌ڕۆژانى پێشوو گومان و دوو دڵى له ئه‌خلاقى زایه‌ندى ته‌قلیدى ده‌كه‌ن، ته‌نها ترس له نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كانى وه‌ك ئایدز له‌ده‌یه‌ى رابردوودا توانى تا ئاستێك كرده زایه‌ندییه بێ به‌ندو باوه‌كان كه ته‌واوى ژیانى لاوانى كۆنترۆڵ كردبوو وه‌ك ئاكامى فره ڕه‌هه‌ندى وه‌ك دووگیان بوون له هه‌ڕه‌تى مێرد مناڵیدا سنوردار بكات.
ده‌رخستنى جه‌سته‌و چێژبردنى كاتى ئاكامێكى تره، گه‌رچى به‌ده‌ر نه‌بوه له‌كێشه تایبه‌تیه‌كان ئه‌م ئاكامه پشت به‌ستووه به وه‌رزش و ڕاهێنانه هه‌مه‌جۆره جه‌سته‌ییه‌كان، ئاشكرایه كه وه‌رزش له‌هه‌موو شارستانیه‌ته‌كاندا به شێوه‌ى جۆراوجۆر بوونى هه‌بووه، وه‌ك سوارچاكى، پێشبڕكێ.. تیر ئه‌ندازى لاى هه‌موو نه‌ته‌وه موسوڵمانه‌كانى كۆن به‌تایبه‌تى ئێران و توركه‌كان هه‌بووه به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژئاواى نوێ‌دا وه‌رزش به‌شتێكى نزیك له ئایین گۆڕدراوه‌ته‌وه.
له‌كاتێكدا كه به‌شدارى له‌وه‌رزشه جۆراوجۆره‌كاندا ڕۆڵى بنچینه‌یى له ته‌ندروستى جه‌سته‌و هه‌تا كه‌سایه‌تى تاكدا هه‌یه یه‌كێكه له‌لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانى ژیانى نوێى رۆژئاوا.
قسه‌ى بێ هوده‌كردن و زیاده‌ڕه‌وى كردنى زیاد له سنور ده‌رباره‌ى ئه‌مه بایه‌خێكى بێ ئه‌ندازه‌و بێ ماناى پێ به‌خشیوه‌و خه‌ریكه به‌جۆرێك له ئه‌لته‌رناتیڤى هه‌ندێك له چالاكیه ئاینیه‌كان داده‌نرێت.
له جیهانى ئیسلامی‌دا كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى خه‌ڵكى بۆ ئه‌نجامدانى كارێكى گشتى وه‌ك له‌مه‌راسیمى حه‌جدا یان له پرسه‌گێڕى موحه‌ڕه‌مدا لاى شیعه‌كان ده‌بینرێت به‌نزیكى هه‌مووكات په‌یوه‌ندیان به ئاینه‌وه هه‌یه به‌ڵام ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ى گه‌وره كه بۆ بینینى پێشبڕكێى وه‌رزشى ڕێكده‌خرێت به‌ته‌واوى شوێنى ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى گرتووه‌ته‌وه كه كلاسیكیا نه بۆ ئه‌نجامدانى كاروباره ئاینى و مه‌زهه‌بییه‌كان ڕێكده‌خران وه‌ك له‌یارییه‌كانى ئۆڵۆمپیكدا ده‌توانین بیبینین.
نیشاندانى نائایینى بوون یه‌كێكه له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى كه ڕۆژئاوا له ڕابردووى مه‌سیحى خۆى و له یونان و ڕۆمى كۆن به میرات بۆى ماوه‌ته‌وه‌و سه‌ربارى ئه‌مه زیاده‌ڕه‌وى كردن له‌وه‌رزش دا و هه‌تا چه‌مكى نائاینى بونى وه‌رزش كردن له‌ژێر فشارى به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌دا به‌جۆرێك زیادیكردووه له حاڵى پشتگوێ خستن و فه‌رامۆش كردندایه.
ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانانێك له‌وه‌زرشه جیاوازه‌كاندا هه‌ن له‌ته‌نیشت ئه‌ستێره‌ى هونه‌رى پاپ و به‌تایبه‌ت مۆسیقاى پاپ پاڵه‌وانى كه‌لتورى نوێى كۆمه‌ڵگا پێده‌گه‌یه‌نن كه خۆیان به‌په‌رستنى هه‌ست و جه‌سته‌وه ملكه‌چ كردووه.
له‌ژیانى نوێى ئێستاى رۆژئاوادا هه‌وڵ و ئاره‌زوویه‌ك هه‌یه كه تاك له ژیانى ئێستادا له هه‌موو مێژوو و رابردوو خاڵى ده‌كاته‌وه و له چێژ وه‌رگرتن له‌هه‌ستى ئێستایى و له نقوم بوون له خواسته ئێستاییه‌كان دا ده‌یوه‌ستێنێت.
په‌رستنى پاڵه‌وانانى وه‌رزش و خواستى سوكنایى هه‌میشه‌یى و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وام له سروشتدا نیشانده‌رى یه‌ك دیوى ئه‌و قاڵبونه‌ى دڵه به جه‌سته.
له‌كاتێكدا كه دیوى زۆر وێرانترى هه‌مان ئاره‌زوو ده‌توانێت له كه‌ڵك بردن له ماده سڕكه‌ره‌كان و په‌یوه‌ندى زایه‌ندى ئازاد و نمونه‌ى ئه‌مانه‌دا ببینرێت كه ته‌واو له هه‌وڵى نه‌فسدا بۆ غه‌رق كردنى خۆى له چێژ، ئێستایى جه‌سته‌ییه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئاشكرایه كه وه‌رزش پێویستى به‌ڕێكخستن و هه‌وڵى زۆر هه‌یه و ئه‌مه به‌ڵگه نه‌ویسته به‌ڵام بایه‌خپێدانى زیاد له سنور به‌وه‌رزش و په‌رستنى پاڵه‌وانه وه‌رزشیه‌كان له‌و گرنگى پێدانه زۆره‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه به‌جه‌سته ده‌درێت، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌و گرنگى و رۆڵه‌ى به وه‌رزش ده‌درێت بێ په‌یوه‌ندییه‌كى نیه به‌چێژه جه‌سته‌یى یه‌كانه‌وه.
بۆ تێگه‌یشتنى سروشتى یاخیانه‌ى ژیانى نوێ تێڕامان له هۆكارێكى تر پێویسته ئه‌و هۆكاره‌ش له ده‌ست چونى ئیمان و بیروباوه‌ڕى لاوانه به‌پێودانگه پێشینه‌كانى كۆمه‌ڵگاى ڕۆژئاوایى و یاخیبوونى ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر زۆرێك له‌و دژیه‌كانه كه له ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتى باوك و دایكیاندا ده‌بینن، ئه‌م دژ یه‌كیانه گشت ناعه‌داله‌تیه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا، هه‌روه‌ك ڕه‌گه‌ز په‌رستى كه توێژى لاوان به توندى دژى وه‌ستاوه‌ته‌وه، یان تێكدانى ژینگه‌ى ژیان و هه‌ڵهاتن له سروشت كه له دوو سه‌ده‌ى ڕابردوودا له كۆمه‌ڵگه‌ى پیشه‌سازى ئه‌وروپادا زۆر بووه‌و ڕیشه‌ى قوڵترى ئه‌مه به‌سه‌ده‌كانى پێشتر ده‌گات كه خواستى موقه‌ده‌س بوون به سروشت له شارستانیه‌تى ڕۆژئاوادا له‌ده‌ست چووه.
یه‌ك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ژیانى نوێ به دواداچوونى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه به‌دواى مانادا، كه ئه‌وان به‌هه‌ڵه له‌خواستى چێژبردنه كاتیه جه‌ستییه‌كان له ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندییه زایه‌ندییه‌كانه‌وه، یان كه‌ڵك بردن له ماده سڕكه‌ره‌كان یان به‌دواداچوونى فه‌لسه‌فه‌و كه‌لتوه‌ركان و هه‌تا ئایینه نوێیه‌كان دا هه‌یانه.
ئه‌م دیارده‌ى به دواداچوونه بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ى ماناى ژیان، هه‌م لایه‌نى ئیجابى هه‌یه و هه‌م لایه‌نى سلبى، لایه‌نى ئیجابى ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كى زۆر له‌لاوانى عاقڵى ڕۆژئاوا بایه‌خ به‌په‌یامى مه‌عنه‌وى كه‌لتور و ئایینه‌كانى تر ده‌ده‌ن و ڕێزێك كه ئه‌م لاوانه هه‌یانه بۆ جیهانه‌كانى تر زۆر زیاتره له‌و ڕێزه‌ى كه داگیركه‌رانى ئینگلیز‌و فه‌ڕه‌نسایى سه‌ده‌ى سیازده‌هه‌م-نۆزده‌هه‌م هه‌یانبووه به‌رامبه‌ر جیهانى ئیسلامى یان بۆگشت كه‌لتوره ئاسیایى و ئه‌فه‌ریقایى و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان.
ئاشكرایه كه‌یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى ژیانى نوێ تواناى گه‌یاندنى ده‌سته‌جه‌معى یه، گرنگى ئه‌م گه‌یاندنانه له شێوه‌داندایه به‌لاوان، له ڕاستیدا هه‌موو كه‌سێكى تر له كۆمه‌ڵگاى نوێى ئێستادا، ئه‌وه‌ى زیاده كه هه‌رچى گوت هێشتا مافى خواستى جێ به‌جێ نه‌كردووه، هه‌مان ئه‌و گه‌یاندنه ده‌سته جه‌معه‌یان كه‌پاڵه‌وانانى كه‌لتورى جه‌خولقێنن و تیۆره‌كان ده‌رباره‌ى كاروبار‌و مه‌سه‌له سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و هه‌تا خودى واقیعیش كه جێگاى تێڕامان و لێ وردبوونه‌وه بێت پێكده‌هێنن.
ئامانجى ژیانى نوێ ئه‌وه‌یه كه به‌كۆمه‌كى گه‌یاندن له هه‌موو توانا هه‌بوه‌كان له سیسته‌مه‌كانى مرۆڤدا ئه‌وپه‌ڕى كه‌ڵك ببات زیاتر ئه‌م گۆڕانكاریانه له پۆشاك یا هه‌ڵسوكه‌وت یا شێوه جۆراوجۆره‌كانى مۆزیك و گشت هونه‌ره‌كاندا ده‌بێت.
لاوى موسوڵمان به‌بێ تێگه‌یشتنێكى قوڵى لایه‌نه جیاوازه‌كانى ژیانى نوێ نائاگاداربوون له‌م شێوه نوێ یه‌ى ژیان بۆ موسوڵمانانێكیش كه به‌ته‌واوى ئاماده‌ى وه‌ڵامدانه‌ى لوتبه‌رزى و مشتومڕه‌كانى ئه‌م ژیانه نوێیه نه‌بن، باخۆشیان له ئاستى تاكداو له ئاستى موسوڵمانێكیشدا كه خۆى ته‌سلیمى خوداى گه‌وره ویستى ئه‌و كردبێت بزانن ناتوانێت دنیاى نوێ بناسێ وه‌ك موسوڵمانێك تیایدا بژى
ئەم بابەتە لە ژمارە شەشی گۆڤاری هێشتا بڵاوکراوەتەوە.
سه‌رچاوه: جوان مسلمان و دنیاى متجدد، سید حسین نصر.
مترجم: دكتر مرتضى أسعدى.
ناشر: طرح ن‌و.
نوبت چاپ: پاپ ششم.








