دوو وتار و خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ سەرۆکی ناوەندی هەژان

مامۆستا تەحسین حەمەغەریب لە دوو چالاکیی جیاوازی ڕۆشنبیریدا دوو وتار پێشکەش دەکات و ڕێزی لێ دەگیرێت

مامۆستا تەحسین حەمەغەریب، سەرۆکی ناوەندی هەژان، لە چوارچێوەی چالاکییە فیکری و کولتوورییەکانیدا، لە دوو بۆنەی جیاوازی ڕۆشنبیریدا بەشداری کرد و دوو وتاری زانستی و ئەدەبیی پێشکەش کرد.

لە چالاکیی یەکەمدا، کە لە لایەن “سەنتەری چالاکیی لاوان” لە هۆڵی عومەر ڕێشاوی ڕێکخرابوو، مامۆستا تەحسین خوێندنەوەیەکی وردی بۆ کتێبی (سیرەی قورئانی) کرد، کە بەرهەمی نووسینی مامۆستا بەکر حەمەسدیقە. لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر ناوەڕۆک و گرنگیی ئەو بەرهەمە لە کتێبخانەی توێژینەوەى ئایینی و مێژووییدا.

لە لایەکی ترەوە، لە هۆتێل تایتانیک، سەرۆکی ناوەندی هەژان وەک پانێڵیستێک لە چالاکییەکی “ناوەندی ڕووناکبیریی هێمن موکریانی”دا بەشداری کرد. لەوێدا وتارێکی فیکریی ژێر ناونیشانی (خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ شیعری عیرفانی لە ئەدەبی کوردیدا) پێشکەش کرد و تێیدا ڕەهەندە شاراوەکانی عیرفانی لە نێو کایەی شیعری کوردیدا شیکردەوە.

لە کۆتایی هەر دوو بۆنەکەدا، وەک ڕێزگرتن لە هەوڵە بەردەوامەکانی لە بواری فیکری و خزمەتە ڕۆشنبیرییەکانیدا، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە مامۆستا تەحسین حەمەغەریب.

By Published On: ئازار 1st, 2026Categories: چالاکی, هەواڵ0 min readViews: 11

ئەم بابەتە بڵاوبکەوە لە ڕێگەی