ناونیشنای تێست

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢/ ٠١/ ٢٠٢٦ سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، بە هاوبەشیی لەگەڵ كۆلێجی زانستە ئیسلامییەكانی زانكۆی سلێمانی، کۆڕێکیان بە ناونیشانی “ڕۆڵی هێما و ژمارەی سورەت و ئایەتەكان لە تێگەیشتن و ڕاڤەی قورئانی پیرۆزدا” بۆ بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر (فاروق عەبدوڵڵا کەریم) لە ھۆڵی كۆلێج ڕێکخست، تێیدا بەڕێزیان دید و ڕاڤەیەکی قووڵ و ورد و نوێی بۆ بابەتەکە خستەڕوو و جەختی لەسەر ناوازەیی ئایەتەکانی قورئان و فەلسەفەی ژمارە و وابەستەیی ژمارە و هێمای سورەت و ئایەتەكان بە واتا قوڵ و فرەڕەهەندەكانی قورئانەوە كردەوە، كە یارمەتیدەرن بۆ ڕامان و هەڵوێستە و قووڵبوونەوەی زیاتر لە واتاكانی قورئان، لەو بارەیەوە بەڕێزیان ئاسۆیەكی فراوانی بۆ بەشداربووان كردەوە;“

 

 

 

ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی

ئەم وتارە شەیەر کە لە ڕێگەی

وتاری هاوشێوە