
گۆڤاری هەژان ٣٢
پێشەکی
بەردەوامیدان بە بەردەوامی
سەرەڕای کەمبوونەوەی بواری لەچاپدان لەسەر ئاستی جیهان، بەڵام ئێمە باوەڕمان وایە، وشەی (لەچاپدراو) هێشتا کێشی خۆی هەیە، بەڵکو هیچ دەستەواژەیەکی تر، تەنانەت (گفتوگۆی راستەوخۆ)یش جێی ناگرێتەوە. بە تایبەت لە هەردوو بواری (فیکر و مەعنەوییەت)دا کە دوو پایەی سەرەکیی پڕۆژەی هەژانن، بۆیە لەسەر دەرکردنی گۆڤارەکەمان دوای تێپەڕبوونی بیست و چوار ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەیدا بەردەوامین. (بەردوامی) بووە وشەی چاپکراو لای دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکە. گرنگ بەردەوامیدانە بە بەردەوامی، وەک داستیۆفسکی دەڵێت.
ئێمە بەتەمای بەردەوامیی زیاترین، هەر بۆیە بە هیممەتی کۆمەڵێک قەڵەمی پێگەیشتوو، نووسەری بەردەوام، ئەم ژمارەیە بە شێوازێکی نوێ، بەردەوامیی بە کاروانی بەردەوامیی گۆڤارەکە دەدەین.
زۆر سپاسیان دەکەین، خوازیارین بۆ ژمارەکانی داهاتوو، کاروانی فیکر و مەعنەوییەت بەردەوام بێت.
سەرنووسەر
| ناونیشان | نیشتنەوە |
| نوسەر/وەرگێڕ | عەلی شەریعەتی، موسعەب ئەدهەم |
| ساڵی چاپ | ٢٠٢٥ |
| قەبارە | |

