ئەم بابەتە بڵاوبکەوە لە ڕێگەی

بینینی گشتی: 16ئەمڕۆ: 1

پێغه‌مبه‌رناسی

پێغەمبەری خودا دەریایەکە چەندین گەوهەری تێدایە، کە ئەم گەوهەرانە تەنها بۆ سەردەمی خۆی یان سەردەمێکی دیاریکراو نین. یان بۆ چەند سەدەیەک دوای خۆی نەبووە،  بەڵکو بۆ مرۆڤایەتیە هەتا قامی قیامەت. لەبەرئەوە هەموو سەردەمێک هەر کێشەیەکی هەبێت بە گوێرەی کێشەکانی خۆی دەتوانێت لەو ده‌ریایه‌ ئاو هەڵگوزێت و کێشەکانی خۆی پێچارەسەر بکات، پیسی و پەڵە و نارەحەتی خۆی پێچارەسەر بکات. یەکێک لە پێغەمبەرناسەکان بەناوی (مارتین لیگینز) فەیلەسوفێکی موسڵمان و گەورەبووە باشترین کتێبێکیش لەسەر ژیاننامەی پێغەمبەری خودا نووسيوه  بە غەیری زمانی عەرەبی و زمانە موسڵمانەکان ئەو فەیلەسوفە نووسیەتی کە ماوەیەکی زۆر لەسەر کتێبخانەی گشتی لەندەن بووە، کتێبەکەی بە زمانی ئینگلیزیە و ناویناوە (ژیاننامەی موحەممەد (د.خ) لە کۆنترین سەرچاوەکانییەوە) یەکێکە لە کتێبە باشەکان دەربارەی ژیاننامەی پێغەمبەری خودا، (مارتین لیگینز) (شکسپیرناسێکی) بەناوبانگبووە کە دەڵێت: “سی و دوو ساڵ (شکسپیر)م لە زانکۆکان گوتۆتەوە” لە قسەیەکیدا دەربارەی پێغەمبەری خودا دەفەرمووێت: “پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری خودا  وەک دەریا وایە، دەریا شەپۆل دەدات و دێت بەرەو وشکانیی دواتر دەکشێتەوە لەکاتی کشانەوەیدا چەند چاڵ هەبێت لەناو وشکانیەکەدا هەرچاڵێک بە ئەندازەی خۆی ئاوی گلداوەتەوە( ئێمە ئەو چاڵەین مرۆڤایەتی لە هەموو سەردەمێکدا پڕی ئەو چاڵەی خۆمان لەو ئاوی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری خودا هەڵدەگۆزین). لەبەرئەوە هەموو سەردەمێک بە گوێرەی پێویستی خۆی پێویستی بە پێغەمبەرایەتی هەیە، بێگومان ئەو سەردەمەی ئێمەیش سەردەمێکی ئاڵۆزە خەڵکی زیاتر گرنگدانیان هەیە بە شتە ماددی و ڕووکەشەکان و هەتا تەکنەلۆژیا ژیانی خۆشگوزەرانی هتد… بەڵام دیوێکی دیکە مرۆڤ هەیە کە ئێمە لە بیرمانکردووە دەتوانم بڵێم ئێمەی مرۆڤی ئەم سەردەمە کە پێی دەگوترێت “مرۆڤی مۆدێرن” دەبێت زیاتر لە پێغەمبەرایەتیدا ئێمە چ چاوەڕوانیەکمان لە پێغەمبەرایەتی هەبێـت؟ ڕەنگە گەورەترین چاوەڕوانیمان لەو ڕووەوە بێـت کە ئێمە لە دەستمانداوە، (ئیقباڵ لاهووری) شاعیری گەورەی ئیسلام کە لەسەرەتای سەدەی بیستدا تا سییەکانی سەدەی بیست گەورەترین شاعیری ڕۆژهەڵات و گەورەترین فەیلەسوفی ڕۆژهەلات بووە، هەتا دوای ئەوە ئیتر پیاوێک لە ڕۆژهەڵات دەرنەکەوتووە کە بە ئەندازەی ئەو لە فەلسەفە و عیرفاندا چووبێتە پێشەوە، (ئیقباڵ لاهووری) وەکو ئەوەی کەسێکی ئەکادیمی گەورە بووە دینناس و ئیسلامناسێکی بەناوبانگیش بووە، زۆر پەیڤینی هەبووە لەگەل فەیلەسوفە ڕۆژئاوایەکاندا قسەیەکی جوان دەکات، لە زۆرێک لە کتێبەکانیدا ئاماژەی پێدەدات دەڵێت: “ئێوە ئەقڵتان تەواوە کیشەی ئەقڵیتان نییە، لە ڕووی جەستەوە ساغ و سەلیم و تەواون (کەواتە ئەقڵی ساغ لەناو جەستەى ساغدایە) بەڵام هێشتا ئێوە نەخۆشن، کێشە لە ئەقڵتاندا نییە ئەو کەسەی دەمی تاڵ بێت شتێکی شیرینیش بخوات بەتاڵی دەزانێت ئێوە کێشەتان ئەوە نییە، شت نییە یان شیرینی نییە. بەڵام دەمتان تاڵە هەتا شیرینی زیاتر بخۆن تاڵی زیاتر دەچێژن. ئێوە نەخۆشن لەبەرئەوە دەبێت نەخۆشیەکەتان چارەسەر بکەن ئینجا شیرینیەکە بە شیرینی تام دەکەن “مرۆڤی ئەم سەردەمە نەخۆشە ئيمە دەممان تاڵە ئەگەرچی شتە باشەکان و شیرینمان هەن، بەڵام لە دەمی ئیمەدا هەر تاڵ دەکەونەوە، پێغەمبەری خودا هاتووە ئەو دەمەی ئێمە چارەسەر بکات ئەو بچینەی نەخۆشیەکەی ئێمە چارەسەر بکات، ئەمە لە زمانی عیرفاندا لە زمانی دینناسیدا پێی دەگوترێت “حیکمەت” حیکمەت بریتی نییە لە زانستـ بریتی نییە لە تەکنەلۆژیا، بریتی نییە لە ماتماتیک و فیزیا و کیمیا. بەڵکو شتێکە لە مرۆڤدا کە دەبێتە مایەی ئەوەی مروڤ گۆڕانکاری بەسەردا بێت هەتا ڕۆشنبیر هەر ئەو کەسە نییە کە زانیاری زۆری هەیە، ئەو کەسە نییە کە تەکنەلۆجیا دەزانێت، ئەو کەسە نییە کە زمانی دیکە دەزانێت بەڵکو ئەو کەسەیە کە ئەو حیکمەتەی هەیە (وَمَنْ يُؤْتَ الْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْراً كَثِيراً ) کە هەر کەسێک کە حیکمەتی پێبەخشرا بێت ئەوە خێری زۆری پێ بەخشاراوە، دەی پێغەمبەران حەکیمن (ئەبو حیکمەت)ن هاتوون حیکمەت فێری ئێمەی مرۆڤ بکەن کە ئێمە چۆن خۆمان بگۆڕین!.

حیکمەت بنچینەی پێغەمبەرایەتیە، حیکمەت لە زانیاری دەرەکیدا نییە، لە زانیاری مێشکیدا نییە ئەوە نییە زانیاری زۆر بێت هەبووەکانمان زۆر بکەین کە چیمان هەیە بۆ نموونە خۆشگوزەرانی بەڵکو بیرمان چاک بکەین (ئه‌ریک فرۆم) باوکی دەروونناسی نوێ دەڵێت:”بوون جیاوازە لەگەڵ هەبووندا” ئێمە لەم سەردەمەدا لە هەبووندا کێشەمان نییە ئێستە سەیری باردۆخی کوردستان مەکە تۆ ئاستە جیهانیەکەی ببینە ئەمە حاڵەتێکی ئاراوتەیه‌، ئێستە ئيمەی تێدا دەژین لە ئاستە جیهانیەکە خەڵک خۆشگوزەرانە خەڵک زانستی و تەکنەلۆژیا و فڕۆکەی هەیە ئەم بابەتانە بەڵام کیشەی ئەم سەردەمە ئەوەیە کە مرۆڤە حەکیمەکان کەمن، حیکمەت ئەو شتیە کە وا دەکات لە مرۆڤ بگات. بۆئەوەی سادەتری بکەمەوە هەیە تەمەنی گەیشتۆتە پەنجا ساڵ هێشتا نەگەیشتووە هێشتا باڵغ نه‌بووە حیکمەتی نییە ڕەنگە بڕوانامەی هەبێت پارەی هەبێت بەڵام لە ناوەوە نەگەیشتووە ئەمەیە کرۆکی ئایەتی (إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ) گۆڕینی ناوەوە، پێغەمبەر ئەگەر بێـتەوە دەبێت بە پزیشک بەڵام پزیشکی جەستە نا ئەوە خەڵکی دیکەیش پێی دەکرێت بەڵام دەبێت بە پزیشکی ڕۆح پزیشکی ناوەوە، دیوە مرۆیەکەی ئێمە کە لەوێدا من لە تۆ جیا دەبمەوە تۆ لەوی دیکە جیا دەبیتەوە واتە مرۆڤەکان تایبەتمەندی خۆیان هەیە ئەو بەشەی کە هەر یەکێمان بەوەوە دەچینە بەردەم پەروەردگار کە من تەنها و تەنهام لەوێدا لەو بەشەی مندا