
پەروەردە وەک هەناسەدان
بەوپەڕی سپاس و پێزانینی زۆرەوە بۆ بەشداران و مامۆستایانی رێزدار.. ئەمڕۆ لە پێنجەشەممەی چوارەمدا کۆرسی (پەروەردە وەک هەناسەدان) سەرکەوتووانە پایان گەیشت. خشتەی ناوەڕۆکی کۆرسەکە بەم شێوەیە بوو:
پێنجشەممەی یەکەم: ١.د تەحسین حەمەغەریب (پەروەردەی فەزیلەتمەندانە) ٢.م کارزان ئەحمەد جان (کولتوور وەک پێداگۆجی)
پێنجشەممەی دووەم: ٣.م یاسین حەمەسەعید (لە نمرەوە بۆ بەهرە؛ پیشەسازیی نمرە و ونبوونی مرۆڤ) ٤.م فەیسەڵ ئیبراهیم (پەروەردە؛ بوار و کارامەیی) پێنجشەممەی سێیەم: ٥.د ئەحمەد حەمەغەریب ( فێربوون و پێداگۆجی) ٦.ئاری عەلی ئەمین (زیرەکیی دەستکرد و گەشانەوەی زانستی مرۆیی؛ گواستنەوە لە فێرکردنەوە بۆ پەروەردە)
پێنجشەممەی چوارەم: ٧.د رەسوڵ ئیبراهیم (دیدی گلاسەر بۆ پەروەردە) ٨.د پەشێو مەجید (لە کۆنترۆڵەوە بۆ پەیوەندی؛ دەروازەیەک بۆ پەروەردەی چاکسازانە) دووبارە زۆر سپاس بۆ گرنگیپێدانی بەشداران و مامۆستایانی هێژا، بەهیوای بەرەو پەروەردەیەکی شایان بە رۆڵەکانی ئەم نیشتمانە. رێکخروای هەژان بۆ فیکر و مەعنەوییەت








