دەربارەی ئەم نوسەروە

نوسینەکانی ئەم نوسەرە لە وێبگەی هەژان:

1903, 2026

فەلسەفەی هیگڵ بۆ مێژوو

By |ئازار 19th, 2026|

دکتۆر کامەران موحەمەد بەشی یەکەم سەدەی هەژدەیەم حەزێكی لە ئەندازەبەدەری بەردەوامی بۆ لێكدانەوەی ئەزموونی بۆ مێژوو بەخۆوە دی. خودا وەك لە نەریتەكاندا دەبینرا‌و، وەك چاودێریی، خرایە پەراوێزەوە‌ و پشتگوێخرا. بەڵام لە سەدەی نۆزدەیەمدا فەیلەسوفە ئایدیالیستەكان دژ بەم شێوە ڕاڤەكردنە وەستان‌ و جیهانبینی (ڕۆحی ڕەهایان) لە جێگەی ئەو بیرۆكە نەریتییەی، كە لەبارەی خودا لە ئارادابوو، دانا. بەچاوپۆشین لەو تێڕوانینە مەسیحییە سادەیەی كە بۆ مێژوو لە ئارادابوو، لە سەدەی نۆزدەدا (ئایدیالیزم) وەك ڕەوتێكی بەهێزی ڕاڤەكردنی مێژوو خۆی نمایشكرد. هەرچەندە ڕیشە سەرەتاییەكانی ئەو ڕەوتە فەلسەفییە بۆ فەیلەسوفی بەناوبانگی یۆنانی (ئەفلاتون) دەگەڕێتەوە. بەڵام ئەگەر بەوردی لەو بزوتنەوەیە ڕابمێنین، كە فەیلەسوفە ئەڵمانییەكان گەیاندیانە ئاستێكی باڵا،

Go to Top