دەربارەی ڕێکخراوی هەژان
پێناسەی ڕێکخراوی هەژان
رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆیه و بە دروشمەکانی: ئازادی، عه‌قڵانیه‌ت، مه‌عنه‌ویه‌ت و به پێی پێوه‌ره زانستیه‌كان له بواره‌كانی فه‌لسه‌فه و فیكر و مه‌عریفه و ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا كار ده‌كات.

ئامانجەکانی ڕێکخراوی هەژان

بایه‌خدان به ژانره‌كانی بواری فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر و تیۆریای ئه‌ده‌ب و ره‌وتی ره‌خنه‌كاری له‌و بوارانه‌دا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له سازاندنی زه‌مینیه‌ی داهێنان له فه‌رهه‌نگی كوردیدا.
ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له چه‌مكه نوێیه‌كانی سه‌رده‌می نوێ و بایه‌خ دان به‌و بوارانه‌ی له رۆشنبیری كوردیدا وه‌ك پێویست لایان به‌لادا نه‌كراوه‌ته‌وه وه‌ك ( وجود ، ئه‌خلاق، گه‌شه‌پێدان، عه‌داله‌ت، مه‌رگ ….هتد)
كاركردن له‌سه‌ر رۆشنبیری ئایینی نوێ و فه‌لسه‌فه‌ی ئایین و ئایینناسی به‌و پێیه‌ی كه ئایین كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێكهێنان كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی كوردییه.
به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی حوكمرانی ته‌ندروستدا به ئه‌نجامدانی تویژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر پرسه سیاسیه‌كان و له پرۆسه‌ی حوكمرانیدا.
كاركردن بۆ گه‌شه‌دان به به‌ها جیهانیه‌كانی وه‌ك دیالۆگ و یه‌كتر خوێندنه‌وه‌و لێكگه‌شتن و په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و خویندنه‌وه‌یان له رووی فیكری و فه‌لسه‌فیه‌وه.
كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی ئایدۆلۆژیا به‌سه‌ر گوتاری رۆشنبیرییه‌وه.
ناساندنی كایه‌كانی فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه به لاوان و ژنان په‌ره‌پیدانی به‌هره رۆشنبیریه‌كانیان.
ئاشنا بوون به كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان و ناساندنیان به رۆشنبیری كوردی.
كاركردنی بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی زمانه‌وانی زمانی كوردی و كاركردن بۆ چه‌سپاندنی زمانی ستانداردی كوردی.
به‌شداریكردن له زیندوراگرتنی كایه‌ی فیكریی و فه‌لسه‌فی له رۆشنبیری كوردیدا.
شێواز و رێگاكانى ئیشكردن
رێكخراوى هه‌ژان به‌م شێوازانه‌ی خواره‌وه هه‌وڵ ده‌دات ئامانجه‌كانی بهێنێته دی
سیمینار و كۆنفرانس و سیمپۆزیه‌م

یه‌كێك له كاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی رێكخراوی رێكخراو هه‌ژان بریتیه له سازدانی سیمینار و كۆنفرانس و سیمپۆزیه‌م له‌سه‌ر كێشه فیكری و فه‌لسه‌فییه‌كان و ئاماده‌كردن و پێشكه‌شكردنی باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ره‌هه‌نده فیكری و سیاسی و مه‌عنه‌وییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی .
كۆرسی فیكری و فه‌لسه‌فی و زانستی

رێكخراو هه‌ژان هه‌ڵده‌سێت به سازدانی كۆرسی فیكری و فه‌لسه‌فه‌ی و زانستی له بواره جیاوازه‌كاندا بۆ چینه جیاوازه‌كان به تایبه‌ت لاوان و ژنان.
بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب

بۆ هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی رێكخراو هه‌ژان سه‌رپه‌رشتی بڵاو كردنه‌وه‌ی زنجیره‌ی كتێب ده‌كات له بواره جیاوازه‌كانی مه‌عریفه‌دا
وه‌رگێڕان

رێكخراو خوازیاره به‌رمه‌بنای به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو و به پشت به‌ستن به كه‌سانی شاره‌زا تێكسته فیكری و فه‌لسه‌فی و مه‌عریفیه‌كان وه‌ربگێردرێنه سه‌ر زمانی كوردی.
بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤار

رێكخراو خوازیاره به‌رمه‌بنای به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو و به پشت به‌ستن به كه‌سانی شاره‌زا تێكسته فیكری و فه‌لسه‌فی و مه‌عریفیه‌كان وه‌ربگێردرێنه سه‌ر زمانی كوردی.
هاوكاری كردن

هاوكاری كردنی دام و ده‌زگا حكومی و حزبی و ناحزبیه‌كان به توێژینه‌وه‌ی زانستی له بواره‌كانی فیكر و فه‌لسه‌فه‌و ئیداره و سیاسه‌تدا

